Aqari News : عەقاری نیوز

Aqari News : عەقاری نیوز دیجیتاڵ میدیای عەقاری نیوز
میدیای تایبەت بە کەرتی خانووبەرە

بێ خەمبە ئیتر لەلای ئێمە هەواڵەکان وەک خۆی دەزانیت نرخ و کوالێتی پڕۆژەکان تا چ ڕادەیەک بە درووستی باسی لێوە دەکرێت؟بەمزو...
31/12/2024

بێ خەمبە ئیتر لەلای ئێمە هەواڵەکان وەک خۆی دەزانیت
نرخ و کوالێتی پڕۆژەکان تا چ ڕادەیەک بە درووستی باسی لێوە دەکرێت؟

بەمزووانە….

13/12/2024

دەگەڕێینەوە

چاوەڕوان بن…

هەلی کار کۆمپانیای عەقارات (ئینڤيستمێنت سێنتری ٢١) هەلی کار بۆ کارمەندی عەقارات ڕادەگەیەنێت لە شاری هەولێر گەر خوازیاری ...
08/05/2024

هەلی کار

کۆمپانیای عەقارات (ئینڤيستمێنت سێنتری ٢١) هەلی کار بۆ کارمەندی عەقارات ڕادەگەیەنێت لە شاری هەولێر گەر خوازیاری ببیت بە بەشێک لە خێزانی C21 دەتوانن CVـەکانتان بۆ ئەم واتسئەپە بنێرن

⁨0750 961 3021⁩

پێویستە هەموو کڕیارێکی شووقە ئەم بابەتە بخوێنێتەوە !لە پێشوودا شێوازی بیرکردنەوەی خەڵک جیاواز بوو بەرامبەر بە پڕۆژەکان، ...
06/05/2024

پێویستە هەموو کڕیارێکی شووقە ئەم بابەتە بخوێنێتەوە !

لە پێشوودا شێوازی بیرکردنەوەی خەڵک جیاواز بوو بەرامبەر بە پڕۆژەکان، ئەمەش لەبەر نەبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی شووقە لە کوردستان و تایبەت تر لە هەولێر، تێڕوانینی ئەوکات بە جۆرێک بوو هەر پرۆژەیەک کە لە چەند تاوەرێک و نهۆمێک پێک بێت بە پڕۆژە ناودەبرا بە بێ گوێدانە خاڵە جەوھەری و سەرکیەکان کە پێویستە یاخود واجبە لە هەر پڕۆژەیەک بوونی هەبێت کە ئەمانەن:

١_ شوێنی پڕۆژەکە
٢_ڕێژەی سەوزایی پڕۆژەکە
٣_ هەبوونی گەراج (پارکینگی ئۆتۆمۆبیل)ی زۆر باش
٤_ کوالیتی
٥_ سیستەمی خۆشگوزەرانی (کۆمەڵێک پێداویستی گرنگ)
٦_ کەمی ڕێژەی نیشتەجێ بووان ( نسبة سكنية)
٧_ شێوازی ڕێکخستنی ئەندازەیی تاوەرەکان
٨_ خزمەتگوزاری
٩_ جیاکردنەوەی خێزان و زگورتی
١٠_ نرخى گونجاو
وە چەند خاڵیتر .

لە ئێستادا لەبەر زۆری ژمارەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی شووقە و زیادبوونی هەڵبژاردە، خەڵک زیاتر چاوکراوەتر و ووردبینتر بوون و ڕوئیا و بینینیان بۆ ئەم بابەتە گۆڕاوە، بە پێوەر بڕیار دەدەن و ئەو پرۆژانە هەڵدەبژێرن کە ئەم خاڵانەی سەرەوەی لە خۆ گرتووە، چونکە ئەگەر ئەم خاڵانەی تێدا بە دینەکرێت پڕۆژەی تەواو نین، بەڵام ئەگەر بە تەواوی ئەم خاڵانەی تێدابێت ئەوە بە واتای ووشە پڕۆژەی نیشتەجێ بوونە و خەڵک زۆر پێی ئاسوودە دەبن و نرخیشی نزم نابێتەوە و لە لایەنی ئابووری و لایەنی ژیانکردن سوودبەخش دەبێت، یەکێک لە نموونەکان کە خوودی خۆم زۆر پێی سەرسامم، پڕۆژەی ئاسکۆ ئینتەر ناشناڵ ستیە، بە واتای ووشە هەموو خاڵە جەوھەری و سەرکیەکان لەخۆ دەگرێت و هیچ خاڵێکی فەرامۆش نەکردووە .

بە شانازییەوە یەکێکە لەو پڕۆژانەی کە بۆ ژیانکردنی خۆم دەمەوێت و پێشنیار بۆ هەموو کەسانی نزیک و خۆشەویستانی خۆم و کڕیارەکانم دەکەم کە هەڵیبژێرن .

لە کۆتاییدا دەمەوێت بڵێم ناکرێت هەموو پڕۆژەیەک بە یەک چاو سەیر بکرێت و پێیان بگوترێت پڕۆژە، هیوام وایە خەڵکی شارەکەم هەڵبژاردنیان تەواو بێت و هەموو کات لە خۆشگوزەرانی و رەفاهیەت بژین.

بارزان صابر/ ڕاوێژکاری خانووبەرە

وەک ئاشکرایە چەند رۆژێکە کەللە سەری ئافرەتێک کە مێژووەکەی بۆ ٧٥ هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە لە ئەشکەوتی شانەدەر دۆزراوەتەوە و ب...
05/05/2024

وەک ئاشکرایە چەند رۆژێکە کەللە سەری ئافرەتێک کە مێژووەکەی بۆ ٧٥ هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە لە ئەشکەوتی شانەدەر دۆزراوەتەوە و بۆتە هەواڵی گەرمی میدیا جیهانییەکان و ناوەخۆ و گرنگیەکی زۆری بۆ مێژووی کوردستان هەیە.

لە هەموو وڵاتانی جیهاندا گرنگییەکی زۆر بە وەبەرهێنانی گەشتیاری دراوە و بۆتە سەرچاوەیەکی گرنگی داهات بۆ ئابووری و بوژاندنەوەی وڵات.

لە هەرێمی کوردستان چەندین وەبەرهێنانی گەشتیاریمان هەیە، بەڵام بە پێی پێویست سوودی لێوەرنەگیراوە.
لە ئێستا کە تەواوی چاوی جیهان لەسەر ئەم کەللە سەرەیە و بە دەیان بیرمەند و زانا و مێژووناسان بە تامەزرۆوەن سەردانی ئەشکەوتی شانەدەر بکەن، دەکرێت ئەم دەرفەتە بقۆزرێتەوە و سوودی لێوە ببینرێت و وەبەرهێنەرانمان ڕوو بکەنە وەبەرهێنانی گەشتیاری.

نوێنەرانی خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک، لەگەڵ وەزیری شارەوانی کۆبوونەوە و بڕیاردرا تەواوی خزمەتگوزارییەکان بۆ گەڕەکەکە...
04/05/2024

نوێنەرانی خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک، لەگەڵ وەزیری شارەوانی کۆبوونەوە و بڕیاردرا تەواوی خزمەتگوزارییەکان بۆ گەڕەکەکە دابین بکرێن.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی خاوەن زەوییەکان گووتویەتی: لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواوی خزمەتگوزارییەکان بۆ زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک دابیندەکرێن، بڕیاریش دراوە زەوییەکان دابەش دوو بکرێت، بەو مەرجەی خاوەن زەوییەکە بیدات بە کەسێکی خێزانی خۆی.

گۆرەپانی راپەرین  لە رانیە دروست دەکرێت سەرۆکایەتی شارەوانی رانیە هەلدەستێت بە دروستکردنی گۆرەپانی راپەرین بە شێوەیەکی ن...
02/05/2024

گۆرەپانی راپەرین لە رانیە دروست دەکرێت

سەرۆکایەتی شارەوانی رانیە هەلدەستێت بە دروستکردنی گۆرەپانی راپەرین بە شێوەیەکی نمونەی وسەردەمیانە لە ناوبازاری رانیە لە شوێنی خوێندنگای رانیەی بنەرەتی
لەسەرروبەری ٢٠٠٠ مەتر بە دوو قۆناغ کارەکانی جێبەجێ دەکرێت

گۆڕەپانی ڕاپەڕین

ناوەندی شاری ڕانیە ناوەندێكی چالاکی قەرەباڵغییە، پێویستی بە گۆڕەپانێكە بۆ خاڵی كۆكردنەوەی وزەی زیندووی خەڵکی ناوخۆ و سەردانکەران بە مەبەستی شوێنێکی ئارام و پیاسەیەكی ئارام ،هەر لەبەر ئەو هۆكارە یەكێك لە بنكە سەرەكیەكانی بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری و ڕۆشنبیری شاری ڕانیە كە بریتی بوو لە قوتابخانەی ڕانیە، بوو بە گۆڕەپانی ئارامی و زیندوویەتی .

دیزاینی گۆڕەپانی (پلازا)ی ڕاپەرین لە ناوەندی شاری ڕانیە لە شێوەی دڵی شارەكە خزمەت دەکات بۆ پشوودان و توندووتۆڵكردنی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەكان و چالاكیەجۆراوجۆرەكانی کۆمەڵگا، چ لە شێوەی میوانداری ڤیستیڤاڵە کولتوورییەکان بێت یان نمایشی ڕاستەوخۆ یان بۆ دانیشتن و چێژ وەرگرتن لە دەوروبەرەکە.

پێكهاتەكانی:

- گۆڕەپان
- دیوارێكی هونەری گەورە بۆ دەرخستنی كلتوری شار و ناوچەكە بە شێوەی بارز
- سەوزایی بەشێوەی تەپۆلكەی مۆدێرن
- پیادەڕۆی كۆنكرێتی جوڵە ئاسان
- ئاڵایەكی بەرزی كوردستان كە لە هەموو ئاراستەكانی شارەوە دەربكەوێ وەك ئاماژە بۆ دەرخستنی ناوەندی شار بە تەواوبونی سیمایەکی جوان دەدات بەناوشار دەبێتە شوێنێکی ئارام بۆ پشودانی هاوشاریان

بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر ئاگاداریەک بڵاو دەکاتەوە داوا دەکات گشت ئەو وەبەرهێنەرانەی ناوی له ليستى هاوپێچدا ...
01/05/2024

بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر ئاگاداریەک بڵاو دەکاتەوە
داوا دەکات گشت ئەو وەبەرهێنەرانەی ناوی له ليستى هاوپێچدا هاتووە ئاگادار بن لەم بڕیارە
دەقی بڕیارەکە:

"ئاماژە بە نووسراوی دەستەی وەبەرهێنان/ فەرمانگەی ڕایکردن و هەڵسەنگاندن و مۆڵەتدان ژمارە / (٧٢٥ لە ١١/٢/٢٠٢٤)، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و کارئاسانی هاوڵاتیان و پاراستنی مافیان، ئاگادارتان دەکەینەوە پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بکەن بەمەبەستی دانی بەڵێنامەکە لە ماوەی (١ ساڵ) پێکهاتەی داینگەی ناو پڕۆژەکانتان دروست بکەن بە پێچەوانەوە ڕێکاری یاسایتان بەرامبەر دەگرینەبەر،بفەرموون بۆ ئاگاداریتان."

پڕۆژەیەکێ بازڕگانی ل تەناهیێ مۆلەتا وەبەرهێنانێ وەرگرتپشتی تەمامکرنا رێکارێن کارگێڕی و یاسایی (کۆمەڵگەها جودی و مەتین یا...
28/04/2024

پڕۆژەیەکێ بازڕگانی ل تەناهیێ مۆلەتا وەبەرهێنانێ وەرگرت

پشتی تەمامکرنا رێکارێن کارگێڕی و یاسایی (کۆمەڵگەها جودی و مەتین یا بازڕگانی) مۆلەتا وەبەرهێنانێ یا ژمارە (١٣٥٥/د) ل (٢٦/٣/٢٠٢٤) وەرگرت و بڕیارە دماوێ سێ ساڵاندا ب بسەرمایێ (2،976،172) دوو ملیون و نەهسەد و حەفتێ و شەش هزار و سەد و حەفتێ و دوو دۆلاران و ژلایێ کۆمپانیا (رۆژان بۆ بەلێندەرایەتیا بیناسازی/ سنۆردار) ڤە بهێتە بجهئینان.
پڕۆژە پێک دهێت ژئاڤاهییەکێ دوو قاتی کو قاتێ سەر حەرد بۆ خوارنگەهـ، مارکێت، (٣)ێ جهێن بازڕگانی هەر دیسان قاتێ ئێکێ بۆ (٤) ئۆفیسێن بازڕگانی (٣)ێ جهێن بازڕگانی و جهێ خزمەتگوزاریێن ئەندازیاری.
دیسان کەسکاتی و دەڤەرێن ڤەکری و پارکێن راوەستاندنا ترومبێلان ژی دێ دچارچووڤێ پڕۆژەیدا بن..

وەبەرهێنانی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم خاوەن پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دەکاتەوە کەوا بە هیچ شێوەیەک فرۆشتن نەکەن و گرێبەست ئەنج...
24/04/2024

وەبەرهێنانی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم خاوەن پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دەکاتەوە کەوا بە هیچ شێوەیەک فرۆشتن نەکەن و گرێبەست ئەنجام نەدەن و وەهەروەها لە هیچ هۆیەکی ڕاگەیاندن ڕێکلام نەکەن تا کاتی پێدانی مۆڵەت و پەسندکردنی کلێشەی گرێبەستی فرۆشتنی یەکەکان لە بەڕێوەبەراییەتیەکەدا
ئەگینا بە پێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەریان دەگیرێت و مۆڵەتەکانیان دەوەستێت

شیکاری هەفتانەی دیجیتاڵ میدیای عەقاری نیوز بۆ بازاری کەرتی خانووبەرەی کوردستان٢٠/٤/٢٠٢٤ --- ٢٥/٤/٢٠٢٤🔴نەرێنی 🟢ئەرێنی~~~~...
20/04/2024

شیکاری هەفتانەی دیجیتاڵ میدیای عەقاری نیوز
بۆ بازاری کەرتی خانووبەرەی کوردستان

٢٠/٤/٢٠٢٤ --- ٢٥/٤/٢٠٢٤

🔴نەرێنی
🟢ئەرێنی

~~~~~----

🟢١- بڕیاری پێدانی مووچەی مووچەخۆران هەموو مانگێک بێ دواکەوتن وایکردووە بازاری عەقارات بە شێوەیەکی گشتی دەست بە جووڵە بکاتەوە.

🟢٢- دابەزینی بەهای دۆلار و جێگیربوونی دۆلار لە خوار نرخی ١٥٠ هەزار دیناری عێراقی کاریگەری ڕاستەوخۆی ئەرێنی دەبێت لەسەر بازاری کەرتی خانووبەرەی هەرێم.

🔴٣- هێرشەکانی ئ*ران و ئ*سرائیل بێگوومان کاریگەری لاوەکی نەرێنیان هەبوو لەسەر بازاری کەرتی خانووبەرەی هەرێم.

لە دوای هێرشەکانی ئیران بۆ سەر ئیسرائیل و لێکەوتەکانی لەسەر وڵاتانی جیهان بە گشتی و بە تایبەت لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ...
17/04/2024

لە دوای هێرشەکانی ئیران بۆ سەر ئیسرائیل و لێکەوتەکانی لەسەر وڵاتانی جیهان بە گشتی و بە تایبەت لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بێگوومان هەرێمی کوردستانیش بەدەر نییە لەم لێکەوتانە و کاریگەری ڕاستەوخۆی نەرێنی هەبوو لەسەر کەرتی خانووبەرەی هەرێم و وایکرد دووبارە بازاری عەقارات دووچاری وەستان بکاتەوە.

خۆشبەختانە لە ئێستادا دۆخەکە ئارام بۆتەوە بەڵام بەپێی هەواڵە جیهانییەکان بێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا ئ*سرا*یل دەیەوێت وەڵامی هێرشەکان بداتەوە.

هاوکات لە دوای ئەم هەواڵانە بە ڕوونی درک بەوە دەکرێت کاریگەرییان لەسەر بازاری کەرتی خانووبەرەی هەرێم کردووە و بەرەو سستی و وەستان دەچێتەوە

Address

Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Aqari News : عەقاری نیوز posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Aqari News : عەقاری نیوز:

Share