
13/10/2025
لەگەڵ کاک مەسروور بارزانی ڕاستگۆ بن.
بەدرێژایی حکومرانی پارتی لە هەرێمی کوردستان تەنها پارتی خەمی کوردایەتی و خزمەتکردنی جدی هەیبووە و هەیتی مەبەستی پارتی هەم لە سیاسەت و هەم لە خزمەتکردنەوە دیارو ئاشکرایە تەنها مەبەستی خزمەتکردنی میللەتی کورد پێشخستنیەتی .
لێرەد ا زیاتر دەمەوێت بەکورتی تیشک بخە مە سەر ئەو خزمەت گوزاریانەی کە بەدرێژایی کابینەکان بۆ خەلکی هەرێمی کوردستان کراوە بەتایبەت لە کابینەی نۆی کاک مەسروور بارزانی .
کابینەی نۆ زۆرترین خزمەتگوزاری ئەنجامداوە سەرەرای ئەو هەموو قەیران و رێگری کردن لە بودجەو قوتی خەلک ، بەڵام سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی کۆڵی نەداوە ئەوەی لەدەستی هاتووە پێشکەشی هاووڵاتیانی کردووە .
بە هەزارەها پڕۆژە پێشکەشی هاوڵاتیانی کردووە لەوانە پرۆژەی هەژماری من و پڕۆژەی ڕووناکی کە من بە دڵی کابینە ناوم ناوە .
هەروەها سەرۆک وەزیران فەرموویەتی :''ئێمە کێخاو ئاغا نین ئێمە خزمەتکاری میللەتی خۆین''
بۆیە دەبێت ئێمە لەگەل کاک مەسروور بارزانی راستگۆ بین و پشتگیری تەواوی بکەین .
پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە نەوەی نوێ و لێهاتوو بنیاد دەنێت بۆ خزمەتکردنی کوردو کوردایەتی . بۆیە ئێمەش دەبێت پارتی بکەینە داینەمۆی کوردایەتی و ژیان و خۆشگوزەرانی .
#گەردی