Hawler Newspaper ڕۆژنامەی هەولێر

Hawler Newspaper ڕۆژنامەی هەولێر ڕاستگۆیی و پیشەییبوون، بنەمای كاری میدیاییمانە

21/10/2025

پەیامێکی توند لە ئەمریکاوە بۆ عێراق
👇🏻

🔶سبەی نەخۆشخانەی هێتیت-شۆڕش لە ئامێدی دەکرێتەوەنەخۆشخانەیەک دەکرێتەوە کە نزیکەی 250هەزار کەس لێی سودمەند دەبن
21/10/2025

🔶سبەی نەخۆشخانەی هێتیت-شۆڕش لە ئامێدی دەکرێتەوە

نەخۆشخانەیەک دەکرێتەوە کە نزیکەی 250هەزار کەس لێی سودمەند دەبن

سەرۆک بارزانی: لوتفی خەڵکی هەولێرمان لەبیرناچێت
21/10/2025

سەرۆک بارزانی: لوتفی خەڵکی هەولێرمان لەبیرناچێت

21/10/2025

"ئێمه‌ هه‌موومان له‌ هه‌ولێر و هه‌ولێریان فێری ڕه‌وشت و مرۆڤدۆستی و مه‌ردایه‌تی ده‌بین".
سەرۆک بارزانی

لەکۆمێنتە🔻
21/10/2025

لەکۆمێنتە🔻

سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان کۆبووەوەرۆژی سێشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2025 لە شاری هەولێر، سەرۆک بارزانی لەگە...
21/10/2025

سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان کۆبووەوە

رۆژی سێشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2025 لە شاری هەولێر، سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە هەولێرییەکان کۆبووەوە.

لە وتارێکدا سەرۆک بارزانی خۆشحاڵیی خۆی بە کۆبوونەوەکە دەربڕی و ڕایگەیاند: کە باسی هەولێر دەکرێت واتا باسی مێژووی چەند هەزار ساڵەی ئەم وڵاتە دەکرێت و ئەمڕۆ هەولێر پایتەختە و جێگە و پەناگەی هەمووی لێقەوماوێک و هەموو ئازادیخوازێکە.

لە وتارەکەیدا سەرۆک بارزانی باسی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و ئاماژەی بەوەدا هەر هەڵبژاردنێک گرنگە و بە نسبەت ئێمە شتێکی مەبدەئییە و بڕوامان بەوە هەیە کە میللەت بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات هەر وەک لە مانگی ئاداری 1991 لە کاتی ڕاپەرین لە کۆیە داوام کرد هەڵبژاردن بکرێت و میللەت بڕیاری خۆی بدات.

سەرۆک بارزانی دووپاتی کردەوە کە پێویستە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە کەشێکی ئارامدا ئەنجام بدرێت.

هەروەها سەرۆک بارزانی باسی لە قۆناغەکانی هەڵبژاردن کرد لە عێراق لە ساڵی 2005وە تا ئێستا و وێرای خستنەڕووی سەرنج و تێبینییەکان لە سەر یاسای ئێستای هەڵبژاردن لە عێراق، دووپاتی کردەوە کە لەبەر بەرژەوەندیی گشتی بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەین و هیوادارین دوای ئەم هەڵبژاردنە گۆڕانکاری بکرێت و خەڵکێک بێت کە هەست بە بەرپڕسیاریەتی بکات و چارەسەری کێشەکان بکرێت.

سەرۆک بارزانی بۆ ئامادەبووان گوتی هەڵوێست و ڕای ئێوە زۆر گرنگە و ئێوە خۆتان هەموو شتێک لەبەر چاوتانە و ئەوەی بە باشی دەزانن بۆ هەولێر و کوردستان و عێراقیش ئێوە ئەو بڕیارە بدەن.

لەبارەی کاروانی ئاوەدانی و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان سەرۆک بارزانی گوتی پرۆژەی زۆر کراوە، ئەمە منەتی تێدا نییە و ئەمە ئیشی حکوومەتە، پارتی بۆ ئەوە درووست بووە خزمەتی ئەم میللەتە بکات، پارتی هەر چی بیکات بۆ ئەم میللەتە و بۆ هەولێر هێشتا کەمە.

هەر لەو وتارەیدا سەرۆک بارزانی هەڵوێستی مەردانە و دۆستانەی خەڵکی هەولێری باس کرد لە کاتی پرۆسەی ئەنفالی بارزانییەکان و ئەنفالی ساڵی 1988 و ڕایگەیاند هیچ کات لوتفی خەڵکی هەولێر لەبیر ناکرێت و هەتا ماوین قەرزداری ئێوەین.

هەروها سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند هەولێر شاری پێکەوەژیانە، فەرهەنگی پێکەوەژیان فەرهەنگێکی دەوڵەمەندە و ئێمە پێی سەربەرزین و بەهێزترین چەک بووە بەدەست ئێمە لە دەرەوە و لەهەموو ناوەندە نێودەوڵەتییەکان کە شانازیی پێوە دەکەین و دەبێ ئەم فەرهەنگە بۆ نەوەکانی داهاتوو قووڵتر و بەهێزتر بکرێت.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند وامان دەبینی دوای 2003 دەرفەتێکی زێڕین بێتە پێش کە هەموو تاکێکی عێراقی بە ماف و ئەرکی خۆی بگات بۆیە چووینە بەغدا و بە هەموو نیەتێکی پاک هەوڵماندا تا گەیشتینە ئەو قۆناغەی دەستوور ئامادە کرا لە ساڵی 2005 کە بۆ ئەو کات و ئێستا و ئاییندەش بەشی ئەوە شتی ئیجابی تێدایە کە کاری پێبکرێت و سوودی لێوەربگیرێت و ئێمە پشتگیری ئەو دەستوورە دەکەین بەڵام بەداخەوە لەلایەن حکوومەتی بەغداوە جێبەجێ نەکرا، ئێستاش زۆر شت کە پەیوەندی هەیە بە هەرێمی کوردستانەوە بە یاساکانی سەردەمی رژێمی بەعس حوکم دەکەن.

سەبارەت بەوەی کە عێراق وڵاتێکی فرەنەتەوە و فرەمەزهەب و فرەئایینە سەرۆک بارزانی باسی لە هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی مافی پێکهاتەکان لە دەستووردا کرد و ڕایگەیاند ئەگەر کورد نەبووایە بەنیاز نەبوون ئەو بڕگەیە لە دەستووردا بچەسپێنن.

سەرۆک بارزانی هیوای خواست هەموولایەک بگەڕێنەوە بۆ دەستوور و کێشەکان چارەسەر بکرێن و چیتر مافەکانی دەستووری و یاسایی خەڵکی کوردستان پێشێل نەکرێن.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی جەختی لە بەردەوامیی برایەتی و پێکەوەژیان کردەوە و لەو چوارچێوەیەدا باسی لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلول کرد کە عەرەب و مەسیحی و تورکمان لە سەرکردایەتیی شۆڕش بوون.

سەبارەت بە دۆخی کوردستان و پڕسی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ سەرۆک بارزانی دووبارە جەختی کردەوە کە پێش هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق حکوومەتی نوێ پێکبهێنڕێت.

لە بە شێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەو پڕۆژە ستراتیژییانە کرد کە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێن بە تایبەت درووستکردنی بەنداوەکان کە کاریگەریی زۆریان دەبێت لە پاراستنی ئاو لە کوردستان و رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئاو لە داهاتوودا.

جەختیشی لە پاراستنی ژینگە و پەڕەپێدانی کلتووری ژینگەپارێزی کردەوە.

لە کۆتاییدا سەرۆک بارزانی دووبارە سوپاسی ئامادەبووانی کرد و ڕایگەیاند لە هەولێری و هەولێرییان فێری ڕەوشت و مرۆڤدۆستی و مەردایەتی دەبین.

21/10/2025

نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی گرنگی ئەنجامدا
👇

بە وێنە؛ کەرنەڤاڵە گەورەکەی بانگەشەی پارتی لە زاخۆ بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی
21/10/2025

بە وێنە؛ کەرنەڤاڵە گەورەکەی بانگەشەی پارتی لە زاخۆ بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی

21/10/2025

گوێ لە سەرۆک بارزانی بگرن لە وەسفی هەولێردا دەڵێت: ڕەوشتبەرزی لە هەولێرییەکانەوە فێر دەبین

21/10/2025

سەرۆک بارزانی: باسی هەولێر دەکات و دەڵێت: هەولێر پەناگەی هەموو لێقەوماو و ئازادیخوازێکە

21/10/2025

📌سەدان پرۆژەی تر دەبینن..
🏥 نەخۆشخانەیەکی پێشکەوتوو دەکەینەوە..
🎉 سبەی نەخۆشخانەی ١٠٠ تەختیی (هێتیت-شۆڕش) لەلایەن مەسرور بارزانی لە دێرەلووک دەکرێتەوە..
📍ڕووبەر: 43 هەزار مەتردووجا 👥 زیاتر لە 250 هەزار هاووڵاتی سوودمەند دەبن
🔹 ٦ هۆڵی نەشتەرگەری 🔹 فریاکەوتنی خێرا 🔹 شوشتنی گورچیلە و تیشکی مەمک 🔹 سۆنار و تاقیگە 🔹 منداڵبوون و چاودێریی منداڵ 🔹 چاودێریی چڕ 🔹 وردبینی و هەناوبینی 🔹 چارەسەری سروشتی..

وردەکاری لە کۆمێنتە..
21/10/2025

وردەکاری لە کۆمێنتە..

Address

ڕێگای پیرمام
Irbil
964

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hawler Newspaper ڕۆژنامەی هەولێر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Hawler Newspaper ڕۆژنامەی هەولێر:

Share