Ozil Alan Media

Ozil Alan Media Documentary

هەندێ جار کاتێک دەتەوێ کارێک بکەی زۆرێک هەن دژایەتیت دەکەن و قسە و بوختانت بۆ هەڵدەبەستن، هەر هەوڵدەدەن لە زەویت بدەن، ن...
16/06/2025

هەندێ جار کاتێک دەتەوێ کارێک بکەی زۆرێک هەن دژایەتیت دەکەن و قسە و بوختانت بۆ هەڵدەبەستن، هەر هەوڵدەدەن لە زەویت بدەن، ناشرینت بکەن.
کاتێک ڕێکلاممان کرد بۆ دامەزراندنی قوتابخانە بە شێوەی شەریکایەتی (پشک)، زۆرێک نووسیان شاسوار، سلێمان هەڵشۆیی، د........ی مۆدێرن، قۆڵبڕ، چاڤیلاند2، سکۆتەر، جاڤا و هتد...
گەردەنی هیچ یەکێکیان ئازا ناکەم و دەیاندەمە دەست پەروەردگار، ئەو قسانە زۆر لە دڵی دەدام بەڵام سوپاس بۆ خوا لە هەوڵدان نەوەستاین و بەرەو ئامانجمان دەڕۆین و ڕەنج بە خەسار نەبووین.
لە هەفتەی داهاتوو ان شاللە دەست دەکەین بە دانانی ستافی قوتابخانەکەمان و قوتابیان دەتوانن ناویان تۆمار بکەن.
هەروەها باس لە ناوەڕۆکی سیستەمی قوتابخانە و ئەو خزمەتگوزاریانە دەکەین کە پێشکەشی قوتابیانی ئازیز دەکەین. هەروەها ئەوەی دەیەوێ بکڕێت دەتوانێت پەیوەندی بکات
07508880151

ئاگاداریبۆ تەواوی دەزگاكانی ڕاگەیاندن و میدیاییەكانبە تایبەت یوتیوبەرەكان...زیادتر لە (5) ساڵە چاوەڕێ دەكەم مونافسەی نێو...
24/05/2025

ئاگاداری
بۆ تەواوی دەزگاكانی ڕاگەیاندن و میدیاییەكان
بە تایبەت یوتیوبەرەكان...

زیادتر لە (5) ساڵە چاوەڕێ دەكەم مونافسەی نێوان یوتیوبەرەكان گەرم ببێت لەسەر بلاوكردنەوەی بابەتی جوان و لە ئەنجامی ئەم مونافسەیەش بینەرەكان زۆرترین سوود وەربگرن
تەنها شتێك كە جێگەی سەرنجە ئەوەیە، كاتێك كەسێك دەیەوێ لە یوتیوبی خۆی یان لەو پلاتفۆرمەی كە خاوەنیەتی بابەتێك بڵاوبكاتەوە و رێكلامی بۆ كردووە، كەسێكی تر نەچێت و هەمان بابەت لە یوتیوبی خۆی بڵاونەكاتەوە، ئەمە دەبێتە بێ ڕێزی كردن لە پیشە
لێرەوە دەمەوێ ئەم ئاگاداریە بڵاوبكەوە، هەر كاتێك رێكلامم بۆ بابەتێك كرد كە دەمەوێ چەند ڕۆژی تر پۆستی بكەم، هەر دەزگایەكی میدیایی بە تایبەت یوتیوبەرەكان هەمان بابەتی من بڵاو بكەنەوە، یان هەر بابەتێك كە پێشتر بڵاوم كردۆتەوە هەر لایەن و كەسێك هەمان بابەتی من بڵاو بكاتەوە بە دەستكاری كردن و بەبێ دەستكاری كردن، سكالای یاسایی لەسەر تۆمار دەكەم، چونكە من مافی كۆپی ڕایتم هەیە لە بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشەنبیری هەولێر
ئەمجارەیان لێیتان خۆش دەبم، بەڵام ئەم ئاگاداریەم بە هەند وەربگرن، ئیتر ئەوەی دەیەوێ ئەم كارە بكات دەبێ وەڵامی یاسا بداتەوە

13/05/2025

ترسناکترین ئافرەت لە مێژووی ئیسلام...
هەوڵدەن بە هێدفۆن گوێ لەم ڤیدیۆیە بگرن...

07/05/2025

بۆچی ئەو زوڵمەی لە فەلەستین دەكرێ خوای گەورە ڕایناگرێ؟

03/05/2025

مێژوو ئیسلام بە درۆ دەخاتەوە، كەچی ئیسلام هەمیشە ڕاستی مێژوو دەردەخات؟

زیادتر لە چوار ساڵ پێش ئێستا هەوڵم دەدا پۆلیسی ئینتەرنێت دابمەزرێنرێت و ڕێگری بکرێت لەم جۆرە پۆستانە، پێیان ووتم لەبەر ئ...
18/02/2025

زیادتر لە چوار ساڵ پێش ئێستا هەوڵم دەدا پۆلیسی ئینتەرنێت دابمەزرێنرێت و ڕێگری بکرێت لەم جۆرە پۆستانە، پێیان ووتم لەبەر ئازادی ڕادەربڕین ناتوانرێ کارێکی لەم شێوەیە بکرێ بۆیە هەوڵی بۆ مەدە.
ئێستا پێم خۆشە کارێکی لەم شێوەیە کراوە، پێویستە هەمان کار بۆ تۆڕەکانی تریش ئەنجام بدرێ، ئەوانەی کە دەیانەوێ چاڵاکیەکان لە ئینتەرنێت بڵاودەکەنەو بە پێویستی دەزانم مۆڵەتی ئەم کارەیان پێ بدرێ، بەم شێوەیە کۆمەڵگا بەرەو تێکچون ناچێت، یەک بەخۆم مۆڵەتی بڵاوکردنەوەم هەیە و بە شێوەی یاسایی دەتوانم بڵاوکراوەکانم لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان نیشان بدەم.

04/02/2025

یەهودیەت و خورافیات
اسرائیل لە چیەوە هاتیە؟
پەیامبەر یعقوب چۆن شکستی
بە خوا هێنایە؟

3 ساڵ پێش ئێستا بابەتێکم لەسەر کاتژمێری قیامەت لە یوتیوب بڵاو کردەوە، گەر دەتانەوێ سەیری ڤیدیۆیەکە بکەن لینکی خوارەوە دا...
30/01/2025

3 ساڵ پێش ئێستا بابەتێکم لەسەر کاتژمێری قیامەت لە یوتیوب بڵاو کردەوە، گەر دەتانەوێ سەیری ڤیدیۆیەکە بکەن لینکی خوارەوە دابگرن...
https://youtu.be/C1QcyWWZfM8?si=4435AQjxMcJokmz4

هەڵدانی مانگی دەستکردی بۆشایی ئاسمانی پاکستانی.پاکستان بۆ یەکەمجار بە سەرکەوتوویی مانگی دەستکردێکی ئەلکترۆ-ئۆپتیکاڵی نار...
17/01/2025

هەڵدانی مانگی دەستکردی بۆشایی ئاسمانی پاکستانی.
پاکستان بۆ یەکەمجار بە سەرکەوتوویی مانگی دەستکردێکی ئەلکترۆ-ئۆپتیکاڵی ناردە دەرەوەی گۆی زەوی.
ئەوانەی بە پێشکەوتن و زانستی گەردوونی دەڵێن درۆ و دە لەسە و فێڵکردنە لە خەلکی بە تایبەتی کوردی خۆمان، ئێستا ئەم پێشکەونتنەی پاکستان ببینن دەڵێن ئەمانە کڕدراون و ئەمریکا و ئەوروپا وایان کردوون درۆ لەگەڵ خەلکی بکەن.
کاتێک خۆمان نەتوانین بگەین بە پێشکەوتنە هاوشێوەکان پێم وایە باشترین شت ئەوەیە قسە نەکەین و سوودمەند بین لە پێشکەوتنەکانی سەردەم و پێشکەوتن خوازەکان بکەین بە پێشەنگ تا لێیانوە فێربین.
ئەم بابەتی تێنەگەیشتن و بە درۆزانینە گەر بمانەوێ قسەی لەسەر بکەین زۆری دەوێ، بەڵام هیوادارم ڕۆژێک بێت و کۆمەڵگەمان تێبگات.

16/01/2025
مانگی سوپەر بەسەر نۆتردام دی پاریس...
14/01/2025

مانگی سوپەر بەسەر نۆتردام دی پاریس...

دۆزینەوەی سەیر و سەمەرەی مێژوویی: نەخشاندنی وێنەی دایناسۆر لە سەر دیواری پەرستگای تاپرۆهم
14/01/2025

دۆزینەوەی سەیر و سەمەرەی مێژوویی:
نەخشاندنی وێنەی دایناسۆر لە سەر دیواری پەرستگای تاپرۆهم

Address

Erbil
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Ozil Alan Media posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Ozil Alan Media:

Share

Category