Anadolu Sorani

Anadolu Sorani Instagram: instagram.com/aa_sorani/
Telegram: t.me/anadoluagencykurdi
Twitter: twitter.com/aasorani

ڕاگەیاندراوی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان بورهانەدین دوران لەبارەی ڕەشنووسی یاسای "بەهێزکردنی هاوده‌نگی نیشتمانی و یەک...
05/08/2026

ڕاگەیاندراوی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان بورهانەدین دوران لەبارەی ڕەشنووسی یاسای "بەهێزکردنی هاوده‌نگی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی"

◀️ "ئەم هەنگاوە بەرەی ناوخۆمان بەهێز دەکات، یەکگرتوویان دەسەلمێنێت و هەنگاوێکی مێژووییە لە ئاراستەی گەیشتن بە ئامانجمان واتە تورکیای بێ تیرۆر کە ژێر ڕێبەرایەتی سەرکۆمارمان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وەک خاڵێکی وەرچەرخان لە چوارچێوەی ڕوانگەی سەدەی تورکیا جێبەجێ دەکرێت".👇🏻
https://v.aa.com.tr/4019543

١٠ پرسیار لەبارەی ڕەشنووری یاسای "بەهێزکردنی هاوده‌نگی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی"🔽1⃣ ئامانج لەم گەڵاڵەیە چییە و چ...
05/08/2026

١٠ پرسیار لەبارەی ڕەشنووری یاسای "بەهێزکردنی هاوده‌نگی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی"🔽

1⃣ ئامانج لەم گەڵاڵەیە چییە و چ کەسانێک دەگرێتەوە؟
◾️ئامانجی ئەم گەڵاڵەیە، دوای بڵاوبوونەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕۆژنامەی فەرمی لەسەر بنەمای پەسەندی دامەزراوە تەناهییەکان کە کۆی چالاکییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە و هەموو پێکهاتەکانی پەیوەندیدار، ڕادەستکردنی چەک و تەقەمەنییەکانییەتی تەواوکراوە و هەروەها پێداچوونەوە بە دۆسیەی دادوەری، دواخستنی بڕیار و سزاکان و دیاریکردنی کردەوەکانی یاسایی پەیوەندیدارە بەو دۆخە.
◾️ئەم گەڵالەیە تاوانەکانی پەیوەندیدار بە دامەزراندن و یان بەڕێوەبردنی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە، یارمەتیدانی هۆشیارانە و بە ئەنقەست، پڕوپاگەندە بۆی، تاوانەکان لە چوارچێوەی چالاکییەکانیان و هەروەها پارەدارکردنی تیرۆریزم بۆ بەرژەوەندی ڕێکخراوەکە دەگرێتەوە و لە چوارچێوەی یاسای "بەهێزکردنی هاوده‌نگی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی" پێشبینی بۆ کراوە.

2️⃣ دواخستنی لێکۆڵینەەکان و پێداچوونەوە دادوەرییەکان چۆن جێبەجێ دەکرێت؟
◾️ئەو تاوانانەی کە سزاکەیان کەمترە لە ١٥ ساڵ بۆ ماوەی ٥ ساڵ دوادەخرێت
◾️ئەو تاوانانەی کە سزاکەیان لە ١٥ ساڵ زیاتر، بەندی هەتا هەتایی، بۆ ماوەی ١٠ ساڵ سزاکە دوادەخرێت.

3️⃣ بڕیارەکانی پەیوەندیدار بە دواخستن چۆن تۆمار دەکرێت؟
◾️هەموو بڕیارەکانی دواخستن لە سیستەمێکدا تۆمار دەکرێت

4️⃣ لەبارەی ئەو تۆمەتبارانەی کە ئەم گەڵاڵەیە دەیانگرێتەوە چ بڕیارێک دەردەکرێت؟
◾️جێبەجێکردنی بڕیاری دواخستن، دەبێتە هۆی ڕێگریی لە دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵیان
◾️لە ماوەی دواخستنی سزاکە، کات بۆ جێبێجێکردنی سزاکە بە تەواوی ڕادەگیرێت

5️⃣ ئەگەر کەسێک دوای بڕیاری دواخستنەکە، دووبارە تووشی تاوانی تیرۆریستی بوو، چی دەبێت؟
◾️بڕیاری دواخستنەکە هەڵدەوەشێتەوە، جێبەجێکردنی سزاکەی بەسەردا دەسەپێندرێت.

6️⃣ ئایا رێگرییەکان لە مافی گشتی بە هۆی سزادانەکان چارەسەر دەبێت؟
◾️بۆ ئەو بڕیارانەی کە ٥ ساڵ دوا دەکەون، پێویستە دوو سال بەسەر ڕێککەوتی دواخستنەکە تێپەڕ بێت.
◾️بۆ ئەو بڕیارانەی کە ١٠ ساڵ دوا دەکەون، پێویستە سێ سال بەسەر ڕێککەوتی دواخستنەکە تێپەڕ بێت.

7️⃣ چاودێری بەسەر جێبەجێکردنی ئەم یاسا چۆن دەبێت؟
◾️چاودێری و چۆنییەتی جێبەجێکردنی یاساکە بەسەر ئەوانەی کە یاساکە دەیانگرێتەوە لە لایەن دەستەیەک دەبێت کە لە سەرۆکایەتی جێگری سەرکۆمار و ئەندامێتی وەزیری داد، وەزیری دەرەوە، وەزیری ناوخۆ، وەزیری بەرگریی، سکرتێری گشتیی سەرۆکایەتی کۆمار، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (میت) و سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی پێک دێت.

8️⃣ ئایا پەرلەمانی تورکیا لەم ڕەوتەدا ڕۆڵی دەبێت؟
◾️دەستەی چاودێری یاساکە، پەرلەمانی تورکیا لە ڕەوتی جێبەجێکردنی یاساکە ئاگادار دەکاتەوە.
هەروەها بە فەرمانی سەرۆکی پەرلەمان، کۆمیسیۆنێکی چاودێری پێک دێت.

9️⃣ لەبارەی چەک، تەقەمەنی و ئەو کەرەستانەی کە لە ڕێکخراوی تیرۆریستی وەردەگیرێن، چی دەکرێت؟
◾️ هەموو چەک، تەقەمەنی و کەلوپەلانەی کە وەردەگیرێن، بە شێوەی فەرمی تۆمار دەکرێن.

🔟 خواست چۆن پێشکەش دەکرێت؟
◾️دوای بڵاوبوونەوە لە ڕۆژنامەی فەرمیدا، ئەوانەی کە یاساکە دەیانگرێتەوە لە ماوەی شەش مانگدا بە شێوەی نووسراو، داواکاری دەدەنە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی و یان ئەو دامەزراوانەی کە دیاری دەکرێن.

https://v.aa.com.tr/4019475

سەرۆکی کۆمیسیۆنی داد لە پەرلەمانی تورکیا یوکسەل: "ڕۆژی هەینی تاوتوێکردنی گەڵاڵەی یاسایی چوارچێوە دەست پێ دەکەین" ◀️ - "د...
05/08/2026

سەرۆکی کۆمیسیۆنی داد لە پەرلەمانی تورکیا یوکسەل: "ڕۆژی هەینی تاوتوێکردنی گەڵاڵەی یاسایی چوارچێوە دەست پێ دەکەین"

◀️ - "دەنگێکی یەکگرتوو کە لە ئەدیرنەوە هەتا هەکاری بەرز کراوەتەوە، دەڵێت، "لێگەرێن با چەکەکان لە ژێر زەوی بنرێن نەک منداڵەکانمان. هەر یاسایەک کە وەک پەرلەمانی گەورەی تورکیا دەری دەکەین، دەرخەری ئەو خواستە هاوبەشەیە بە زمانێکی یاسایی".
https://v.aa.com.tr/4019469

سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی عەبدوڵڵا گولەر: "ئامادەین بە عەقلی سەلیم و هەوڵی دڵسۆزانە پشتگیری لە قۆناغەکە بکەین"◀️ پێشنیار...
05/08/2026

سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی عەبدوڵڵا گولەر: "ئامادەین بە عەقلی سەلیم و هەوڵی دڵسۆزانە پشتگیری لە قۆناغەکە بکەین"

◀️ پێشنیاری یاسای تایبەت بە بەهێزکردنی هاودەنگی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی بە واژووی ٣٦٠ پەرلەمانتار پێشکەش بە پەرلەمانی تورکیا کرا.👇🏻
https://v.aa.com.tr/4019440

پەیامی سەرکۆمار ئەردۆغان لەبارەی پڕۆژە یاسای "بەهێزکردنی هاوده‌نگی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی" بە پەرلەمانی تورکیا...
05/08/2026

پەیامی سەرکۆمار ئەردۆغان لەبارەی پڕۆژە یاسای "بەهێزکردنی هاوده‌نگی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی" بە پەرلەمانی تورکیا

◀️ "(گەڵاڵەی یاسای بەهێزکردنی هاوده‌نگی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی) هەنگاونانی تورکیا بۆ ئامانجی ڕزگاری لە هەڕەشەی تیرۆر ببێتە مایەی خێر".
◀️ "سوپاسی پارتە سیاسییەکان، ئەندامانی پەرلەمان و لەسەرووی هەموویانەوە سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی دەکەم کە لە تەواوکردنی پڕۆژە یاساکەدا یارمەتیدەر بوون".
https://v.aa.com.tr/4019436

گوته‌بێژی ئاک پارتی، چەلیک: "(تورکیای بێ تیرۆر) گەیشتووینەتە گرنگترین قۆناغی پرۆسەکە"◀️"لەگەڵ پێشکەشکردنی پێشنیاری یاسای...
05/08/2026

گوته‌بێژی ئاک پارتی، چەلیک: "(تورکیای بێ تیرۆر) گەیشتووینەتە گرنگترین قۆناغی پرۆسەکە"

◀️"لەگەڵ پێشکەشکردنی پێشنیاری یاسای (تورکیای بێ تیرۆر) گەیشتووینەتە گرنگترین قۆناغی پرۆسە دوو ساڵییەکە".

◀️"بە نەمانی تیرۆر لە ڕۆژەڤدا، کەشێکی سیاسی کە پێوەری دیموکراسییمان زۆر فراوانتر دەکات، باوەش بۆ ٨٦ ملیۆن هاووڵاتی وڵاتەکەمان دەکاتەوە".

◀️ "(تورکیای بێ تیرۆر) لە ڕۆژێکی مێژووییداین. وەک هەموو هاووڵاتیانی کۆماری تورکیا هەنگاوێکی گرنگمان نا لە ئاراستەی برایەتی، یەکگرتوویی و یەکێتیمان".
https://v.aa.com.tr/4019372

پێشنیاری یاسای تایبەت بە بەهێزکردنی هاودەنگی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی پێشکەش بە پەرلەمانی تورکیا کرا ◀️ پێشنیارە...
05/08/2026

پێشنیاری یاسای تایبەت بە بەهێزکردنی هاودەنگی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی پێشکەش بە پەرلەمانی تورکیا کرا

◀️ پێشنیارەکە تاوانەکانی دامەزراندن یان سەرکردایەتی کردنی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە|کەجەکە، ئەندامبوون لە ڕێکخراو یان هاوکاری کردنی بە ئەنقەست و بە خواستی خود، پڕوپاگەندە کردن بۆ ڕێکخراوەکە، هەروەها ئەو تاوانانەی لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ئەم ڕێکخراوە و لە بەرژەوەندی ڕێکخراوەکە ئەنجام دەدرێن و لە یاسای ڕێگریی لە دابینکردنی دارایی بۆ تیرۆردا ڕێک خراون، دەگرێتەوە.

◀️ بەگوێرەی پێشنیارەکە، جگە لەو لێکۆڵینەوە و دادگاییانەی بەهۆی تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ڕێکخراوەکەدا یان ئەو تاوانانەی پێش یەکی حوزەیرانی ٢٠٠٥ ئەنجام دراون و پێویستیان بە سزای زیندانی هەتاهەتایی یان زیندانی هەتاهەتایی قورس هەیە، ئەو لێکۆڵینەوە و دادگاییانەی بەهۆی ئەو تاوانانەی دەکەونە چوارچێوەی پێشنیارەکەوە و زۆرترین سزاکەیان ١٥ ساڵ یان کەمترە بۆ ماوەی پێنج ساڵ دوادەخرێن، ئەو لێکۆڵینەوە و دادگاییانەی بەهۆی ئەو تاوانانەی پێویستیان بە زیاتر لە ١٥ ساڵ زیندانی، زیندانی هەتاهەتایی یان زیندانی هەتاهەتایی قورس هەیە، بۆ ماوەی ١٠ ساڵ دوادەخرێن.

◀️ چاودێری کردن و هەڵسەگاندنی جێبەجێ کردنی ئەو چالاکییانەی دەکەونە چوارچێوەی پێشنیارەکەوە، دوای بڵاوبوونەوەی ڕێکخستنەکە لە ڕۆژنامەی فەڕمیدا لەلایەن دەستەیەکەوە ئەنجام دەدرێت کە بە سەرۆکایەتی جێگری سەرکۆمار و ئەندامێتی وەزیری داد، وەزیری دەرەوە، وەزیری ناوخۆ، وەزیری بەرگریی، سکرتێری گشتیی سەرۆکایەتی کۆمار، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (میت) و سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی پێک دێت.

◀️ تەواوی ئەو چەک، تەقەمەنی، ئۆتۆمبێل، کەرەستە، ماددەی تەقەینەوە و هەر کەرەستەیەکی دیکە کە ئەندامانی ڕێکخراوەکە لە چوارچێوەی پێشنیارەکەدا لەگەڵ خۆیاندا دەیهێنن یان ڕایدەگەیەنن تۆمار دەکرێن.
https://v.aa.com.tr/4019351

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا نوعمان کورتوڵمووش: — پڕۆژە یاسای چوارچێوە، یەکڕیزی و برایەتییمان بەهێزتر دەکات —  ئەو کارانەی لە...
05/08/2026

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا نوعمان کورتوڵمووش:

— پڕۆژە یاسای چوارچێوە، یەکڕیزی و برایەتییمان بەهێزتر دەکات

— ئەو کارانەی لەژێر چەتری پەرلەمان بەڕێوەدەچن بوونە نمونەیەکی بێهاوتای دیموکراسی کە عەقڵی دەوڵەت و دانایی گەل بەیەک دەگەیەنێت,

— ئەم کارە لە چوارچێوەی ئامانجی تورکیای بێ تیرۆردا قەڵای ناوخۆیی وڵاتەکەمان پتەوتر دەکات و قۆناغێکی گرنگە کە یەکڕیزی و برایەتییمان بەهێزتر دەکات

https://v.aa.com.tr/4019211

جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ئەفکان ئاڵا: — بە یاسای چوارچێوە تورکیا لە کۆت و بەندەکانی ڕزگاری دەبێت— هیچ پەککەوتن یان ...
05/08/2026

جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ئەفکان ئاڵا:

— بە یاسای چوارچێوە تورکیا لە کۆت و بەندەکانی ڕزگاری دەبێت

— هیچ پەککەوتن یان دواخستنێک نییە

— هەموو شتێک بەو شێوەیە بەردەوامە کە چاوەڕوان دەکرا

— ئەمڕۆ پێشنیاری یاساکە پێشکەش دەکرێت و گفتوگۆکان دەست پێ دەکەن

— پلانمان هەیە پێش ئەوەی پەرلەمان بچێتە پشووەوە، یاساکە دەربچێت

https://v.aa.com.tr/4019109

05/08/2026

جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ئەفکان ئاڵا سەبارەت بە پێشنیاری یاسای چوارچێوە ڕیگەیاند:

''هیچ پەککەوتن یان دواخستنێک نییە. هەموو شتێک بەو شێوەیە بەردەوامە کە چاوەڕوان دەکرا. ئەمڕۆ پێشنیاری یاساکە پێشکەش دەکرێت و گفتوگۆکان دەست پێ دەکەن. پلانمان هەیە پێش ئەوەی پەرلەمان بچێتە پشووەوە، یاساکە دەربچێت''

Address

Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Anadolu Sorani posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Anadolu Sorani:

Share

Category