Radio Dang

Radio Dang رادیۆى دەنگ، رادیۆیەکى ئەهلى ئازادى کۆمەڵگەییە

رادیۆى دەنگ، رادیۆیەکى ئەهلى ئازادى کۆمەڵگەییە لە دەڤەرى گەرمیان (ئێستا لەکەلارو دەوروبەرى) پەخشى بەرنامەکانى دەکات بەمەبەستى رووماڵ کردنى هەواڵ و رووداوەکانى سنوورەکە بەشێوەیەکى بێلایەنانە.

بەتۆمەتی جۆراوجۆر، ۹ کەس لە گەرمیان دەستگیرکراون، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان وردەکاریی تۆمەتەکان دەخاتەڕو.زیاتر لە کۆم...
04/06/2026

بەتۆمەتی جۆراوجۆر، ۹ کەس لە گەرمیان دەستگیرکراون، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان وردەکاریی تۆمەتەکان دەخاتەڕو.

زیاتر لە کۆمێنتە ⬇️

دیمەنێکی رێگای کۆیە لە هەولێر و رێگای ساڵح ئاغا لە گەرمیانوێنەی سەرەوە، کارکردنە لە پرۆژەی دوسایدی رێگای کۆیە- هەولێر، و...
04/06/2026

دیمەنێکی رێگای کۆیە لە هەولێر و رێگای ساڵح ئاغا لە گەرمیان

وێنەی سەرەوە، کارکردنە لە پرۆژەی دوسایدی رێگای کۆیە- هەولێر، وێنەکەی خوارەوەش شوێنەواری پرۆژەی دوسایدکردنی رێگای ساڵح ئاغایە لە گەرمیان.

رێگای ساڵح ئاغا کە کەلار بە خانەقین و پارێزگای سلێمانی بە پارێزگای دیالە دەبەستێتەوە و رێگای سەرەکی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانی لەسەرە، لە مانگی تشرینی یەکەمی (مانگی ١٠)ـی ساڵی پارەوە تێکدرا بەمەبەستی بە دوسایدکردنی. کەچی دوای چەند مانگێکی کەم پرۆژەکە بە پاساوی نەبونی بودجەوە راگیرا و تاکە سایدەکەش لە هەندێک شوێنیدا کراوە بە نیو ساید!

لە روداوێکی هاتوچۆدا ٦ کەس برینداربونئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا سەنتافی لەقەزای دەربەندیخانەوە بەئاراستەی قەزا...
04/06/2026

لە روداوێکی هاتوچۆدا ٦ کەس برینداربون

ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا سەنتافی لەقەزای دەربەندیخانەوە بەئاراستەی قەزای کەلار هاتوە، بەرامبەر گوندی (لەواوان) کۆنترۆڵی لەدەستداو وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێر و پێنج سەرنشینی برینداربون و رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری کران لە باوەنور.

س. بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان

لە گەرمیان دەستڕێژیی گولە لە هاوڵاتییەک دەکرێت عەقید سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: کەمێ...
04/06/2026

لە گەرمیان دەستڕێژیی گولە لە هاوڵاتییەک دەکرێت

عەقید سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: کەمێک پێش ئێستا لە گوندی قوبەی نزیک ناحیەی کۆکس "کوڵەجۆ" دەستڕێژیی گولە لە هاوڵاتییەک دەکرێت و بریندار دەبێت.

وتیشی: ئەو کەسەی بریندار بوە ناوی (ع. ئـ)ـە لەدایکبوی ساڵی ۱۹۹۷ـە.

ئاشکرای کرد کە ۲ فیشک بەر قاچی بریندارەکە کەوتوە و پۆلیسی بەدوای ئەنجامدەری تاوانەکەوەیە.

شۆفێرەکەی بریندار بوئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز، لەبەرامبەر گەڕەکی ئەنفالەکانی قەزای ڕزگاری بەئاراستەی کەلار هاتوە کۆنترۆڵی...
04/06/2026

شۆفێرەکەی بریندار بو

ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز، لەبەرامبەر گەڕەکی ئەنفالەکانی قەزای ڕزگاری بەئاراستەی کەلار هاتوە کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی بەنێوان هەردو شەقەمەکەدا کێشا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی برینداربو.

س. هاتوجۆی گەرمیان

04/06/2026

بەكارهێنانی ئەو دەرمانانەی گۆڕانكاریی لە كێشی لەشدا دروستدەكەن و لێكەوتەكانی

بەرنامەی گفتوگۆی دەنگ، بە میوانداریی: تارا فازڵ، پزیشكی دەرمانساز

ئاگر لە مەڵبەندێکی تەندروستی لە رزگاریی کەوتەوەنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێک لە مەڵبەندی تەندروستی گەرمیان لە قەزای رزگاریی کەوتە...
04/06/2026

ئاگر لە مەڵبەندێکی تەندروستی لە رزگاریی کەوتەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێک لە مەڵبەندی تەندروستی گەرمیان لە قەزای رزگاریی کەوتەوە.

بەوتەی بەڕێوبەری مەڵبەندەکە، سەرەتا ئاگرەکە لە دەرەوە کراوەتەوە و دزەی کردوەتە ناو مەڵبەندەکە و بوەتە هۆی سوتانی هەندێک کەرەستەی ناوی، بەڵام لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە توانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.

04/06/2026

ژینگەپارێزان و شارەوانی رزگاریی ئاو بۆ ئاژەڵە کێوییەکانی دەشتی قەزاکە دابین دەکەن

وابڕیاربو له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه‌ پرۆژه‌ى روناكى له‌ گه‌رمیان جێبه‌جێ بكرایه‌، كاره‌باى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: له‌ وه‌زا...
04/06/2026

وابڕیاربو له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه‌ پرۆژه‌ى روناكى له‌ گه‌رمیان جێبه‌جێ بكرایه‌، كاره‌باى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: له‌ وه‌زاره‌ته‌وه‌ پێمان راگه‌یەنراوە له‌ پێش 15ـی ئه‌م مانگه‌ پرۆژه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

زیاتر لە کۆمێنتە ⬇️

04/06/2026

هۆکار و لێکەوتەکانی ئاگرکەوتنەوە لە گەرمیان چین؟

بەرنامەی رۆژێکی تر، بەمیوانداریی: ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان

Address

Kalar
46021

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Radio Dang posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share