Rasty press

Directions

Rasty press Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Rasty press, Media, Irbil.
(289)

ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانییەوەبەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانلەبارەی بەڕێوەچوونی دیداری میری 2026 لە شاری هەولێر، ...
13/10/2026

ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانییەوە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لەبارەی بەڕێوەچوونی دیداری میری 2026 لە شاری هەولێر، جێگەی داخە کە ئەم کۆڕبەندە ئەمساڵ نەیتوانیوە بە شایستەیی لە بانگهێشتکردنی میوانان و پەنێڵەکانیدا ڕەچاوی فرەلایەنیی سیاسی و بەشداریی لایەنە سیاسییەکانی بەشەکانی تری کوردستان بکات. لە دیدارێکی ئاوا گرنگدا، پێویست بوو نوێنەرایەتیی دۆزی گەلی کورد لە بەشەکانی تری کوردستان بە بەشداریی سەرجەم لایەنەکان ڕەنگ بداتەوە.

ئەم جۆرە مامەڵەکردنە نیگەرانیی خەڵکی تێکۆشەر و ڕەسەنی بەشەکانی تری کوردستانی لێکەوتووەتەوە و دەبێتە هۆی قووڵكردنی پەرتەوازەیی و دووبەرەکیی نێوان ڕۆڵەکانی گەلی کوردستان. هەموو لایەکیش ئاگادار دەکەینەوە کە (میری) هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە.

بارەگای بارزانی

13ـی تشرینی یەكەمی 2026

ئەمڕۆ شەممە، ١٠ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦، لە قەزای پیرمام، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشدارییکرد لە پرسەی خوالێیخۆشبێت (نزار محەم...
10/10/2026

ئەمڕۆ شەممە، ١٠ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦، لە قەزای پیرمام، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشدارییکرد لە پرسەی خوالێیخۆشبێت (نزار محەمەد شەریف سندی) باوکی خاتوو نەرمین سندی ئەندامی بەشی دیراسات و پێگەیاندن لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.

بەڕێزیان لە نزیکەوە هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو کرد، و هیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامیش بە خانەوادەکەیان ببەخشێت.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

مۆبایلی زیرەک.. لە بەهەدەردانی کاتەوە بۆ بزوێنەرێکی ئابووریی کەسی لە کوردستاندیمانە: ئارام شێرکۆمیوان: پ. د. ئاریانا ئیب...
02/10/2026

مۆبایلی زیرەک.. لە بەهەدەردانی کاتەوە بۆ بزوێنەرێکی ئابووریی کەسی لە کوردستان

دیمانە: ئارام شێرکۆ

میوان: پ. د. ئاریانا ئیبراهیم

مۆبایلی زیرەک یەکێکە لەو ئامێرانەی ڕۆژانە هاوڵاتییان بە شێوەیەکی زۆر بەربڵاو بەکاری دەهێنن. بۆیە بۆ ئەوەی ئەم ئامێرە بکەین بە سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ پەیداکردنی داهات و بژێوی ژیانمان ــ لەبری ئەوەی بۆ کات بەسەربردن و کاری نەشیاو بەکاری بهێنین و زۆرترین کاتی خۆمانی بۆ تەرخان بکەین بەبێ سوود ــ بە گرنگمان زانی سەبارەت بەم بابەتە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ پ. د. ئاریانا ئیبراهیم، وەک مامۆستایەکی زانکۆ، ئەنجام بدەین.

دەقی چاوپێکەوتنەکە:

پ. د. ئاریانا ئیبراهیم بەم شێوەیە قسەی بۆ کردین:
«لە کۆڵان و شەقامەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆکدا، بەدەگمەن کەسێک دەبینیت مۆبایلێکی زیرەکی پێ نەبێت؛ بەڵام پرسیارە ڕاستەقینەکە کە پێویستە لە خۆمانی بپرسین ئەوە نییە: جۆری ئەو مۆبایلە چییە کە بەدەستمانەوەیە؟ بەڵکو ئەوەیە: ئەو دەستکەوت و داهاتە چییە کە لە ڕێگەیەوە بەدەستی دەهێنین؟
زۆربەی گەنجان دەکەونە داوی ئەوەی ئەم ئامێرانە بکەن بە هۆکارێک بۆ کوشتنی کات لە ڕێگەی گەڕانی بێئامانجەوە، لەکاتێکدا هەمان ئەو مۆبایلە نوێنەرایەتیی بەهێزترین بازاڕ و بچووکترین نووسینگەی کار دەکات کە هەر تاکێک لە هەرێمی کوردستانی ئەمڕۆدا بتوانێت خاوەندارێتیی بکات.

ژێرخانی دیجیتاڵی لە هەرێمی کوردستاندا پێشکەوتنێکی بێپێشینەی بەخۆیەوە بینیوە؛ دەرکەوتنی بانکە دیجیتاڵییەکان و جزدانە ئۆنلاینەکانی وەک FIB و FastPay، ئەو ئاستەنگە مێژووییەی لەناوبرد کە ڕێگر بوو لە وەرگرتنی قازانج و مامەڵە دارایییەکان لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە. جگە لەوەش، کۆمەڵگەی ناوخۆیی بە شێوەیەکی کەموێنە پشتی بە پلاتفۆرمە بینراوەکانی وەک Instagram و TikTok بەستووە بۆ بڕیاردان لە کڕین و کات بەسەربردن. ئەم وەرچەرخانە بە ڕوونی ئەوە دەگەیەنێت کە بازاڕی کار لەناو شاشەی مۆبایلەکەتدا بەردەستە، و تەنها ئەوەت پێویستە کە بیرکردنەوەت لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم ئامێرەدا بگۆڕیت.

دەستپێکردن پێویستی بە بودجەیەکی زەبەلاح یان بارەگای کار نییە؛ تۆ دەتوانیت لە بەکارهێنەرێکەوە بگۆڕێیت بۆ دروستکەری بەها لە ڕێگەی چەند ڕێگەیەکی بەرجەستەوە:
• لە ڕێگەی فێربوونی لێهاتوویی بەڕێوەبردنی پەڕەی کۆمپانیا و دوکانە ناوخۆیییەکانەوە بێت کە کێبڕکێ دەکەن بۆ ڕاکێشانی کڕیار،
• یان پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی وەرگێڕان و نووسینی ناوەڕۆک بە دوو زمانی کوردی و عەرەبی،
• یان بەبازاڕکردن بۆ بەرهەمەکان لە ڕێگەی هاوبەشیکردنی قازانجەوە (Affiliate Marketing)،
• یان تەنانەت بەڕێوەبردنی دوکانێکی ئۆنلاینی بچووک لە ماڵەوە.

ئەمڕۆ بەرنامەیەکی بەخۆڕایی مۆنتاژ لەسەر مۆبایلەکەت، توانای ئەوەی هەیە ڕیکلامێکی پرۆفیشناڵ بەرهەم بهێنێت کە کێبڕکێ لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکاندا بکات.

بەیاننامەیەک لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک و گەرمیان - خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستانەوەهاووڵاتیانی خۆشەویستی ...
29/09/2026

بەیاننامەیەک لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک و گەرمیان - خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

هاووڵاتیانی خۆشەویستی شارۆچکەی پردێ،
ڕووداوی دڵتەزێنی شەهیدبوونی دوو لاوی کورد، هۆکاری خەم و پەژارەیەکی زۆرە بۆ هەموومان.

ئێمە لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک و گەرمیان - خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان، وێڕای دەربڕینی دڵگرانی خۆمان، و سەروخۆشیمان بۆ خانەوادەی ئەم شەهیدانە، ڕایدەگەیەنین کە پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی سڤیل، ئەرکێکی سەرەکی و لەپێشینەی هەموو لایەکە و پێویستە هەموولایەک بە گیانی بەرپرسیارێتییە بڕواننە پاراستنی تاک بە تاکی هاووڵاتیان و نابێ کەمتەرخەمی لەم ڕووەوە هەبێت.

هێزە ئەمنییە فەرمییەکان پێویستە هەمیشە پارێزەری ڕاستەقینەی ئارامی و سەر و ماڵی هاووڵاتیان بن و بەوپەڕی بەرپرسیارییەوە مامەڵە بکەن و بە دیقەت و وریاییەوە ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن، چونکە پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتیان ئەرکی لەپێشینەیە. پێویستە لە هەر هێرش و ڕووبەڕووبوونەوەیەکی دژبە تیرۆر، هاووڵاتیانی سڤیل لە تیرۆریستان جیا بکرێنەوە و گیانیان پارێزراو بێت.

بۆ ئەم مەبەستە، داوا لە بەڕێز (عەلی زەیدی)، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەکەین، بەپەلە لێژنەیەکی تایبەت و دادپەروەر بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکار و ڕاستییەکانی ئەم ڕووداوە ناخۆشەی شارۆچکەی پردێ پێکبهێنێت، تاوەکو ئەنجامەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێن و ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر بە کەمترخەمان بگیرێتە بەر.

لە کۆتاییدا، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەس و کاری سەربەرزی هەردوو شەهید (محمد هێمن) و شەهید (مراد زانا) دەکەین. لە خوای گەورە داواکارین سەبووری و ئارامی بە دڵی هەموان ببەخشێت و کۆچکردووان بە بەزەیی خۆی شاد بکات.

مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک و گەرمیان - خانەقینی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٩-٩-٢٠٢٦

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانجەماوەری سەربەرزی کوردستانکەسوکاری سەربەرز و شکۆداری شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی نیشت...
25/09/2026

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

جەماوەری سەربەرزی کوردستان

کەسوکاری سەربەرز و شکۆداری شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی نیشتمان

٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧، وەرچەرخانێکی مێژوویی و وێنەیەکی بێوێنەی کاروانی ئازادیخوازیی گەلەکەمان بوو. لەو ڕۆژە شکۆدارەدا، جەماوەری کوردستان بە سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانەوە، دەنگی ڕەوا و ڕەسەنی خۆیان بە زۆرینەیەکی یەکلایکەرەوە گەیاندە جیهان و بڕیاری ئازادانەی خۆیان لە دیاریکردنی چارەنووسیاندا بە شێوازێکی ئاشتییانە و شارستانییانە تۆمار کرد.

ئەم وەرچەرخانە مێژووییە، بەرهەمی بڕیاری ئازایانە و ڕابەرایەتیی حەکیمانەی جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی و هاوئاهەنگی و یەکڕیزیی هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بوو. پێکەوە و بە ئیرادەیەکی پۆڵایینی نیشتمانییەوە توانرا دەنگی ڕەوای گەلی کوردستان بگەینرێتە بەرزترین ناوەندەکانی بڕیار لە جیهاندا.

ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، تەنیا بڕیارێکی سیاسی نەبوو، بەڵکوو بەرجەستەکردنی مافێکی سروشتی، یاسایی و مرۆیی گەلێک بوو کە سەدان ساڵە قوربانی دەدات لەپێناو پاراستنی ناسنامە، کەرامەت و ئازادیی خۆیدا. ئەو دەنگە ڕەوایە وەک بەڵگەنامەیەکی مێژوویی و بڕیارێکی ئیرادەی جەماوەریی نەمڕ، لە ناخی مێژووی هاوچەرخی کوردستاندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

لەگەڵ ڕێزگرتنمان لەو ڕۆژە مەزنەدا، جەخت لەسەر پەیامی هەمیشەییی گەلی کوردستان دەکەینەوە کە پەیامی ئاشتی، پێکەوەژیان، دیالۆگی شارستانییانە و هاوسێیەتییەکی باشە لەگەڵ سەرجەم وڵاتان و گەلانی ناوچەکە. کوردستان هەمیشە مەڵبەندی ئارامی، پاراستنی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکان و داکۆکیکاری مافی گەلان دەبێت.

پیرۆز بێت ساڵیادی ئیرادەی نەتەوەیی و نیشتمانیی گەلی کوردستان.

سەربەرزی و نەمری بۆ شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و ڕزگاریی کوردستان.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦

پیرۆزبێت ٩یەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمە مێژووییەکەی گەلی کورد. شانازی دوێـنێ و ئەمـڕۆ و سـبەی
24/09/2026

پیرۆزبێت ٩یەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمە مێژووییەکەی گەلی کورد.

شانازی دوێـنێ و ئەمـڕۆ و سـبەی

17/09/2026

بەداخەوە لەگەڕەکە کوردییەکانی کەرکوک تەعریب دەستی پێکرد ئاڤێستای قائیم قام لە پشتی ئەم کارەیە

لە شاری هەولێر، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ٧٧ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری میللی چین کرد، کە هاوکات...
17/09/2026

لە شاری هەولێر، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ٧٧ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری میللی چین کرد، کە هاوکات بوو لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئەرکی دیپلۆماسیی بەڕێز (لیو جون) وەک کونسوڵی گشتیی وڵاتەکە لە هەرێمی کوردستان، کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری میللی چین لە هەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو.

لە میانەی بەشداریکردنەکەیدا بەڕێزیان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی کونسوڵی گشتی، دیپلۆماتکاران و هاووڵاتییانی چینی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان کرد، هەروەها وێرای دەستخۆشی لە بەڕێز لیو جون، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرک و بەرپرسیارێتییە داهاتووەکانیدا و جەختیشی لە بەردەوامی و گەشەسەندنی زیاتری پەیوەندییە مێژوویی، کولتووری و دۆستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چین کردەوە.

لەلای خۆشییەوە، کونسوڵی گشتیی چین سوپاس و پێزانینی خۆی و ووڵاتەکەی بۆ ئەم ئامادەبوون و بەشداریکردنە دەربڕی، کە گوزارشت لە پەرۆشیی هەردوولا دەکات بۆ بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییە مێژوویی و دیپلۆماتییەکانی نێوانیان.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

08/09/2026

سبحان اللە

هەرئێستا ئاگری بەکوڵ لە ناو گۆڕێک لە یەکێک لە گۆڕستانەکانی شاری کەرکووک، بەرزدەبێتەوە.

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Rasty press posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category