Kurd Extra

Kurd Extra KurdExtra

14/07/2025

لەڕێی دوو درۆنەوە هێرشکرایە سەر کۆمپانیای کار گروپ لەنزیک گوندی هێلەوەی لەسەر رێگەی مەخمور هەولێر.
یەکێک لەدرۆنەکان بەر وێستگەی ئاو کەوتوە و ئەوی دیکەش بەر پرسگە، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

14/07/2025

دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بەهۆی دروستبوونی شەڕ و گرژی لەنێوان سەرۆکی پەرلەمان، مەحموود مەشهەدانی (سوننە)، و جێگرەکەی، موحسین مەندەلاوی (شیعە)، هەڵگیرا.
دەمەقاڵێی نێوان ئەو دوو بەرپرسە بەخێرایی پەرەی سەند و بووە هۆی پێکدادانێکی تائیفی لەنێوان پەرلەمانتارانی سوننە و شیعە لەناو هۆڵی پەرلەماندا.
بەهۆی ئەم پشێوییەوە، دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا و ئێستا هەردوو لایەن داوای لەسەرکارلادانی یەکتر دەکەن.

دوای بەڵێنەکانی بەغدا، بارەگای بارزانی دوا دەرفەت دەداتە حکومەتی عێراق بۆ ناردنی مووچەئەمڕۆ شەممە، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٥، با...
12/07/2025

دوای بەڵێنەکانی بەغدا، بارەگای بارزانی دوا دەرفەت دەداتە حکومەتی عێراق بۆ ناردنی مووچە

ئەمڕۆ شەممە، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٥، بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکی گرنگدا ئاشکرای کرد کە دوا دەرفەت دەدەنە حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان. ئەم هەڵوێستە نوێیە دوای گەڕانەوەی د. فواد حوسێن، نوێنەری دانوستانکار و بەڵێنی لایەنە عێراقییەکان دێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەتەوە بۆ ئەوەی هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا وەربگرێت، بەتایبەتی پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
بەڵام لە پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا، د. فواد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، دوای زنجیرەیەک گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییە باڵاکانی عێراق گەڕاوەتەوە کوردستان و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی بە مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕاگەیاندووە.
د. فواد حوسێن ئاشکرای کردووە کە "لایەن و کەسایەتییە سیاسییەکان و حكوومەتی عێڕاقی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بەڵێنی ئەوەیان داوە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پرسی ناردنی مووچە و شاییستە داراییەکانی هەرێمی كوردستان چارەسەر بکرێت."
لەسەر بنەمای ئەم بەڵێنانە، بارەگای بارزانی جەختی کردووەتەوە کە "لەپێناو بەردەوامبوونی گفتوگۆیەكی هێمنانە و ڕەچاوکردنی بارودۆخ و بەرژەوەندیی گشتی، پێمان باش بوو دوا دەرفەت بە حكوومەتی عێراقی فیدراڵ لە بەغدا بدەین بۆ ئەوەی ڕێگەیەک بۆ کۆتایهێنان بەم کێشەیە بدۆزنەوە."
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هەمیشە بروامان بەوە هەبووە کە ئەگەر ڕێگەی گفتوگۆ هەبێت ئێمەش پێمان باشە بە لەیەکتر تێگەیشتن كێشەكان چارەسەر بكەین،" کە ئاماژەیە بۆ پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە بنەمای دیالۆگ بۆ چارەسەری کێشەکان.

دەقی بەیاننامەکە :
https://www.facebook.com/share/p/1G9gt4vg9Q/

کارەبای ٢٤ کاتژمێری گەیشتە دوو ملیۆن هاووڵاتی و زیاتر لە دوو هەزار مۆلیدە کوژێنرانەوەوەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کو...
09/07/2025

کارەبای ٢٤ کاتژمێری گەیشتە دوو ملیۆن هاووڵاتی و زیاتر لە دوو هەزار مۆلیدە کوژێنرانەوە

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەنگاوێکی گرنگدا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی "پڕۆژەی ڕوناکی"دا، تا ئێستا کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتی دابینکراوە، کە دەکاتە نزیکەی ٣٠٪ی دانیشتوانی هەرێم. هاوکات، زیاتر لە دوو هەزار و ١٠٠ مۆلیدەی ئەهلی لە گەڕەکەکاندا کوژێنراونەتەوە، ئەمەش وەک هەنگاوێکی سەرەتایی بۆ کۆتاییهێنان بە سیستەمی مۆلیدە تا ساڵی ٢٠٢٦.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبا، ٥٤٤ هەزار هاوبەشی کارەبا ئێستا سوودمەندن لە کارەبای بەردەوام. ئەم فراوانبوونە زۆربەی گەڕەکەکانی ناو شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆکی گرتووەتەوە، بەتایبەتی تەواوی بازنەی ١٥٠ مەتری لە هەولێر و ٦٠ مەتری لە سلێمانی.

حکوومەتی هەرێم جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم پڕۆژەیە نەک تەنها کارەبایەکی بەردەوام دابین دەکات، بەڵکو تێچووی مانگانەی هاووڵاتیانیشی کەمکردووەتەوە. بەپێی ئامارەکان، ٨٠٪ی هاووڵاتییان بە بەراورد بە پێشتر پارەیەکی کەمتر دەدەن، چونکە چیتر پێویستیان بە کڕینی کارەبای مۆلیدەی ئەهلی نییە.

پلانی حکوومەت ئەوەیە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥، سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە بە تەواوی ببنە خاوەنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری و تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ـیش، زیاتر لە حەوت هەزار مۆلیدەی ئەهلی لە سەرتاسەری هەرێم بکوژێنرێنەوە و سەرجەم هاووڵاتییان کارەبای نیشتمانیی بەردەوامیان پێبگات.
"پڕۆژەی ڕوناکی" لە تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی، ڕاگەیەندرا و لە ١٤ـی ئایاری ئەمساڵدا لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بەکۆی دەنگ پەسەند کرا.
#ئەحمەدجەردیس

کەناڵی DWی ئەڵمانی بەشی کوردی دەکاتەوەلە هەنگاوێکی گرنگ و مێژووییدا بۆ میدیای کوردی، کەناڵی (DW)ی ئەڵمانی، یەکێک لە دەزگ...
08/07/2025

کەناڵی DWی ئەڵمانی بەشی کوردی دەکاتەوە
لە هەنگاوێکی گرنگ و مێژووییدا بۆ میدیای کوردی، کەناڵی (DW)ی ئەڵمانی، یەکێک لە دەزگا میدیاییە ناسراوەکانی جیهان، ڕەزامەندی فەرمی نیشان دا لەسەر کردنەوەی بەشی کوردی. ئەم بڕیارە دوای هەوڵ و کۆبوونەوەی چڕی جڤاکی کوردی لە ئەڵمانیا دێت، کە ماوەیەکی زۆر بوو کاریان بۆ ئەم ئامانجە دەکرد.
عەلی ئەرتان، سەرۆکی جڤاکی کوردی لە ئەڵمانیا، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (کوردستان تیڤی) ئەم هەواڵە دڵخۆشکەرەی ڕاگەیاند. بەپێی قسەکانی ئەرتان، دوای هەوڵێکی زۆر و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای DW، توانراوە ڕەزامەندییان بەدەست بهێنرێت بۆ زیادکردنی زمانی کوردی بۆ ناو زمانەکانی دیکەی دەزگاکە.
ئەرتان وتی: "ئێمە وەک ڕەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی کەناڵەکە کۆبووینەوە و خۆشبەختانە ئەوان ڕەزامەندییان نیشان دا کە بەشی کوردی لە دەزگاکەیان زیاد بکەن.
ئەرتان ڕوونیکردەوە کە پەخشی بەشە کوردییەکە تەنها بە یەک پلاتفۆرم سنووردار نابێت، بەڵکو لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕۆژانە لە ڕێگەی ڕادیۆ، تەلەفزیۆن، و هەروەها پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیاوە بە زمانی کوردی دەست بە پەخش دەکەن. ئەمەش دەرفەتێکی زێڕینە بۆ گەیاندنی دەنگی کورد و ڕووداوەکانی کوردستان بە شێوەیەکی پیشەییانە بە جیهان.
سەبارەت بە وادەی دەستپێکردن و ئەو زاراوەیەی کە پەخشی پێ دەکرێت، عەلی ئەرتان ئاماژەی بەوە دا کە تا ئێستا ئەم وردەکارییانە بەتەواوی یەکلا نەبوونەتەوە.
وتیشی: "هێشتا ڕوون نییە پەخشەکە بە کام زاراوە (کورمانجی، سۆرانی، یان هیتر) دەبێت و کەی بە فەرمی دەست پێدەکات، بەڵام گرنگ ئەوەیە کە بڕیارەکە دراوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا جێبەجێ دەکرێت.
کردنەوەی بەشی کوردی لە دەزگایەکی میدیایی گرنگی وەک Deutsche Welle بە دەستکەوتێکی گەورە بۆ زمانی کوردی و ڕەوەندی کوردستانی لە تاراوگە دادەنرێت. ئەم هەنگاوە نەک هەر دەبێتە هۆی بەهێزکردنی پێگەی زمانی کوردی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بەڵکو پردێکی پەیوەندیی گرنگیش لە نێوان کوردستان و ئەڵمانیا و جیهاندا دروست دەکات.
#ئەحمەدجەردیس

08/07/2025

پەرلەمانتارێک وردەکاریی ڕێککەوتنی نوێی نەوتی هەولێر و بەغدا ئاشکرا دەکات
سەباح حەبیب، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی "سەباح"ی فەرمیی عێراقی، دوایین پێشهاتەکانی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدای خستەڕوو و ڕایگەیاند کە دانوستانەکان گەیشتوونەتە قۆناغێکی زۆر پێشکەوتوو.
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، گفتوگۆکان "پێشکەوتنی زۆر باشیان بەخۆوە بینیوە" و چاوەڕوان دەکرێت پێش کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ڕێککەوتنی کۆتایی لەنێوان هەردوولادا بکرێت و لە کۆبوونەوەکەدا بخرێتە ڕوو.
سەباح حەبیب ئاشکرای کرد کە بەپێی ڕێککەوتنە سەرەتاییەکە، هەرێمی کوردستان ڕۆژانە (٣٠٠) سێسەد هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی دەکات، لە بەرامبەریشدا بڕی (٤٦) چل و شەش هەزار بەرمیل بۆ پێداویستی و بەکارهێنانی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان تەرخان دەکرێت.

#ئەحمەدجەردیس

مەسروور بارزانی: کێشەکەمان لەگەڵ بەغدا سیاسییە نەک تەکنیکیهەولێر - ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی تەمموز، مەسروور بارزانی، جێگری سەر...
07/07/2025

مەسروور بارزانی: کێشەکەمان لەگەڵ بەغدا سیاسییە نەک تەکنیکی
هەولێر - ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی تەمموز، مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کادیرانی حیزبەکەی لە هەولێر ڕایگەیاند، کێشەی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی "سیاسییە نەک تەکنیکی" و بەغدا مامەڵەیەکی نادەستووری و نادادپەروەرانە لەگەڵ هەرێم دەکات.
لە کۆبوونەوەکەدا کە تیشکی خستە سەر دوایین پێشهاتەکانی کوردستان و عێراق، جێگری سەرۆکی پارتی جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەرگیز نابێتە هەڕەشە بۆ هیچ لایەنێک، بەڵکو هەمیشە فاکتەری سەقامگیری دەبێت لە ناوچەکەدا. هاوکات، ئاماژەی بە ڕۆڵی سەرۆک بارزانی کرد لە هەوڵەکانی بۆ یەکخستنی لایەنە کوردییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان و پشتیوانیکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا.
سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا، مەسروور بارزانی گوتی: "بەداخەوە لە بەغدا بە شێوەیەکی ناڕەوا و بە جیاکاری مامەڵەمان لەگەڵ دەکرێت." ئەو دووپاتی کردەوە کە عێراق وڵاتێکی فیدراڵییە و پێویستە ڕێز لە ماف و دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگیرێت و هەرێم هەرگیز دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانی نابێت. ئاشکراشی کرد کە شاندێکی حکوومەتی هەرێم لە بەغدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بڕینی مووچەی خەڵکی کوردستان.
لە کۆتاییدا، جێگری سەرۆکی پارتی ڕایگەیاند کە "پارتی بە ڕێبەرایەتیی جەنابی سەرۆک بارزانی، پارێزەری سەرەکیی مافەکانی خەڵک و قەوارەی هەرێمی کوردستانە" و گوتی: "بەهێزبوونی پارتی، بەهێزبوونی کوردستانە."

#ئەحمەدجەردیس

07/07/2025

مەسرور بارزانی:هەرێمی کوردستان هەرگیز دەستبەرداری هیچ مافێکی دەستووری خۆی نابێت.

07/07/2025

مەسرور بارزانی: کێشەی ئێمە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی کێشەیەکی سیاسییە نەک تەکنیکی

05/07/2025


🔴ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی پۆلی نۆی بنەرەتی دەکەینەوە کەوا لەئیستادا ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی خولی دووەم ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە ئەپلیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە .
🔴 تێبینی_۱ : کار لەسەر دواین ڤێرژنی ئەپدەیتکراوی ئەپڵیکەیشنەکە بکەن.
🔴 تێبینی_۲ :قوتابی دەتوانێت لە قوتابخانەکان فۆرمی پەڵپ (اعتراض)پربکەنەوە لە ڕێکەوتی ٦ی۷ی۲۰۲٥ تاکو کۆتایی دەوامی فەرمی فەرمانگەکان ڕێکەوتی ۹ی۷ی۲۰۲٥ ، بەدڵنیایەوە بەوردی لە ئەنجامەکان دەکۆڵینەوە.
وەزارەتی پەروەردە
لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان

01/07/2025

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتایی هات و بەپێی زانیارییەکان، هیچ گفتوگۆیەک لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە نەکراوە.

لە دەریای قەزوین بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوەوە دوورگەیەکی نوێ دەرکەوتبەهۆی دابەزینی خێرای ئاستی ئاوی دەریای قەزوین، کە گەورەت...
01/07/2025

لە دەریای قەزوین بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوەوە دوورگەیەکی نوێ دەرکەوت
بەهۆی دابەزینی خێرای ئاستی ئاوی دەریای قەزوین، کە گەورەترین دەریاچەی جیهانە، دوورگەیەکی نوێ لە باکووری دەریاکە دەرکەوتووە.
ئەم بەشە وشکانییە نوێیە، یەکەمجار لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لەلایەن زانایانی ڕووسیاوە لە ڕێگەی وێنەی مانگی دەستکردەوە بینرا و دواتر بوونی پشتڕاست کرایەوە.
دەرکەوتنی ئەم دوورگە نوێیە بەڵگەیەکی بەرجەستەیە لەسەر ئەو قەیرانە ژینگەییەی کە چەندین دەیەیە بەردەوامە، بەڵام لەم دواییانەدا خێراییەکەی بەشێوەیەکی دراماتیکی زیادی کردووە.
پڕۆسەی کەمبوونەوەی ئاوەکە لە ساڵی ٢٠٢١ـەوە سێ هێندە خێراتر بووە ، ساڵانە لە ١٠ سانتیمەترەوە بۆ ٣٠ سانتیمەتر بەرزبووەتەوە، بەجۆرێک کە تا شوباتی ٢٠٢٥، تێکڕای ئاستی دەریاکە گەیشتووەتە ٢٩.٥ مەتر نزمتر لە ئاستی زەریاکانی جیهان.
پسپۆڕان هۆکاری سەرەکی ئەم دابەزینەی ئاوی دەریاکە بۆ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای جیهان دەگەڕێننەوە ، هاوکات چالاکی گڕکانە قوڕاوییەکانی ژێر ئاویش وەک هۆکارێکی دیکەی یارمەتیدەر بۆ 'دروستبوونی دوورگەکە' دادەنرێت.
ئەحمەد جەردیس #هەواڵ

Address

Kasnazan

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurd Extra posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share