Amro Magazine

Amro Magazine نوێترین ھەواڵی سۆشیاڵ میدیا
یەکەم پەیجی ھونەری لە فەیسبووک

ئەمڕۆ ٦٥ ساڵ بەسەر هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا تێدەپەڕێت، ئەو وەرچەرخانە مێژوویی و داستانییەیی بە ڕێبەرایەتیی سەرکر...
11/09/2026

ئەمڕۆ ٦٥ ساڵ بەسەر هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا تێدەپەڕێت، ئەو وەرچەرخانە مێژوویی و داستانییەیی بە ڕێبەرایەتیی سەرکردەی نەتەوەییمان، جەنەڕاڵ مەلامستەفا بارزانی، تەواوی پێکهاتە، ئایین و چین و توێژەکانی کوردستانی لەژێر ئاڵای ڕەوای ڕزگاریدا کۆکردەوە و بووە مەزنترین و درێژترین بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان لە دژی زولم و ستەمکاری.
لە کاتێکدا بەوپەڕی شانازی و شکۆوە یادی ئەم داستانە پڕ خۆڕاگری و سەروەرییەی پێشمەرگە نەبەردەکان دەکەینەوە، تەبایی و گیانی پێکەوەژیان وەک زامنی بەردەوامیی کۆڵنەدانمان نوێ دەکەینەوە. جەخت لە یەکڕیزی سەرجەم جەماوەری کوردستان دەکەینەوە بۆ پاراستنی دەستکەوتە نیشتمانییەکان و پارێزگاریکردن لە مافە ڕەواکانمان.

دڵنیایین گەلەکەمان، پشت بە خوای گەورە و لەژێر سایە و بە ڕابەرایەتیی حەکیمانەی جەنابی سەرۆک بارزانی و بە بەردەوامییدان بەم خەباتە پرشنگدار و پڕ لە سەروەرییە، دەگاتە لووتکەی ئاوات و ئامانجە ڕەواکانی.

سڵاو و دروود بۆ ئازایەتی و نەبەردیی پێشمەرگە قارەمانەکانی شۆڕشی ئەیلوول و سەرجەم پارێزەرانی سەربەرزی نیشتمان.
سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان، لە سەروویانەوە باوکی ڕوحیی نەتەوەکەمان بارزانیی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە لەیاد.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی
١١ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦

ماوەیەک لەمەوپێش هەواڵە گەورەکەی  شەراکەتی ئاسیاسێڵ وئەپڵ بڵاوبوەوە، تۆ بڵێی ئەمە وابکات ئایفۆنە نوێیەکان بە فەرمی لە نا...
10/09/2026

ماوەیەک لەمەوپێش هەواڵە گەورەکەی شەراکەتی ئاسیاسێڵ وئەپڵ بڵاوبوەوە، تۆ بڵێی ئەمە وابکات ئایفۆنە نوێیەکان بە فەرمی لە ناوەندەکانی ئاسیاسێڵ بەردەست بن؟

09/09/2026

ئەمشەو دکتۆر فەرهاد پیرباڵ و پەیامنێرێک دەبێتە دەمەقاڵی و شەڕیان لەسەر کچە مۆدێل، دیمەنەکە کەمێک لەمەو بەرە لە ئیڤێنتی ساڵانەی ئایفۆنی 18 ببینن

ڕای تۆ چییە لەمبارەیەوە ؟

کۆمپانیای فۆردی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، دەستنیشانکردنی کۆمپانیای شیمال ئەلجەزیرە (SAT) ـی بۆ بازرگانیی ئۆتۆمبێل و ...
07/09/2026

کۆمپانیای فۆردی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، دەستنیشانکردنی کۆمپانیای شیمال ئەلجەزیرە (SAT) ـی بۆ بازرگانیی ئۆتۆمبێل و بریکارنامە بازرگانییەکان وەك هاوبەشی فەرمی و بریکاری نوێی خۆی لە عێراق ڕاگەیاند، ئەم هاوبەشییە کە لە 1 ـی تشرینی یەکەمی 2026 ـەوە دەستپێدەکات، بریتییە لە ئاوێتەکردنی ئەزموونی جیهانیی فۆرد و توانای ناوخۆیی و ئەزموونی هەرێمایەتی SAT بەیەکەوە.
بەجۆرێك کۆمپانیاکە بەرپرسیار دەبێت لە بەدەستخستنی ئۆتۆمبێلەکانی فۆرد و دابینکردنی پارچەی یەدەگی ڕەسەن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پاش فرۆشتن، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانێك بۆ بەهێزکردنی تۆڕی فرۆشتن و خزمەتگوزاری و باشترکردنی ئەزموونی کڕیارانی فۆرد لە سەرتاسەری عێراق.

مژدە بۆ دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی گەورەترین پێشانگای زانکۆ و پەیمانگەکان لە ناوەندی گەنجان (Youth Hub) لە هەولێری پای...
04/09/2026

مژدە بۆ دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی

گەورەترین پێشانگای زانکۆ و پەیمانگەکان لە ناوەندی گەنجان (Youth Hub) لە هەولێری پایتەخت دەکرێتەوە.

بەمەبەستی ئاشناکردنی زانکۆ و پەیمانگەکان بە قوتابییانی دەرچووی پۆلی 12ـی ئامادەیی، ناوەندی گەنجان بە هاوبەشیی دامەزراوەی زانیاری پۆلی12 ھەڵدەستێت بە کردنەوەی گەورەترین پێشانگای زانکۆ و پەیمانگەکان لە ناوەندی گەنجان لە هەولێر.

قوتابییانی بەڕێز، سەردانی ئەم پێشانگایە لە دەست خۆتان مەدەن، لەم پێشانگایە دەتوانی لە یەک کات و شوێندا زۆرترین زانکۆ و پەیمانگەی کوردستان و نوێنەرایەتی زانکۆکانی دەرەوەی ووڵات ببینی و لە نزیکەوە بناسیت و ناوی خۆت لە باشترین زانکۆ یان پەیمانگە تۆمار بکەی، لە ھەمان کاتدا زانکۆ و پەیمانگە بەشداربووەکان، ئۆفەری تایبەتی خوێندن و کورسی بەخۆرایی و داشکاندنی تایبەت و دیاری گرانبەها و چەندین ئۆفەری ناوازەی تر تەنھا لە ڕۆژانی پێشانگەکە دابینکراوە و پێشکەشی سەرجەم سەردانیکەرانی پێشانگاکە دەکرێت.

ئەم پێشانگایە دەرفەتێکی باشە بۆ قوتابییانی دەرچووی پۆلی12 و خوازیارانی ماستەر و دکتۆرا بۆ ئەوەی باشترین ناوەندی خوێندن بدۆزنەوە و هەڵبژێرن.

لە شاری ھەولێر، پێشانگاکە ڕۆژانی یەکشەممە 06-09-2026 و دووشەممە 07-09-2026 و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ناوەندی گەنجان Youth Hub(کە دەکەوێتە سەرەتای شەقامی بەحرکە و ناو ئەربیل ئەڤینیو) دەکرێتەوە لە کاتژمێر 2ـی پاشنیوەڕۆ تاکو 9ـی شەو.

ھاتنەژوورەوە بۆ ناوەندی گەنجان و هۆڵی پێشانگا بۆ ھەمووانە و بەخۆراییە بۆ ھەموو کەسێک.

بەخێربێن

02/09/2026

چۆن ژیری دەستکرد لە بیرۆکەیەکەوە دەگۆڕێت بۆ کاریگەرییەکی بەرجەستە؟ لە ئاسیاسێڵ، ژیریی دەستکرد لەگەڵ کارەکانی ڕۆژانەماندا یەکخراوە، لە باشترکردنی ئاستی کاراییەوە تا بەرەوپێشبردنی ئەزموونی کڕیار و بڕیاردانێکی وردتر و کاریگەرتر. فیلمی “نهێنییەکانی ژیریی دەستکرد لە ئاسیاسێڵ” دەتباتە پشت پەردەی کارەکان، ئەو شوێنەی کە تێیدا تەکنەلۆژیا دەگۆڕێت بۆ چارەسەری کرداری، داتاکان دەبنە بڕیاری زیرەکانەتر و داهێنان دەبێتە کاریگەرییەکی بەرجەستە لە شێوازی کارکردن و ئەزموونی بەشداربوواندا.

19/08/2026

ساتی هاتنە دەرەوەی نامۆ بە غەمباری لە یارییەکە دوای دۆڕانەکەی ئەمڕۆ

چیت هەیە بۆی ؟

📹

19/08/2026

نامۆ فازیڵ دوای شەڕەکە: دۆڕام، بەڵام وەک پیاو قبووڵی دەکەم و بەهێزتریش دەگەڕێمەوە، ئەمە ڕوونکردنەوەی نامۆیە دوای شەڕەکەی ئەمشەو کە دۆڕا

بە ڕای تۆ هۆکاری دۆڕانەکەی چی بوو ؟

نامۆ فازڵ دۆڕاپێتوایە هۆکار چیبوو؟
19/08/2026

نامۆ فازڵ دۆڕا
پێتوایە هۆکار چیبوو؟

Address

Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Amro Magazine posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category