Kalakchi HD

Kalakchi HD اعلامی

05/06/2026

📅 زاینی: ٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦
🕌 کۆچی: ١٩ ـی ذی الحجة ١٤٤٧
🗓 کوردی: ١٥ـی جۆزەردانی ٢٧٢٥
👤 مامۆستا: مەلا سفر ڕۆژبەیانی
🕌 مزگەوت: مزگەوتی الرحمة
📌 شوێن: سەنتەری ناحیەی کەلەکچی
✍️ بابەت: تەمەنی گەنجی

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوەئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، 3ی حوزەیرانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیا...
03/06/2026

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، 3ی حوزەیرانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

ماوەیەكە بە هۆی ئەو بارودۆخە سیاسییە تایبەتەی هاتۆتە ئاراوە، هەندێ لایەن باس لە چەكی پێشمەرگە دەكەن و لەوبارەیەوە لێكدانەوەی هەڵە و بۆچوونی ناڕاست دەخەنەڕوو. لێرەدا پێویستە هەموو لایەك ئەوەیان لەبیر بێت كە پێشمەرگە لەدایكبووی خوێن و ڕەنج و فرمێسكی گەلی كوردستانە.
چەكی پێشمەرگە، پارچەئاسن و جبەخانە و ئامرازی شەڕکردن نییە. چەكی پێشمەرگە مێژوو و فیداكاری و كەرامەت و بیروباوەڕیەتی. چەكی پێشمەرگە ئەو سۆز و پابەندبوونەیە كە هەمیشە بۆ گەل و خاك و نیشتیمانەكەی هەیەتی.

سبەی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێتبڕیار درا سبەی پێنجشەممە، (٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، هاوشێوەی تەواوی عێراق،...
03/06/2026

سبەی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت

بڕیار درا سبەی پێنجشەممە، (٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، هاوشێوەی تەواوی عێراق، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان ببێتە پشووی فەرمی.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

شانازییەکی گەورە بۆ کەلەکچی و تەواوی كوردستان و عێراق 🏆بەناوی پەیجی Kalakchi HD گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کابتن (محمد ...
02/06/2026

شانازییەکی گەورە بۆ کەلەکچی و تەواوی كوردستان و عێراق 🏆
بەناوی پەیجی Kalakchi HD گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کابتن (محمد جلال سلێمان) دەكەین، دانیشتووی ناحیەی کەلەکچی، بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک ڕاهێنەری تیمی نیشتمانیی عێراق لە یاری (تایکواندۆ - تایکوانجیستۆ سکای).
کابتن محمد بڕیارە وەک نوێنەری عێراق بەشداری لە پاڵەوانێتییەکی گەورە لەسەر ئاستی جیهان بکات، کە یارییەکانی لە وڵاتی (هیندستان - هەرێمی کشمیر) بەڕێوەدەچێت.
ئێمە لە پەیجی Kalakchi HD، لە ناخی دڵمانەوە هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین لەم کاروانە نێودەوڵەتییەدا. هیوادارین بە دەستکەوتی گەورە و مێژووییەوە بگەڕێتەوە دەڤەرەکەمان هەمیشە بە بەرزی بهێڵێتەوە.
هەر شەکاوە بێت ناوی وەرزشوانانی لێهاتوومان! 🕊️✨

بەرپرسی لقی ٢٠ سێ بەرپرسی ناحیەی كەلەكچی خەڵات کردئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا، بەڕێز ساڵح حەیدەر بەرپرسی لقی ٢٠، لەگەڵ بەڕێز سە...
02/06/2026

بەرپرسی لقی ٢٠ سێ بەرپرسی ناحیەی كەلەكچی خەڵات کرد
ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا، بەڕێز ساڵح حەیدەر بەرپرسی لقی ٢٠، لەگەڵ بەڕێز سەفەر یووسف کارگێڕی لقی ٢٠ و بەڕێز حەربی مەعرووف نوێنەری بەشی پەیوەندییەکانی لقی ٢٠، خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشییە هەر یەکە لە بەڕێزان:
عەقید وەلید شەرەفانی – بەرپرسی بەشی پۆلیسی ناحیەی کەلەکچی.
ئەندازیار تاجدین تەحسین گۆران – سەرۆکی شارەوانی ناحیەی کەلەکچی.
ئیبراهیم کۆچەر – بەرپرسی بەشی ئاسایشی کەلەکچی.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەرپرسی لقی ٢٠ ڕایگەیاند:
"دەستخۆشیتان لێدەکەین بۆ کارە جوانەکانتان، کە خۆتان بە خزمەتکاری گەلەکەتان دەزانن و دڵسۆزن لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانتاندا. هیوادارین زیاتر ماندوو بن لە پێناو خزمەتکردنی ناحیەی کەلەکچی و کار بکەن بۆ بەرژەوەندی گشتیی خەڵکی ناوچەکە لە ڕووی یاساییەوە."

 ئێستا (فخریة جبرائیل رشيد )بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد ، دەکاتە خێزانی مەلا عبدالرحمن انور برای مامۆستا مەلا احمد انور...
02/06/2026


ئێستا (فخریة جبرائیل رشيد )بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد ، دەکاتە خێزانی مەلا عبدالرحمن انور برای مامۆستا مەلا احمد انور گلەشین و دەبێتە دایکی عزالدین و برهان و ارکان و نشوان . خوای گەورە عەفوی بکات و جێگەی بەهشتی بەرین بێت .
انا للە وانا الیە راجعون
سێشەممە 2026/6/2

🔴 شێروان جەمال ئاغا دۆبەردانی سەردانی سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق دەکاتبەغداد | ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦بەمەبەستی تاوتێکردنی چەن...
01/06/2026

🔴 شێروان جەمال ئاغا دۆبەردانی سەردانی سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق دەکات
بەغداد | ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
بەمەبەستی تاوتێکردنی چەند پرسێکی گرنگ، شێروان جەمال ئاغا دۆبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، سەردانی فەریقی یەکەمی ڕوکن (عبدالامير يارالله)، سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراقی کرد.
لە دوای دیدارەکە، شێروان جەمال ئاغا دۆبەردانی ستایشی ڕۆڵی گرنگی سەرۆکی ئەرکانی سوپای کرد و ڕایگەیاند:
"زمان عاجزە لە ئاست وەسفکردنی دڵسۆزی، ئەخلاقی بەرز و پیشەییبوونی بەڕێز فەریقی یەکەمی ڕوکن عبدالامير يارالله، کە هەمیشە نموونەی تواضع و خزمەتکردنی ڕاستەقینەی نیشتمان و هاووڵاتیان بووە."
لە کۆتاییدا، پەرلەمانتار دۆبەردانی هیوای لەشساخی و سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواست لە ئەرکە پیرۆزەکەیدا بۆ پاراستنی وڵات و پاراستنی سەقامگیری.

بەرپرسی لقی ٢٠ خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە بەڕێوەبەری ناحیەی کەلەکچیئەمڕۆ لە بارەگای لقی ٢٠، ڕێزدار ساڵح حەیدەر بەرپرسی لقی...
01/06/2026

بەرپرسی لقی ٢٠ خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە بەڕێوەبەری ناحیەی کەلەکچی
ئەمڕۆ لە بارەگای لقی ٢٠، ڕێزدار ساڵح حەیدەر بەرپرسی لقی ٢٠ لەگەڵ بەڕێز سفر یووسف کارگێڕی لق و هەڤاڵانی هاوڕێیان، لە ڕێوڕەسمێکدا خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشییە بەڕێز هەڤاڵ محەمەد شەریف بەڕێوەبەری ناحیەی کەلەکچی.
لە کاتی بەخشینی خەڵاتەکەدا، ڕێزدار حەیدەر سوپاسی ماندووبوونی ناوبراوی کرد و گوتی:
"هیوادارین نموونەی وەک تۆ لەناو گەلەکەماندا زۆر بن، چونکە وەک کادیرێکی پارتی خزمەتی گەل و نیشتمان دەکەیت و هەمیشە هاوکار و پشتیوان بوویت بۆ پارتی و بارەگای ناوچەی مەقڵووب و لقی ٢٠. لەبەر ئەوەش ئێمە وەک لقی ٢٠ بە پێویستمان زانی ڕۆڵی تۆ بەرز بنرخێنین و سوپاسی جەنابت بکەین بۆ ئەو ماندووبوون و خزمەتەی پێشکەشی خەڵکی کەلەکچی دەکەیت بێ جیاوازی. داوای سەرکەوتن و کاری گەورەتان بۆ دەخوازین..."

  شـاندێکی”لیژنەی ناوچەی مەقلوب” ، بەشداری لە ساخکردنەوەی رۆژی جیهانی منداڵان کرد ، کە لەلایان بەڕێوبەرایەتی گەشەپێدان و...
01/06/2026


شـاندێکی”لیژنەی ناوچەی مەقلوب” ، بەشداری لە ساخکردنەوەی رۆژی جیهانی منداڵان کرد ، کە لەلایان بەڕێوبەرایەتی گەشەپێدان و چاودێری جڤاکی شێخان ، ڕێکخرابوو ، بەمبۆنەوەیە وتارێک لەلایان ڕێزدار(دلشاد سید هادی)بەرپرسی لیژنەی ناوچەی مەقلوب ، پێشکەشکرا .

نرخی یەك ئەمپێر مۆلیدە لە ناحیەی كەلەكچی 8،000
01/06/2026

نرخی یەك ئەمپێر مۆلیدە لە ناحیەی كەلەكچی 8،000

Address

Kalakchi

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kalakchi HD posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share