23/06/2024
بە ژمارە ئێمە نەك نەوەیەك دەیان نەوەی كوردین، كە بە بەرھەمێكی فێربوون گەورەكراوین، كە ئەلف و بێی نوێی ئیبراھیم ئەمین باڵدارە.
بەمنداڵی
لە یەكەم ڕۆژەوە، كە ئەم كتێبی ئەلفبێی كوردییەیان
لە قوتابخانەدا پێبەخشیوین كتێبەكەمان خۆشویستوووە.
ئەكتەرەكانی ناو كتێبەكە
بە كوڕ، كچ ، خوشك، برا،دایك، باوك، مام و مامۆستا و ھەموو باڵندەكان و بابەتە بەرجەستەكانی ناو كتێبەكەوە
بوونەتە ھاوڕێی گیانیبەگیانیمان
ئێستاش، كە چاومان پێیاندەكەوێ
بە ڕۆحمان ئاشنان و خۆشمان دەوێن
بە منداڵی ھەزاران شەو ھاتوونەتە
خەومان و یاریمان لەگەڵدا كردوون
ئێستا بە كارێكی نەشیاوی دەزانین، كە ئەو بەشە كولتوورییەی ژیانمان، كە تەنیا
بەختیاری و زانستی پێبەخشیوین فەرامۆش بكرێ.