Erbil Plus

Erbil Plus منصة اخبارية

حملة زراعة 100,000 شجرة بدأت!تحت شعار Green Schools، انطلقت حملة لزراعة 100,000 شجرة، ضمن مبادرة Elite Visionary Circle،...
04/05/2025

حملة زراعة 100,000 شجرة بدأت!

تحت شعار Green Schools، انطلقت حملة لزراعة 100,000 شجرة، ضمن مبادرة Elite Visionary Circle، التي أطلقها تطبيق Sukkal بالتعاون مع نخبة الداعمين شركة شوف، وبالشراكة مع منظمة هسار.

وفي خطوة أولى نحو بيئة أكثر خضاراً، تم زرع 100 شجرة في مدرسة الشهيد حسن نجار في أربيل.

الحملة مستمرة لزرع 1500 شجرة في مراحلها القادمة،
لتشمل مدارس ومناطق أخرى ضمن برنامج مجتمعي واسع.

تأتي هذه المبادرة إلى تحقيق الأهداف العالمية من خلال أفعال محلية انسجاماً مع أهداف التنمية المستدامة التابعة للأمم المتحدة
Sukkal

كۆبوونەوەی مەسروور بارزانی  و بافڵ تاڵەبانی لە پیرمام دەستی پێ‌ كرد
16/03/2025

كۆبوونەوەی مەسروور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە پیرمام دەستی پێ‌ كرد

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوەچەند ڕۆژێکە لە سنووری سلێمانی گردبوونەوەی ژمارەیەک فەرمانبەر بەدی دەک...
09/02/2025

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە

چەند ڕۆژێکە لە سنووری سلێمانی گردبوونەوەی ژمارەیەک فەرمانبەر بەدی دەکرێت. داواکارییە ڕەواکانی فەرمانبەران و چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان هەمیشە لە خشتەی کارە لەپێشینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندان و لەو پێناوەش بە بەردەوامیی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لە بەغدا کار بۆ بەدیهاتنیان کراوە و تا ڕادەیەکی باش بەرەوپێشچوون هەیە. بە هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا لە هەوڵی چارەسەرکردنی بابەتە هەڵواسراوەکانین.

ئەوەی جێگای هەڵوەستەیە، کۆمەڵێک کەس و لایەنی دەرەکی و ناوخۆیی لە عێراق دەیانەوێت ئەم داواکارییانە بەکاربهێنن بۆ مەبەستی گوماناویی خۆیان و هەندێک لایەنی پاشکۆ، لایەنەکانی لەیاسادەرچوو، پ. ک. ک و کەسانی تر سوود لەو دەرفەتە وەردەگرن و نیازیان هەیە بۆ شێواندنی ئاسایشی ناوچەکانی تری هەرێم بەکاری بهێنن و بەمەش داواکارییە ڕەواکانی فەرمانبەران تێکەڵ بە مەرامەکانیان دەکەن. سەرباری ڕێزگرتن لە مافی خۆپیشاندان، هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕێگرییان لێدەکرێت و هەر هەوڵێک بەدەر لە یاسا و ڕێنماییەکان بێت ڕێگەی پێنادرێت.

تەمویلی مووچەی مانگی یەک خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.                                                       ...
04/02/2025

تەمویلی مووچەی مانگی یەک خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

ڕۆژی سێ شەممە ٤ ی شوباتی ٢٠٢٥، بڕی ( ٩٥٨،٠١٢،٣٣٢،٧٥٩ ) دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

تیمەکانی وەزارەتی دارایی سەرقاڵی تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلەکەن و لەنزیکترین کاتدا دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.

راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری. ٤ ی شوباتی ٢٠٢٥.

هەژماری من ڕێگەیەکی نوێی تۆمارکردن دەخاتە بەردەم فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانیبە مەبەستی تۆمارکردنی سەرتاسەری لە چوارچێو...
21/01/2025

هەژماری من ڕێگەیەکی نوێی تۆمارکردن دەخاتە بەردەم فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی

بە مەبەستی تۆمارکردنی سەرتاسەری لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من، لەمەودوا فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی دەتوانن لەڕێگای پڕکردنەوەی فۆڕمێکی ئۆنڵاین خۆیان تۆماربکەن و ببنە خاوەنی هەژماری بانکی.

ئەم بژاردە نوێیە بەشێکە لە هەوڵەکانی هەژماری من بۆ ئاسانکاری لە تۆمارکردنی فەرمانبەران تاوەکو بتوانن بەشێوەیەکی ئاسان و بەبێ سەردانیکیردنی بنکەکانی تۆمار خۆیان تۆماربکەن. بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن (https://enketo.moda.digital.gov.krd/x/9jPTAyDU).

بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاری پڕۆژەی هەژماری من بکەن بە ژمارە (1991). سەنتەرەکە لە کاتژمێر 8:00 بەیانی تاوەکو 9:00 شەو بەردەستە.

شاندی هەرێمی کوردستان بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوت.                                               ئێوارەی ڕۆژی یەک شەممە ١...
19/01/2025

شاندی هەرێمی کوردستان بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوت. ئێوارەی ڕۆژی یەک شەممە ١٩ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوت. ئامانج لەسەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥ و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری. ٢٠٢٥/١/١٩

غەیسی کوردی 'ئەو پیاوەی هاوکاری هەژاران دەکات بەبێ ئەوەی دەموچاوی دیار بێت' سەردانی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێری کرد ...
19/01/2025

غەیسی کوردی 'ئەو پیاوەی هاوکاری هەژاران دەکات بەبێ ئەوەی دەموچاوی دیار بێت' سەردانی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێری کرد و "بەڵێنی پاڵپشتیکردنی پێدا"

ئەم منداڵە وون بووە بە ناوی(عمر عبداللە صالح)کاتی ئێوارە لە نزیک مزگەوتی (حاجی مراد)نزیک شەقامی ٦٠ یی هەولێرنەخۆشی هەیەه...
28/12/2024

ئەم منداڵە وون بووە بە ناوی
(عمر عبداللە صالح)
کاتی ئێوارە لە نزیک مزگەوتی (حاجی مراد)
نزیک شەقامی ٦٠ یی هەولێر
نەخۆشی هەیە
هەر کەسێک دەیناسێت یاخوود زانیاری لەسەری هەیە یاخوود خۆی بەخاوەنی دەزانێت دەتوانێت پەیوەندی بە هێلێ گەرمی پۆلیس بکات یاخوود پەیوەندی بە خاوەنەکەی بکات
066134
07504466290

وەزارەتی دارایی عێراق، 430 ملیار دیناری دیکەی بۆ موچەی مانگەکانی 10و11و12 ی هەرێمی کوردستان تەرخانکرد، بەمەش کورتهێنان چ...
10/12/2024

وەزارەتی دارایی عێراق، 430 ملیار دیناری دیکەی بۆ موچەی مانگەکانی 10و11و12 ی هەرێمی کوردستان تەرخانکرد، بەمەش کورتهێنان چارەسەرکرا

09/12/2024

پشووی سەری ساڵ لە کوردستان لە 23-12-2024 دەست پێدەکات و تاوەکو 2-1-2025 بەردەوام دەبيت

08/12/2024

مۆسکۆ: مافی پەنابەری مرۆیی بەخشییە بەشار ئەسەد و تەواوی خێزانەکەی

08/12/2024

سبەی لیستی مووچە بڵاو دەکرێتەوە

Address

اربيل
Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Erbil Plus posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share