VAR

VAR قسەی کۆتای ڤاڕ دەیکات

میدیا ئیسرائیلیەکان بڵاویکردەوە، کە عومەر دوستەری، وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتەنیاهو، پۆستەکەی بەجێدەهێڵ...
05/07/2025

میدیا ئیسرائیلیەکان بڵاویکردەوە، کە عومەر دوستەری، وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتەنیاهو، پۆستەکەی بەجێدەهێڵێت و بەیانی لەگەڵ سەرۆک حکومەتدا بۆ واشنتۆن ناچێت، لەبەر ناکۆکی لەگەڵ سارە نەتەنیاهو، هاوسەری سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل.

رۆژنامەی "یەدیعۆت ئاحڕۆنۆت" ئاماژەی بەوە کرد کە عومەر دوستەری کە لە مانگی ئاب 2024 بۆ ئەو پۆستە هەرڵبژێردرابوو، پۆستەکەی بەجێدەهێڵێت و بەیانی لە گەشتەکەی نەتەنیاهۆ بۆ واشنتۆن بەشداری ناکات.

سەرچاوەکان لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانەوە رونیان کردەوە کە هۆکاری جێهێشتنی "کتوپڕی" پۆستەکە "دوای زنجیرەیەک لە ناکۆکیەکان" دێت، لە نێوان ئەو و سارە نەتەنیاهۆ.
یەکەمجار لە هەواڵەکانی کەناڵی ١٣ ئاماژە بە دەرکردنی لە کارەکەی کرا. دواتر بەپێی هەمان کەناڵ، هۆکاری دەرکردنی لە کارەکەی بۆ ناکۆکیە بەردەوامەکانی لەگەڵ سارەی ژنی ناتانیاهۆ گەڕێنرایەوە.

جێگەی باسە لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی پۆدکاستی "عەناسیر موتەلەعە"ی سەر بە رۆژنامەی "مەعاریف"دا، دوستەری هەڵوێستی ئیسرائیلی سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ بزووتنەوەی "حەماس" خستە ڕوو. دوستەری لە پۆدکاستەکەدا جەختی کردەوە کە ئیسرائیل لە داواکاری دەرچوونی "حەماس" لە کەرتی غەزە پاشەکشە ناکات.

عومەر دوستەری وتی: "دەتوانم بڵێم کە سەرۆک وەزیران بەگشتی کەسێکی تەواوکارە، گرنگی بە هەموو وردەکارییەکان دەدات." هەروەها وتیشی: "سەرۆک وەزیران تەنانەت لە راگەیەندراو و بڵاوکراوەکانیشدا زۆر وردەکارە، دەتوانم بڵێم:" کە باش گوێ لە راوێژکارەکانی دەگرێت، کراوەیە بۆ گوێگرتن لە بۆچوونەکان، ئەمەش شتێکی ئەرێنییە."
دواتر، لە وتەبێژی سەرۆک وەزیران پرسرا کە ئایا نەتەنیاهۆ لەگەڵی راوێژ دەکات و ئامۆژگاری لێ وەردەگرێت، وەڵامی دایەوە: "بەڵێ،" هەروەها وتیشی: "کراوەیە بۆ بۆچوون و ئامۆژگاری، وەریان دەگرێت، بەڵام لە کۆتاییدا خۆی بڕیار دەدات. جا نەک هەر لە بڕیارە میدیاییەکان، بەڵکو لەوانەشدا کە پێیان دەگوترێت بڕیارە کردەیی و سیاسییەکان."
هەروەها وتیشی: "لە کۆبوونەوەکاندا، گوێ لە یەکەم وتەبێژ تا کۆتا وتەبێژدەگرێت، لە کۆبوونەوە ئەمنییەکانی دیکەشدا بە وردی گوێ شل دەکات، پرسیار دەکات لە کاتی گفتوگۆکەدا، بەڵام لە کۆتاییدا خۆیەتی کە بڕیار دەدات."

مەسعود بارزانی بۆ شاندی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە بە شانازییەوە خۆم بە ئەندامێكی ئەنجوومەنەکەتان دەزانم و ئەركی دامەزرا...
05/07/2025

مەسعود بارزانی بۆ شاندی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە بە شانازییەوە خۆم بە ئەندامێكی ئەنجوومەنەکەتان دەزانم و ئەركی دامەزراوەكانی هەرێمی کوردستانیشە ئەوەی لە توانایاندا بێت بۆ خزمەتگوزاریی هەڵەبجە ئەنجامی بدەن

ترەمپ: ئێران دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێتسەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند: ئێران دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت و ب...
05/07/2025

ترەمپ: ئێران دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند: ئێران دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت و بەوەش ڕازی نییە چاودێرانی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیی پشکنین بۆ وێستگە ئەتۆمییەکانی بکات.

05/07/2025

پرۆژە یاسایەکی پڕ مشتومڕ
ئایا ئەمریکا فڕۆکەی B2دەدات بە ئیسرائیل؟

دۆناڵد ترەمپ: وەزیری بەرگریی سعودیە بەنوێنەرایەتیی شا سەلمان‌و شازادە محەممەد بن سەلمانی جێنشێن چوەتە کۆشکی سپی بۆ ئەوەی...
05/07/2025

دۆناڵد ترەمپ: وەزیری بەرگریی سعودیە بەنوێنەرایەتیی شا سەلمان‌و شازادە محەممەد بن سەلمانی جێنشێن چوەتە کۆشکی سپی بۆ ئەوەی بەبۆنەی هێرشکردنەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، پەیامی پیرۆزبایی سعودیە بەسەرۆکی ئەمریکا بگەیه‌نێت...

فەڕەنسا دەست بەسەر موڵکەکانی عێراق دا دەگرێت  دادگای پاریس له‌ فه‌رمانێكی دادوه‌ری دا بڕیاری دا به‌ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی...
05/07/2025

فەڕەنسا دەست بەسەر موڵکەکانی عێراق دا دەگرێت

دادگای پاریس له‌ فه‌رمانێكی دادوه‌ری دا بڕیاری دا به‌ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی چه‌ند موڵكێكی عێراق له‌ پاریسی پاتیه‌ختی وڵاتی فه‌ره‌نسا.
هۆكاری بڕیاره‌كه‌ی دادگا بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ باڵه‌خانه‌كانی قوتابخانه‌ی عێراقی له‌ پاریس و سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری عێراقی و ڕێكخراوی په‌نابه‌رانی عێراقی باجیان نه‌داوه‌ چه‌ندین ساڵه‌، بۆیه‌ خاوه‌ندارییه‌تی له‌ عێراق ده‌سه‌ندرێته‌وه‌.
میدیا عێراقییه‌كان په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و به‌رپرسی یه‌كه‌مه‌ له‌م پرسه‌ و كه‌مته‌رخه‌م بووه‌ له‌پێدانی باج.

04/07/2025

بایکۆتی موقتەدا سەدر لە پرۆسەی سیاسی عێراق

04/07/2025

ڤاڕی دهۆک
زیانەکانی ئاگری زاویتەتان پێ دەڵێت

🔻ئاژانسى نێودەوڵەتى وزەى ئەتۆم: پشکنەرەکانمان بە سەلامەتى ئێرانیان بەجێهێشت و گەیشتنەوە ڤیەننا🔻مەسعود یزشکیان سەرۆک کۆما...
04/07/2025

🔻ئاژانسى نێودەوڵەتى وزەى ئەتۆم: پشکنەرەکانمان بە سەلامەتى ئێرانیان بەجێهێشت و گەیشتنەوە ڤیەننا

🔻مەسعود یزشکیان سەرۆک کۆمارى ئێران رۆژى سێی حوزەیران بڕیارێکى پەسەندکرد بۆ هەڵپەساردنى هەماهەنگى لەگەڵ ئاژانسەکە

04/07/2025

ساتی بەردانەوەی ئاو لەتورکیاوە بۆ عێراق

4/7/1992ئەمڕۆ 33 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر پێک هێنانی یەکەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
04/07/2025

4/7/1992

ئەمڕۆ 33 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر پێک هێنانی یەکەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزیری دەرەوەی سعودیە: دژی چارەسەری سەربازین لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێراندا
04/07/2025

وەزیری دەرەوەی سعودیە: دژی چارەسەری سەربازین لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێراندا

Address

Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when VAR posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share