Zedpress

Zedpress زێدپرێس، ناوەندێکی میدیایی گشتییە.
(1)

زێدپرێس، دامەزراوەیەکی میدیایی سەربەخۆیە، بەشێوەیەکی پیشەییانە، ڕاستی و زانیارییەکان پێشکەش بە خوێنەرانی کوردزمان دەکات. نووسینگەی سەرەکی لە شاری هەولێر-پایتەخی هەرێمی کوردستانە.

زێدپرێس، بەرپرسیارانە و بە ڕەچاوکردنی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی مامەڵە لەگەڵ ڕووداو، پرس و بابەتەکان دەکات.

ماڵپەڕی زێدپرێس زیاتر ڕاپۆرتی بەدواداچوونی و بنکۆڵکاری بڵاو دەکاتەوە، لەپاڵ شرۆڤە و شیکاریی قووڵی سیاسی، ئابووری، ژینگ

ە، کۆمەڵایەتی و کەلتووری.

خزمەتگوزارییە میدیاییەکانمان، لە ڕێگەی ماڵپەڕێکی ئەلیکترۆنی و پلاتفۆڕمە جیاجیاکانی سۆشیال میدیا بە خوێنەرانمان دەگەیەنین.

زێدپرێس، لە هەنگاوی یەکەمدا، بەرهەمەکانی بە زمانی کوردی بڵاو دەکاتەوە و لە داهاتوودا کار بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی بە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی دەکات.

بەرەو پێشانگەی کتێبی کوردی لە هەولێر
26/05/2026

بەرەو پێشانگەی کتێبی کوردی لە هەولێر

خشتەی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.  ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ( ٢٦ ئایاری ٢٠٢٦ ) دەست بەدا...
26/05/2026

خشتەی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ( ٢٦ ئایاری ٢٠٢٦ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی پێنج شەممە ( ٢٨ ی ئایاری ٢٠٢٦ ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.

تێبینی؛ ئەو مووچەخۆرانەی بەپێی خشتەکە ئەمڕۆ سێ شەممە مووچە وەردەگرن، لەدوای کاتژمێر پێنجی ئێوارە سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان.

هاوکات لەڕۆژانی جەژنیشیدا دابەشکردنی مووچە لە کاتژمێر ١٠ ی بەیانی بەدواوە لە بانکەکان بەردەوام دەبێت بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٦ ی ئایاری ٢٠٢٦

16/05/2026

مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت 👇

16/05/2026

خۆتان ئامادە بکەن؛
پێشانگەی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
👇

شۆفێرەکە بریندار بووەهاتوچۆی کۆیە وێنەکانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ، شەوی ڕابردوو، لە گەڕەکی عەلیاوە، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت کۆ...
16/05/2026

شۆفێرەکە بریندار بووە

هاتوچۆی کۆیە وێنەکانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ، شەوی ڕابردوو، لە گەڕەکی عەلیاوە، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت کۆنترۆڵی لەدەستداوە، خۆی بە دیواری حەوشی مالێکدا کێشاوە و شوفێری ئۆتۆمبێلەکە بریندار بووە.

14/05/2026

سزای لەسێدارەدان بۆ عەجاج جەلادەکەی نوگرەسەلمان دەرچوو

خشتەی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ( ١٣ ی ئایاری ٢٠٢٦ ) دەست بەدا...
12/05/2026

خشتەی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ( ١٣ ی ئایاری ٢٠٢٦ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی شەممە ( ١٦ ی ئایاری ٢٠٢٦ ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.
تێبینی؛ لەگەڵ ئەوەی بەپێی خشتەکە مووچەی خانەنشینانی سەربازی بە شێوەی کاش ڕۆژی پێنج شەممە دابەش دەکرێت، بەڵام ئەو خانەنشینانەی لەڕێی پرۆژەی هەژماری من مووچە وەردەگرن دەتوانن سبەی چوار شەممە مووچەکانیان لە ڕێی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ( ATM ) وەربگرن.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
١٢ ی ئایاری ٢٠٢٦

ڕووداوێکی هاتووچۆ شەش برینداری لێکەوتەوەهاتوچۆی سۆران ئەم وێنانەی بڵاوکردنەوە و ڕایگەیاند: لەسەر ڕێگای ڕواندز- بێخاڵ، دو...
11/05/2026

ڕووداوێکی هاتووچۆ شەش برینداری لێکەوتەوە

هاتوچۆی سۆران ئەم وێنانەی بڵاوکردنەوە و ڕایگەیاند: لەسەر ڕێگای ڕواندز- بێخاڵ، دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و لە ئەنجامدا شەش سەرنشینی هەردوو ئۆتۆمبێل بریندار بوون، کە برینی چواریان سەختە.

11/05/2026

وەزارەتی دارایی: پارەی مووچە گەیشت 👇

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدابەیانی ئەمڕۆ سێشەم لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ - تەکیە، کەسێک...
05/05/2026

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
بەیانی ئەمڕۆ سێشەم لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ - تەکیە، کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

Address

Erbil, 60 Meter Street, In Front Of Sylo Erbil Kurdistan, Nawroz Tower
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Zedpress posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Zedpress:

Share