Dlwar Shakir

Dlwar Shakir عقارات بە تایبەت ئابوری بە گشتی ڕوحی مانەوەی خەڵکن

09/04/2026

عقارات، زێڕ، بیتکۆین
ئەو سێ شتە سەروەتت دەپارێزن

زێڕ و عقارات گومانی تێدا نییە بەڵام بۆ بیتکۆین خەڵک گومانی هەبوو ، هەمان ئەو خەڵکانەن کە یەک بیتکۆین بە 1$ بوو فشەیان پێدەهات ئێستاش عاقل نەبووینە لەسەر هەمان ڕیتم دەڕۆن. کە وتمان بیتکۆینیش سێیەم ئەسیتە لە دونیا زۆر قسەیان دەکرد.

ڕۆبیرت کیوساکی پێش شەڕو قەیران پێشبینی قەیرانی کردبوو وتی زێڕ و عەقارات و بیتکۆین بکڕن دەتانپاریزیت

ئێران یەکێک لە هۆکارەکانی مانەوەی لە کاتی فشاری ئابوری چەندین ساڵەی ئەمریکا بێ بەها بوونی تمن بەرامبەر دۆلار بیتکۆین بووە. یەکێکە لە ٥ گەورەترین ماینەرانی بیتکۆین بە بۆکاری کارەباو غازی هەرزانی خۆی ٪٥ تا ٪٧ ی قەبارەی ماینینگی بیتکۆینی جیهانی داپۆشیوە بەم شێوەیە توانی هیزی ئابوری بە بیتکۆین بپادێزێت نەوەک تمەن و سیستەمی بانکی کۆنترۆلکراوە چاپخانەی دۆلاری ئەمریکی

دوا هەواڵ
ئێران بیتکۆین وەردەگرێت وەک باجی تێپەڕبوونی کەشتیەکان بە گەرووی هورمز

29/03/2026

سەیرە سەدا 0 نرخی عقارات لە هەولێر دابەزیوە
دابەزینیش هەبوبێت زۆر کەمە دابەزینەکە

پرسیارە گرنگەکە ئەوە
بۆچی لەم کاتی جەنگ و قەیرانە دوبی بە ڕێژەی ٪٣٧ وڵاتانی تری کەنداو هەتا لە ئەمریکاو ئەوروپاش نرخی عقارات دابەزیوە بەڵام لە هەولێر دانابەزێت.

هەڵەیەک هەیە!!!
زۆر ناواقعیە
ئاخر ناکرێت عقارات سوری ئاسای خۆی نەبینێت
هەموو عقاراتی دونیا هەموو بوارەکان زێر لە دابەزین دایە سوری خۆی دەبینێت خۆی ڕاست بکاتەوە دوای بەرز بوون. بیتکۆین گەراوەتەوە $66,000 کە پێشتر نرخی $120000
بوو ٪٥٠ دابەزیوە. عقاراتی دوبەی دوای ئەم نرخە بەرزانەی دابەزیوە. هەموو مارکیتێک دەبێت سوری خۆی ببینێت

چونکە سیستەم و هاوکێشەی قەیران یەک ناگرێتەوە. هەمان هەلومەرجی مەترسی سەر شوێنەکانی تر وەک دبی لە هەولێریش هەیە دوبەی ٪٣٧ با هەولێر ٪١ بێت بەڵکو ٪١ یش نییە

لە هەموو دونیا کرێ دابەزیوە هەولێر نەبێت

وارن بوفیلت هەموو شتێکی پێش قەیران فرۆشت تا لە قەیران بە نرخی کەم بچێتە ناوی هەوکێشەی قەیران بۆ قازانج بەم شێوەیە

مەعقول نییە گۆرانی نرخ لە کیلۆ تەماتەیەکش ڕویداوە عقارات نەبێت. عەقاراتی هەولێر بەتەمای چییە کە بارودۆخ ئاسای بوو بە قەد چاکبونەوەی بازاری وڵاتان نرخیشی بێتە سەر ئەو کاتیش ڕاوەستان قبول ناکات دەوترێت لە هەموو شوێنێک بەرزبووەتەوە

کێ هۆکارە
لە یاسای عقارات نرخی کڕیار بۆ کڕین فرۆشتن ڕویدا نرخی بازار دیاری دەکرێت واتا کڕیار شەرتە. کڕیار ئەم پارەیە پێنادات بازار ڕێک دەوستێت سوڕی خۆی نابینێت. عقاراتەکانیش بەرپرسن لەم بارودۆخە

خاوەن موڵک تورە نەبێت لەم شیکردنەوەمان ئەوەی بە دەستتە کە نرخ دابەزی مەیفرۆشە خۆت پاشای موڵکی خۆتیت بەڵام بازار دەبێت سوڕی خۆی ببینێت دەیان موشتەری کڕیار نرخ دابەزێت بازار دەجولێت

کرێش دەبێت دابەزێت ناکرێت لە ژێر ساروخ لە نهۆمە ٢٠ بیت هەمان نرخی پێشوتری هەبێت نالۆژیکییە

29/03/2026

شەڕەکە لە لایەک لاکەی تریش ئەمەیە

هەفتەی یەکەمی شەڕ سەدا سەدی کاتت لە نێو هەواڵ بوو ترس و دڵە ڕاوکێ، سۆشل میدیا جێگەی بزنس و سپۆنسەر نەمابوو تەنها هەواڵ.

هەفتەی دواتر: کاڵ بوویەوە موشەک لە جاران چڕتر خەڵک تاقتی مانەوەی لە دیار هەواڵ کەمبوویەوە.

ئێستا شەڕی موشەک تۆخترەو چرترە بەڵام نیوە بە نیوەیە، نیوەی لە سۆشل میدیا دەگەرێ نیوەش هەواڵ.

هەندێ بزنس ژمارەی کارمەندی کەم کردۆتەوە هەندێکیش موچەی کەم کردۆتەوە میدیاو پۆستیشیان ڕاگرتووە ئەوە پێی دەوترێت چاوەڕێ کردنی ئیفلاس یان مردن (خۆخنکاندن)

یاسا زێڕینەکە

*کە بازار خۆشە ڕیکلام کاریگەری کەمترە دارو بەرد ڕیکلام دەکات توانای منافەسەو کێبرکێ دێتە گۆڕێ

* لە بازاڕی ئێستا و بارودۆخی قەیران تەنهاو تەنها ڕیکلام و میدیا کار دەکات هیچ شتێکی تر کارناکات چونکە ئەو برە پارە جولاوەی دێتە بازار ئەگەر کەمیش بێت دێتە لای تۆ

کێ سەرنجی لەسەربێت ئەو قەیران دەباتەوە

دواتر
وەستان لە قەیران توشی قەیرانی زیاترت دەکات

جولان لە قەیران نەک تەنها پارێزگاری بگرە لەوانەیە قازانجیش بکەیت چونکە وەک ئەوانی تر بیرناکەیەوە “ کورە بابە بەو شەرەی وەختی ڕیکلامیە”

کۆمپانیای زیرەک خۆی چر دەکاتەوە لە ڕیکلام و تێچونە زیادەکانیش لادەبات

لە بیر نەکەن
لە کۆڕۆنا
دەیان دەوڵەمەند کە دایک بوون
بە تیۆری وەستان کێ تەماشای ڕیکلام دەکات چاوەڕوانی ئاسای بوونەوە چاوەڕوانی خۆ لەناوبردنە

عقارات له دبی %27  دابەزیوە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی شەڕ
11/03/2026

عقارات له دبی %27 دابەزیوە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی شەڕ

نرخی نەوت دابەزی بۆ $77 شتێکی گرنگ بە ڕێوەیە
10/03/2026

نرخی نەوت دابەزی بۆ $77
شتێکی گرنگ بە ڕێوەیە

10/03/2026

ئەمریکا تازە بە ئیسرائیلی گوت کە هێرشکردنە سەر ژێرخانی نەوت و وزەی ئێران بوەستێنێت.

ئەمە یەکەمجارە واشنتۆن ڕێگری لە کردارەکانی ئیسرائیل بکات لەو کاتەوەی جەنگەکە دەستی پێکردووە.
بۆچی ئێستا؟

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر جەنگی ژێرخانی "چاو بەرامبەر بە چاو"ی ڕاگەیاند.

هەر پاڵاوگەیەک کە ئیسرائیل لە ئێران تێکی دەدات، پاساو دەداتە ئێران بۆ لێدانی دانەیەکی تر لە سعودیە، ئیمارات، یان کوێت.
واشنتۆن هەروەها ئاماژەی بە "هەماهەنگیی دوای جەنگ لەگەڵ کەرتی نەوتی ئێران" کردووە.

ئەمە بە وردی بخوێنەرەوە. ئەوان لە ئێستاوە بیر لە دوای جەنگ دەکەنەوە.

ناتوانیت هەماهەنگی لەگەڵ کەرتی نەوتێک بکەیت کە خۆت ڕێت دابێت ئیسرائیل وێرانی بکات

ئەمە پەیوەندی بە ئاشتییەوە نییە. ئەمە پەیوەندی بە پاراستنی دابینکردنی وزەی جیهانییەوە هەیە لە جەنگێکی ژێرخانی کە لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت.

شەڕەکە زۆر لەوە خەتەرترە شەڕی ئاوە بۆ ئیران و ئەمریکاو ئیسرائیل و کەنداودوا کارت مان و نەمانی ئێرانمیدیاکان فڕیان بەسەری...
08/03/2026

شەڕەکە زۆر لەوە خەتەرترە شەڕی ئاوە بۆ ئیران و ئەمریکاو ئیسرائیل و کەنداو
دوا کارت مان و نەمانی ئێران

میدیاکان فڕیان بەسەریەوە نییە
شەڕی نەوت ئیکسپایەر بوو شەڕ شەڕی ئاوە ئێرانیش ناڕوخێت هەتا دوا کارتی پێبێت کە کارتی لە ناوبردنی خەلیجە بە نەهێشتنی ئاو

هەندێک میدیا کە گەورەو فەرمین تەنها هەواڵ دەگەینن وەک پەیجێک کە هەواڵ دەگەینێت بەس هاتو هاوارە موشەک هات موشەک چوو ئەوەش منداڵکیش دەزانێت هیچ کاریگەری نییە بۆ خەڵک هەندێکیش شیکردنەوی نزیک مەودا لاوەکی دەکەن ئەوان باشترن مێزگردو شیکردنەوەی سەربازی و سیاسی و ئابوری دەکەن

ئەوەی کەس باسی ناکات لە میدیای کوردی و عەرەبی ناونیشانی شەڕە کە شەڕی ئاوە

سەدەی بیست شەڕی نەوت بوو بەڵام سەدەی بیست و یەک سەدەی شەڕکردنی ئاوە. دوای هەموو کارتەکانی موشەک و قەیرانی نەوت دوا کارت کە کارەساتبارە کارتی ئاوە بە دەست ئیرانەوە ئەگەر لە کۆتای بگاتە دوا خاڵی نەمانی ئێران بەکاری دێنێت زۆر خەتەرو مەترسیدارە بۆیە کردویەتی بە کارتی کۆتای

پرۆفیسۆرێکی چینی لە ئەمریکا دەڵێت ئێران شەڕی بردنەوەو دۆران ناکات شەڕی مانەوە دەکات بەڵام ئەمریکا شەڕی بردنەوە دەکات و لە ئەنجام دەدۆڕێت

بە پێی توێژینەوەی پرۆفیسۆرەکە ئەمریکا ڕۆن نییە بۆچی شەڕی هەڵگیرساند لە ناوەخۆی ئەمریکاش دژبەری هەیە بۆ هۆکاری هێڕش دواتریش ستراتیژیەکەی هەڵە تێگەیشووە کە ئێران وەک عێراق نییە خامەنایش وەک سەدام نییە

سیناتۆرێکی ئەمریکی لە کۆنگریس دەڵێت تۆ سەرۆکێکت نەکوشتووە بەڵکو مەرجەعێکی ڕوحیت کوشتووە کە مەرجەعی هەموو شیعەکانی دونیاییە بەمەش هەموو شعەکانی دونیا دەکەیت بە یەک چەک دژ بەخۆت ئیرانیش ڤنزوێلا نییە بەڵکو شارستانیەکی هەزارەها ساڵیە کە شارستانیەت ناگۆرێت

پرۆفیسۆرە چینیەکە وردتر دەبێتەوە دەڵێت ئەمریکا وایزانی بە لێدانی سەری هەڕەم سیستەمەکە تێک دەچێت بەمەش خامەنای کوشت ئێستاش دەیەوێت تاران وێران بکات کە پایتەختە لوتکەی هەڕەمە بکەوێت ئێران کەوت. نەخێر ئێران سینترلازو مەرکەزی نییە بەڵکو دیسینترەلایزو نامەرکەزییە لە هەر شوێنێک سەرکردایەتی تایبەت بەخۆیان دەکەن بە پێی ستراتیژی دارێژراو کە ئێران ٢٠ ساڵ زیاترە خۆی بۆ ئامادە کردووە . کوشتنی خامەنای ورەی زیاتریان پێدەدات دوتریش میکانزمەکەیان شیعەگەرای دەبێت بە جیهاد نەوک تەنها بەرگری چونکە ئەمریکا دەبێت بزانێت هەزار سەرکردەی جێگرەوەش بکوژێت لە جیهادو سیستەمی دیسینترلایز بەیەکەوە گورزی کوشتن لای ئەوان شەهیدبوون شانازییە لێی ناترسێن . ئەمریکا بە چڕی لە تاران دەدات وەک پایتەخت لە کاتێک زۆربەی ئەوانەی دژ بە ڕژێمی ئێرانن ئەمریکا چاوەڕێ دەکات هەڵبستن لە شارە گەورەکانن کەچی لەبەر بۆردومان چاوچاو نابینێت خەڵکەکە دەیەوێت بڕوات و سەلامەت بێت. دەبێت ئەمریکا بزانێت بە تاران ئێران ناروخێت هێزەکانی سەرسنورو ناوچە شاخاویەکان کە مۆشەکەکانی تێدان خاڵی بەهێزی ئێرانن پرۆفیسۆرەکە دەڵێ هیچ کاتێک لە مێژوو نەبوە بە بۆردومانکردن ڕژێم بگۆڕێت. لە مێژوو هەمووکات تا لەسەر زەمین نەچیتە ژوورەوە ناتوانیت ڕژێم بگۆڕیت

خاڵە گرنگەکە لێرەیە !!!
شەڕی ئاو دوا کارتە ئەگەر ئێران گەیشتە بن بەست بۆ لەناوچوون بێ دوو دڵی بەکاردێنێت

وڵاتانی خەلیج بیابانن ئاوی ژێر زەویان زۆر کەمە یان هەر نیتیان. بۆ ژیان پشت بە شیرنکردنەوەی ئاوی سوێر دەبەستن بۆ ئەمەش وێستگەی گەورەی ئاویان دروست کردووە

ژیانی وڵاتانی خەلیج تەنها بەستراوەتەوە بە وێستگە گەورەکانی شیرینکردنی ئاو. ئەم وێستگانە وەک "نیشانەیەکی ئاسان" لەبەر دەستی موشەکە ئێرانییەکانن. وێستگەی "ڕەئس ئەلخەیر" و "جوبەیل" کە ئاوی پایتەختی سعودیە (ڕیاز) دابین دەکەن، تەنها ٢٥٠ کیلۆمەتر لە ئێرانەوە دوورن. ئەگەر تێکبشکێن، سعودیە تەنها بۆ ٥ ڕۆژ ئاوی خەزنکراوی هەیە و دوای ئەوە دەبێت پایتەخت چۆڵ بکرێت سیستەمی پاتیرۆت و ثادیش دەستەوەستانن.
ئیماراتیش بە هەمان شێوە؛ وێستگەی "جەبەل عەلی" لە دوبەی تەنها ٤ بۆ ٦ خ*لەکی دەوێت تا موشەکێکی ئێرانی بیپێکێت. هەرچەندە ئیمارات دەڵێت بۆ ٩٠ ڕۆژ ئاوی هەیە، بەڵام توێژینەوەکان دەڵێن تەنها ١٥ ڕۆژ بەرگە دەگرێت. قەتەر و بەحرێنیش تەنها ٣ ڕۆژ ئاویان هەیە. ئەمە ئەو خاڵە لاوازەیە کە وایکردووە وڵاتانی خەلیج زۆر میانڕەو بن و نەچنە نێو شەڕەوە.

ئێران زۆر باش دەزانێت بە کارتی نەوت و ئابوری داخستنی گەروی هورمز دواتریش بێ دەنگی حوسیەکان بۆ کاتی دیاریکراو تێکدانی دەریای سورو نۆکەندی سوێسیش پەکی دەکەوێت ئەوڕوپا توشی قەیرانی ئابوری دەکات. ئەوروپا دەتوانێت بەرامبەر قەیانی ئابوری بەرگەبگرێت هەرچەند قورسیش بێت.

بەڵام مرۆڤ ناتوانێت بەرامبەر قەیرانی مرۆی خۆی بگرێت بێ ئاوکردن خەلیج چۆڵ دەکات ژیان و مردن دەکاتە ئامانج

ئەمەش دوا کارتە بۆ ئێران ناتوانێت بە ئاسانی بەکاری بێنێت بەبەکارهێنانی سومعەی نیودەوڵەتی لە دەست دەدات کاریگەری قوڵی لەسەر ئێران دەبێت

بەڵام کار بگاتە دوا خاڵی نەمانی ئێران هیچی نامێنێت لە دەستی بدات ئەوکات لەوانەیە بیکات

وڵاتانی خەلیج ئەم خاڵە لاوازەیان وایکردووە زۆر میانرەو بن نەچنە نێو شەڕەوە دەزانن واشنتن سەلامەتە ئەمریکاش میوان بەڵام ئەوان خاوەن ماڵن ئیسرائیلیش دەیەوێت ئەمە ڕوبدات شیعەو سونە لەیەکتری بدەن و ببێتە شەری ئاوو دواتریش هاتنی چین و ڕوسیا و جەنگی جیهانی سێیەم وەک خۆی لە دەقە ئاینیەکانیان کار بۆ هاتنی دەجال دەکەن و شەڕی ئاوو قەیرانی بێ ئاو بوون مەرج ە
موشەکە ئێرانیەکان نێو شاخی کەناری خلیج زۆر نزیکن یەک موشەک بەسە بۆ ئیمارات وێستگەی ئاوی تێکبشکێنێت و ئیمارات ئاوارە بکات

ئێرانیش خاڵی لاوازی ئاوی هەیە لە هەر کاتێک ئەمریکا دەتوانیت دەستی بۆ بەرێت

کورد دەبێت خۆی لە جێلی بدات بێ کاریگەری بێت کارتە کۆتایەکە کورد ناگرێتەوە دوا فشاری ئێرانە بۆ ڕاگرتنی ئەمریکا خەلیجیش قوربانیەکەیە

لە کۆتایدا خودا هەموو لایەک بپارێزێت کەسیان لەسەر حەق نین خودا حەقە حەقی خوداش پاراستنی هەمووان دەبیت انشاللە

04/03/2026

هەواتێکردن لە نرخی زەوی بەسەر قەنەفەکەوتن سەری خەڵکی لە قوڕ نا هەمووکات دەبیت بزانیت لەگەل عقاراتی بەرپرسیار ئیش دەکەیت یان بەسەرقەنەفەکەتن لۆم دانین ئیستا ئەیکرم ٢ وەرقە هەرزانتر دەفعت دەکەن کە زەوی فڕییە

زێڕ چی لێدێت؟دەگاتە دوو دەفتەر !!بەڵێ زۆریش ئاساییە بۆ بەرزترخۆپێدادان و بەناوکەوتن هەیە! هەستا بفرۆشەوە؟ لەگەڵ عامێ بڕۆ...
30/01/2026

زێڕ چی لێدێت؟دەگاتە دوو دەفتەر !!
بەڵێ زۆریش ئاساییە بۆ بەرزتر

خۆپێدادان و بەناوکەوتن هەیە! هەستا بفرۆشەوە؟ لەگەڵ عامێ بڕۆ شامێ!
تێگەیشتنیش هەیە کە زانستە
هیچیش تێناگەیت ئەگەر نەتزانی سەرچاوەکە چییە بۆ سەرچاوەش دەبێت ئەم چەند قۆناغە بزانیت

کۆنگرەی بریتۆن وود ساڵی ١٩٤٤
دوای جەنگی جیهانی یەکەم ئەمریکا وەک براوەی جەنگ لە کۆنگرەیەکی گرنگ لەگەڵ وڵاتانی براوە کۆدەنگ بوون و بڕیاریان دا هەموو دراوەکان لە ژێر رکێفی دۆلار بێت دۆلاریش لە ژێر ڕکیفی زێر
بۆ هەر ئۆنسێک زێر پارسەنگی دۆلار $35 دیاریکرا. بەردەوام هەموو کات بێ هەڵسان و دابەزین بە جێگیری

نیکسۆن شۆک ١٩٧١
جەنگی جیهانی دووەم ئەمریکا لەشەڕی ڤیتنام توشی قوسی و قەیرانێکی قوڵ هات سەرۆکی ئەمریکا ڕیچارد نیکسۆن هاتە سەر شاشەو جیهانی شۆک کرد وتی بە هۆکاری قەیران و تیچوی شەڕ بۆ ماوەیەکی کاتی دۆلار چاپ دەکەین بۆ پارسەنگی زێڕ ناگەڕێینەوە کە دواتر بوو بە هەمیشەیی

لە ساڵی ١٩٧١ تا ئێستا زێڕ $35 ی نەدیتەوە بەردەوام بوو لە هەڵکشان تا ڕۆژگاری ئیمڕۆ

داهاتوو:
وێنە گەورەکە
بە هۆکاری دۆلاری تەزویری چاپکراوی بەردەوام زێڕ بەردەوام هەڵدەکشێت ئەوەی دەبینین هێشتا زۆر کەمە چونکە دۆلار ڕۆژ بە ڕۆژ بەهای بەرامبەر زێڕ لە دەست دەدات، بلقێکی ئابوری گەورە دروست بووە ڕۆژێک هەر دادێت بتەقێتەوە
ئەوە زێر نیە نرخی بەرزدەبێتەوە بەڵکو دۆلارە بەهای لە دەست دەداتزێر بەرز دەبیندرێت

وێنە بچوکەکە
ڕوداوی لاوەکی و مەودا کورتەکانن کە زۆر جار بە هەڵەدا دەچین وادەزانین وێنە گەورەکەیە. نەخێر بابەتی گرنلاند، ئێران، هەر شتێکی دیکە لە مەودای کورت پرۆسەی بەرزبونەوە خێرا دەکەن

بە کورتی وێنە گەورەکە وەک خۆیەتی زێر هەر بەرزدەبێتەوە بێ عەقل ئەو کەسەیە دەیفرۆشێت
بێ عەقلتر ئەو کەسەیە دیناری پێییە

زانایانی ئابوری ئەمریکی و جیهانی پێیان وایە ئەو نرخەی زێڕ زۆر ئاساییەو هەزانیشە بەراورد بە داهاتوو هۆشداریش دەدەن ئەو سیستەمە ڕیبا قەرزاری و تەزورەی چاپکردنی دۆلار نەوەستێت کارەساتە

ئەنجام: بۆ خۆپاراستن لە کارەساتی ئابوری کە زانایان ئاماژەی پێدەکەن قسەی من نییە ڕۆبرت کیوساکی دەڵێت
موڵک وزێڕو بیتکۆین بکڕن پارەی کاش دامەنێن

لە ماووی ساڵێک خ*ل خ*لە ئێستا زێڕ تریندە پێش زێڕ مولک تریبوو پیشتریش بیتکۆین تریند بوو لوتکەی پێشتری شکاند
ئەوجا دیسان و دیسان سڕە بە سڕە دوبارە دەبێتەوە

لە پارێزگاریش یەکەم موڵک فرێی بدە نادزرێت ئینجا زێر کۆتایش بیتکۆین

#عقارات

20/01/2026

ئەمریکا کوردی فرۆشتەوە؟

بە بەردەوامی گوێبیستی دەستەواژەی فرۆشتنەوەی کورد لەلایەن ئەمریکا و رۆژئاوا دەبین! ئەوە ئارگیومێنتی هەر تەنیا خەڵکی ئاسایی و سادەی نێو کۆمەڵگەی کوردی نییە، بەڵکو لەلایەن نوخبە و سیاسییەکانیش دەگوترێتەوە. پێم وانییە جارێک ئەو کەسانە پرسیبێتیان ئەمریکا و رۆژئاوا پێشێلی کامە رێککەوتنیان لەگەڵ کورد کردووە و خیانەتیان لەو نەتەوەیە کردبێت؟! لە 2014 کە ئەمریکا دووبارە چووەوە عێراق، لەسەر داوای حکومەتی عێراق بوو بۆ شەڕکردن دژی داعش دواتر هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رووبەڕووبوونەوەی داعش بەسەرکردایەتیی ئەمریکا پێکهات. حکومەتی عێراق رێککەوتنی لەگەڵ ئەمریکا کرد، هەر بە رێککەوتنیش بەم دوواییانە هێزەکانی لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد و ڤیکتۆریا کشاندەوە. روونە بۆ شەڕی داعش پێشمەرگە و شەرڤانان لەبەرەی پێشەوە و لەپاڵ هێزەکانی هاوپەیمانانن دژی ئەو گرووپە جەنگاون. لە سووریا، ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆ هەمان هۆ بێ هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی ئەوکاتی سووریا شەڕی داعشیان کرد، چونکە دانیان بە بەشار ئەسەد وەک سەرۆکێکی شەرعی نەدەنا. هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئێستاش لە شەڕ دژی داعش بەردەوامە و بە رێککەوتن لەگەڵ ئەحمەد شەرعی، سەرۆکی سووریا، حکومەتی دیمەشق لە کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو چووە نێو هاوپەیمانییەتەکە.
ئەو رێککەوتنەی ئەمریکا لەگەڵ پێشمەرگە و هێزەکانی سووریای دیموکرات هەیەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعشە، نەوەک رێککەوتن بۆ پاراستنی کورد و گەرەنتیکردنی داهاتوو بۆیان. ئەمە زۆر روونە و بە بەردەوامی دەیێڵێنەوە. کەوایە با هیچ گلەیی لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا نەکەین کە نامان پارێزن چونکە رێککەوتنەکە لەسەر ئەمە نییە.
زۆریش روونە سیاسەتی نێودەوڵەتی زلهێزەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە و هێزە لاواز و بچووکەکان هەمیشە دەکرێنە قوربانی هێزە گەورەترەکان. وڵاتانی رۆژئاوا عێراق و سووریا بە کورد نادەن. با هێندەش ساویلکە نەبین قسەیەکی بەرپرسێکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی یان پۆستێکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەرامبەر کورد سیاسەتی وڵاتەکەی بگۆڕێت. کابرا هێندە لە سیاسەت دەزانێت چۆن وەڵامی پرسیارێک بداتەوە و خۆی قوتارکات بەشێوەیەک هیچ لایەنێک لەخۆی نەکات. بەڕاستی سەردەمی نووزانەوە و پاڕانەوە نەماوە و ئەو سیاسەتە لای ئەمریکا و تەواوی زلهێزەکان پووشێک ناهێنێت. بۆیە وەک کورد پێویست ناکات چیتر بنووزێینەوە و داوای پاراستن لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکەین.

عيسا چومانى
بەڕیوبەری نوسینگەی K24 لە ئەمریکا

20/01/2026

سەرۆک بارزانی و ئەحمەد شەرع دیسان لە پەیوەندی تەلەفۆنی دان

20/01/2026

عاشقانی کەناڵی جەزیرە ئەوەی جەزیرە دەیکات ئەخلاقی لێ داڕماوە زۆر بە توندی هەموو شتێک بۆ شەرع دەکات کە کەناڵێکی سوری نایکات

Address

Irbil
44001

Opening Hours

Monday 09:00 - 18:00
Tuesday 09:00 - 18:00
Wednesday 09:00 - 18:00
Thursday 09:00 - 18:00
Saturday 09:00 - 18:00
Sunday 09:00 - 18:00

Telephone

+9647505259191

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dlwar Shakir posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share