KBC

KBC پێکەوە نەتەوەیەکی مۆدێرن بنیات دەنێین.
(1)

هاندەرانی یانەی دهۆک و زاخۆ لە یاریگەی شەعب لە بەغدا پێش دەستپێکی یارییەکە.
18/07/2025

هاندەرانی یانەی دهۆک و زاخۆ لە یاریگەی شەعب لە بەغدا پێش دەستپێکی یارییەکە.

لەهەولێر دانیشتوانی گوندەکانی سەیدان و مامەرۆکی ناحیەی كەورگۆسك، لەدژی بێ كارەبایی هاتنە سەر شەقام و ڕێگای هاتۆچۆیان داخ...
14/07/2025

لەهەولێر دانیشتوانی گوندەکانی سەیدان و مامەرۆکی ناحیەی كەورگۆسك، لەدژی بێ كارەبایی هاتنە سەر شەقام و ڕێگای هاتۆچۆیان داخست.

پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ و ڕێککەوتنامەی ئەبراهیمی:۱. لەدوای کۆمەڵکوژی هاوڵاتیانی ئیسڕائیل لە  ۷ ی ئۆکتۆبەری ۲٠۲۳ د...
12/07/2025

پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ و ڕێککەوتنامەی ئەبراهیمی:
۱. لەدوای کۆمەڵکوژی هاوڵاتیانی ئیسڕائیل لە ۷ ی ئۆکتۆبەری ۲٠۲۳ دا لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە، ئیسڕائیل پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێی داڕشت. پڕۆژەکە خۆی لە گۆڕینی تەرازووی هێز لەناوچەکەدا دەبینێتەوە. پڕۆژەی ئیسرائیل بە ڕوخاندنی ڕژێمی ئەسەد دەستی پێکرد و بە لێدان و بێهێزکردنی حیزبوللا و لێدانی حوسیەکان و هەڕەشە لە گرووپە وەلائیەکانی ئیران لە عیراقدا تێپەڕی تا دواجار لە شەڕی ۱۲ ڕۆژەدا ڕژێمی ئیسلامی ئیرانی هێنایە سەرچۆک. پڕۆژەی ئیسرائیل لەگەل بەرزژەوەندیەکانی کورد لە ناوچەکەدا هەمانگیرە و ئیسرائیل دەیەوێت وولاتانی ناوچەکە لەناوخۆدا دابەشبکات بەسەر چەندین یەکەی ئیداری و سیاسی کە تیایدا گروپە ئایینی مەزهەبیەکانی وەکو كریستیان و عەلەوی و دورزیەکان و گروپە ئیتنیەکان وەکو کورد و بەلوج و عەرەب لە ئیراندا پێگەی سیاسی خۆیان بپارێزن. پڕۆژەکە ئەگەر جوگرافیای ئەو ووڵاتانەش نەگۆڕێت کار لەسەر گۆڕینی شێوازی حوکمڕانیان دەکات بەشێوەیەک لەناوخۆی هەرووڵاتیکدا چەند سەنتەریکی بڕیاردان هەبێت. ئەگەر هەموو ئەوسەنتەرانەش دۆستی ئیسرائیل نەبن بەلایەنی کەمەوە دژایەتی نەکەن. لەوبەشەی پرۆژەکەدا کەلەگەڵ بەرژەوەندیەکانی کوردا یەکدەگریتەوە، سەرەتا لە عێراق جەخت لە دەرفەتی مانەوەو بەهێزبوونی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و لە سوریاشدا هەولدەدات کورد ببێتە خاوەنی پێگەی تایبەت بەخۆی. پڕۆژەی ئیسرائیل سەبارەت بەکورد هەر بە سوریاو عیراقەوە ناوەستێت و بیگومان تورکیا و ئیرانیش دەگریتەوە. هەربۆیە تورکیا فریای خۆی کەوتووە و دەستی ئاشتی بۆ کورد درێژکردوە. ئەگەری زۆر ئەوەیە تورکیا بیەوێ کارتی کورد لەتورکیادا لەدەستی ئیسرائیلدا بسوتێنێت و بە دەستپێکی پڕۆسەی ئاشتی نەهێڵێت شەپۆلی گۆرانکاریەکان تورکیا بگرێتەوە. ئەگەرچی پرۆسەی ئاشتی بەڕواڵەت دەستی پێکردوە، بەڵام ترسی ئەوەهەیە کە تورکیا تەنها بۆ تێپەڕاندنی قۆناغەکە ئەوکارەبکات بۆیە لێرەدا ئەگەر کورد بە وورییاییەوە کارلەسەر پرۆسەی ئاشتی نەکات ئەوا دەکرێت بەبێ دەستکەوت لە پرۆژەی نوێی رۆژهەلاتی ناوەڕاست بێتەدەرەوە.

۲. ئەمریکا بە پرۆژەی ڕێکەوتننامەی ئەبراهیمی دەیەوێت دووبارە سیاسەتی ڕۆژهەلاتی ناوەراست دابرێژێتەوە. دیارە هەردوو پرۆژەکە لەبەرژەوەندی ئیسرائیلدان بەلام مەرج نیە پرۆژەی ئەمریکا لەبەرژەوەندی کوردابێت. لەپڕۆژەی ئەمریکادا زیاتر جەخت لەسەر یاساییکردنەوەی پەیوەندیە دیبلۆماسی و سیاسی و ئابوریەکان دەکاتەوە بەبێ گۆڕانکاری لە تەرازوونی هێزدا. لێرەدا پڕۆژەی رۆژهەلاتی ناوەراستی ئیسرائیل لەگەل پڕۆژەی ئەمریکادا بەریەکدەکەون. ئەمریکا دەیەوێت هێزە هەرێمی و ناوچەییەکان لە پێگەی ئیستایاندا بمێننەوە بەبێ گۆرانکاری لە تەرازووی هێزدا. ووتەکانی تۆم باراک سەبارەت بە حوکمی سەرتاسەری ڕژێمی سوریا و پێداگری ترەمپ لە ئاگربەست لەگەل حوسیەکان و لە وەستاندنی شەڕی ۱۲ ڕۆژەی ئیسرئیل_ئێران و ڕێگەگرتن لە روخاندنی رژێمی ئیسلامی ئیران ڕاستی ئەومەسەلەیە دەسەلمێنن. ئەگەرچی ئەمریکاو خۆرئاوا ماوەی نزیکەی ۳٥ ساڵە کیانی هەرێمی کوردستان دەپارێزن،بەڵام لەوەدەچێ بێباکی سەرکردایەتی کورد لە دامەزراندنی سوپاو دامودەزگای نیشتمانی ئەمریکییەکانی توشی نائومێدی کردبێت. بۆ خۆگونجاندن لەگەل پڕۆژەی ئەمریکادا کورد تەنها یەک ڕیگای لەبەردەستە ئەویش سەپاندنی ئیرادەی خۆیەتی لەڕیگای هێزەوە هەربۆیەش لەجیاتی چەکدانان و خۆبەدەستەوەدان، یەکخستنی گوتاری سیاسی و بەهێزکردنی دامودەزگا نیشتمانیەکان و ڕاگەیاندنی حکومەتیکی ڕزگاری نیشتمانیە کە تیایدا هەموو هێزە سیاسیەکان ئەرکی تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە بگرنە ئەستۆ.

پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) چەکەکانیان داناوێنەکان: AFP
11/07/2025

پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) چەکەکانیان دانا

وێنەکان: AFP

بەپەلە؛ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە بەرنامەی کاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە
08/07/2025

بەپەلە؛ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە بەرنامەی کاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە

بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی عاشوورا لە ناسڕییە..
06/07/2025

بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی عاشوورا لە ناسڕییە..

گەورەترین ئاڵای بەردینی کوردستان لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر دروست کرا و دیمەنێکی ناوازەی بەخشیوە بە ناوچەکە.ڕووبەری ئاڵاک...
28/06/2025

گەورەترین ئاڵای بەردینی کوردستان لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر دروست کرا و دیمەنێکی ناوازەی بەخشیوە بە ناوچەکە.

ڕووبەری ئاڵاکە چوار هەزار مەترە و کاتێک گەشتیار ڕوو لە شاری هەولێر دەکەن، لەناو فڕۆکەوە ئەم دیمەنە دەبینن.

چەند دیمەنێکی خەڵکی تاران و تەل ئەڤیڤ لە پاش  ئاگربەستوێنەکان: AFP
25/06/2025

چەند دیمەنێکی خەڵکی تاران و تەل ئەڤیڤ لە پاش ئاگربەست

وێنەکان: AFP

رابون مەعروف: تورك و عەرەب و فارس و کورد بران؛ سێ برای گەورە و برایەکی چکۆڵەی گرگن و ریوەڵە!
21/06/2025

رابون مەعروف: تورك و عەرەب و فارس و کورد بران؛ سێ برای گەورە و برایەکی چکۆڵەی گرگن و ریوەڵە!

دیمەنی بنکەی ئەتۆمیی ئەراک لە نێوەڕاستی ئێران لەدوای بۆردوومانکردنی لەلایەن ئیسرائیلەوە. وێنەکان لەلایەن مانگی دەستکردی ...
19/06/2025

دیمەنی بنکەی ئەتۆمیی ئەراک لە نێوەڕاستی ئێران لەدوای بۆردوومانکردنی لەلایەن ئیسرائیلەوە. وێنەکان لەلایەن مانگی دەستکردی ماکسارەوە گیراون.

چەند دیمەنێکی دوای هێرشەکانی چەند کاژێری رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران. ئیسرائیل دەڵێت، شوێنی دروستکردنی مووشەک و چەند ...
18/06/2025

چەند دیمەنێکی دوای هێرشەکانی چەند کاژێری رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران. ئیسرائیل دەڵێت، شوێنی دروستکردنی مووشەک و چەند ئامانجێکی دیکەیان لە رۆژئاوای ئێران بۆردوومان کردوون و لە هێرشەکان دا 50 فڕۆکەی جەنگییان بەکارهێناوە

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئەمڕۆ شوێنی زۆر گرنگ لە تاران دەکەینە ئامانج، بەڵام پێشوەختە خەڵکی سڤیل ئاگادار ...
17/06/2025

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئەمڕۆ شوێنی زۆر گرنگ لە تاران دەکەینە ئامانج، بەڵام پێشوەختە خەڵکی سڤیل ئاگادار دەکەینەوە

Address

Kasnazan

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when KBC posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share