بیری نوێ

بیری نوێ Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from بیری نوێ, News & Media Website, Irbil.

پەیجی تایبەت بە مالپەری بیری نوێ

ئامانج لە دروستکردنی پەیجێکی ئاوا بۆ بەرهەم هینانی بیری نوی و تیروانینی نوی یە بۆ سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیان ، ئێمه‌ له‌ به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌م په‌یجه‌ پێمان وایه‌ (مرۆڤ ، ئایین ، یاسا ، په‌یوه‌ندیه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ، ئابوری ، هونه‌ر ، وه‌رزش ، کۆمپیوته‌ر ، ئینته‌رنێت و ته‌کنۆلۆجیا) نابێت به‌و تێروانین و بیره‌ کۆنه‌ لێی بڕوانین یان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ین ، به‌ڵکو پێویسته‌ به‌ دیدێکی نوێ و بیرێکی نوێ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م بوره‌کان بکه‌ین ، ئه‌رکی ئێمه‌ به‌هاوکاری ئێوه‌ی ئازیز هه‌وڵدانه‌ بۆ هوشیارکردنه‌وه‌ی تاک له‌م بوارانه‌ی که‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پێکرد ، ئێمه‌ بڕوامان به‌ ئازادی مرۆڤ هه‌یه‌ به‌ڵام له‌ چوارچێوه‌ی یاسایه‌ک که‌ ئازادی بۆ تاک فه‌راهه‌م بکات ، له‌م پێناوه‌شدا له‌ په‌یج و ،ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆمانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌که‌ین به‌ڵام به‌هاوکاری ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ، ئێمه‌ لێره‌ بێ جیاوازی گرنگی به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بواره‌کان ده‌ده‌ین ، چونکه‌ پێمان وایه‌ هه‌موو بواره‌کان په‌یوه‌ستن به‌یه‌کتری و له‌ ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ دروستبوونه‌ .

ئێمه‌ نامانه‌وێت هه‌ر به‌ته‌نها نوسه‌ری بابه‌ت یان بڵاوکراوه‌کان بین چونکه‌پێمان وایه‌ به‌شداریکردنی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانمان له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی پۆسته‌کانمان ده‌بێته‌ هۆی سود گه‌یاندن به‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانمان ، بۆیه‌ داوا له‌ ئه‌ندامانی په‌یج ده‌که‌ین که‌ هه‌ر بابه‌تێک که‌ سودی گشتی تێدا هه‌بوو ، یان هه‌ر بابه‌تێک که‌ ببێته‌ هۆی هوشیاری کۆمه‌ڵگه‌ یان لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی که‌سی بۆ بابه‌تێکی دیاریکراو بێت به‌سوپاسه‌وه‌ بۆمان بنێرن و ئێمه‌ش به‌ناوی خۆتان بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه‌ ، بۆ ئەوەی چ هاوکارمان بیت یان چ هاوکارتان بین لەم دیدە نوی یە بۆ ژیان بۆ بابەتە فیکری و گرنگەکان هاوکارمان بەو لایکی ئەم پەیجە بکە و لای هاوریکانت بلاوی بکەوە با لایک بکەن ، لە پیناو سود گەیاندن بەزۆرترین فیرخواز.

بەڕێوبەری ماڵپەڕ و پەیجی بیری نوێ

ئۆفەرێکی کاتی بۆ مەدخەلیەکانهەر کەسێک بەرماڵی کڕی بێ لەمزگەوتی بەهەشت ، لە نوران بوتیک بۆ هاوسەرەکانیان داشکان دەکرێناون...
31/07/2026

ئۆفەرێکی کاتی بۆ مەدخەلیەکان
هەر کەسێک بەرماڵی کڕی بێ لەمزگەوتی بەهەشت ، لە نوران بوتیک بۆ هاوسەرەکانیان داشکان دەکرێ
ناونیشان "سلێمانی کۆڵانی بەرامبەر مزگەوتی بەهەشت"

ڕاکردن لەسەگ بابەتێکی هۆشیاری گرنگە پێویست هەموومان زانیاریمان هەبیڕاکردن لەسەگ هیچ سوودێکی نییە و بە پێچەوانەوە زیانت پ...
12/04/2026

ڕاکردن لەسەگ بابەتێکی هۆشیاری گرنگە پێویست هەموومان زانیاریمان هەبی

ڕاکردن لەسەگ هیچ سوودێکی نییە و بە پێچەوانەوە زیانت پێ دەگەیەنێت چونکە:
سەگ زۆر لە مرۆڤ خێراترە 👈🏽
خێراترین مرۆڤ لە جیهاندا خێراییەکەی ناگاتە خێرایی سەگێکی ئاسایی. سەگ دەتوانێت بە خێرایی ٤٠ تا ٥٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ڕابکات، لە کاتێکدا مرۆڤی ئاسایی زۆر لەوە خاوترە. کەواتە هەرچەند ڕابکەیت، ئەو هەر پێت دەگاتەوە.
هاندان بۆ هێرش👈🏽
ڕاکردنی تۆ پەیامێک دەدات بە مێشکی سەگەکە کە دەڵێت: "ئەمە نێچیرە، بیگرە!". تەنانەت ئەگەر سەگەکە تەنها ویستبێتی بوەڕێت، کاتێک تۆ ڕادەکەیت، ئەو دەست دەکات بە ڕاوکردنت و ئەگەری پەلاماردانی زۆر زیاتر دەبێت.
مەترسی کەوتن👈🏽
کاتێک بە پەلە و ترسەوە ڕادەکەیت، ئەگەری زۆرە پێت بخلیسکێت یان بکەویت. کەوتنی تۆ گەورەترین هەلە بۆ سەگەکە کە پەلامارت بدات، چونکە لەسەر زەوی بەرگریت زۆر لاواز دەبێت.
ئەی کەی ڕاکردن سوودی هەیە؟
​تەنها لە یەک حاڵەتدا ڕاکردن سوودی هەیە:
​ئەگەر تەنها چەند مەترێکی کەم دوور بیت لە شوێنێکی سەلامەت (وەک ناو ئۆتۆمبێل، ژوورێک، یان سەرکەوتن بەسەر دیوارێکی بەرزدا) و دڵنیابیت پێش ئەوەی سەگەکە بێت دەگەیتە ئەوێ.

​ئامۆژگاری کۆتایی:
​ڕامەکە: وەک باسمان کرد، ڕاکردن سەگەکە هان دەدات پەلامارت بدات.
سەیری ناو چاوی مەکە: سەیرکردنی ڕاستەوخۆی ناو چاوی سەگ بە واتای "تەحەدا" یان هەڕەشە دێت لای ئەوان. کەمێک سەرت لاربکە و بە گۆشەی چاو چاودێری بکە.
​وەک دار بوەستە: دەستەکانت مەجوڵێنە و لە کەناری جەستەت دایان بنێ. بێدەنگ بوەستە تا سەگەکە بێزار دەبێت و دەڕوات.
​بە هێواشی پاشەکشە بکە: ئەگەر ویستت دوور بکەویتەوە، بە هیچ شێوەیەک پشتی تێ مەکە. زۆر بە هێواشی و بە تەنیشت (بە لاری) پاشەکشە بکە تا لە ناوچەکەی دوور دەکەویتەوە.

فڕۆکەی جەنگی شەڕکەر و سیخوڕ F-22 Raptor​دروستکراوی: ئەمریکا​ئەرکی: باڵادەستی ئاسمانی و سەرکردایەتی فڕۆکە شەڕکەرەکان و زا...
25/03/2026

فڕۆکەی جەنگی شەڕکەر و سیخوڕ F-22 Raptor

​دروستکراوی: ئەمریکا
​ئەرکی: باڵادەستی ئاسمانی و سەرکردایەتی فڕۆکە شەڕکەرەکان و زانیاری پێدانیان لەقوڵایی ئاسمان بۆ پێکانی %100 ی ئامانج

​تێچوو: نزیکەی 35 هەزار دەفتەر دۆلارە بۆ هەر دانەیەک
​خێرایی: ٢.٢٥ ماخ (نزیکەی ٢,٤١٤ کم/ک).

​ژمارە: تەنها ١٩٥ دانەی لێ دروستکراوە بۆ فرۆشتنیش نیە.

تەکنەلۆژیای Stealth: دیزاینەکەی وایە کە ڕاداری دوژمن وەک
"چۆلەکەیەکی بچووک" دەیبینێت، نەک فڕۆکەیەکی گەورە.

چەک: هەموو مووشەک و بۆمبەکانی لە ناو سکیدایە (Internal Bay) بۆ ئەوەی کار نەکاتە سەر تایبەتمەندی "تارمایی" و خێراییەکەی.

سیستەمی ئەلیکترۆنی: ڕادارەکەی دەتوانێت لە یەک کاتدا چەندین ئامانج لە دوورییەکی زۆرەوە بپێکێت، بێ ئەوەی دوژمن بزانێت هێرشی کراوەتە سەر.

فڕین بە پێچەوانەی یاساکانی فیزیا
​بەهۆی تەکنەلۆژیای (Thrust Vectoring)، فڕۆکەوانەکە دەتوانێت لووتی فڕۆکەکە بۆ هەر لایەک ببات کە بیەوێت، تەنانەت ئەگەر فڕۆکەکە بەرەو سەرەوەش بڕوات. ئەمە ڕێگەی پێ دەدات مانۆڕی "کۆبرا" ئەنجام بدات و لە یەک چرکەدا شوێنی خۆی لەگەڵ فڕۆکەی دوژمن بگۆڕێت.

فڕین لە "ستراتۆسفیر" (Stratosphere)
​ئەم فڕۆکەیە دەتوانێت بگاتە بەرزایی ٦٥,٠٠٠ پێ (نزیکەی ٢٠ کیلۆمەتر).
تێچووی یەک کاتژمێری فڕین نزیکەی 20 دەفتەر دۆلارە ئەمە باسی فڕین دەکەین نەک تێچووی موشەک و بۆمبەکانی

"چەند زانیاریەکی گرنگ لەسەر"فۆرالتادۆن دەرمانە مەترسیدارەکە​​🚫 ئەم دەرمانە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان قەدەغە کراوە!​بۆچی مە...
25/02/2026

"چەند زانیاریەکی گرنگ لەسەر"فۆرالتادۆن دەرمانە مەترسیدارەکە

​🚫 ئەم دەرمانە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان قەدەغە کراوە!
​بۆچی مەترسیدارە؟
​زانست دەڵێت ئەم ماددەیە "مسرطن گشتییە"، واتە کاریگەری لەسەر خانەکانی جەستە بە گشتی هەیە و تەنها یەک جۆری دیاریکراو دروست ناکات. بەڵام لە تاقیکردنەوەکاندا کە لەسەر ئاژەڵ کراوە (وەک مشک و جرج) کە پێکهاتەی جەستەیان لە مرۆڤەوە نزیکە، ئەم جۆرە شێرپەنجانە زیاتر بینراون:

​١. شێرپەنجەی مەمک (Mammary Tumors)
​ئەمە یەکێکە لە باوترین ئەو جۆرانەی کە بەهۆی گرووپی "نایترۆفۆران"ەکانەوە (کە فۆرالتادۆن یەکێکیانە) دروست دەبێت.
​٢. شێرپەنجەی سییەکان (Lung Carcinoma)
​تۆژینەوەکان دەریانخستووە کە پاشماوەی ئەم دەرمانە دەبێتە هۆی دروستبوونی گرێی شێرپەنجەیی لە ناو شانەکانی سییەکاندا.
​٣. شێرپەنجەی خوێن (Lymphoma/Leukemia)
​بەهۆی ئەوەی ئەم ماددەیە ڕاستەوخۆ کار دەکاتە سەر تێکدانی DNA و بازدانی جینی لە خانەکانی خوێندا، مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی لیمفەکان و خوێن زیاد دەکات.

​٤. شێرپەنجەی کۆئەندامی میز (Urinary Bladder)
​بەهۆی ئەوەی پاشماوەی دەرمانەکە لە ڕێگەی گورچیلە و میزەڵدانەوە دەچێتە دەرەوە، دەبێتە هۆی تێکدانی دیواری میزەڵدان و دروستبوونی خانەی شێرپەنجەیی لەو ناوچەیەدا.

مەترسیە سەرەکیەکە ئەوەیە ​پاشماوەی ئەم دەرمانە لە ناو گۆشت، شیر و هێلکەدا دەمێنێتەوە. تەنانەت بە کوڵاندن و سوورکردنەوەش لەناو ناچێت و ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ ناو جەستەی ئێمە و منداڵەکانمان.

خاڵێکی زۆر گرنگ بۆ دڵنەوایی تۆ:
​خواردنی یەک هێلکە یان یەک مریشک کە ئەم دەرمانەی تێدا بێت، مانای ئەوە نییە یەکسەر تووشی شێرپەنجە دەبیت. شێرپەنجە بەهۆی کۆبوونەوەی (Accumulation) ئەم ماددانە لە جەستەدا بۆ ماوەیەکی درێژخایەن دروست دەبێت. جەستەی مرۆڤ سیستەمێکی بەرگری و پاککردنەوەی هەیە (جگەر و گورچیلە) کە هەوڵ دەدات ژەهرەکان دەربکات.
​مەترسییەکە زیاتر بۆ کێیە؟
​بۆ ئەو کەسانەی کە ڕۆژانە و بۆ ماوەی چەندین ساڵ تەنها ئەو جۆرە مریشک و هێلکە بێ سەروبەرانە دەخۆن.
​بۆ منداڵان، چونکە جەستەیان بچووکە و زووتر کاریگەر دەبن.
​چی بکەین ئەگەر پێشتر خواردبێتمان؟
​پێویست بە شڵەژان ناکات. تەنها هەوڵ بدە لەمەودوا:
​سەرچاوەی کڕینی گۆشت و هێلکە بگۆڕە بۆ شوێنێکی متمانەپێکراو.
​خواردنی دژە ئۆکسانەکان (میوە و سەوزە) زیاد بکە چونکە یارمەتی چاککردنەوەی ئەو خانانە دەدەن کە تێکچوون.
​وەرزش و ئاو خواردنەوەی زۆر یارمەتی جەستە دەدات زووتر پاشماوەی دەرمانەکان فڕێ بداتە دەرەوە.

25/01/2026

مەلا هەڵۆ: کورد ئەگەر غیرەتی هەیە ٫جوندی ئەمریکی چەک بکا نەک کەزی بکا ،کەزی ئیشی پیاو نیە..

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بیری نوێ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share