21/09/2025
🔻دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەردانی لاهور شێخ جەنگی و دەستگیرکراوانی لالەزاریان کرد
🔻دەستگیرکراوەکانی لالەزار لە دژەتیرۆرەوە گواستراونەتەوە بۆ کانی گۆمە، ژمارەیان لە 200 زیندانی زیاترە
کوردمیدیا24
شاندێکی باڵای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەردانی گرتوخانەی کانی گۆمە و ئوتێلی لالەزاریان کرد.
ڕۆژی یەکشەممە ٢١/٩ شاندێکی باڵای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەسەرۆکایەتی دکتۆرە مونا یاقۆ سەرۆکی دەستە سەردانی گرتوخانەی کانی گۆمەیان کرد لەشاری سلێمانی.
شاندەکه بەجیا سەردانی هەریەک لەلاهور شێخ جنگی و پۆڵاد شێخ جەنگیان کرد کە هەریەکەیان بەتەنیا لەژووریک زیندانین، دواتر سەردانی زیندانیانی تری شەڕەکەی لالەزاریان کرد.
تیمی دەستە بەدوا داچونیان کرد بۆ ڕەوشی تەندروستی و شوێنی مانەوەی زیندانیان بەگشتی تەندروستی سەرجەم زیندانیان باشەو کەس و کاریان سەردانیان دەکەن و ئەوانەی داوای پارێزەریان کردووە بۆیان دابین کراوە وە ئەوەی داوای نەکردوە بەئارەزووی خۆی ڕەتی کردۆتەوەو هەروەها ڕێگە بەتلفۆن کردنیش دراوە بۆیان بەکەس و کاریان.
جێگای ئاماژەیە ئەو زیندانیانەی لەڕووداوەکانی لالەزار دەستگیرکرابوون کەپێشتر لەدژە تیرۆر بوون گوازراونەتەوە بۆ زیندانی ئاسایشی کانی گۆمە کەژمارەیان ئێستا زیاترە لە ٢٠٠ زیندانی.
لەدوای ڕووداوەکانی شەڕی لالەزارەوە تا ئێستا کەیسەکان یەکلا نەکراوەتنەوە بۆیە زیندانیان داوای یەکلاییکردنەوەی و جیاکردنەوەی کەیسەکانیان دەکەن بەڕێگای دادگا ولەکاتێکی دیاری کراودا.
دەستەی مافی مرۆڤ بەئەرکی خۆی دەزانێ بەدواداچون بۆ هەرکەیس و بابەتێک بکات لەهەر شوێنێک بێت و لەنزیکەوەش چاودێری ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ و زیندانیان دەکات بەگشتی وە پشتگیری لە زوو یەکلایی کردنەوەی دۆسیەی ئەو زیندانیانە دەکات لەچوارچێوەی ڕێکارە یاساییەکان و بنەماکانی مافی مرۆڤ .
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان
٢١/٩/٢٠٢٥