Fread Ibrahem Ahmad

Fread Ibrahem Ahmad Rudaw TV

13/03/2026

ئەمریکا بە تەنیا هیچ نیە شەڕی گرووپێکیشی پێ نەکراوە ئەگەر هاوپەیمانێکی لەگەڵ نەبووبێت .

ئەگەر سەیری مێژووی شەڕە گەورەکانی دونیا بکەی کە ئەمریکا لەگەڵ وڵاتان ئەنجامیداون هەمیشە بە هاوبەشی لەگەڵ چەند ولاتێک دژی یەک تاقە ولات شەڕی کردووە ئەمەش هۆکارەکەی ئەوەیە کە ئەمریکا بە تەنیا ناتوانێت شەڕ بکات و شەڕکەری ئازا نین لە جەنگەکان دا و زۆر جاریش ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی جەنگەکەیان دۆڕاندووە بۆ نموونە شەی تاڵیبان و کۆریای باکور و ڤێتنام .

گرنگترین ئەو شەڕانەی ئەمریکا بە هاوپەیمانێتی دژی ولاتێک جەنگی ئەنجامداوە .

-جەنگی یەکەمی جیهان ساڵی ١٩١٧-١٩١٨
بەریتانیا ، ئەمریکا ، رووسیا و زیاتر لە ٢٠ ولاتی دیکە لە دژی ئیتالیا - هەنگاریا - عوسمانیەکان

-جەنگی دووەمی جیهان ١٩٤١-١٩٤٥

ئەمریکا ، بەریتانیا ، سۆڤیەتی جاران ، چین و زیاتر لە 30 وڵات لە دژی

ئەڵمانیا - ژاپۆن - ئیتاڵیا

-شەڕی کۆریا 1950- 1953
بەریتانیا ، ئەمریکا ، تورکیا ، کەنەدا ، ئوسترالیا و چەند وڵاتێکی دیکە لە دژی کۆریای باکوور .

سەرەنجام سەرکەوتنی کۆریای باکور

- جەنگی ڤێتنام 1955- 1975

ئەمریکا ، باشوری ڤێتنام ، ئوسترالیا ، تایلاند ، فلیپین

لە دژی باکوری ڤێتام . سەرەنجام شکست بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی و باکوری ڤێتام هەردوو ڤێتنامی کرد بە یەک .

جەنگی کەنداوی یەکەم 1991
ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی - سعودیە - میسر ، بەریتانیا .

لە دژی سەدام حوسێن رژێمی پێشووی عێراق

جەنگی ئەفغانستان 2001-2021

ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ناتۆ دژی تاڵیبان

سەرەنجام شکستی ئەمریکا و هاوپەیمانەکان و سەرکەوتنی تاڵیبان .

جەنگی عێراق 2003
ئەمریکا ، بەریتانیا ، ئوسترالیا ، پۆلەندا و زیاتر لە ٣٠ ولاتی دیکە لە دژی سەدام حوسێن .

سەرەنجام رووخانی رژێمی سەدام حوسین

جەنگ دژی داع،ش 2014-2019
بە هەموو دونیا دژی چەند رەفیقێک ناویان لە خۆیان نابوو گرووپ .
سەرەنجام کوشتنی خەلیفەکەیان و لاواز بوونی گرووپەکە بەڵام بوونیان ماوە .

جەنگی ئێران 2026
ئەمریکا - ئیسرائیل بە هاوکاری بەریتانیا ، فەرەنسا و زۆربەی ولاتانی عەرەبی دژی ئێران

تاوەکوو ئێستا خامەنەئی کوژراوە و ئێران تاڕادەیەک سەرکەوتوو ترە نە رووخانی ئیران سەرکەوتنی ئێرانە ، ئاوا بروات و ئێران نەرووخێت دەبێتە گەورەترین زهلێزی ناوچەکە

دۆر دڕا و تەقەی بڕا  هەمووان دەزانن ئەوە یەکەم هەڵبژاردن نیە لە کوردستان پارتی یەکەمە و هەر یەکەمیشە نکۆڵی لێناکرێت پشت ...
22/10/2024

دۆر دڕا و تەقەی بڕا

هەمووان دەزانن ئەوە یەکەم هەڵبژاردن نیە لە کوردستان پارتی یەکەمە و هەر یەکەمیشە نکۆڵی لێناکرێت پشت ئەستوری پارتی بەهۆی جەماوەرەکەیەتی کە بە هەموو شێوەیەک ئامادەیە گیانفیدایی بکات تاوەکوو نەکەوێت بۆیە حاشای ناوێت پارتی حزبی ژمارە یەک و خاوەن بڕیاری هەرێمی کوردستانە .

هەموو حزبەکان لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن چ لە نێو ئاپۆڕای جەماوەر و چ لە بەرنامە تەلەفزیۆنی و لێدوانە رۆژنامەوانییەکانیان باسیان دەکرد ئەم هەڵبژاردنە چارەنوسسازە هەر حیزبە و رێژەی رەسمی و قورسایی خۆی بەدیار دەکەوێت یاخود دەیانگوت ئەم هەڵبژاردنە هیج تەزویری تێدا نیە و پاک و بێگەردە لەبەر ئەوەی تاکە هەڵبژاردنی کوردستانە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق خۆی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەبات یاخود دەیانگوت ئەمجارە عاجباتی و سووری و زۆمبی دەنگ نادەن ، یاخود هێزی پارتی بەهۆی کورسییەکانی پاشکۆوەیە ئەویشتان نەهێشت دواتر یەک بازنەیی خۆش نیە و کردتان بە فرەبازنەیی بڕ و بیانوو نەما بۆ ئەوەی قسەی لەسەر نەکەن و لموزی لەسەر خوار نەکەن هەمووتان بۆ جێبەجێکرا و رێگەتان بۆ خۆشکرا تاوەکوو بێن بیوەستێنن بەڵام نەوەستێنرا و هەر ناشوەستێت .

پارتی حزبی یەکەم و براوەی هەڵبژاردنە ئێستا بەشێکیان هاتوون قسەکانی خۆیان بەدرۆ دەخەنەوە بەرامبەر بە لێدوانەکانی خۆیان دەڵێن دەستکاری دەنگمان کراوە و دەنگمان ون بووە و بۆ پارتی ئاوی ساردی لە زستان داونەتی دەنگتان نووساوە ! فەرموون برۆن یەخەی کۆمسیۆن بگرن ئەوە پارتییە یەکەمی هەڵبژاردنە کۆمسیۆنی کوردستان هەڵبژاردنی نەکردووە کە تیایدا پارتی خاوەن بڕیار بێت لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن .

قسەیەک هەیە دەڵێن لەپاش ( تڕێ هینی خۆی قاییم دەکات ) ، ئێوە کە دەتانزانی ئاوایە بایکۆتی هەڵبژاردنتان بکردبا و هەر بەشداریتان نەکردایە لە بڕ و بیانووی دوای دۆڕان زۆر باشتر دەبوو ئێوە نەزانانە خۆتان خستووەتە قومارێکەوە ناشتانەوێ بدۆرێنن هەردەبێت لە قوماردا براوە بن ! بە بڕوای من سەرەتا دەبێت هەلیت و پەلیت و لار و لەوێری خۆتان راست بکەنەوە و خۆتان لەگەل خەلک و جەماوەر ئاشت بکەنەوە و خزمەتی خەلک بکەن شەڕی وەزارەت و دەستکەوتی حزبی لەخۆتان بەدور بگرن و لە خەلک دوورە پەرێز مەبن ، هەرکات دەنگتان لە پارتی زیاتر هێنا ئەوکات وەرن داوای گۆڕین و رووخاندن بکەن قەتیش بەتەمای ئەوە مەبن هەرکات ئەوە روویدا پارتی کەمینە بوو ئەوکات پارتی خۆی لەگەڵتان دەیرووخێنێت ، بەڵام بێ شک و گومان ئەوە روونادات لەبەر ئەوەی پارتی خۆی دەزانێت چۆنی بنیاد ناوە کە نەڕووخێت بناخەیەک کە تا چەند نەوەی دیکەش دەزانن کێ لە خەمی وولات و نیشتیمان دا خزمەتی کردووە و قوربانی زۆری لە پێناو هەموو ئەو دەستکەوتانە داوە کە دۆزی کورد بە گشتی بەدەستی هێناون .

حزبی خاوەن بڕیار هەر پارتیە ، هەر پارتییە سفرەی خۆی جودا نەکردووەتەوە لەگەڵ هیچ کەس هەمیشە پارتی گوتویەتی ئەگەر دەتەوێت خزمەتبکەیت فەرموو با بەیەکەوە هەرچی هەیە برایانە بڕیاری لەسەر بدەین هیچ کات زۆری کورسی پارتی غروور نەکردوە حەق و مافی هیچ حزبێک کەم بکرێت تەنانەت ئامادەبووە لە بەشی خۆشی بدات بەوانی دیکە تەنیا لەپێناو یەکریزی نیشتیمانی و حکومەت و پەرلەمانێکی بەهێز و خاوەن بڕیار .

ئێستاش بە قسەی من دەکەن وەرن بەشداری لە حکومەت بکەن و سەر و چەند وەزارەت و دەستە و بەرێوەبەرایەتیەک وەرگرن و بەشێک لە ئەندامانی حزبەکەتانی تێدا دابمەزرێنن مەمنون بن ئەگیبا تا چوار ساڵی دیکە ئەوەشتان نەمێنێت کە ئەمرۆ بەدەستتان هێناوە .

فریاد ئیبراهیم

04/10/2024

گوتاری هەینی مزگەوتی رووناکی

پێغەمبەری خودا لە گەرمایەکی نیوەرۆ دەچێتە دەر و ئیمامی عومەر دەبینیت لەیەکتر دەپرسن بۆ لە دەرەوەی هەردوکیان برسیتی وای کردووە بێنە دەرەوە رۆشتن ئیمامی ئەبووبەکریان بینی و دانیشن ابو هەیسەم هات هەرسێکیانی بینی پرسی بۆ لەدەروەن بەو گەرمایە گوتیان لە برسان هاتووین فەرمووی برۆینە ماڵی من کە رۆیشتنە ماڵەکەی گوتیە خێزانی مێوانم هەن مێوانم پیاوانی خودان و گوتی چیمان هەیە گوتی هەویر و بزنە لاتە بزنەکەیان سەربری و هەویرەکەیان کرد بە نان نانیای خوارد و پێغەمبەر فەرمووی لەدوای هەموو برسی بوونیک فەرمووی

ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ

هەرچی دەردەسەری کە بەسەریان هاتووە هەمووی لە پێناوی خوای گەورە بووە و تەنانەت هیچ کەسیان گلەییان نەبووە هەمووی سەبر و شوکرانەبژێری بووە و ئیمانیان زەعیف و لاواز نەبوو بۆیە لەسەر رێگەکە بەردەوام بوون

پێغەمبەری خودا فەرمووی ئەوەندەی من بەسەرم هاتووە کەس بەسەری نەهاتووە

ولقد أوذيتُ في اللَّهِ وما يُؤذى أحدٌ

هەمووی لەپێناوی خودا بووە کە ماڵ و ژیانی خۆی بەجێبهیلیت و بۆ ئەوەی بونیەی ولاتێکی تۆکمە دابنیت

بۆیە دەیفەرموو

حديث: اللهم حبِّب إلينا المدينة كحُبِّنا مكة أو أشدُّ، اللهم بارك لنا في صاعنا وفي مدنا

ئەوەیە بەرەکەتی کە لە ئیستادا ملیۆنان مزگەوت لە جیهاندا هەن و گوێ لە فەرموودە و حەدیسەکانی دەگرن کە لە ئەنجامی سەبر درووستبووە

بۆیە سەبرو ئارامگرتنتان با لەپێناو خودا بێت دڵنیابە سەرکەوتوودەبن

ئەوەی لە کۆتاییدا ئەنجام و پاداشت وەردەگریت رابردوەکەی سەبر و ئارامیە

تەنانەت درک و ئازار و ناخۆشیەکیش ببینی لە کۆتاییدا پاداشتی لەسەر وەردەگرییەوە

بۆیە لەگەل ئەو هەموو ناخۆشی و ئازاردان و تەنانەت خزمەکانی پێیان دەگوت ساحر و کذاب و تەنانەت بوختانی نامووسیان پێکرد بەلام سەبر و ئارامی وایکرد بەردەوام بیت و بەسەر هەموو ناخۆشیەکان دا زاڵ بوو

هذا الحديثِ يقولُ عبدُ اللهِ بنُ الحارثِ بنِ جَزْءٍ رضِيَ اللهُ عنه: "ما رأَيْتُ أحدًا أكثرَ تبسُّمًا مِن رسولِ اللهِ صلَّى اللهُ علَيه وسلَّم"

هەروەکوو دەفەرموێ

رواه الترمذي، وصححه الألباني. قال الإمام المناوي: "(تبسُّمك في وجه أخيك لك صدقة)

سەبر و ئارامی پاداشتیان لای خوای گەورەیە هەروەک دەفەرموێت

( إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُمْ بِغَيْرِ حِسَابٍ )

ئەگەر هەموو ژیانت لە سوجدە و رکوع بیت ئەگەر لەگەڵ زاڵم و ستەم کار بیت ئەوە لە رێزی موسولمانان دا نیت و نابیت بۆیە هەمیشە لەگەڵ حەق دا بن و سەبر و ئارام پارێز بە

خوایە وامان لیبکەی بەردەوام بین لەسەر نیعمەتی سەبر و ئارامی و بەردەواممان بکەیت لەسەر ئەم دینە پاکە

01/10/2024

هیچ بانگەشەیەک لە ئارامی و ئاسایشی کۆمەلایەتی و نەتەوەیی بوون و ئابووری گرنگتر و بەهاتر نیە بۆ خەلک .

27/09/2024

گوتاری هەینی مزگەوتی رووناکی

چۆن سەرکەوتوو دەبیت لە ژیان .

دەچینە کۆڕ و مەجلیسێکی پێغەمبەر دروودی خودای لەسەر بێت و وانەیەکی لێوە فێربین

پێغەمبەر دروودی خودای لەسەر بێت سەرکەوتووترین مرۆڤی سەرزەوییە نە پارە نە دەسەڵات نە پشت و پەنا بەبێ هەموو ئەوانە توانی ببێتە سەرکەوتووترین مرۆڤی سەرزەوی باشە چۆن ؟.

پێغەمبەری خودا بە خوێندەواری سەرکەوتوو نەبوو شەهادە و دکتۆرای نەبوو ئیمپراتۆریەت و جەیشی نەبوو انواع اسلیحەی نەبوو بەڵام بوو بە پێشەنگی مرۆڤایەتی .

چۆن توانی ببێتە نموونەی بەشەریەت و لە ئیستادا زیاتر لە دوو ملیار شوێنکەوتووی هەبوو

تاکە شت کە پێغەمبەری پێشخست ئەویش بریتی بوو لە دڵنیایی و یەقین

يقول الله تعالى: أنا عند ظن عبدي بي، وأنا معه إذا ذكرني..)

پشت و پەنای تەنها خودا بوو یەقینی تەواوی بە خودا هەبوو سەرکەوتووی بکات .

ما ظنك باثنين الله ثالثهما

بروا بوون و پشت بەستن بەخودا دەتگەیەنێتە ئامانج

مرۆڤی ئەمرۆ یەقینی نیە بۆیە هەمیشە لە ترس و دڵەراوکێ دەژیت بۆیە هیچ کات هەست بە سەرکەوتن ناکات و هۆکارە بۆ کەوتنی بۆیە خەویشی باش نیە و ئاسان خەوی لێ ناکەوێت مرۆڤی پێشتر دەیانگوت

باسمك اللهم أموت وأحيا
هەموو شت بە خودا بسپێرە ئەکید بە سەرکەوتوو دەبیت .

سەلاوات لێدان بە تەنیا کافی نیە بۆیە رینمونیتان دەکەم ژیانی پێغەمبەر بخوێننەوە کە چۆن بیکەنە قودوە و پێشەنگی خۆتان و چاو لە ئاکار و خورەوشت و ژیانی ئەو بکەنەوە .

بۆیە یەقین و دڵنیابوون لە خودای خۆت وا دەکات هەمیشە لە ترس دا بیت و کاریگەری لەسەرت دەبیت

وَإِن مِّن شَيْءٍ إِلَّا عِندَنَا خَزَائِنُهُ وَمَا نُنَزِّلُهُ إِلَّا بِقَدَرٍ مَّعْلُومٍ

بڕوات بە خودا هەبێت هەرچیت پێویست بوو دڵنیابە بۆت دەبێت بەڵام بە بڕوای تەواوەوە .

إِنَّمَا أَمْرُهُ إِذَا أَرَادَ شَيْئًا أَن يَقُولَ لَهُ كُن فَيَكُونُ

بۆیە دەبێت کار لەسەر یەقین بکەیت چۆن بروات بە خودای گەورە زیاد دەبیت و دەرباز بیت لە خەم و سترێس و قەلەقی بۆیە دەرمانی ئەو دڵەراوکێیە بدۆزەرەوە تا سەرکەوتووبیت .

پێغەمبەری خودا خەریک بوو دەیانکوشت شمشێریان راگرتبوو کە بیکوژن

تەنها بە مستە خۆرێک نەجاتی بوو

وجعلنا من بين أيديهم سدا ومن خلفهم سدا فأغشيناهم فهم لا يبصرون

خوای گەورە وامان ليبکەیت زیاتر پشتمان بە تۆ قایم بێت و یەقینمان زیاتر بکەیت ، آمین اجمعین .

13/09/2024

گوتاری ئەم هەفتەی مزگەوتی رووناکی

بیر کردنەوە لە خۆشەویستی پێغەمبەر دروودی خودای لەسەربيت

خوای گەورە دەفەرموێت

لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِّنْ أَنفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَلَيْكُم بِالْمُؤْمِنِينَ رَءُوفٌ رَّحِيمٌ

سلام لەو رۆژەی لە دایک بووی لەو رۆژانەی ئەزیەتت کێشا ماندووبووی ئازار درایت بۆ گەیاندنی ئەم پەیامە پیرۆزە ، سەلام لەو رۆژەی کە فەرمووت هەموو پێغەمبەران دووعای تایبەتیان هەیە بەڵام تۆ هەموو هەولت بۆ شوێنکەوتوانت بوو ، بەلام ئازار درای و کۆچت کرد بۆ ئەوەی شوێنکەوتوانت ئەم پەیامە بە تەواوی بگات .

سەلام لەو رۆژەی کە دڵت بۆ مندال هەوڵت دەدا، تەنانەت بیرت لە ئاژەلانیش کردەوە کە نابێت ئازار بدرێن و لەسەر مافی ئاژەڵانیش بە جواب بوویت .

سەلام لەو رۆژەی لە جەنگ دا بی باوەران هاتن خۆت و هاوەلانت کۆتایی پێبێنن بەڵام تۆ لەو کاتە دووعات بۆ بێ باوەرێک دەکرد کە لە سەرەمەرگیش موسولمان بێت .

سەلام لەو رۆژەی کە بە جواب بوویت لەسەر مافی ئاژەل کە نابیت کە دیار ئاژەڵی دیکە سەر ببڕێت چونکە ئەوەی دیکە ترس دەبینێت لە ژیانی خۆی بۆیە ئەمە کافییە کە دەفەرمویت
وما أرسلناك إلا رحمة للعالمين

ئەی خەلکینە ئەگەر رۆژێک مافی یەكێکم خواردووە وەرن بیدەمەوە ئەگەر دارێک عەسایەکم کە یەکێک داوە وەرن لێم بدەنەوە ئەوە پشتی من و داری ئێوە ، بۆیە هیچ کەس نابێت بە ئەو

سەلام لەو رۆژەی کە اعرابیەک هات گوتی کێ محمد ە و ئەو کە بینی شوینی تایبەتت نەبوو جلی تایبەتت نەبوو و نوسینگە و بالاخانەی تایبەت و کۆشکی گەورەت نەبوو وەک خەلک دەژیای سادە و ساکار و خۆت لە خەلکی جیا نەدەکردەوە .

یەک تاکە جار بەهۆی مەشغولی زۆرەوە نەیتوانی وەلامی کەسێک بداتەوە خوای گەورە بەبیری هێنایەوە هەروەکوو دەفەرموێت

عَبَسَ وَتَوَلَّى*أَنْ جَاءَهُ الأَعْمَى*وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّهُ يَزَّكَّى

خودایە بەردەواممان بکەیت کە شوێنکەوتوانی پێغەمبەری خودا

06/09/2024

گوتاری ئەم هەفتەی مزگەوتی ئیمامی هەمزە ( رۆشنبیری )

یەکێک لە سیفەتە جوانەکانئ مرۆڤئ مسولمان نهینی پارێزە کەسی نهینی پارێز کەسیکی راستگۆیە

ئەگەر مسولمان کەسیکی کارێزراو بوو نهینی خۆی و خەلکی دەپارێزی بۆیە پیویستە پارێزگاری لە نهینی و ئەمانەت بکەی قسەش ئەمانەتە دەبێت بیپارێزی و واجیبە پاراستنی

هەروەک خوای گەورە دەفەرموێت

يا أيها الذين آمنوا لا تخونوا الله والرسول وتخونوا أماناتكم " ، فإنهم إذا خانوا الله والرسول فقد خانوا أماناتهم

نەکەن خیانەت لە پێغەمبەری خودا بکەن و بە زمان بلین بە سەرچاو بەڵام لە دڵەوە لار و لەویر نەبن بۆیە نهینی پارێز بن نەکەن خیانەت لەو قسەیە بکەی کە لات دانراوە

إذا حدث الرجل أي عند أحد بالحديث أي الذي يريد إخفاءه ثم التفت أي يمينا وشمالا

بۆیە خیانەتە ئەگەر قسەی کۆڕ و کۆبوونەوەیەک مەجلیسەک ببەیە دەرەوە بەڵام قسەی باش واجبە بگەیەندرێت و چونکە بۆ مەسلەحەت و بەرژوەندی گشتییە بەلام مەجلیسی تایبەت بەهیچ شێوەیەک نابیت بگوازرێتەوە

کەسیک تەلەفۆنت بۆ دەکات تسجیل و نەقل کردنی حەرامە و خیانەتە .

کەسێک نامەیەکی دەنگیت بۆ دەنێرێت یاخود نامەیەکی نوسراە تۆ بچیت بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی خاوەنی خیانەتە

بەنهینی نابیت وینەی هیچ کەسێک بگریت بەبی ئاگەداری ئەو کەسە زیانەتە و حەرامە .

کەسێک تەلەفۆنت بۆ دەکات بەبێ ئیزنی فلانەکەس بچیت بیکەیتە سەماعە خاریجی تاوەکوو کەسەکانه دیکە گوێیان لی ی بی بەبی وەرگرتنی رەزامەندی گوناح و تاوان و حەرامە بۆیە نهینی پارێز بن .

پێغەمبەر درودئ خوای لەسەر بیت دەیفەرموو
استعينوا على قضاء حوائجكم بالكتمان فإن كل ذي نعمة محسود

وە هەر کارێکیش ئەنجامی دەدەی با بە نهینی بێت تەنانەت عیبادەت و خوا پەرستیش با نهینی بەینی خۆت و خودا بیت

هەر گوناح و تاوانیک باسکردنی لای خەلکی دیکە بۆ لاڤ و گەزاز ئەوە هەرگیز خوای گەورە لەو تاوانە خۆشنابێت بۆیە بە نهینی بیپاریزە

في قلوب الأحرار قبور الأسرار, والسر أمانة الله تعالى عند العبد , فافشى بالتعبير عنه خيانة , والله تعالى لا يحب الخائنين

خوایە گیان نهینی پارێزمان بکەیت و دامەزراومان بکەیت لەسەر نیعمەتی پاراستنی نهینی .

30/08/2024

گوتاری هەینی مزگەوتی ئیمامی هەمزە ( رۆشنبیری )

نیعمەتی زمان

یەکیک لە نیعمەتەکانی خوای گەورەیە بۆ بەندەکانی زمانە چونکە زکری پێدەکا سولحی پێدەکا کارئ چاکەی پێدەکا نوێژ دەکا قورئان دەخوێنی بانگی خودا دەدات ئەمانە هەمووی نیعمەتی زمانن بۆ بەندەکانی

خوای گەورە دەفەرمویت

أَلَمْ نَجْعَل لَّهُ عَيْنَيْنِ *وَلِسَانًا وَشَفَتَيْنِ *وَهَدَيْنَاهُ النَّجْدَيْنِ

بەڵام بۆ هەندێک کەس بەڵایە موسیبەتە گەورەترین تاوان و گوناحی پێدەکات وەکوو درۆ بوختان غەیبەت

پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بیت دەیفەرموو

أكثرُ خطايا ابنِ آدمَ في لسانِه
زۆرترین تاوانی بەنی ئادەم لە زمانیانەوەیە

کەوایە زمان چۆن بپارێزین و چی بکەیت تاوەکوو تووشی موسیبەت نەبی ن

زۆر کەم قسەی پێ بکە

پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بیت دەیفەرموو

إذا أصبح ابنُ آدمَ ؛ فإنَّ الأعضاءَ كلَّها تكفِّر اللسانَ، فتقول : اتقِ اللهَ فينا ؛ فإنما نحن بك ؛ فإن - استقمت استقمْنا وإنِ - اعوججتَ اعوججنا

ئیمامی عومەر دەیفەرموو

رُوِيَ عن الإمام أمير المؤمنين علي ( عليه السَّلام ) أنهُ قال : " مَنْ كَثُرَ كَلَامُهُ كَثُرَ خَطَؤُهُ ، وَ مَنْ كَثُرَ خَطَؤُهُ قَلَّ حَيَاؤُهُ ، وَ مَنْ قَلَّ حَيَاؤُهُ قَلَّ وَرَعُهُ ، وَ مَنْ قَلَّ وَرَعُهُ مَاتَ قَلْبُهُ ، وَ مَنْ مَاتَ قَلْبُهُ دَخَلَ النَّارَ

زمان پارێزی بە چاودێری خودا

ما يَلْفِظُ من قول إِلَّا لديه رَقِيبٌ عَتِيدٌ

هەرچی بڵێ ی خودا لەسەرت تۆمار دەکات جا قسەی باش زۆر بکە با تۆماری بکات زیکری زۆر بکە با تەرازووت قورس بکات لە قیامەت .

زمان پاراستن و ووشەی جوان هەڵبژێرە ئەنجا دەریببرە

﴿ وَهُدُوا إِلَى الطَّيِّبِ مِنَ الْقَوْلِ وَهُدُوا إِلَىٰ صِرَاطِ الْحَمِيدِ﴾

موسولمانی راستەقینە قسەی جوان هەڵدەبژیرئ ئەنجا دەیکات قسەی بە ئەخلاق و ئیمان بەرز دەبنەوە بۆ لای پەروەردگار

هەروەکوو دەفەرمویت
الكلمة الطيبة صدقة

هەروەها خوای گەورە دەفەموێت

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلاً سَدِيداً* يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَنْ يُطِعْ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزاً عَظِيماً

خوای گەورە زمانمان پاراو بکەی بۆ زیکر و کاری چاکە و سولح و ئاشتەوایی و یارمەتی موسولمانان خوای گەورە لە بەلای زمان بمانپارێزی .

16/08/2024

گوتاری هەینی مزگەوتی ئیمامی هەمزە گەڕەکی رۆشنبیری

یەکێک لە رەوشتە بەرزەکانی موسولمان نهینی پاراستنی گوناحی خۆی و موسولمانان لە هەرە سیفەتە بەرزەکانن

إنَّ اللَّهَ حييٌّ سِتِّيرٌ يحبُّ الحياءَ والتَّستُّرَ فإذا اغتسلَ أحدُكم فليستتِر

یەکێک لە سیفەتە جوان و گەورەکانی خوای گەورە خاوەن شەرمە و زۆریش ستیرە و خوای گەورە عەیبەکانمانی داپۆشتووە بەس ئەگەر بێت و خوای گەورە پارێزراوی نەکردباین تەنیا گوناح و تاوان بۆنی هەبوایە کەس نەیدەتوانی بژیت لەبەر بۆن بۆگەنی تاوان و گوناح

خوای گەورە ئەگەر بەندەیەکی گوناحەکانی داپپۆشێت و بەندەکەی بەیانی تاوان نەکات لە قیامەتیش گوناحەکانی ستر دەکات و لی ی خۆشدەبیت بۆیە وا باشە تاوانەکان لەبەینی بەندە و خودا بیت بۆیە هیچ کەس لە تاوان ئاگەدار مەکەوە و تەنیا داوای لێخۆشبوون لە خودا بکات

پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت دەفەرموو

لە ئەبوو هورەیرەوە رەزای خوای لەسەر بیت
سمعت رسول الله ﷺ يقول: كل أمتي معافى إلا المجاهرين، وإن من المجاهرة أن يعمل الرجل بالليل عملا، ثم يصبح وقد ستره الله عليه فيقول: يا فلان، عملت البارحة كذا وكذا، وقد بات يستره ربه، ويصبح يكشف

شەوان کاتیک تاوانیک دەکات و رۆژ لەلای خەلک باسی دەکات هەرگیز خوای گەورە لەو جۆرە تاوانە خۆش نابیت و نابیت گوناح و تاوانی خەلکیش بەیان بکەیت

ئەوانەی حەز دەکەن گوناح و بەدرەوشتی بلاو بیتەوە خوای گەورە لە دونیا و قیامەت سزای دەدات

هەر بەندەیەک گوناحی کەسیکی دیکە داپپۆشێت خوای گەورە لە قیامەت دا ستری دەکات و لێ ی خۆش دەبێت

ئەی ئەوانەی گوناحی خەلک بڵاو دەکەنەوە ئەوانە بەس بە زمان ئیماندارن و ئیمانەکەیان درۆیە و هیچی دیکە نیە و ئیمان نەچووەتە نێو دڵیان و غەیباتی موسولمانان مەکەون و عەیبەکانیان داپپۆشن

ئیمامی شافیعی لە شعرێک دا لەو بارەیەوە دەیفەرموو

قال الإمام الشافعى
إذا شئت أن تحيا سليما من الأذى وحظك موفور وعرضك صيـّن لسانك لا تذكر به عورة أمـــريء فكلك عورات وللناس ألســن وعينك إن أبـدت إليك معايبـا فصنها وقل يا عين للناس أعين وعاشر بمعروف وسامح من اعتدى وفــارق ولكن بالتي هي أحسـن

خودایە لە دونیا و قیامەت عەیبەکانمان داپپۆشی و لە تاوانەکانمان خۆشبیت

02/08/2024

گوتاری هەینی مزگەوتی ( ئیمام هەمزە )ی گەڕەکی رۆشنبیری

پێگەی خێزان و پێکهینانی خیزان پیرۆزترین عەقدە

خوای گەورە ئەو گریبەستەی بە پیرۆز وەسف کردووە

وأخذن منكم ميثاقًا غليظًا

وە هەروەها هەرکەسیک ببیتە هۆکاری جودابوونەوەی ژن و میردێک خوای گەورە نەعلەتی لیدەکات جا هەر کەسیک بن یاخود خودی ژن یاخود مێردەکە ببیتە هۆکاری تێکدانی ماڵەکە

قال رسولُ اللهِ - صلَّى اللهُ عليهِ وسلَّم - : أيُّما امرأةٍ سألَتْ زوجَها طلاقَها في غيرِ ما بَأْسٍ ؛ فحرامٌ عليها رائِحَةُ الجنةِ الراوي : ثوبان مولى رسول الله صلى الله عليه وسلم

هۆکارەکانی جودابوونەوەی ژن و مێرد

یەکەم : خراب هەڵبژاردنی هاوسەر بۆ نموونە ئافرەتیکی خراپ هەلدەبژێری و پیاوەکە خودی خۆی باشە ئەمە پی ی دەلین هەلبژاردنیکی نادروست

لەبەر چوار شت ژن هەڵدەبژێردرێت

يقول النبي ﷺ في الحديث الصحيح: تنكح المرأة لأربع: لمالها، ولجمالها، ولحسبها، ولدينها

وە هەروەها پێغەمبەر درودی خودای لەسەر بیت دەفەرمویت

لقول النبي صلى الله عليه وسلم: ((إذا جاءكم من ترضون دينه وخلقه فأنكحوه إلا تفعلوا تكن فتنة في الأرض وفساد كبير.

هۆکاری دووەم : زوو توورەبوون و جیاوازی بیرکردنەوە لە نێوان هاوسەران و هات و هاوار وادەکەن کارەسات دروست بیت بۆ ئەمەش سەبر و ئارام گرتن عیلاج و چارەسەر

پێغەمبەر درودی خودای لەسەر بیت دەفەرموو

إذا غضبَ أحدُكم وهو قائمٌ فلْيجلسْ، فإن ذهبَ عنه الغضبُ وإلاَّ فلْيَضْطَجِعْ. الغضبُ والرِّضا مِن الأمورِ الجِبلِّيَّةِ التي خُلقَ الإنسانُ بها، وحالةُ الغَضبِ يفورُ فيها الدَّمُ، وربَّما استغلقَ العقلُ وفَعلَ الإنسانُ ما لا يُدرِكُه في ساعةِ الغَضبِ.

غیرەت و جوامێری ئەوەیە کە توورەبوونی خۆت بخۆیتەوە و سەیتەرە لەسەر نەفس بکەیت و ئەوکاتە تلاق روونادات

سێیەم : قسەی ناشیرین بەیەکتر گوتن ، موسولمان دەبیت بە جوانی لەگەل یەکتر بژیت و بە جوانی و نەرم و نیانی مامەلە لەگەل یەکتر بکەن و ئەرک و مافەکانیان بەرامبەر یەکتر جێبەجێ بکەن بۆیە هەرگیز رێمەدەن قسەی ناشیرین بێتە نێوماڵتان

پێغەمبەر درودی خودای لەسەر بیت دەفەرمویت

خيركم خيركم لأهله، وأنا خيركم لأهلي أهله: زوجته، وأمه، وأبوه، وأولاده، كلهم أهله،

موسولمانی راستەقینە ئەوەیە کە ئەخلاق و رەشتیان جوانە

چوارەم : نهینی بردنە دەرەوەی ماڵ ، بۆ نموونە نابیت هیچ کەس لە هەردوو تەرەف نهینییەکانی ماڵ ببەنە دەرەوە دەبیت کێشەکان لە نێوان هاوسەران چارەسەر بکرێت بۆیە نابیت بەهیچ شێوەیەک کێشە ببردرێتە دەرەوەی ماڵ ئەوکاتە چارەسەر نابیت و کێشەکە گەورە دەبیت و جودابوونەوە درووست دەبیت . بۆیە هەول بدەن شتە خرابەکان بکەنە قوربانی باشیەکان ئەوکاتە گونجاندن ئاسانتر فەراهەم دێت .

خوای گەورە خێزانەکانمان لە پەرتەوازەیی و جودابوونەوە بپارێزی و دامەزراویان بکەیت .

19/07/2024

پەروەردەی هەولێر بە دەوامی تەواوە کەمترین یەکەم و خراپترین ئاست لە چاو شارەکانی دیکە رەنگە نیشانەی بێ توانایی بەشێک لە مامۆستاکان بێت ئەمەش دەبیت بەرێوەبەرایەتی پەروەردە بیخاتە روو بۆچی ساڵانە لاوازن ، قوتابخانەکانی سلێمانی بە چوار مانگ دەوامکردن شاری زیرەک و یەکەمەکانی کوردستانە سەرەرای ئەوەی بایکۆت زەرەر و زیانێکی زۆری بە قوتابی گەیاند- هەتا لە ناو میدیاشدا بگرە هەرچی پێشکێشکار و بێژەری بەتوانایە خەلکی ئەو دەڤەرە ئازیزەن ئەمە نیشانەی رۆشنبیری و خوێندەواری خەلکەکەیەتی .

تێبینی : جیاوازی و شارچێتی نیە ئەوە راستییە .

19/07/2024

گوتاری ئەم هەفتەی مزگەوتی ( ئیمامی هەمزە ) ی گەڕەکی رۆشنبیری

دەرگاکانی خێر و چاکەکردن زۆر زۆرن موسولمانیش دەبیت کەسیکی سودبەخش بیی بۆ هەموو کۆمەلگاکان .

هەر پێغەمبەرێک کە بووەتە رێنیشاندەری خەلکی مرۆڤی زۆر باش و چاک بوون هەر لەبەر ئەوە خوای گەورە فەزلی ئەوەی پێداون کە ببن بە پێشەوای ئەو ئومەتەی کە لەنەویان دا ژیاوە بەهەمان شێوە ئەمە بۆ خەلیفەکانیش راستە و گەورەی کردوون و پلەی تایبەتی پێ بەخشیون .

ئەگەر موسولمانیک تووشی نەخۆشی و ناخۆشی و موسیبەتەک هات و تۆ بە دڵ لەگەڵی نەبووی واتای ئەوەیە تۆ موسولمانێکی باش نیت بۆیە دەبیت بە دڵ نیگەران بیت و دووعای سەرکەوتن و زاڵ بوون بەسەر ئەو نارەحەتیەی برا موسولمانەکەت بکەی

پێغەمبەر دروودی خودای لەسەر بیت دەفەرموو

كل سلامى من الناس عليه صدقة ، كل يوم تطلع فيه الشمس : تعدل بين اثنين صدقة ، وتعين الرجل في دابته فتحمله عليها أو ترفع له متاعه صدقة ، والكلمة الطيبة صدقة ، وبكل خطوة تمشيها إلى الصلاة صدقة ، وتميط الأذى عن الطريق صدقة

وە هەروەها پێغەمبەر ( ص) لە شوێنێکی دیکەدا سەبارەت بە خێر و چاکە دەیفەرموو

على كلِّ نفسٍ في كلِّ يومٍ طلعتْ عليه الشمسُ صدقةٌ مِنهُ على نفسِهِ ، من أبوابِ الصدقةِ : التَّكبيرُ ، وسبحانَ اللهِ ، والحمدُ للهِ ، ولا إلهَ إلَّا اللهُ ، وأستغفِرُ اللهَ ، ويأمُرُ بالمعروفِ ، وينْهى عنِ المنكَرِ ، ويَعزِلُ الشَّوكَ عن طريقِ الناسِ ، والعظْمَ والحجَرَ ، وتَهدِي الأعْمَى ، وتُسمِعُ الأصَمَّ والأبْكمَ حتى يَفقَهَ ، وتُدِلُّ المستدِلَّ على حاجةٍ لهُ قدْ علِمتَ مكانَها ، وتَسعَى بِشدَّةِ ساقَيْكَ إلى اللَّهْفَانِ المستغيثِ ، وترفعُ بشِدَّةِ ذِراعيْكَ مع الضعيفِ ، كلُّ ذلكَ من أبوابِ الصدَقةِ مِنْكَ على نفسِكَ ، ولكَ في جِماعِكَ زوجتَكَ أجرٌ ، أرأيتَ لوْ كان لكَ ولَدٌ فأدرَكَ ورجوْتَ أجْرَهُ فماتَ أكُنتَ تَحتَسِبُ بهِ ؟ فأنتَ خلقْتَهُ ، فأنتَ هديْتَهُ فأنتَ كُنتَ تَرزقُهُ ؟ فكذلكَ فضعْهُ في حلالِهِ ، وجَنِّبْهُ حرامَهُ ، فإنْ شاءَ اللهُ أحْياهُ ، وإنْ شاءَ أماتَهُ ، ولكَ أجرٌ

کەوایە رێگای خێر و چاکە زۆر زۆرن و بەردەوام دەرگای چاکە کراوەیە و بەبێ قیمەتی سەیری چاکە مەکە و بەردەوام بە لە چاکە کردن

پێغمبەر ( ص ) لەم بارەیەوە دەیفەرموو

كلُّ معروفٍ صدقةٌ وإن من المعروفِ أن تَلْقَى أخاك بوجهٍ طَلْقٍ وأن تُفْرِغَ من دَلْوِكَ في إناءِ أَخِيكَ

ئیبن عباس دەیفەرموو
هەرکەسیک کە دێتە لام بۆ کاریک من بە دلسۆز و پیاو و شایستەم دەزانی دێت داوای هاوکاری دەکات من بە واجبی لەسەر خۆم دادەنێم کە ئەنجامی بدەم
بۆی ،

بۆیە خێر و چاکەکانتان بە ننەت و بە چاودادانەوە سفڕ مەکەنەوە چونکە چاکە کە لەگەل بەندەیەک دەکەیت وەک ئەوە وایە واجبیکی خوای گەورەت بە جێگویاندبیت

خوایە گیان وامان لیبکەی دلسۆز بین بۆ موسولمانان و هەمیشە بتوانین کاری خێر و چاکە ئەنجامبدەین و ماندوو نەبین لە ئەنجامدانی خێر و چاکەکاری

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Fread Ibrahem Ahmad posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Fread Ibrahem Ahmad:

Share

Category