09/08/2026
#سوپاسنامە
(بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ)
بەناوی خۆمان و بنەماڵەی کۆچکردووی ( خاتوون سلیم برادۆستی ) سوپاسی یەکە بەیەکەی هەموو بەڕێزان لە کەسایەتی و مامۆستایانی ئاینی و خزمان و دۆستان هەموو ئەوانەی تر بکەین کە هاوبەشی خەممان بوون و ماندووبوون لەگەڵمان، سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین لە سەرەتای نەخۆشکەوتنی دایکمان هەمیشە هەواڵ پرس و سەردانیکەرمان بوون هەروەها ئەوکەسانەی لە ڕێوڕەسمی ناشتن و ڕۆژانی دوایی لەگەڵماندا ئەرکیان کێشاوە لە پرسەکەماندا، سوپاسی لوتف و سۆزی ھەموو ئەوانە دەکەین لەڕێگای دوورەوە هاتن و هاوخەمیان نواند، سوپاسی سەرجەم ئەو لایەنە سیاسی و بەرپرسانی ئیداری و کەسایەتیە بەڕێزانە دەکەین کە بەشداریان کرد لەخەم و پەژارەماندا،
بەڕێزان دەربڕینی هاوخەمیتان بۆ ئێمە سەرمایەیەکی لەبن نەهاتووە بۆ بنەماڵەکەمان، قەرزدارتان کردین بە بەشداری بێ وێنەتان،
لێرەشەوە دەمانەوێت سوپاسی هەموو ئەو کەس و لایەنانە بکەین کە لەڕێگای تەلەفون و تۆرەکانی تری پەیوەندی و نوسین خەمیان لەگەڵ بەشکردین و دڵنەوایان داینەوە، هیوادارین خودا سەبوری گشت لایەکمان بدات و کۆچکردووی ئێمە و هەموولایەک بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و پاداشتی بەخێری هەموو لایەک بداتەوە،
دووبارە لە دڵەوە سوپاستان دەکەین.
"بنەماڵەی کۆچکردوو" (عوزێر مستەفا و وەزیر مستەفا )