کەش و هەوای ناوچەکانی کوردستان

  • Home
  • Iraq
  • Kalar
  • کەش و هەوای ناوچەکانی کوردستان

کەش و هەوای ناوچەکانی کوردستان Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from کەش و هەوای ناوچەکانی کوردستان, Publisher, kalar, Kalar.

به‌خێربێن بۆ په‌یجی كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌كانی كوردستان ئەم پەیجە تایبەتە بە پێشبینی و گۆڕانکاریەکانی کەش و هەوا و بومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان و لەلایەن محەمەد کەلاری شارەزای کەشناسی بەڕێوە دەبرێت.

ئاسمانی ئێستای هەرێمی کوردستان لەمانگە دەستکردەکانەوه:-2025/10/21لەئێستادا هەورەکان داخڵی ناوچە سنورەکانی هەرێمی کوردستا...
21/10/2025

ئاسمانی ئێستای هەرێمی کوردستان لەمانگە دەستکردەکانەوه:-

2025/10/21

لەئێستادا هەورەکان داخڵی ناوچە سنورەکانی هەرێمی کوردستان بوونه و پێشبینیم وایە تاوەکوو نیوەڕۆ هەورەکان زیاتر ببن و پاشان باران بارین لەوو ناوچانە دەست پێبکات کە پێشتر بە ڕاپۆرت ئاماژەم پێدابوو ، لەهەندێ شوێن بارانی بەخوڕ دەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت

والله اعلم
محەمەد کەلاری

19/10/2025

موژە موژه عومرە دەکەین بەدیاری 🔴

کۆمپانیای بنکورە بۆ حەج و عەمرە
لەهەر پاسێک عەمرەيەک دەکات بە دیاری بۆ عەمرەکاراني خۆشەويست
هەر ئێستا جەوازەکانتان بێنن چەند جێگايەکي کەم ماوە
07700371284

محەمەد کەلاری

شەپۆلێکی بارانبارین بەشێکی ناوچەکانی کوردستان دەگرێتەوه:-2025/10/19بەهۆی دروستبونی شەپۆلێکی بارانبارین لەدەریای ناواڕست ...
19/10/2025

شەپۆلێکی بارانبارین بەشێکی ناوچەکانی کوردستان دەگرێتەوه:-

2025/10/19

بەهۆی دروستبونی شەپۆلێکی بارانبارین لەدەریای ناواڕست و دروستبونیکەشێکی ناسەقامگیر لەسەرناوچەکانمان پێشبینی دەکەم لە نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەمەوه تاوەکوو شەوی چوارشەمە بارانبارین و هەوره تریشقە بەشێوەی ناوبەناوو بەشێکی ناوچەکانمان بگرێتەوه و هەندێک جاریش بارانەکەی بەخوڕ دەبێت

کاریگەری شەپۆلەکە لەسەر ناوچەکانی [ دەڤەری بادینان بەگشتی و دەشتی هەولێر و بەشێوەی لاواز کاریگەری لەسەر سەنتەری شار دەبێت ، سۆران و باڵەکایەتی و مێرگەسۆر و ئاکرێ و دەوروبەری ڕانیە و ناوچە شاخاویەکانی دەوروبەری ] بارانەکە ناوبەناوه و ئەگەری هەوره تریشقەی چالاک و توند هەیە لە نێوان شەوی سێشەمە تا بەرەبەیانی چوارشەمە ئەگەری دروستبونی کەڵەکە هەوری چالاک هەیە هەربۆیە بەدوری نازانم بارانی باش و تەرزه و بروسکە لەبەشێکی ناوچەکانی خۆرهەڵاتی هەرێم دروست ببێت

ڕێژەی بارانبارین له 1 ملمەوه دەست پێدەکات تاوەکوو 35 ملم باران لەناوچە شاخاویەکان زۆرترین بڕی باران دەبارێت ، پلەکانی گەرما 2 بۆ 3 پله نزمەبێتەوه و خێرای با بەڕێژەی 23کم لەسەعاتێکدا چالاک دەبیت

ناسەقامگیری باران و بروسک لە درەنگی شەوی چوارشەمە کۆتایی پێدێت و پێشبینی ناکرێت شار و ناوچەی دیکە بگرێتەوه

تێبینی ؛ ئاگاداری هەورە بروسکەی پایز بن چونکه زۆر چالاکه و بەرزەوی دەکەوێت لەهەندێ شوێنیش تەرزه دەبارێت .....!
چونکە یەکەم باران بارینیشه گۆڕانکاریەکان لەناکاوو و کتوپڕن

والله اعلم
محەمەد کەلاری

🔴 زانیاری نوێ2025/10/18شەپۆلێکی بارانی پایزه و هەوره تریشقه لەسەر نەخشەکانی کەش و هەوا دەرکەووتوه کەپێشبینی دەکرێت پاش 2...
18/10/2025

🔴 زانیاری نوێ

2025/10/18

شەپۆلێکی بارانی پایزه و هەوره تریشقه لەسەر نەخشەکانی کەش و هەوا دەرکەووتوه کەپێشبینی دەکرێت پاش 2 ڕۆژی داهاتوو کاریگەریەکەی دەرکەوێت ، چاوەڕوانبن لە نزیکترین کاتدا زانیاریمان لەسەر دەبێت .

والله اعلم
محەمەد کەلاری

بەناوی خــــوای گەورە ١٧/١٠/٢٠٢٥بە پێی پێشبینیەکان بێت بۆ کۆتایی مانگ ١٠ و ١١ شەپۆڵێکی باران بارین ناوچە شاخاویەکان وبەش...
17/10/2025

بەناوی خــــوای گەورە
١٧/١٠/٢٠٢٥
بە پێی پێشبینیەکان بێت بۆ کۆتایی مانگ ١٠ و ١١ شەپۆڵێکی باران بارین ناوچە شاخاویەکان وبەشێک لە سەنتەری شارەکان دەگرێتەوە . بەهۆی کاریگەری دیاردەی لانینا لەسەر زەریایی هێمن لە ئێستادا بەشــی خۆرهەڵاتی زەریایـی هێمن لە حالەتی نۆرماڵدایە ،بە پێی تێپەڕبوونی کات حاڵەتی لانینا کۆتایی پێدێت ،ئەمەش وایکردووە پاییزێکی کەم بارانمان هەبێت بەڵام ئەم دۆخە کاتییە و کۆتایی پێدێت واتا زستانەکەمان لە ئاستێکی نۆڕماڵ دادەبێت و بەمەش تا کۆتایی مانگی دوانزە باران بارین لە خوار ئاستی ساڵانەدا دەبێت و بەڵام لەگەڵ داخل بوونما بۆ ناو وەرزی زستان ڕێژەی باران بارین روو لە زیاد بوون دەکات و هەروەها باران بارین بەردەوام دەبێت تا ناوەڕاستی بەهار ، بەمەش بەهارێکی باشمان دەبێت .

تێبییــنی : بەشێک لەو شەپۆڵانەی کە لە وەرزی پایز و بەهاردا دەگەنە هەرێمی کوردستان رەنگە لەماوەیەکی کورت خایەن بڕێکی زۆر باران ببارێت ،ئەمەش مەترسی دروستبوونی لافاوی کتوپڕ دروست دەکات،باشتر وایە لە ئێستاوە ئامادەکاری بکرێت ئاوەڕۆکان پاکبکرێنەوە ،ئەو شوێنانەی کە نزمن و مەترسی کۆبوونەوەی ئاوی لێدەکرێت بۆ هەر ئەگەرێکی لەناکاو .

والله اعلم
شەهلا ساڵح

پیرۆزه پیرۆزە پیرۆزه 🎉🎈🎁سوپاس بۆخوای گەورە و بەهاوکاری هەموتان و پشتگیری ئێوە پەیجەکەتان گەشته 30 هەزار فۆڵۆوەرس ( ئەندا...
17/10/2025

پیرۆزه پیرۆزە پیرۆزه 🎉🎈🎁

سوپاس بۆخوای گەورە و بەهاوکاری هەموتان و پشتگیری ئێوە پەیجەکەتان گەشته 30 هەزار فۆڵۆوەرس ( ئەندام )
سوپاس بۆ بونی هەموتان بە ئێوەوە جوان و بەردەوامم 💗

پەیجی کەش و هەوای ناوچەکانی کوردستان یەکەمی بێ ڕکابەرە پڕخوێنەرترین پەیجی کەش و هەوا 👍

براتان محەمەد کەلاری

ئەم دیارییەش بۆ ئێوه : بەڕێزان هەرکەسێک بەتەمای کارێکی شیاوه یان بڕوانامەی هەیە و کاری دەست ناکەوێ دەتەوێ ببیە خاوەن موچەی مانگانەی شیاوی خۆت ئەوا من گروپێکم بۆتان هێناوه تیایدا هەلی کار بۆ گەنجان ڕەخساوه و بڕۆن هەمووتان داغڵی بن و لەبەیانیەوه دەست بکەن بە کاری خۆتان بە موچەیەکی باش
لینکی گروپ ‌https://t.me/havaljob2025

🔴 نوێترین زانیاری 2025/10/13بەڕێزان هەرکەسێک بەتەمای کارێکی شیاوه یان بڕوانامەی هەیە و کاری دەست ناکەوێ دەتەوێ ببیە خاوە...
13/10/2025

🔴 نوێترین زانیاری

2025/10/13

بەڕێزان هەرکەسێک بەتەمای کارێکی شیاوه یان بڕوانامەی هەیە و کاری دەست ناکەوێ دەتەوێ ببیە خاوەن موچەی مانگانەی شیاوی خۆت ئەوا من گروپێکم بۆتان هێناوه تیایدا هەلی کار بۆ گەنجان ڕەخساوه و بڕۆن هەمووتان داغڵی بن و لەبەیانیەوه دەست بکەن بە کاری خۆتان بە موچەیەکی باش
لینکی گروپ ‌https://t.me/havaljob2025

بەپێی پێشبینی و لێکدانەوەکان بێت بارانێک بۆ کۆتایی مانگ دەرکەوتووه و ناوچە شاخاویەکان و ئەووناوچانەی نزیکن لە شاخاویەکان باران دەیگرێتەوه هەروەها پاش کۆتایی هاتنی هەفتەی یەکەمی مانگی 11 بارانبارین دەرکەوتوه بۆ نێوو سەنتەری شارەکان بە پشتیوانی خودا چاوەڕوانبن زانیاری زیاترمان دەبێت .

والله اعلم

محەمەد کەلاری

🔴 زانــیــاری نــــوێ2025-10-13 لە ئێستادا هەوری باراناوی داغڵی ناوچە شاخاوی و کوێستانیەکانی هەرێمی کوردستان بووه ، پێشب...
12/10/2025

🔴 زانــیــاری نــــوێ

2025-10-13

لە ئێستادا هەوری باراناوی داغڵی ناوچە شاخاوی و کوێستانیەکانی هەرێمی کوردستان بووه ، پێشبینیم وایه لە ئێستاوه تاوەکو بەرەبەیان لەناوچە شاخاویەکانی پاێزگای دهۆک و باڵەکایەتی و ناوچە شاخاویەکانی سۆران باران و هەورە بروسکە بیگرێتەوه و پاشان کۆتایی پێدێ ، ئەمە یەکەمین شەپۆلی بارانی پایزەیە بۆ ناوچەکانی کوردستان

والله اعلم
محەمەد کەلاری

12/10/2025

پەیجی فەڕمی کەش و هەوای ناوچەکانی کوردستان بڵاوو بکەنەوه و هاوڕێکانتان تاگ بکەن چونکە ئێستا کاتی ئەوەیە دەست پێبکەین 🔴⚡☁

12/10/2025

عیلاجی سەرما

كارگەى بۆيلەرى شێروانه لە گەرمیان پلێتى گەڵڤه نايزى دژە ژەنگ ١٠ساڵ كاردەكات
ژمارەی پەیوەندیکردن ٠٧٧٠١٥٨٤٥٢٤

یەکەمین شەپۆلی بارانی پایزە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوه :-2025-10-11لە ئەنجامی دروستبونی کاریگەری نزمە پەستانێکی دەریای نا...
11/10/2025

یەکەمین شەپۆلی بارانی پایزە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوه :-

2025-10-11

لە ئەنجامی دروستبونی کاریگەری نزمە پەستانێکی دەریای ناوەڕاست ، پێشبینی دەکەم لە نیوەشەوی یەکشەمە لەسەر دووشەمە تاوەکوو بەرەبەیان بارانبارین سنوری ناوچە شاخاوی و کوێستانیەکانی هەرێم بگرێتەوه واتا 12لەسەر13ـی مانگ

بارانەکە پایزی و ناوبەناوە بڕەکەی لەنێوان 3 بۆ 9 ملم باران دەبێت و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت

ئەوو ناوچانەی ئەگەری بارانبارینی هەیە ( سۆران ، مێرگەسۆر ، باڵەکایەتی ، دەوربەری هەولێر ، ئامێدی ، بامەڕنێ ، شیلادزێ ، بارزان ، زاخۆ ، بڕێکی کەمتر لەسەنتەری دهۆک )

پلەکانی گەرماش 2 پلەی دیکە نزمەبێتەوه و خێرای با هەندێک کات بۆ 25 کیلۆمەتر لەسەعاتێکدا چالاکەبێت.

🔷 ناوچەکانی دیکە ئاسایی دەبێت

والله اعلم
محەمەد کەلاری

Address

Kalar
Kalar
46002

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کەش و هەوای ناوچەکانی کوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category