
03/05/2025
دایک و باوکی بەڕێز
وریا بن
ژنێکی ئەمریکیی تەمەن 36 ساڵ، لە ڕێگەی یاریی ڕۆبڵۆکس ـەوە لەگەڵ منداڵێکی تەمەن 10 ساڵ کەوتۆتە قسە و ماوەیەک پەیوەندییەکە بەردەوام بووە تا دواتر قەناعەتی بە منداڵەکە کردووە برا بچووکە تەمەن 2 مانگەکەی بکوژێت ئەگینا خۆی (واتە کچە 10 ساڵەکە) ئەمرێت.
پێیشی وتووە لەم 3 کارە یەکیان بکات:
بیخاتە ناو حەوزی ئاو لە حەمامەکەیان، یان ئاوی گەرمی بە سەردا بڕێژێت، یان لە بەرزاییەکەوە بیخاتە خوارەوە و بیکێشێت بە زەویدا.
ئەویش بەرزی کردۆتەوە و فڕێی داوە. ئێستا کەلـلەی سەری منداڵەکە ئازاری زۆری بەرکەوتووە و درزی بردووە.
دواتریش ئەو ژنە، بە منداڵەکەی وتووە بە چەقۆ دایکی بکوژێت، بەڵام منداڵەکە نەیوێراوە وا بکات، ڕۆشتووە بە دایکی وتووە.
ئەوانیش شکاتیان کردووە و ئێستا لە سجنایە.
بە کوردی
تەنها لەبەر ئەوەی منداڵەکەت فێری ئینگلیزی ببێت، سەقەتی مەکە لە دە ڕووی ترەوە.
مۆبایلیشی پێ ئەدەی، بزانە چی ئەکات تا کارەسات ڕووی نەداوە، دواتر زمانی ئینگلیزی فریات ناکەوێت.
ڕێگەی تری بێ زیان زۆرن بۆ فێربوونی زمان، یەکێک لەو ڕێگەیانە هەڵبژێرە.
یەکێک لە ڕێگە ئاسانەکان ئەوەیە لە یوتیوب سەیری فیلمکارتۆن بکات بەڵام ڕەبتی بکە بە تەلەفزیۆنی ماڵەکەت با بزانی سەیری چی ئەکەن.
خوای گەورە هەموان بپارێزێت.
نوسینی: خالید قوبادی
وێنەی تاوانبارەکە لە کۆمێنتە