
16/07/2025
دروزەکان کێن و پەیوەندیان بە کوردەوە چیە؟
بەهۆی ئەو گۆڕانکاریانەی لە ناوچەکەدا ڕوویداوە، بابەتی درووزەکان هاتۆتە پێشەوە. پێشتریش لە ناوماندا زۆر جار گووتراوە کە گوایە ئەوان کوردن. بەڵام لە دەرەوەی ئەڵێندا، ئایا ئەوان کێن و ئاینەکەیان چۆنە و پەیوەندیان بە کوردەوە چیە؟
لە ڕاستیدا تێگەیشن لە درووزەکان زۆر ڕووی نەزانراوی ڕابردووی کورد لە میسر و کاریگەریان لە ناوچەکە دەخاتە ڕوو. بۆ نموونە دوو بنەماڵەی دروزەکان، (عەمادی) بە خەڵکی ئامێدی باشوری کوردستان و (جونبوڵات) کە عەرەب ئەمڕۆ بەو جۆرە ئاماژەیان پێ دەکەن، بە بنەماڵەی کوردی (جان پۆڵادی) لە سەرچاوە مێژووییەکاندا ناویان هاتووە.
درووزەکان بە مەبەستی مانەوە لەو ژینگە سەختەدا کە زۆر جار لەژێر هەڕەشەدا بوون، ناسنامەیەکی نوێیان بۆ خۆیان دروست کردووە. ئەوەش مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤە و دەبێت هەمیشە تێگەیشتنمان بۆ ئەو هەلومەرجەی ئەوان و کاردانەوەیان هەبێت. بەڵام توێژینەوە بۆماوەییەکان هیچ گومانێک ناهێڵنەوە کە دروزەکان کێن و ناسنامەی خۆیان چی بووە.
لە هەموو کاتێکدا پشتیوانی ڕژئاوای کوردستان بوون بۆ سەربەخۆی