دەنگی کوردستان dangi kurdistan

دەنگی کوردستان dangi kurdistan ئــێزگەی دەنـــگی کوردسـتان
(1)

01/12/2025

ڕاستەوخۆ – بەرنامەی/ بەیانی باش كوردستان
تەوەر/ (پەرلەمانی ھەژاران – کێشەکانتان بەکۆمێنت بنووسن بەدواداچوونی بۆدەکرێت)
ئامادەوپێشكەشكردنى/ چۆمان هیوا

ژمارەكانی پەیوەندی:
07504456262 | 07507166262

FM 93.1
FM 98.1

خشتەی بەنزین بۆ سبەی..
30/11/2025

خشتەی بەنزین بۆ سبەی..

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2025/11/30 ، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێری م...
30/11/2025

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2025/11/30 ، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی، پێشوازی لە (شارلێت دیکسون) جێگری کونسوڵ و کاربەرێکەری کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، فازڵ میرانی تیشکی خستەسەر ڕەوشی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و دووپاتی کرده‌وه‌ کە ناوچەکە به‌ بارودۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و پێویستە هەموو لایه‌ک بەژیرانە هەڵسووکەوت لەگەڵ پێشهاتەکاندا بکه‌ن و بەرژەوەندی باڵای خەڵکی ناوچەکە لەبەرچاو بگرن.

هەروەها بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی باسی لە بەرێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقی فیدراڵ کرد و گوتی، هەڵبژاردنەکه‌ بەسەرکەوتووی ئەنجام درا و چاوەڕوان دەکرێت ئەنجامەکان پەسند بکرێت تا دەست بە گفتوگۆی پێکهێنانی حکوومەتی فیدراڵی عێراق بکرێت.

میرانی جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ کە ناحەزان و دوژمنانی ئارامی و پێکەوە ژیان و ئاوەدانکردنەوه‌ چاویان بەو پێشکەوتنانەی هەرێمی کوردستان هەڵنایا و بە هەموو توانایان و هەموو رێگه‌یەک دژایەتی هەرێم دەکەن و دوایینیان ئەو کارە تیرۆریستیە بوو کە لە دژی کۆرمۆر ئەنجامیان داو و بووە هۆی لەکار خستنی دەرهێنانی غاز لەو کێڵگەیە ‌‌كه‌ ئەم کاره‌ دوور ه‌ لەهەر بنەمایەکی مرۆڤایەتی.

لەلای خۆیەوە ( شارلێت دیکسون ) جێگری کونسوڵی گشتی به‌ریتانیا لە هەولێر سوپاسی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی کرد بۆ ڕەخساندنی ئەم دیدارە و پێشوازی کردنیان و پیرۆزبایی لە پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقی فیدراڵ و بەدەستهێنانی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ.

هەروەها دووپاتی کرده‌وه‌ کە به‌ریتانیا بە گرینگی زۆرەوە چاودێری ناوچەکە دەکات و تەئکیدی کرده‌وه‌ کە حکوومەتی به‌ریتانیا ئامادەیه‌ بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوكارییەک و هیوای خواست هەرێمی کوردستان هەر لە پێشکەوتن دابێت.

کارەبا گەڕایەوە دۆخی ئاساییی خۆیوەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەخۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنێت کەوا کارەبای نیشتیما...
30/11/2025

کارەبا گەڕایەوە دۆخی ئاساییی خۆی

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەخۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنێت کەوا کارەبای نیشتیمانیی گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی و کارەبای 24 کاتژمێری لە پڕۆژەی ڕووناکیش ئاسایی بووەتەوە.

30/11/2025

ڕاستەوخۆ - بەرنامەی/ واڵا
تەوەر/ ئەزموونی ژیانم.
بە میوانداری/ دەرهێنەری گەورەی كورد
ناصر حەسەن .

سەرۆک بارزانی یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە زاخۆ دەکاتەوەرۆژی یەکشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2025، سەرۆک مەسعود بارزان...
30/11/2025

سەرۆک بارزانی یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە زاخۆ دەکاتەوە

رۆژی یەکشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێبی لە زاخۆ بە ناونیشانی “زاخۆ دەخوێنێتەوە”کردەوە و بەشەکانی پێشانگەکەی بەسەرکردەوە.

هەر لە پێشانگەکەدا سەرۆک بارزانی دڵخۆشیی خۆی بەکردنەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتی زاخۆ دەربڕی و ڕایگەیاند “سوپاسی خودا دەكەم بۆ ئەم ڕۆژە خۆشانە، دوێنێ لە جزیرە و ئەمڕۆ لە زاخۆ. ئینشائەڵا خوا هەر خێر و خۆشی بدات، هەر كەیف بدات و ئەم پێشانگایەی نێودەوڵەتیی كتێب كە ئەمڕۆ لە زاخۆ كراوەتەوە جێی دڵخۆشییەكی مەزنە”.

سەرۆک بارزانی زاخۆی بە شاری هونەر و کەلتوور و کوردایەتی وەسف کرد و ڕایگەیاند” زاخۆ جێی هونەر و كەلتوور و مێرانی و كوردایەتی و پێشمەرگایەتییە و، زاخۆ زاخۆیە”.
سەرۆک بارزانی دەستخۆشی هەبوو بۆ کردنەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتی زاخۆ و هیوای پێشکەوتنی زیاتری بۆ زاخۆ خواست.

لە کۆتاییدا سەرۆک بارزانی ستایشی زاخۆییەکانی کرد و ڕایگەیاند “جارێك من گوتمە زاخۆ رۆحی منە، جارێكی تر گوتم ئێوە دڵی منن، ئێوە نەك هەر رۆحی منن، ئێوە دڵ و روحی منن”......................................

Serok Barzanî Yekemîn Pêşangeha Navdewletî ya Pirtûkan Li Zaxoyê Vedike

Roja Yekşemê, 30ê Mijdara 2025an, Serok Mesûd Barzanî yekemîn Pêşangeha Navdewletî ya Pirtûkan li Zaxoyê bi sernavê “Zaxo Dixwîne” vekir û serdana beşên pêşangehê kir.

Li pêşangehê de, Serok Barzanî kêfxweşiya xwe ji vekirina Pêşangeha Navdewletî ya Zaxoyê anî ziman û got: “Ez Spasiya Xwedê dikim ji bo van rojên xweş, doh li Cizîrê û îro li Zaxoyê. Bi hêviya Xwedê her xêr û xweşî bide, her keyfê bide û ev pêşangeha navdewletî ya pirtûkan ku îro li Zaxoyê hatiye vekirin cihê dilxweşiyeke mezin e”.

Serok Barzanî Zaxoyê wekî bajarê huner, çand û Kurdayetiyê bi nav kir û got: “Zaxo cihê huner û kultûr û mêranî û Kurdayetî û Pêşmergayetiyê ye, û Zaxo, Zaxo ye”.

Serok Barzanî destxweşiyê li vekirina Pêşangeha Navdewletî ya Zaxoyê kir û hêviya pêşketineke zêdetir ji bo Zaxoyê xwest.
Di dawiyê de, Serok Barzanî pesnê xelkê Zaxoyê da û got: “Carekê min got Zaxo ruhê min e, careke din min got hûn dilê min in, hûn ne tenê ruhê min in, hûn dil û ruhê min in”.

30/11/2025

وەزارەتی کارەبا:
دۆخی کارەبا ڕوو لە باشبوونە و لە ماوەی 24 کاتژمێردا، دۆخەکە بە تەواوەتی ئاسایی دەبێتەوە.. زیاتر لە کۆمێنتە

30/11/2025

ڕاستەوخۆ – بەرنامەی/ ڕۆژێك لە ڕۆژان
تەوەر/ مێژووی تەكنەلۆژیا لە كوردستان ؟
بەمیواندری/پ.د. ئیبراهیم حەمە ڕەش.
ئامادەوپێشكەشكردنی/ پ.د. محەمەد عەبدولڵا كاكە سوور

30/11/2025

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی کارەباوە گەیشت..
کۆمێنت

29/11/2025

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوە سەبارەت بە ئاژاوەگێڕییەکانی سەر رێگای گوێڕ-هەولێر.. لە کۆمێنتە

پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی کوردستانەوە.. سوپاسی خەڵکی کوردستان دەکەم بۆ پشوودرێژی و خۆڕاگرییان کە لە دوای هێرشە تیرۆریست...
29/11/2025

پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی کوردستانەوە..


سوپاسی خەڵکی کوردستان دەکەم بۆ پشوودرێژی و خۆڕاگرییان کە لە دوای هێرشە تیرۆریستییەکەی چەند رۆژی ڕابردوو بۆ سەر ژێرخانی گازی هەرێمی کوردستان، تووشی کەمیی کارەبا بوونەوە. خەڵکی نیشتیمانپەروەری کوردستان بەگشتی ئەم هێرشەیان شەرمەزار کرد کە دژی بەرژەوەندیی هەموو هاووڵاتییان بوو و بووە هۆی بڕینی کارەبای ملیۆنان کەس لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا.

ئەمڕۆ لەدوای ئامادەکارییە تەکنیکییەکان، لەگەڵ کۆمپانیای دانا گاز گەیشتینە ڕێککەوتن بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان و گەڕاندنەوەی کارەبا لە چەند کاتژمێری داهاتوودا. لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکە قسەم کرد و سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی و گشت کارمەندەکانم کرد بۆ خۆڕاگری و ئیرادەی بەهێزیان. ئەمە یازدەمین هێرشە بۆ سەر کێڵگەکە و ئامادەیی ئەوانیش بۆ بەردەوامبوون لەسەر کارەکەیان، نیشاندەری خۆڕاگرییانە. دڵنیاشم کردنەوە کە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشە تیرۆریستییەکان و بەسزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە و ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی لە داهاتوودا. لە هەمان کاتدا لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان کار دەکەین لە پێناو دابینکردنی پێداویستییەکانی پاراستنی گەلەکەمان و ژێرخانی ئابووری و وەبەرهێنانمان.
ئەم هێرشە نابێت بەبێ لێپرسینەوە تێپەڕێت و نابێت هێرشەکان ببنە ڕووداوی ئاسایی.
دیار بوو کە دوژمن و ناحەزان و بەکرێگیراوەکانیان چاویان بە پێشکەوتنی کوردستان و ئاسوودەبوونی خەڵک هەڵنایەت و بە شێوەیەکی ترسنۆکانە و نامەردانە، ئەم هێرشەیان کرد و دژی ڕووناکی وەستانەوە و هەوڵیان دا تاریکی بگەڕێننەوە.
لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بەڕێز محەممەد شیاع سوودانی باسمان کردووە کە دەبێت ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە هەر لایەن و گروپێک بن و لە هەر کوێ بن لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و ڕادەستی یاسا بکرێن. ئەوە تاکە ڕێگرییە و چاوەڕوانین ڕێوشوێنی جیددی و کردارەکی بگیرێتەبەر. چونکە عێراق ناتوانێت وەبەرهێنانی بیانی بۆ خۆی ڕابکێشێت لە کاتێکدا میلیشیا و گرووپە چەکدارییە لە یاسا دەرچووەکان و مافیا گەندەلەکان بە بێ هیچ سزا و لێپێچینەوەیەک، هێرش بکەنە سەر ژيرخانی ئابووری وڵات و دڵیان بە ئازاری خەڵکی کوردستان خۆش بکەن.

سوپاسی تیمی تەکنیکیی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبا و هێزە ئەمنییەکان دەکەم بۆ کارکردن و ماندووبوونیان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا.

دووپاتی دەکەینەوە، ئەم هێرشە ترسنۆکانە لە باشترکردنی ژیانی هاووڵاتیان نامانوەستێنن. ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن و درێژەدان بە کاروانی پێشکەوتن و ئاوەدانی و داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەم بەردەوام بن لە پشتگیریکردنی حکومەتەکەیان.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

_____

I want to thank the Kurdistani people for their patience and resilience following the terror attack on the Kurdistan Region’s gas infrastructure a few days ago. The patriotic people of the Kurdistan Region by and large have condemned this attack as an attack against every citizen, cutting power to millions of people in the Kurdistan Region and the rest of Iraq.

Tonight, we have agreed with Dana Gas to restart production in the next several hours to restore electricity. I have spoken with the company’s leadership to thank them and their workforce for their extraordinary resilience and determination amid eleven attacks on the Khor Mor field. I have assured them that the KRG will do all it can with partners in the federal government to hold the perpetrators accountable and prevent further terror attacks. In parallel, we are working with our international partners to secure the capabilities necessary to protect our people, critical infrastructure and investments.

This incident cannot be allowed to pass without public accountability. It cannot become the norm.

During this attack, it became patently clear that the adversaries and hired fixers could not fathom the progress of the Kurdistan Region or the well-being of its people. They instead resorted to cowardly, inhumane acts and plunged the public into darkness.

In that regard, I have urged Prime Minister Mohammed Shia Al-Sudani to hold the perpetrators of this attack accountable to the full extent of the law, whoever they may be and wherever they are. That is the only true deterrence, and on this occasion, we expect serious measures to reassure the public and investors that this will not happen again. Iraq cannot attract investment when militias, mafias, the corrupt, and armed groups outside of the state’s control willingly bomb national infrastructure and investments at zero cost and find satisfaction in the suffering of the people of the Kurdistan Region. We condemn the individuals and groups that have celebrated this situation.

We thank the technical teams from both KRG ministries of Natural Resources and Electricity, and the security services, for their hard work in the field over the last few days.

As I have said in the past, these cowardly attacks will not deter our promise to improve the lives of our beloved citizens. We will continue our journey for progress and prosperity, and I urge the public to continue to support the government’s efforts and agenda.

Address

Pirzin
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دەنگی کوردستان dangi kurdistan posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share