20/10/2022
بانگهێشت بۆ ناردنی توێژینەوە
بە خۆشحاڵیەوە بانگهێشتتان دەکەین بۆ بەشداریکردن لە چاپی داهاتووی گۆڤاری پاساردا (بەرگی پێنجەم، ژمارە یەک) کە لە مانگی شەشی ٢٠٢٣ بڵاودەکرێتەوە. بۆ پێشکەشکردنی بابەتەکەت، تکایە سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکە:
https://passer.garmian.edu.krd/
پاسار گۆڤارێکی زانستییە لە بواری زانستە بنەڕەتی و کارپێکراوەکان، کە لەلایەن زانکۆی گەرمیانەوە بڵاوکراوەتەوە. ئێمە بە وردی و چاکی پێداچوونەوە و هەڵسەگاندن بۆ توێژینەوەکان دەکەین لەسەر بنەمای ڕەسەنایەتی و گرنگی و ڕەنگینیی و دەرەنجامەکانی توێژینەوەکان.
پاسار توێژینەوە بڵاودەکاتەوە لە بەشە جیاوازەکانی وەکو زانستە پزیشکییەکان، ڕووەکناسی، مایکرۆبایۆلۆجی، جینات، بایۆلۆجیای گۆڕانکاری، مشەخۆر، بەکتریا، بەرگری، فیزیا، کیمیا، بیرکاری، زانستی کۆمپیوتەر، تەکنەلۆژیای زانیاری، جیۆلۆجی، ئەندازیاری شارستانی و میکانیکی، کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاژەڵییەکان.