ESTA News

ESTA News ئێستانیوز تاكه‌ په‌یجی فه‌رمی ژووری هه‌واڵی ئێستایه‌ سەر بە مەکتەبی ڕاگەیاندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانە

هەڵەبجە زامێکی ساڕێژنەکراوی نەتەوەییە  ئەمڕۆ ١٦ی ئادار یادکردنەوەی مەرگەساتێکی دیکەی نەتەوەییە کە لەسەر دەستی رژێمی لەنا...
16/03/2026

هەڵەبجە زامێکی ساڕێژنەکراوی نەتەوەییە

ئەمڕۆ ١٦ی ئادار یادکردنەوەی مەرگەساتێکی دیکەی نەتەوەییە کە لەسەر دەستی رژێمی لەناوچووی بەعس، بە کیمیابارانی شاری هەڵەبجە و دەوروبەری ئەنجام درا، کە لێکەوتەکەی شەهید و برینداربوونی هەزاران هاوڵاتی سڤیل بوو.
بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی چەکی کیمیاوی دژ بە خەڵکی سڤیل بەهەر پێوەرێک بێت تاوانی چەنگە بۆیە دەبێت حکومەتی عێراقی وەک میراتگری یاسایی حکومەتی پێشوو قەرەبووی ماددی ومەعنەوەی زیان لێکەوتووانی کیمیابارانی هەڵەبجە بکاتەوە.
لە کاتێکدا یادی کارەساتی کیمیاباری هەڵەبجە دەکەینەوە، جیهان و ناوچەکە بە کوردستانیشەوە لەبەردەم جەنگ و گۆرانکاریدایە، بۆیە لە هەموو لایەک دەخوازرێت کە لە ئاست هەستیاری قۆناغەکەدا دابین و کار بکرێت بۆ یەکڕیزی کوردستانی تا بتوانرێت ئاڵانگاریەکان بگۆڕین بە دەرفەت لە خزمەتی گەلی کوردستان.
گیانی شەهیدانی هەڵەبجە شاد بێت.

مەکتەبی سیاسی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
16_3_2026

عێراق...ئەمما!!✍️ هەندرێن شێخ ڕاغبهەر لەگەڵ هاتنە سەركاری ئەحمد شەرع لەسوریاو هەڕەشەكانیان بۆ سەر عێراق، وتارێكم نوسی بە...
16/03/2026

عێراق...ئەمما!!

✍️ هەندرێن شێخ ڕاغب

هەر لەگەڵ هاتنە سەركاری ئەحمد شەرع لەسوریاو هەڕەشەكانیان بۆ سەر عێراق، وتارێكم نوسی بەناوی (عێراق بەجامانەی كوردیەوە)، واتە تادوێنێ بەغدا ناوەندی ستراتیژی بوو بۆ كورد، بەڵام هاتنەوە سەركاری سونەو شەڕی ئێران، هەولێری كردە ناوەندی ستراتیژی عێراق و بەغدا. ئەم ناوەندی بوونەی هەولێر لەگەڵ داخستنی گەرووی هورمز گەیشتە لوتكەو ئێستا عێراق داوای بۆڕی نەوتی كوردستان دەكات بۆ هەناردەكردنی نەوتەكەی. بەڵام ئەم جەمەدانیەی سەری عێراق زۆر درێژخایەن نیەو دەبێت كورد زوو دەرفەتەكان بەكاربێنێت و داهاتوو هاوكێشەكە دەگۆڕێت.
لەم روانگەوە دەبێت زۆر شت هەیە روونی بكەینەوە:
-هەرێمی كوردستان لە ئابوری سەربەخۆ شكستی هێنا.
-هەرێمی كوردستان لەدۆسیەی نەوت شكستی هێناو لە دادگای پاریس دۆڕاوە.
-بابەتی نەوت فرۆشتن كاری هەرێم نیەو پرسێكی نێودەوڵەتی گەورەیەو لە ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی پشتیوانی بەغدان نەوەكو هەولێر.
-هەرێم مانگانە لە بەغداوە نزیكەی تریلیۆنێك دیناری بۆ دێت و ئەمەش زۆر گرنگە. راستە موچەو بودجە ماف و شایستەی راستەقینەی خۆمانەو نەوتمان تەسلیم كردووە، بەڵام واقع بینی گرنگە نەوەكو حەماسی ئێمە.
-ئەم شەڕەی ئێران و داخستنی گەروی هورمز زۆر ناخایەنێت و دەوڵەتانی دنیا ئەمە قبوڵ ناكەن، بۆیە بەهانە مەدەنە دەست عێراق دوایی تۆڵەیەكی سەختی دارایی لە هەرێمی كوردستان بكاتەوە.
-لەگەڵ مەرجەكانی هەرێمی كوردستانم، لەهەموو رووەكانەوە گرنگە مەرجی خۆمان لەسەر بەغدا بسەپێنین، بەڵام داواكاری بەغداش جێبەجێ بكەن و با نەوتەكە بڕوات بەناو بۆڕی كوردستان.
-وێڕای پێداگیری لەسەر مەرجەكان و داواكارییە رەواكانی هەرێمی كوردستان، بەڵام نیەتی پێكهاتنی كورد لەگەڵ عێراق لەرێگای كردنەوەی بۆڕی كوردستان بكەنە كردار.
-دەكرێت دوو مانگ بۆڕی كوردستان بكەنەوەو نەوتی عێراقی پێدا بڕوات، دوای ئەوە ئەگەر بەغدا مەرجەكان و داواكاریەكانی هەرێمی كوردستانی جێبەجێ نەكرد، ئەوا دەشێ بۆڕیەكە بگرینەوە.
-لەبەرئەوەی نەوتی عێراق بە فرۆشتن و پارەكەیەوە لەبەردەستی ئەمریكایە، وە بڕیاری ئابوری و دارایی عێراق لەبەردەستی ئەمریكایە، بۆیە تكایە ئەمجارە لە پرسی بۆڕی نەوتی كوردستان و رێككەوتن لەگەڵ بەغدا، راوێژ بە ئەمریكیەكان بكەن.
-دەبێت هەرێمی كوردستان بێ راوێژكردن لەگەڵ ئەمریكیەكان، بۆڕی كوردستان بۆ بەغدا نەكاتەوە، هەرچەندە لەگەڵ ئەوەم گرفت دروست نەكەین و وەزارەتی نەوتی عێراق با چەندی دەوێت نەوت بفرۆشێت.
-كردنەوەی بۆڕی نەوتی كوردستان بۆ بەغدا، پرسێكی میدیایی و سیاسی زۆر گەورە بۆ هەرێمی كوردستان دروست دەكات، بەتایبەت لەناو رای گشتی عەرەبی عێراقی، كە كورد هۆكاری زیان گەیاندن نیە بە عێراق و بەڵكو وەك هەمیشە پەنای تەنگانەی عەرەبە لەم ناوچەیە. ئێمە دەتوانین ئەم بابەتە بەجۆرێك ئاراستە بكەین كە مەرجی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك و ناوچە كوردستانیەكان لەناو ئەم پاكێجە جێگای بكەینەوە.
لەگەڵ داواكاری ومەرجەكانی هەرێمی كوردستانم، بەڵام دۆسیەی نەوت لە ئێمە گەورەترەو موچەو بودجەو نەوتمان لەبەردەست بەغدایە، ئەمڕۆ بەغدا لە بەردەرگای ئێمەیە، بەیانی گەرووی هورمز بكرێتەوە، دەبێت وەفدی ئێمە بچێتەوە بەر دەرگای ئەوان لە بەغدا. بۆیە كورد دەبێت سوود لەكات وەربگرێت، تكایە كات و دۆخی ئێستا زۆر گرنگە، راستە عێراق هاتۆتەوە هەولێر، ئەمما!!.

هۆکارو کاریگەرییەکانی جەنگی ئەمریکاو ئێران لە سەر ناوچەکە و جیهانلە کۆتایی مانگی ڕابردوو، لە ڕێکەوتی 28ی شوباتی 2026، وی...
15/03/2026

هۆکارو کاریگەرییەکانی جەنگی ئەمریکاو ئێران لە سەر ناوچەکە و جیهان

لە کۆتایی مانگی ڕابردوو، لە ڕێکەوتی 28ی شوباتی 2026، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ڕژێمی ئێران و چەندین شوێنی جیاواز لە زۆربەی شارەکانی ئێرانی بوردۆمان کران. لە یەکەم ڕۆژی هێرشەکەدا، ڕێبەری ئێران و چەندین سەرکردە لەو هێرشانەدا کوژران.

دوای رۆخانی ڕژێمی دکتاتوری شا ڕەزا پەهلەوی، لە ساڵی 1979، ڕژێمێکی تری تۆندڕەو، بە هاوکاری ئەمریکاو هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەسەڵاتی بەدەست هێنا. هەر لە سەرەتادا ڕژێمی ئێران دروشمی "مەرگ بۆ ئەمریکا" بەرزکردەوە و کەوتە دژایەتیکردنی ئەمریکا و چەندین تاوانی دژی هاوڵاتیەکانی ئەنجامدا.

مەبەست لە پاڵپشتی ئەمریکاو ڕۆژئاوا بۆ ڕژێمی ئێران، بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە:

یەکەم: ئابووری
لە سەرەتای گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە، ناکوکییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی ناوچەکە زیادبوون. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا چەکێکی زۆر بەو وڵاتانەی کە ناکوکیان لەگەڵ ئێران هەیە بفرۆشێت، سەربازگە لەو وڵاتانە درۆست بکات و هێزی چەکدار خۆی لەوێ جێگیر بکات بۆ ئەوەی بەپێی گوتەیان لە مەترسییەکانی ئێران بیانپارێزێت.

دووەم: قولبوونەوەی ناکوکیی مەزهەبی
دوای ئەوەی ڕژێمی ئێران دەسەڵاتی گرتە دەست، ناکۆکیی مەزهەبی لە ناوچەکە زیاتر پەرەی سەند. ئێران هەوڵی دا لە چەندین وڵاتی ناوچەکە لایەنگر بۆ خۆی دروست بکات و لە هەندێک وڵاتیش چەک بە گرووپەکانی نزیک لە خۆی بدات، وەک لە لوبنان و یەمەن.

سێیەم: پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل
بەهۆی قولبوونەوەی ناکۆکییەکان لە نێوان ئێران و هەندێک لە وڵاتی عەرەبی و سەرقالبوونی ئەو وڵاتانە بە کێشەکانیان، ئیسرائیل توانی لە رووی سەربازییەوە زیاتر خۆی بەهێز بکات و پێگەی خۆی لە ڕووی سەربازی و دبلوماسی لە ناوچەکەد بەرزتر بکات.

بۆچی ئەم جەنگە بەرپا بوو؟
لە دوای گەشەسەندنی ئابووری چین بەڕێژەیەکی بەرچاو، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەوڵ دەدات بە هەر نرخ و ڕێگایەک بێت ڕێ لە گەشەی ئابووری چین بگرێت و نەهێڵێت بگاتە پلەی یەکەمی ئابووری جیهان.
هەر بۆیە، لە دوای دەستگیرکردنی سەرۆکی فەنزەویلا لویس مادورو، ئەمریکا هەوڵ دەدات ووزەی ئێرانیش کۆنترۆل بکات. چونکە ئێران، هاوشێوەی فەنزەویلا، وڵاتێکی خاوەن نەوتی زۆرە و وڵاتی چینیش ڕێژەیەکی زۆر لە نەوتی ئێران دەکڕێت کە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕدەبێت. بەکۆنترولکردنی نەوتی ئێران و داخستنی گەرووی هورمز، وڵاتی چین زەرمەند دەبێت و ڕەنگە ئەمریکا بەم کارە بۆ چەند ساڵێک ڕێ لە گەشەندنی چین بگرێت و دوای بخات. لەلایەکی ترەوە، ئەمریکا دەیەوێت ئاسایشی زیاتر بۆ هاوپەیمانەکەی ئیسرائیل، دابین بکات و پێگەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەهێزتر بکات.

هەندێک کاریگەرییەکانی ئەم جەنگە:
یەکەم: ئابووری
داخستنی گەرووی هورمز کاریگەرییەکی زۆری خستووتە سەر نرخی سوتەمەنی و کاڵاکانی تر. هەر بۆیە ئەگەر ئەم گەرووە بەداخراوی بمێنێتەوە، قەیرانی سوتەمەنی لە هەندێک وڵات پەیدا دەبێت و ئابووری هەندێک وڵات دادەبەزێت، هەروەها ئاسایشی خۆراکیش دەکەوێتە مەترسیەوە.

دووەم: ژینگەو تەندروستی
بێگۆمان جەنگ چەند کاریگەرییەکی زۆر خراب لە سەر ژینگەو تەندروستی هەیە، چونکە تەقاندنی ئەم هەموو چەکانە ئاو و هەوا پیس دەکەن. سرۆشت زیانی پێدەگات، گیانەوەران و باڵندەکان دەمرن و ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ دەبێت.

کێ سوودمەنی یەکەمە لە داخستنی گەرووی هورمز؟
دوای ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ڕێکەوتی 28ی شوبات هێرشیان کردە سەر ئیران و هێرشەکان تا ئێستاش بەردەوامن، ئێرانیش لە کاردانەوەکانیدا گەرووی هورمزی داخستووە کە ٢٠٪ نەوتی جیهان لە وێ تێپەردەبێت و ڕێرەوێکی گرنگی بازرگانییە بۆ زۆربەی وڵاتانی جیهان. لە دوای داخستنی ئەم گەرووە قەیرانی سوتەمەنی لە زۆربەی وڵاتانی جیهان دروست بووە.
نرخی نەوت و سوتەمەنی لە بازارەکانی جیهاندا بەرزبووتەوە و هەروەها کاریگەری لە سەر نرخی زۆر کاڵای تر داناوە. لە ئێستادا ئەمریکا بە هاوکاری هاوپەیمانەکانی هەوڵ دەدات ئەم ڕێرەوە ئاوییە گرنگە بکاتەوە و ڕێ بە تێپەربوونی کەشتیەکان بدرێت تێپەڕبن. سەرەرای هەوڵەکان بەڵام تا ئێستا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نەیتوانیوە ئەم ڕێرەوە ئاوییە بازرگانییە بکاتەوە و کەشتیەکان دەست بە گواستنەوەی نەوت و گاز بکەنەوە و جۆڵەی بازرگانی دەست پێبکاتەوە.
لەنێوان وڵاتانی جیهاندا، تا ئێستا ڕوسیا سودمەندی یەکەمە لەم جەنگەدا چونکە وڵاتان پێویستیان بە گازو نەوتە و لە دوای داخستنی گەرووی هورمز بۆ کرینی نەوت و گاز تائێستا چەند وڵاتان ڕوویان لە ڕوسیا کردووە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێگەی داوە بە وڵاتان تا مانگێکی تر نەوت و گاز لە ڕوسیا بکڕن. ئەمەش وای کردووە کە ڕوسیا قازانجێکی زۆر بکات، چونکە نرخی سۆتەمەنی بەڕێژەیەکی ئێجگار بەرزبووتەوە، بۆیە درێژبوونی ئەم جەنگە لە قازانجی ڕوسیایەو پارەیەکی زۆری دەستدەکەوێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ڕوسیا باشترو کاریگەرتر ڕوبەرووی هێزەکانی ناتو لە ئوکڕاینا ببێتەوە. هەر چەندە جەنگەکە کۆتایی نەهاتووە و کاریگەری لە سەر زۆر وڵات دادەنێت. هەر بۆیە درێژبوونی ئەم جەنگە لە بەرژەوەندی ڕوسیا دەبێت. هەر ئەم هۆکارەی سەروەش وای کردووە کە تاڕادەیەک ڕوسیا پشتگیری لە ئیران بکات و هەوڵی درێژبوونی جەنگەکە بدات.

وەلید محەمەد

حزبی زەحمەتکێشان بەشداری لە پرسەی تێکۆشەر ساڵح موسلم دەکاتدوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ئاداری ٢٠٢٦، لە شاری سلێمانی، ...
15/03/2026

حزبی زەحمەتکێشان بەشداری لە پرسەی تێکۆشەر ساڵح موسلم دەکات

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ئاداری ٢٠٢٦، لە شاری سلێمانی، وەفدێکی باڵای حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەشدارییان کرد لە مەراسیمی پرسەی (ساڵح موسلم) هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە و تێکۆشەری دیاری گەلی کورد.

وەفدەکە پێکهاتبوون لەهاوڕێیان (بێکەس قادر) جێگری سکرتێری حزب و بە ئامادەبوونی (نیشتمان کەمال) ئەندامی مەکتەبی سیاسی، (دڵزار عەبدوڵا و بەختیار مستەفا) ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی، (م. ئەحمەد خدر) ئەندامی ئەنجومەنی چاودێری، و (عومەر شاوری، تاڵب ئەسکەندەر، وشیار ئەمین) کارگێڕانی لقی سلێمانی، هاوخەمی خۆیان بۆ کۆچی دوایی ئەو تێکۆشەرەی ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی.

ئەگەر نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕدرێ  ✍️ هیوای سەید سەلیم ئاشکرایە نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە زادەی واقیعی دوای یەک...
13/03/2026

ئەگەر نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕدرێ

✍️ هیوای سەید سەلیم

ئاشکرایە نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە زادەی واقیعی دوای یەکەم جەنگی جیهانییە بە پێی بەرژەوەندی براوەکانی جەنگ و لەبەرچاوگرتنی دڵی وڵاتە ئیقلیمییەکان لە چوارچێوەی ڕێکەوتنامەی سایکس بیکۆ داڕێژراوە، لە نێو ئەو نەخشەیەدا زەرەرمەندی یەکەم کورد بووە، چونکە لەو ڕیکەوتنامەیدا ناوی کوردستان نەخرایە سەر نەخشەکە، بگرە کورستان پارچە پارچە کراو هەر پارچەیەی بەدەر لە خواست و ئیرادەی دانیشتوانەکەی خرایە سەر نەخشەی دەوڵەتەکانی (عێراق، ئێران، تورکیا، سوریا).

شایانی باسە، لە سەد ساڵی ڕابردوو کوردستان بە دوو هۆکار پشکی لەو نەخشەیە پێنەدراوە، هۆکاری یەکەم پەیوەندی بە بەرژەوەندی زلهێزەکان هەبووە کە وەک ئاماژەمان پێدا ئەوان بۆ ڕازیکردنی وڵاتانی ئیقلیمی نەک هەر حسابیان بۆ کورد نەکرد بگرە دوای یەکەم جەنگی جیهانی ڕێکەوتنامەی سیڤەریان گۆڕی بە لۆزان و لە دووەم جەنگی جیهانیش هەمان ئەزموونیان لە بەرانبەر کۆماری کوردستان لە مهاباد دووبارە کردەوە.

هۆکاری دووەمیش پەیوەندی بە خودی کوردوە هەبوو کە لە سەد ساڵ ڕابردوو بۆ ئەو گؤرانکاریانە وەک پێویست ئامادەیی تێدا نەبوو بگرە کاراکتەری ناو دامەزراندن و هێشتنەوەی ئەو دەوڵەتانە بووە کە کوردستانیان بەسەر دابەشکراوە.

لە ئێستاشدا بەهۆی سەرهەڵدانەوەی جەنگی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و فراوانبوونی جەنگەکە و پەلوپۆهاوێشتنی بۆ زۆرێک لە وڵاتانی دیکەی ناوچەکە باس لە گۆڕێنی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت.

شایانی باسە، جاری یەکەم نیە باس لە گۆڕینی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت، بەڵام ئەگەر جاران ئەو مژارە قسەوباسی پشتی پەردە بووبێت، وە وڵاتان بە نەهێنی پلانیان بۆ داڕشت بێت، ئێستا نەک هەر بە ئاشکرا باس لە گۆڕینی ئەو نەخشەیە دەکرێت، بگرە کراوەتە یەکێک لە ئامانجەکانی جەنگی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران.

لەم چەند ڕۆژەدا کە بۆ جاری دووەم جەنگ دەستیپێکردۆتەوە لە زۆربەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکاندا بەرپرسانی ئیسرائیل جەغت لە گۆڕینی نەخشەی ناوچەکە دەکەنەوە، هەر بۆیە پێدەچێت دۆخی دوایی جەنگ زۆر جیاواز بێت لە سەردەمی ئێستاماندا، ئەوشە وایکردووە وڵاتێکی وەک تورکیا نەک ترسی لێ بنیشێت بگرە لە ئاستی دبلۆماسی بکەوێتە خۆی بۆ ڕاگرتنی جەنگەکە، وە ئەگەر لەو هەوڵەش سەرنەکەوێت، کە تا ئێستا سەرنەکەوتووە، پلانی دووەمی ئەوە بێت کورد لەو گۆڕانکاریانەی لە ئێران ڕوودەدەن هیچی دەستنەکەوێت وەک ئەوەی لە رێکەوتنامەی لۆزان لە ساڵی ١٩٢٣ کردیان.

لە ئێستادا کە جەنگ دۆخێکی تازە لەگەڵ خۆی هێناوە وە جارێکی دیکە پرسی گۆڕینی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێتەوە سەر مێزی ئەو وڵاتانەی کاریگەرن، کورد لە جیاتی ئەوەی درووشمی ڕاگرتنی جەنگ هەڵگرێت وا باشە خۆی بۆ گۆڕانکاریەکان ئامادە بکات.

چونکە ئەگەر ئەو جارەیان کورد لە نەخشەی تازە پشکی نەبێت، دەبێت لۆمەی خۆی بکات نەک ئەوانی دیکە، چونکە دەرس و پەند لە ڕابردووی خۆی وەرنەگرتووە.

با ئەویان بە مانای ئەوە لێکنەدرێتەوە کە کورد لایەنگری جەنگە و پشتیوانی لێدەکات، بگرە بەو پێیەی کوردی پێش سەد ساڵ نیە مافی خۆیەتی لە گۆڕینی نەخشەی سیاسی داوای ماف و قوربانیەکانمان بکەین، کە سەد ساڵە بە ئاگر و ئاسن وەڵامی ئەو مافانەمان دەدرێتەوەلە لایەن ئەو دەوڵەتانەی کە دەکەونە بەردەم گۆڕینی ئەو گۆڕانکاریانە.

پرسەنامەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر ساڵح موسلیم​بەڕێزان هاوسەرۆکانی پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD​پر...
12/03/2026

پرسەنامەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر ساڵح موسلیم

​بەڕێزان هاوسەرۆکانی پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD
​پرسەنامە
​هەواڵی کۆچی دوایی کاک "ساڵح موسلیم" ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD، لە ناخەوە خەمباری کردین، کاک "ساڵح موسلیم" کەسایەتیەکی سیاسی و سەرکردەیەکی دیار بوو، ڕۆلێکی گاریگەری هەبوو لە کاروانی تێکۆشانی سیاسی گەلی کورد و شۆڕشی ڕۆژاوای کوردستان، لەو پێوەندە خەمناكەدا پرسە و سەرخۆشی لە ئێوە و لە سەرکردایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD و لە ماڵباتە تێکۆشەرەکەیان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمی هەموو لایەك دەزانین.
لەو کاتە هەستیارەدا کۆچی دوایی کاک "ساڵح موسلیم" خەسارەتێکی گەورەیە لە تێکۆشانی گەلەكەمان لە ڕۆژاوای کوردستان.
ئومێدەوارین ئەمە دواخەم و ناخۆشی بێت و ڕوحی کاک "ساڵح موسلیم "شاد بێ.
سەبر و ئارامی بۆ هەموو لایەك.
​مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
12ی ئاداری 2026

ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە و سەرکردەی دیاری ڕۆژئاوای کوردستان، لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دواییکرد
11/03/2026

ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە و سەرکردەی دیاری ڕۆژئاوای کوردستان، لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دواییکرد

ڕاپەڕینی ١١ی ئازاری هەولێر: شکاندنی قەڵای ترس​ڕاپەڕینی شاری هەولێر لە ١١ی ئازاری ١٩٩١، تەواوکەری ئەو زنجیرە ڕاپەڕینە بوو...
11/03/2026

ڕاپەڕینی ١١ی ئازاری هەولێر: شکاندنی قەڵای ترس

​ڕاپەڕینی شاری هەولێر لە ١١ی ئازاری ١٩٩١، تەواوکەری ئەو زنجیرە ڕاپەڕینە بوو کە لە ٥ی ئازارەوە لە ڕانیەوە دەستی پێکردبوو. ئەم ڕۆژە بۆ هەولێرییەکان تەنها یادکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ نەبوو، بەڵکو بووە ڕۆژی کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی بەعس لە پایەختی هەرێمی کوردستان.
​ئامادەکاری و دەستپێپێکردن
​پێش ١١ی ئازار، شانە نهێنییەکانی ناو شار و هێزەکانی پێشمەرگە هەماهەنگییەکی وردیان هەبوو. خەڵکی هەولێر بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ئاماژەیەک بوون بۆ ڕژانە سەر شەقامەکان.
​کاتژمێر ٩ی بەیانی: ڕاپەڕین لە گەڕەکە میللییەکانی وەک (شۆرش، تەیراوە، کوران) دەستی پێکرد.
​جۆشی جەماوەر: بە چەند کاتژمێرێکی کەم هەزاران کەس ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمی ڕوخانی ڕژێمیان دەوتەوە.
​گرتنی بنکە و دامەزراوەکان
​یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ڕاپەڕینی هەولێر، خێرایی کۆنترۆڵکردنی ناوەندە ئەمنییەکان بوو:
​دائیرەی ئەمنی هەولێر: یەکێک بوو لە مەڵبەندە هەرە ترسناکەکانی ڕژێم لەناو شاردا کە جەماوەر و پێشمەرگە هێرشیان کردە سەری.
​پێگەی سوپا و فەیلەق: لە هەولێردا فەیلەقی پێنج هەبوو کە ناوەندێکی سەربازیی زەبەلاح بوو، کۆنترۆڵکردنی ئەم شوێنە و بنکەکانی تری وەک (مونەزەمەی بەعس) زۆر شوێنی تری بەعسیەکان
​قەڵای هەولێر: وەک هێمایەکی مێژوویی، ڕزگارکردنی دەوروبەری قەڵا و ناو بازاڕ جۆش و خرۆشێکی بێوێنەی بە ڕاپەڕینەکە بەخشی.
​پارێزگا و ناوەندەکانی پۆلیس: زۆربەی دامودەزگاکان لە ماوەیەکی کەمدا کەوتنە دەست ڕاپەڕیوەکان.
​پاشەکشەی سوپا: هێزەکانی سوپای عێراق کە لە دەوروبەری شار بوون، ورەیان ڕووخا و زۆربەی سەربازەکان خۆیان ڕادەستی خەڵک کرد.
​ئەنجام و گرنگی
​ڕزگارکردنی تەواوەتی: تا ئێوارەی ١١ی ئازار، شاری هەولێر بە تەواوی لە پاشماوەی هێزەکانی بەعس پاککرایەوە.
​هێمای سیاسی: ڕزگارکردنی هەولێر وەک ناوەندی کارگێڕی و سیاسی کوردستان، هێزێکی ورەی گەورەی بەخشیوە بە شارەکانی تری وەک سلێمانی و کەرکوک کە دواتر ڕاپەڕین.
​قوربانییەکان: لەم پێناوەدا چەندین هاوڵاتی و پێشمەرگە شەهید بوون، کە ناویان لە مێژووی شارەکەدا بە نەمری مایەوە.
​تێبینی: ڕاپەڕینی هەولێر سەلماندی کە هیچ هێزێکی سەربازی ناتوانێت لەبەردەم ویستی گەلێکدا بوەستێت کە داوای ئازادی دەکات.

کۆمەڵەی تێکۆشەرە دێرینەکانی زەحمەتکێشانی کوردستان

ئەمڕۆ 35ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر یادی راپەڕینی خەڵکی شاری هەولێرخەڵکی شاری هەولێر هەر لە بەیانییەوە لە گەڕەکەکانی شۆڕش و مەل...
11/03/2026

ئەمڕۆ 35ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر یادی راپەڕینی خەڵکی شاری هەولێر

خەڵکی شاری هەولێر هەر لە بەیانییەوە لە گەڕەکەکانی شۆڕش و مەلایان و برایەتیی سەرەوە رژانە سەر شەقامەکان و تا ئێوارە سەرجەم بارەگاکانی رۆژێمی پێشوو کۆنتڕۆل کران.

لە هەمان رۆژیشدا، راپەڕین لەسەرجەم ئۆردوگا و ناوچەکانی دەوربەری هەولێر دەستیان پێ کرد، کەسنەزان و بنەسڵاوە بەبێ شەڕ تەسلیم بوون و لە دارەتووش بە نیو کاتژمێر ناوەندی پۆلیس گیرا.

رۆژی 5ی 3 خەڵکی رانیە لە دژی رژێمی بەعس راپەڕین، دواتر هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، رۆژی 11ی 3 راپەڕینەکە گەیشتە هەولێر و خەڵکی شارەکە دژی دەسەڵاتی بەعس راپەڕین و دەستیان بەسەر بارەگاکانی بەعسدا گرت و دواتر لە بەردەم قەڵای هەولێر ئاهەنگی رزگارکردنی شارەکەیان گێڕا.

سیاسەتی دەرەوەی چین لەجیهانێکی شێواودا، شیکارییەک بۆ کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی وانگ یی✍️هەڵۆ حەسەن   لە ئێستادا سیستەمی نێ...
10/03/2026

سیاسەتی دەرەوەی چین لەجیهانێکی شێواودا، شیکارییەک بۆ کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی وانگ یی

✍️هەڵۆ حەسەن

لە ئێستادا سیستەمی نێودەوڵەتی نادڵنیایی قووڵی بەخۆیەوە بینیوە، چین هەوڵدەدات خۆی وەک هێزێکی سەقامگیرکەر لە سیاسەتی جیهانیدا جێگیر بکات. لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە 8ی ئازاری 2026 لە پەراوێزی دانیشتنی چوارەمی 14ەمین کۆنگرەی نیشتمانی گەل لە پەکین بەڕێوەچوو، وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی هێڵکارییەکی گشتگیری لەبارەی ئەولەویەتەکانی سیاسەتی دەرەوەی چین و دیدگای چین بۆ نەزمی جیهانی پەرەسەندوو خستەڕوو،پەکین چۆن گێژاوی جیۆپۆلەتیکی ئەمڕۆ لێکدەداتەوە و چۆن بەنیازە وەڵامی ئاڵۆزییە پەرەسەندووەکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بداتەوە؟،وانگ یی ژینگەی نێودەوڵەتیی ئێستای بە ژینگەیەک وەسف کرد کە بە "گۆڕانکارییەکانی سەدەی نەبینراو" دیاری کراوە. شەڕەکان، ناسەقامگیری سیاسی و پەرەسەندنی کێبڕکێی ستراتیژی کەشێکی نادڵنیایی لە سەرانسەری چەندین ناوچەدا دروستکردووە- لە ئەوروپاوە تا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هیندستان-ئاسیا،لەم چوارچێوەیەدا چین بەدوای سەقامگیریدا دەگەڕێت نەک ڕووبەڕووبوونەوە. پەکین ستراتیژی دیپلۆماسی وڵاتەکەی لە ڕێزگرتن لە سەروەری و دژایەتیکردنی تاکلایەنە و پشتیوانی لە هاوکاری نێودەوڵەتیدا سەرچاوەی گرتووە. بە گوتەی وانگ یی، چین بەنیازە بەردەوام بێت لە بەرەوپێشبردنی دیپلۆماسی فرەلایەنە و بەرەنگاربوونەوەی ئەوەی کە بە سیاسەتی دەسەڵات وەسفی دەکات لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا،سەرکردایەتی چین پێیوایە کە گەشەسەندنی کاریگەرییە جیهانییەکەی مەبەست لێی تەحەدای سیستەمی نێودەوڵەتی نییە بەڵکو چاکسازییە بە ئاراستەیەکی هاوسەنگتر و گشتگیرتر



دیپلۆماسی سەرۆکی دەوڵەت وەک ئامرازێکی ستراتیژی

یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە گرنگی ئەو شتە بوو کە بەرپرسانی چین پێی دەڵێن: "دیپلۆماسی سەرۆکی دەوڵەت"، کۆبوونەوە و سەردانەکانی سەرۆک شی جینپینگ بۆ وڵاتانی جیاواز لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا وەک میکانیزمێکی سەرەکی پێشکەشکرا کە لە ڕێگەیەوە چین هاوبەشییەکان بەهێز دەکات و پەیوەندییە جیهانییەکان بەڕێوەدەبات،لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئاسیای ناوەڕاستەوە تا ڕووسیا و ئەوروپا، چین پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان چڕتر کردۆتەوە. هەروەها پەکین بەنیازە لە ساڵی 2026دا چەندین بۆنەی گەورەی نێودەوڵەتی میوانداری بکات، لەوانە کۆبوونەوەی سەرکردە ئابوورییەکانی ئاپێک و دووەمین لوتکەی چین و وڵاتانی عەرەبی،ئەم دەستپێشخەرییانە ڕەنگدانەوەی خواستی چینە بۆ فراوانکردنی دەستڕاگەیشتنە دیپلۆماسییەکانی لە هەمان کاتدا خۆی وەک ئەکتەرێکی ناوەندی لە حوکمڕانی جیهانیدا پیشان دەدات،پەیوەندی نێوان چین و ڕووسیا لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا گرنگییەکی تایبەتی پێدرا. وانگ یی هاوبەشییەکەی بە جێگیر و خۆڕاگر وەسف کرد سەرەڕای گرژییە نێودەوڵەتییەکان،بەگوێرەی پەکین، پەیوەندی چین و ڕووسیا لەسەر ڕێزگرتنی یەکتر و هەماهەنگی ستراتیژی بنیات نراوە نەک پێکهاتەی هاوپەیمانی فەرمی. هەردوو وڵات زۆرجار لە پرسە نێودەوڵەتییە گەورەکاندا هاوکاری دەکەن و زۆرجار هەڵوێستی هاوشێوەیان هەیە لە بارەی حوکمڕانی جیهانی و ئەمنییەوە،لە ڕوانگەی چینەوە، ئەم هاوبەشییە بەشێکە لە هەوڵێکی فراوانتر بۆ هاندانی سەرهەڵدانی جیهانێکی فرە جەمسەری، کە دەسەڵات بە شێوەیەکی یەکسانتر لە نێوان گەلاندا دابەش دەکرێت نەک لە یەک بلۆکی باڵادەستدا چڕببێتەوە.



هەڵوێستی چین لەبارەی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

یەکێکی دیکە لە سەرنجە سەرەکییەکانی لێدوانەکانی وانگ یی، پەرەسەندنی گرژییەکان بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەتی ئەو ململانێیەی کە ئێرانی تێدابوو و ناسەقامگیری بەرفراوانی ناوچەکە،چین داوای ئاگربەستی دەستبەجێی کرد و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد خۆیان لە پەرەسەندنی زیاتری سەربازی بەدوور بگرن. پەکین جەختی لەوە کردەوە کە بەکارهێنانی هێز بە دەگمەن دەبێتە هۆی چارەسەری درێژخایەن و گفتوگۆی سیاسی تاکە ڕێگای بژاردەیی بۆ سەقامگیری بەردەوام دەمێنێتەوە،ڕێبازی دیپلۆماسی چین بۆ ناوچەکە لەسەر چەند بنەمایەکە: ڕێزگرتن لە سەروەری نیشتمانی، ڕەتکردنەوەی دەستێوەردانی دەرەکی و پشتگیریکردن لە چارەسەرکردنی دانوستان. پەکین تادێت خۆی وەک ناوبژیوانێک جێگیر کردووە کە توانای پەیوەندیکردن لەگەڵ چەندین ئەکتەر لە ناوچەکەدا هەبێت،لە دەرەوەی ململانێ ناوچەییەکان، چین بانگەشە بۆ چاکسازی فراوانتر لە دامەزراوەکانی حوکمڕانی جیهانیش دەکات. بەرپرسانی چین تیشکیان خستە سەر گرنگی دەستپێشخەرییەکان کە ئامانجیان ئەوەیە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان زیاتر نوێنەرایەتی وڵاتانی تازەپێگەیشتو بکەن،چین دەڵێت کە سیستەمی نێودەوڵەتی ئێستا بە شێوەیەکی گونجاو ڕەنگدانەوەی گەشەسەندنی کاریگەری ئابووری و سیاسی باشووری جیهانی نییە. لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا وڵاتانی تازەپێگەیشتو بە شێوەیەکی بەرچاو پشکی خۆیان لە ئابووری جیهانی زیاد کردووە، ئەمەش وایکردووە ببنە ئەکتەرێکی ناوەندی لە گەشەپێدانی جیهانیدا،لە ڕێگەی پلاتفۆرمەکانی وەک برێکس و ڕێکخراوی هاوکاری شەنگەهای، پەکین هیوادارە هاوکارییەکانی نێوان وڵاتانی ئابووری تازەپێگەیشتووی بەهێزتر بکات و کاریگەرییان لە داڕشتنی یاسا جیهانییەکان زیاد بکات.



چین و ئەمریکا

سەرەڕای زیادبوونی کێبڕکێی نێوان چین و ئەمریکا، وانگ یی جەختی لەسەر گرنگی پاراستنی پەیوەندیی سەقامگیری نێوان ئەو دوو زلهێزە کردەوە،ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان دوو گەورەترین ئابووری جیهان دەتوانێت لێکەوتەی جددی بۆ سەقامگیری جیهانی هەبێت،هەڵوێستی فەرمی چین لە سێ بنەمادا دەمێنێتەوە: ڕێزگرتنی یەکتر، پێکەوەژیانی ئاشتیانە و هاوکاریی بردنەوە-بردنەوە. پەکین پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە لە کاتێکدا ڕەنگە دوو وڵات جیاوازییان هەبێت، بەڵام پێویستە ئەم ناکۆکییانە لە ڕێگەی وتووێژەوە بەڕێوەببرێن نەک ململانێ،ئایا دەتوانرێت هاوسەنگییەکی لەو شێوەیە بپارێزرێت یان نا، هێشتا یەکێکە لە پرسیارە هەرە گرنگەکان لە سیاسەتی نێودەوڵەتی هاوچەرخدا،وانگ یی تیشکی خستە سەر خواستی چین بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی گەورەتر بگێڕێت لە داڕشتنی داهاتووی سیستەمی نێودەوڵەتی. پەکین بەردەوامە لە پێشخستنی بیرۆکەی جیهانێکی فرە جەمسەری، کە هیچ وڵاتێک زاڵ نەبێ بەسەر بڕیاردانی جیهانیدا،ئەم دیدە پەیوەندییەکی نزیک بە گێڕانەوەی دیپلۆماسی فراوانتری چینەوە هەیە: جیهانێک کە لەسەر هاوکاری، پەیوەندی ئابووری و گەشەپێدانی هاوبەش بنیات نراوە. بەڵام سەرکەوتنی ئەم ڕێبازە نەک تەنها بەندە بە سیاسەتەکانی چین بەڵکو بەندە بە چۆنیەتی لێکدانەوەی ئەکتەرە جیهانییەکانی دیکە بۆ کاریگەرییە گەشەسەندووەکانی پەکین.

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانەوە   بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی هاوڕێ "موعتەسە...
09/03/2026

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانەوە


بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی هاوڕێ "موعتەسەم شێخ عەبدولکەریم بەرزنجی - ئاغجەلەری-" کادیری ناوچەی چەمچەماڵی حزبمان زانی، لەو پێوەندە خەمناكەدا پرسە و سەرخۆشی لە کەسوکار و لە خانەوادە بەڕێزەکەیان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
ئومێدەوارین ئەمە دوا خەم و ناخۆشیان بێت و ڕوحی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بێ.
سەبر و ئارامی بۆ هەموو لایەك.

مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
9ی ئازاری 2026

كورد, ئێران یان ئەمریكا؟؟هەندرێن شێخ ڕاغبعەلی لاریجانی سەركردەی ناسراوی ئێستای ئێران گوتی: كوردی ئێران و عێراق بەقسەی ئە...
08/03/2026

كورد, ئێران یان ئەمریكا؟؟
هەندرێن شێخ ڕاغب
عەلی لاریجانی سەركردەی ناسراوی ئێستای ئێران گوتی: كوردی ئێران و عێراق بەقسەی ئەمریكا ناكەن، چونكە لە سوریا فرۆشتنی و خیانەتی لێكردن، بۆیە كورد ناچنە بەرەی ئەمریكا.
ئەگەر بگەڕێینەوە رابردوو پەیوەندی نێوان ئێران و كورد هێجگار خراپ بوو، ئەوەی لە عێراق دەگوزەرێت لە داگیركردنەوەی كەركوك و قەیرانی موچەو بودجەو لێدان لە هەرێمی كوردستان هەمووی ئێران سەرپەرشتی دەكردو عێراق جێبەجێكارە. بەڵام ئەوەی تەواوی هاوكێشەكانی گۆڕی هاتنی (تۆم باراك ) بوو بۆ نوێنەرایەتی ئەمریكا لە ناوچەكە، ئەم پیاوە عەرەبی لوبنانە، باڵیۆزی ئەمریكایە لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا. تۆم باراك كەوتە بەردەستی میتی توركی و هەرچی مەبەستیان بوو لە سوریا بەرامبەر كورد پێیان كردو درزی گەورەیان خستە پەیوەندی و متمانەی نێوان كوردو ئەمریكا( لەوتاری دەستكەوتەكانی توركیا بە وردی ئەمەم روونكردۆتەوە). خیانەتی تۆم باراك و رێككەوتنی پاریس كوردی زۆر توشی دڵەڕاوكێ و بێ متمانەیی كردووە بەرامبەر رۆژئاواو ئەمریكا. لەهەڵوێست و قسەو رەفتاری كورد بە زەقی دیارە, بۆ نمونە جاران ئەگەر ئەمریكا داواكاریەكی هەبوایە لەرێگای باڵیۆزەكەی یان وەزیرێك پەیامی دەنارد، بەڵام ئەمجارە خودی دۆناڵد تڕەمپ خۆی تەلەفۆنی كرد، تڕەمپێك كە وەڵامی زۆر سەرۆكی گەورە ناداتەوە؟ كەچی خۆی تەلەفۆن بۆ سەركردە كوردەكان دەكات.
وەك چۆن پێشوتر گوتم ئێران پاڵی بە ئەمریكاوە نا بۆ ئەوەی بچێتە بەرەی سونەو توركیاو داعش و بەرەی نوصڕەو ئەحمد شەرع و بەعسیەكان، ئاواش ئەمریكا پاڵی بە كوردەوە نا كە هەوڵی نزیك بوونەوە لە ئێران بدات. ئەوەتا كوردی ئێرانیش دەیان پرسیاریان لەسەر ئەمریكاو پلان و بەرنامەی ئەمریكا هەیە؟. كوردی عێراقیش بە ئاشكرا باسی دوای روخانی ئێران دەكەن و دەڵێن كێ دەڵێت وەك رۆژئاوای كوردستان دوایی پێمان ناگوترێت كارمان بە ئێوە نەما؟.
لێرەدا بە ڕاشكاوی دەڵێم كورد نابێت هیچ جۆرە متمانەو پەیوەندیەكی لەگەڵ توركیاو ئێران و عێراق و سوریا هەبێت، بە دیلی ئەمریكا ئەوانە نین و تەنها ئەمریكا بە دیلی ئەمریكایە. داگیركەران بە قەدەر نوكە دەرزیەك نەگۆڕاون لە پەلاماردانی رۆژئاوای كوردستانیش بینیمان. بۆیە دەبێت لە دۆسیەی ئێران خۆش باوەڕ نەبین, ئەم چوار دەوڵەتە هیچ پڕۆژەیەكیان بۆ كوردو مافەكانی نیە, بەڵام ئەمریكاش خیانەتی لێكردوین و پێویستە ئەمە قەرەبووبكرێتەوە. بۆ كورد گرنگە تۆم باراك نەمێنێت، كەسێكی وەك برێت مەكگۆرك بێتەوە. پێویستە كورد گفتوگۆیەكی زۆر جدی و راشكاوو تازە لەگەڵ ئەمریكا بكات. دەبێت بزانین توركیاو ئێران و عێراق و سوریا خاوەنی هیچ پەیمان و بەڵێنێك نین. خاوەنی هیچ پڕۆژەو چارەسەریەك نین، لە بچوكترین دەرفەت بۆیان هەڵكەوێت هەرچی هەمانە تەفروتونای دەكەن. بۆیە خۆش باوەڕ مەبن، دەوڵەتی ئێران تازە بەتازە كوردی هاتۆتەوە بیر، هەرئەوان بوون سەرپەرشتی 16ی ئۆكتۆبەریان دەكردو بەردەوام حەشدی شەعبیان لە كورد بەردەدا. هەرچەندە بۆ كوردی عێراق هاوكێشەكە سەد لەسەد پێچەوانەیە، چونكە داعش وبەعسی و محمد جۆلانی و توركیاو سونەكان لەسەر سنورن و چاوەڕێی دەرفەت دەكەن پەلاماری عێراق بدەن، كە زۆر دوژمنی كوردن. بۆیە لەعێراق شیعەو كورد ئێستا هاوچارەنوسن، ئەگەری زۆرە بەهۆی نزیك بوونەوەی شیعەو كورد هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە كەركوك، ئینجا موچەو بودجەش لەبەردەستی شیعەی عێڕاقە كە ئەوە دۆسیەكی زۆر قورسە بۆ هەرێمی كوردستان. بەڵام دواجار نابێت نزیك بونەوەی كوردی عێراق لە شیعەی عێراق لەسەر بچوكترین مافی كوردانی رۆژهەڵات بێت. بۆ كوردی عێراق دوو ئێران هەیە، یەكەم شیعەی عێراق كە وەلائیان بۆ ئێرانەو فەرمانی لێوەردەگرن. دووەم دەوڵەتی ئێران خۆی كە دژی ئەمریكایەو لەگەڵی لەشەڕدایە. لەم هاوكێشەیەدا یەك ئەمریكامان هەیە كە دژی هەردوو ئێرانەكەیەو تەنانەت رێگا نادات لەبەر ئێران نوری مالكی ببێتەوە سەرۆك وەزیران. كەواتە كورد بە دوو ئاراستە سیاسەت بكات ئاراستەی عێراقی و ئاراستەی ئێرانی. بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە كوردی رۆژهەڵات بچوكترین دەرفەت لە كیس نەدەن.
هەرچەندە كوردی عێراق زۆر خۆی لەم شەڕە پاراستووە، بەڵام شەوو رۆژ هەرێمی كوردستان بەر موشەك و درۆن دەدرێت، ئەگەر بەشداریشی بكردایە هەر ئەوەندە موشەك و درۆنی تێدەگیرا؟. لەبەرئەوە كورد لەعێراق نابێت سڵ لە هیچ یارمەتیەك بكاتەوە بۆ سەركەوتنی كوردانی رۆژهەڵات.

Address

Irbil, Iraq
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ESTA News posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to ESTA News:

Share