Reform

03/06/2026
 #چاکسازی
02/06/2026

#چاکسازی

بەڕێز بــێرون عومەر فەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بەشداریکرد لە یادی (٥١) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی ...
02/06/2026

بەڕێز بــێرون عومەر فەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بەشداریکرد لە یادی (٥١) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ...

بەرواری ٢٠٢٦/٦/١ لە شاری سلێمانی ، هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بەیاوەری شاندێکی بزوتنەوەی چاکسازیی بەشداریانکرد لەمەراسیمی یادی(٥١)ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ..

ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرۆک و سکرتێر و نوێنەری حزبەکان بەشداری مەراسیمەکە بوون لەلایەن بەڕێزان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتیەوە بەگەرمی بەخێرهاتنی میوانەکان کرا،وەلە میانەی مەراسیمەکەدا بەگەرمی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان یان لێکردن و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن بۆخزمەتی زیاتری گەل و نیشتمان ..

پەیامی پیرۆزبایی هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بۆ بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی ...
31/05/2026

پەیامی پیرۆزبایی هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بۆ بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ...

بەڕێز/ کاک بافڵ جەلال تاڵەبانى /سەرۆکى یەکێتى نیشتمانى کوردستان

پیرۆزبایی

بەبۆنەى یادى (٥١) هەمین ساڵڕۆژى دامەزراندنى یەکێتى نیشتمانى کوردستان بەگەرمى پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و تەواوى سەرکردایەتى و لایەنگرانى یەکێتى نیشتمانى کوردستان و خەڵکى خۆڕاگرى کوردستان دەکەین ،هیوادارین وەک چۆن قۆناغى شۆڕش و فیداکارى بەسەرکەوتویی بەردەوامبوو هەرواش قۆناغى شۆڕشى خزمەت و ئاوەدانى و ئارامى بەردەوامبێت ،یەکێتى نیشتمانى کوردستان لایەنێکى سەرەکى و کاریگەرى شۆڕشى ڕزگاریخوازى گەلەکەمان بووە و هەموو جەمسەرەکانى خەباتى سیاسی و پێشمەرگایەتى و دیبلۆماسی پێکەوە گرێدابوو بۆ ئازادى گەل و نیشتمان هەر لەو پێناوەشدا هەزاران ڕۆڵەى قارەمانى کردۆتە قوربانى ،دەخوازین یادى (٥١) هەمین ساڵەى دامەزراندنى یەکێتى نیشتمانى کوردستان بکرێتە وێستگەى یەکخستنەوەى ماڵى کورد و هەموولایەک لەژێر چەترێکى پیرۆزی نیشتمانى کۆبکرێتەوە بۆ دەستەبەرکردنى یەکهەڵوێستى و یەکگوتارى لە پێناوى بەدەستهێنانى مافە ڕەواو و دەستوریەکانى گەلەکەمان و دابینکردنى ژیان و گوزەرانێکى شایستە بۆ هاوڵاتیان ،هەر لەو یادە پیرۆزەدا داواکارین سیاسەتى حەکیمانەى سەرۆک مام جلال بکرێتەسەرمەشقى تەبایی ویەکهەڵوێستى گەلەکەمان، سڵاوو درود بۆڕۆحى پاکى هەموو شەهیدانى کوردستان دەنێرین و جارێکى تر بەگەرمى پیرۆزبایتان لێدەکەین و جەخت لەپتەوبوونى پەیوەندییەکانى نێوانمان و هەموولایەنە تێکۆشەرەکانى کوردستان دەکەینەوە بە ئاراستەى بنیاتنانى داهاتویەکى گەش بۆ کوردستان .

شادوسەرکەوتوبن ...

بێرون عمر فتاح
سکرتێری بزوتنەوەى چاکسازیی نیشتمانى
٣١ -٥ - ٢٠٢٦

🔹پەیامی پیرۆزبایی پارت و لایەنە سیاسیەکان بۆ بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز ..
28/05/2026

🔹پەیامی پیرۆزبایی پارت و لایەنە سیاسیەکان بۆ بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز ..

هەڤاڵ بـێرون عـومەر فـەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی ، پێشوازیکرد لە بەشێک لە میوانانی بەڕێزی یەکەم ڕۆژی جەژنی...
27/05/2026

هەڤاڵ بـێرون عـومەر فـەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی ، پێشوازیکرد لە بەشێک لە میوانانی بەڕێزی یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز

پەیامی پیرۆزبایی هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز ..جەژن...
26/05/2026

پەیامی پیرۆزبایی هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز ..

جەژنتان پیرۆز بێت

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز بەگەرمی پیرۆزبایی لە موسوڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و جیهان بەگشتی دەکەین ، داواکارین خودای میهرەبان جەژنی قوربان بکاتە هۆکارێک بۆ ئاشتی و ئارامی و پێکەوەژیانی گەلەکەمان و دەربازبوون لە کێشە و قەیرانەکان ، جەژنی هەموولایەک پیرۆزبێت و هیوای شادی و سەلامەتیتان بۆ دەخوازم ..

بـێرون عـومەر فـەتاح
٢٠٢٦/٥/٢٦

پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح سکرتێری بزوتنەوەی ...
26/05/2026

پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ هەڤاڵ بێرون عومەر فەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز ،کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی :

بەڕێز بێرون عومەر فەتاح
سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز ،گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم ، هیواخوازم کە هەمیشە لە خۆشی و جەژندا بن .
بەهـیوام ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و شادی بۆ هەموولایەک و بەگیانی لێبوردن و بەرپرسیارێتیەوە پێکەوە کار بکەین بۆ وڵاتەکەمان و چارەسەرکردنی کەم و کوڕیەکان بۆ باشترکردنی ژیانی هاونیشتمانیانمان .

دوبارە جەژنتان پیرۆز هەر شاد و سەربەرز بن

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
٢٠٢٦/٥/٢٦

🔻پەیامی پیرۆزبایی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز ..جەژنتان پیرۆز بێت بەبۆنەی هاتنەوەی ...
26/05/2026

🔻پەیامی پیرۆزبایی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز ..

جەژنتان پیرۆز بێت

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز بەگەرمی پیرۆزبایی لە موسوڵمانانی جیهان بەگشتی و گەلەکەمان بەتایبەتی دەکەین ، هیوادارین جەژنی قوربانی پیرۆز هۆکارێک بێت بۆ یەکخستنەوەی ماڵی کورد و تێپەڕاندنی قەیرانەکان و دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلەکەمان ، جارێکی تر پیرۆزبایتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین ..

بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی
٢٠٢٦/٥/٢٦

کۆبونەوە لەگەڵ ناوەندی سلێمانی بـزوتنەوەی چـاکسازیی نـیشتمانی ...ئەمڕۆ (٢٥-٥-٢٠٢٦) لە شاری سلێمانی ، بەڕێز بـێرون عـومەر...
25/05/2026

کۆبونەوە لەگەڵ ناوەندی سلێمانی بـزوتنەوەی چـاکسازیی نـیشتمانی ...

ئەمڕۆ (٢٥-٥-٢٠٢٦) لە شاری سلێمانی ، بەڕێز بـێرون عـومەر فـەتاح سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی پێشوازی کرد لە هەڤاڵانی ناوەندی سلێمانی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی ...

لە دیدارێکدا باس لەبارودۆخی ئێستای ناوچەکەو عێراق و کوردستان کرا ،لەتەوەرێکی تردا خزمەتی هاووڵاتیان و چارەسەرکردنی گرفتەکانیان لەلایەن حکومەتی هەرێم جەختی لەسەرکرایەوە ،پاشان باس لە کارو چالاکیەکانی هەڤاڵان لەسنورەکە کراو هەنگاوەکانی کاری داهاتوو گفتوگۆی لەسەرکرا .

Address

Irbil
1-9

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Reform posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share