ڕۆژنامەی پرس "جینۆ ساید "

ڕۆژنامەی پرس "جینۆ ساید " ڕۆژنامەیەکی سەربەخۆیە تایبەت بە پرسی جینۆساید و ئەنفا?

درویش "فه ریق  قادر  " بیست و شەش کەسی ئەنفالە
31/01/2025

درویش "فه ریق قادر " بیست و شەش کەسی ئەنفالە

بەیاننامە جەماوەری خەڵکی کوردستانکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراواننوسەران و لێکۆڵەران و توێژەرانڕێکخراوەکانی بواری جینۆساید...
18/01/2025

بەیاننامە
جەماوەری خەڵکی کوردستان
کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان
نوسەران و لێکۆڵەران و توێژەران
ڕێکخراوەکانی بواری جینۆساید

وەك لای هەمووان ئاشکرایە، لە ڕۆژی 2024/12/14، دامەزراوەی شەهیدان عێراق و تیمی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق و پزیشکی دادی بەغدا، هەڵدانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵی (قوربانیانی جینۆساید ئەنفال)ـیان ڕاگەیاند و تائێستا زیاتر لە مانگێکە سەرقاڵی هەڵدانەوەی ئەو گۆڕەن، کە دەکەوێتە ناوچەی تەلشێخیە لە بیابانەکانی لە پارێزگای سەماوە و بەپێی ڕاگەیاندراوی لایەنە فەرمیەکان، روفاتی 150 ئەنفالکراوانی تێدایە، کە سەرجەمیان ژن و منداڵی کوردن... هاوکات لە هەمانکاتدا، شەش گۆڕی تری بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان، لە هەمان شوێن ئامادەکراون بۆ هەڵدانەوە.

ئەوەی جێی داخە و دەبێت هەڵوێستەی لەسەر بکەین، بێباکی و خەمساردی لایەنە پەیوەندیدارە حکوومی و سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانە لەم پرسەدا، کە تاکو ئێستا بە ڕاگەیاندراوێکیش خاوەندارییان لەم پرسەد نەکردووە.

بۆ ئێمە وەك کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال و نووسەر و چالاکوان و رێکخراوەکانی بواری جینۆساید جێی پرسیارە، کە تائێستا نە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نەجێگرانی سەرۆکی هەرێم، هەروەها نە سەرۆکی حکومەتی هەرێم و نە جێگری سەرۆکی حکومەت وتەنانەت وەزارەتی کارباری شەهیدان وئەنفالکراوان و هەروەها سەرۆکی لایەنە سیاسیەکان، بە وشەیەك یاخود ڕاگەیاندراوێك خاوەندارێتیان لەم پرسە گرنگەی کورد نەکردووە.. بە تایبەت کە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کە وەزارەتێکی پەیوەندیدارە بەم بوارە، لە ئاست پرسێکی ئاوادا، کە پرسی جینۆسایدی گەلی کوردە، بێدەنگی هەڵبژاردووە.

بۆیە ئێمە وەکو کەسوکاری ئەنفالکراوان و نوسەران و چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی بواری جینۆساید داوادەکەین؛

یەکەم: هەمووان داوای لێبوردن لە کەسوکاری قوربانیان بکەن لە پای ئەو بێدەنگیەی لەم پرسەدا کردییان و چی تر بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی جدیان لەسەر ئەم پرسە گرنگە هەبێت.

دووەم: وەزارەتی کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوان بە ئەرکی سەرشانی خۆی هەڵبستێت و خاوەندارێتی لەو ڕوفاتانە بکات، ئەگەر نا با خودی وەزیر دەست لەکار بکێشێتەوە و چیتر بەناو پرسی جینۆسایدەەوە سەفەری وڵاتان نەکات و مووچەو ئیمتاز وەرنەگرێت... چونکە ئەو تائێستا ئامادەنەبووە بچێتە سەر گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ئازیزانمان لە سەماوە و ئێمەش بە وەزیری خۆمانی نازانین.. بۆیە چیتر ناکرێت لەسەر حسابی خوێنی ئازیزانمان مووچەو پلەو پۆست ئیمتیاز وەرگرێتن

:سێیەم
داواكارین هەر لایەنێك وەزارەتی شەهیدان وەردەگرێت, بە وردی سی ڤی كاندیدەكان لە پێش راپەڕین و دوای راپەڕین بخوێنێتەوە, شارەزایی وردی لە دۆسییەكە هەبێت, كەسی كاندیدكراو نووسەر یان رۆڵەی شەهید و ئەنفال, یاخود هاووڵاتی ناوچەی قوربانیان بێت, كەیسی جینۆساید و گۆڕە بە كۆمەڵەكانی بۆ بەدەست هێنانی پۆست بەكار نەهێنابێت.
ناوەکان
1_علی محمود نوسەرو چالاکوانی بواری جینۆساید
2- جبار احمد توێژەری بواری جینۆساید
3_هێمن حسیب نوسەرو چالاکوانی بواری جینۆساید
4_ د. هاوار عباس مجید مامۆستای زانکۆ/ و چالاکوانی بواری جینۆساید
5_جەو هەر کانی هەنجیری فۆتۆگرافەرو کەسوکاری ئەنفالکراوان
6_هاوڕێ احمد کەسوکاری ئەنفالکراوان و چالاکوانی بواری جینۆساید
7_هاوڕێ پێشڕەو پێشمەرگەی دێرین و کەسوکاری ئەنفالکراو
8_فوئاد عوسمان / رۆژنامەنووس و چالاکوان
9_لطیف فاتیح ف*ج نوسەری بواری جینۆساید
10_پەرژین جعفر حاجی روستم / خوشکی شەهیدو ئەنفالکراو
11_ڕێزان عەسکەر چالاکوانی بواری جینۆساید
12_عەدالەت عومەر نوسەر و لێکۆڵەری بواری جینۆساید
13_ بەختیار ڕەووف کوڕە ئەنفال و چالاکوانی جینۆساید
14_حمە زرنگ چالاکوانی بواری جینۆساید
15_ناوەندی داکۆکی پشدەر بۆقوربانیان وجینۆسایدکراوان
16_ئەسرین عاسی شوانی
نووسەر و ڕۆژنامە نووس
17_دکتۆر نجم الدین محەمەد قەراجی
نووسەر و ڕۆژنامە نووس
18_حیکمت فائق عارف/ خاوەنی 11شە هید خێزانم چالاکەوان
19_ڕێکخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالکراوان
20_قاسم کازم چالاکوانی بواری جینۆساید و کوڕی ئەنفالکراو ‌

21_کازم جەباری توێژەر و چالاکوانی بواری ئەنفال
22_سەرکار سەدرەین تاقانەی ئەنفال
23_رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید - KWG
24_تۆڕی ئایكان كوردستان ــ IKN
25_رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان ــ OAWMD
26_تۆڕی رێكخراوە كوردستانیییەكان له پێناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی - koncicc
27_ڕۆژنامەی نوگرەسەلمان
28_هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان
29_وریا عبدالخالق ڕۆژنامەنوس و کوڕی ئەنفال کراو
30_دلێرکریم نوسەری بواری جینۆساید
31_ئیبراهیم هەورامانی
نوسەری جینۆساید
32_ نەسرین مەلا حەکیم نوسەری بواری جینۆساید

17/01/2025

تاکە مامۆستای ئاینی کە توانی باسی ئەو بابەتەبکات
د.م.هاواری شافعی هەربژی

10/01/2025

تاقانەیەکی ئەنفال لەسەر گۆڕی کەسوکاری لە پارێزگای سەماوە ناوچەی تەلشێخە گۆڕە بەکۆمەڵەکان ڕۆژی 2025/1/7

دڵەکات بەئاو

07/01/2025

سرودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب
لەلایەن کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوانەوە لەسەرگۆڕەبەکۆمەڵەکان و بەدیار ڕوفاتی کەسوکاریانەوە وترایەوە

پارێزگای سەماوە(موسەنا) ناوچەی تەلشێخە

2025/1/7

بەشێک لە کەسوکاری سەر بەرزی ئەنفالکراوان  لەسەماوەن سەفەریانکردوە بۆ سەر گۆڕە بەکۆمەڵەکان ئەمڕۆ 2025/1/6
06/01/2025

بەشێک لە کەسوکاری سەر بەرزی ئەنفالکراوان لەسەماوەن سەفەریانکردوە بۆ سەر گۆڕە بەکۆمەڵەکان ئەمڕۆ 2025/1/6

ئێستا دونیا تاکێک پێڵاو دادەرێک ناهێنێ بۆ ئێمە!...هەزاران تاوان لە نێو تاوانی ئەنفالدا...تاوانە  دوای  36 ساڵ لەتاوانی ئ...
22/12/2024

ئێستا دونیا تاکێک پێڵاو دادەرێک ناهێنێ بۆ ئێمە!...

هەزاران تاوان لە نێو تاوانی ئەنفالدا...

تاوانە دوای 36 ساڵ لەتاوانی ئەنفال و تا ئێستا ڕوفاتی ئازیزانمان نەهێنرابێتەوە

تاوانە دوای 36 ساڵ لە تاوانی ئەنفال تا ئێستا بەجیهانی نە ناسرابێت

تاوانە دوای 36 ساڵ لەتاوانی ئەنفال تا ئێستا جاش و ئەنفالچیەکان و داواکراوانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق ڕاپێچی دادگا نەکرابن و بەسزای ئاسی و یاسای خۆیان نەگەشتبن!...

ئەو پێڵاوانەی کە بەنرخترە لە هەرچی جاش و ئەنفالچیەکان
ئەو دادەرەی هەر چاوەڕوانی نوکی قەڵەمێکە تونێتی دادانی بشکێنێ و هەر نەهات و هەرنەشکا
بڕوانە لەباوەشی بەسۆزی ئەودایکەی بە جگەر گۆشەکەیدا و دوای 36 ساڵ ئێسکوو پوروسکەکەیشیان یەک بەر نادات ئەبێ چی باوەشێکی پاراستن و میهرەبانی بێت خودایە

ئەی بۆ ئەبێ تا ئێستا جاش و ئەنفالچیەکان بەسەر ئێسکوو پروسکی ئازیزانماندا گەشت و گەڕیان بکەن لە خاکی بە خوێن ئاودراویان
دەی لەگەڵ هاتنەوەی هەر ئێسکوو پروسێک جاشێک ئەنفالچیەک ڕاپێچی دادگاکەن با ئاهێک بەدەرونماندا بێت هیچ نەبێت...

2024/12/22

ژنێك ناوى هاوسەرە ئةنفالەكەى لةسەردەستى بەخاڵ نوسيوە هةمو ڕۆژێک بەو ئاخەوە ژێر ڕەحلەی قوتابخانەی پاک دەکردەوە، هەربەو ئا...
03/10/2024

ژنێك ناوى هاوسەرە ئةنفالەكەى لةسەردەستى بەخاڵ نوسيوە هةمو ڕۆژێک بەو ئاخەوە ژێر ڕەحلەی قوتابخانەی پاک دەکردەوە، هەربەو ئاخەیشەوە خانەنشین بوو.
وينةكةم سالى 2008 كرتوە.

م. پەیمان ئەمین

فریدوانی خەڵک بە دۆسیەی ئەنفالنووسینی؛ کاروخ عمر علی قارەمان دەیان ساڵە کەس و کاری ئەنفال بەدەست برین  و ئازارەکانیانەوە...
23/09/2024

فریدوانی خەڵک بە دۆسیەی ئەنفال
نووسینی؛ کاروخ عمر علی قارەمان
دەیان ساڵە کەس و کاری ئەنفال بەدەست برین و ئازارەکانیانەوە دەناڵێینن، لەلایەکیتر ئەنفالچیەکان نەک داگایی ناکرێن، بەڵکو وەک سەردەمی بەعس حوکم دەکەن لەلایەن سەرکردەکانی پارتی و یەکێتی پێشوازیان لێدەکرێت و دوێخانانەیان هەیە و بە پلەی باڵا منداڵەکانیان کراونەتە ئەفسەر و بەرپرس.
چەندین ساڵە دەیان کەسایەتی و خەڵکی دەرەوەی دەسەڵات کار و چالاکی ئەنجام دەدەن بۆ دادگای گەیاندنی ئەنفالچیەکان و بەجینۆساید ناساندنی کەیسی ئەنفال.، کەچی ژنە تەجمیلێک لە ئەمریکاوە کە تا دوێنی جنێوی بەدەسەڵات دەدا و هەرچی قسەی ناشرینە بەدەمیدا ئەهاتەخوارەوە، لە ناکاوێکدا بایدایەوە و چووە نێو باوشی دەسەڵات وخۆی کاندید کردوە.
ئەم کەسە تێکشکاوە ئەوەندە بێشعورە هاتووە سەردانی گەرمیانی کردووە و خەریکی چەواشەکردنی کەس وکاری سەربەرزی ئەنفالە، گوایە ئەم ژنە تەجمیلە کەیسی ئەنفالی بردوەتە نێو کۆنگرێسی ئەمریکاوە؟
ئەیەوێت بەم درۆ و دەلەسانە خۆفرۆشی خۆی بشارێتەوە و خۆی ڕزگار بکات لە تانەو تەشەری خەڵکی ناڕازی و توڕەی کوردستان.

ئەوەی جێگای خۆشبەختیە ئێستا لە هەمووان زیاتر نەوەکانی ئەنفال هوشیارن و بەڕوونی خەڵکی خۆفرۆش و چەواشەکار وحازرخۆر دەناسن و بە قسە پڕووبوچەکانیان فریو ناخۆن، کە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاری دەهێنن.

وێنەی دوو گەنجی ئەنفال کراوی گوندی توکن  لای ڕاستەوە ئەنفال کراو فاتیح ملا وەهاب و علی محمد عزیز
04/06/2024

وێنەی دوو گەنجی ئەنفال کراوی گوندی توکن لای ڕاستەوە ئەنفال کراو فاتیح ملا وەهاب و علی محمد عزیز

(بنە ماڵەی شیخ عەزیز محمد محمود تاڵەبانی)ناسراوە بە عەزیز کاکە حەمە کورانی شیخ عزیز  (فازڵ عزیز محمد و شیرزاد عزیز محمد ...
31/05/2024

(بنە ماڵەی شیخ عەزیز محمد محمود تاڵەبانی)ناسراوە بە عەزیز کاکە حەمە
کورانی شیخ عزیز (فازڵ عزیز محمد و شیرزاد عزیز محمد )دوان لە پیشمەرگە قارەمانەکانی كوردستان بون گیانی خۆیان فیدای خاکی کوردستان کرد (تالیب عزیز محمدو غالیب عزیز محمد ) ئە نفال بون (شکر عزیز محمد )کچی شیخ خۆی لەگەڵ ۷ جگەر گۆشەی ئەنفالن ئەم بنەماڵەیە ماڵەکەیان کردوەتە شوێنی حەوانەوەی پیشمەرگە قارەمانەکان لە گوندی (کۆشک )سەربە ناوچەی قادركه رم ئەوندە جێگای متمانە بون هەموو ئامارو زانیاری پیشمەرگە قارەمانەکانی گەرمیان لە ماڵی ئەواندا پاریزراو بوە قادرکەرەم۱٤ئەندامی پله يه كي ئەم خیزانە بون بە فیدای خاکی کوردستان

میمکە سەوڵە زیندانی سیاسی ئەنفال و خێزانی احمد هەیەر خەڵکی گوندی توکن  لە چاوە ڕوانی هاتنەوەی ڕۆڵە ئەنفال کراوە کانی دا ...
28/05/2024

میمکە سەوڵە زیندانی سیاسی ئەنفال و خێزانی احمد هەیەر خەڵکی گوندی توکن لە چاوە ڕوانی هاتنەوەی ڕۆڵە ئەنفال کراوە کانی دا سەر لەئێوارەی ئەمڕۆبەرواری 28/ 5/ 2024 کۆچی دوایی کرد و لەگۆڕستانی توکن بە خاک ئەسپێرێ و سبەی پرسەکەی لەڕزگاری دەبێت

Address

Kalar

Telephone

+9647701435142

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ڕۆژنامەی پرس "جینۆ ساید " posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to ڕۆژنامەی پرس "جینۆ ساید ":

Share