Dinatv.net

بـە وێنە.. راگەیاندنی هەڵمەتی  #نیشتیمانی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە  #ئافرەتان لـە هەولێر
25/11/2024

بـە وێنە.. راگەیاندنی هەڵمەتی #نیشتیمانی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە #ئافرەتان لـە هەولێر

سەرۆكی دادگای فیدڕالی: دەبێت كێشەی مووچەی فەرمانبەران بە یەكجاری چارەسەر بكرێتسەرۆكی دادگای باڵای فیدڕالی ئەمڕۆ دووشەممە...
25/11/2024

سەرۆكی دادگای فیدڕالی: دەبێت كێشەی مووچەی فەرمانبەران بە یەكجاری چارەسەر بكرێت

سەرۆكی دادگای باڵای فیدڕالی ئەمڕۆ دووشەممە لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ سەرۆكی فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی عێراق، جەختی كردەوە كە دانیشتنێك رێك دەخەن بۆ ئەوەی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە یەكجاری چارەسەر بكەین.

شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند "ئەمڕۆ دووشەممە هاوڕێ لەگەڵ خوشک و برایانم لە سەرۆکی فراکسیونە کوردستانییەکان سەردانی سەرۆکی دادگای فیدڕالیمان کرد و لەلایەن دادوەر جاسم عمیری سەرۆکی دادگاکەوە پێشوازییەکی گەرم کراین".

راشیگەیاند "جیا لە باسکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو دەسەلاتی دادوەری و دەسەلاتی یاسادانان، زۆر بە ڕوونی باسمان لە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان کرد کە ماوەی دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە بە بیانۆی جۆراوجۆر و بێ بنەما لەلایەن وەزیری داراییەوە کە ئەمە پێچەوانەی بڕیاری دادگای فیدڕالییە، بەوەی کە نابێت لەژێر هیچ پاساوێک ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوابکەوێت".

هەروەها رایگەیاند "بەخۆشحالییەوە سەرۆکی دادگا دووپاتی کردەوە کە ڕاستە ناوەرۆکی بڕیاری دادگا بەو شێوەیە و نابێت دەست بۆ مووچەی فەرمانبەران ببرێت، باسی لەوەش کرد کۆبوونەوەیەک رێک دەخەن تایبەت بەو پرسە و دەبیت کۆتایی بەو بابەتە بێت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بکرێت و مانگانە لەگەل فەرمانبەرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق بگاتە دەستیان".

شاخەوان عەبدوڵا گوتیشی "باسمان لەوە کرد دیسان پێشێلی دەستوور و یاسا کراوە لە بابەتی رێگریکردن لە جوتیارانی ئێمە بۆ گواستنەوەی بەروبوومەکانیان بۆ ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاست، بۆ ئەو بابەتەش پشتڕاستی کردەوە کە دەستوور رێگە نادات ئەو رێگرییە بکرێت".

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جەختیشی كردەوە كە لە چەند رۆژی داهاتوودا هەر بۆ ئەو پرسانە، کۆمەڵێک سەردانی و رێکاری یاسایی دیكە هەیە دەیگرینە بەر.

25/11/2024

دوو تۆمەتبار لە رۆژانی سەرژمێریدا چۆلی شەقامەكانیان بە دەرفەت زانیبوو و لە دوو كۆگای خواردەمەنی بڕی 41 ملیۆن دینار و 67 وەرەقە دۆلاریان دزی بوو.
هەردوو تۆمەتبارەكە لەلایەن پۆلیسی هەولێر دەستگیركران

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای كەركووك – تەقتەق چوار كەس گیانی...
25/11/2024

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای كەركووك – تەقتەق چوار كەس گیانیان لەدەست دا و چەند كەسێكی دیكەش بریندار بوون

01/06/2023

لە ساڵیادی دامەزراندی یەكێتی لە هەولێر

30/05/2023

وتاری مه‌سرور بارزانی لـه‌ مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی شیره‌مه‌نییه‌كان لـه‌ مێرگه‌سۆر

30/05/2023

بە ئامادەبوونی مه‌سرور بارزانی کارگەی شیرەمەنییەکان لە مێرگەسۆر دەکرێتەوە

29/05/2023

تکایە پابەندی وەستان بن لەسەر چرای سووری ترافکلایت،بۆسەلامەتیتان وەبۆتوشنەبون بەسزادانیش.

29/05/2023

دامەزراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان 667 کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیر دەکەن، هاوکات دەست دەگرن بەسەر 45 کیلۆ و 80 گرام ماددەی هۆشبەر، 530 کیلۆگرام حەبی هۆشبەری فەل لە جۆری کاپتاگۆن، 2774 شیت حەبی هۆشبەر لە جۆری ترامادۆڵ و 70 کیلۆگرام دەرمانچای کە تێکەڵ کراوە بە ماددەی هۆشبەری جۆری هیرۆین

Address

Erbil
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dinatv.net posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share