964 دەرودراوسێ

964 دەرودراوسێ لای دەرودراوسێ هەرچی رووبدات لێرە بە کوردی دەیبینی

”خوای گەورە بمانگەیەنێت بە ئامانجەکانمان”میدیاکانى تورکیا یەکەم لێدوانى رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیایان بڵاوک...
11/07/2025

”خوای گەورە بمانگەیەنێت بە ئامانجەکانمان”

میدیاکانى تورکیا یەکەم لێدوانى رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیایان بڵاوکردەوە و وێراى پێشوازیکردن لە هەنگاوەکانى چەکدانانى پـ…ـە*کــ..ـەکـ..ـە، ئەردۆغان رایگەیاندووە،”هیوادارم ئەم هەنگاوە گرنگەی ئەمڕۆ کە لە رێگای گەیشتن بە ئامانجمان بۆ تورکیایەکی بێ تیـ.ـر*ۆر نراوە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی.

دەشڵێت، هەنگاوەکەمان کە بۆ دابینکردنی ئاسایشی وڵاتەکەمان و ئارامی گەلەکەمان و سەقامگیرکردنی ئاشتییەکی هەمیشەییە لە ناوچەکەماندا.

10/07/2025

سەرۆکە عاشقەکە دیسان کەوتەوە سەر چۆک
سەرۆک وەزیرانی ئەلبانیا دووەم جارە وەها بۆ خانم میلۆنی دەکات

10/07/2025

نەگبەت ئەوەیە میوانی ترەمپ بێت

دوو سەرۆکی ئەفریقی میوانی دۆناڵد ترەمپ بوون، بە یەکێکیان دەڵێ خێرا بکەو ناوی خۆت بڵێ، بەوەی دووەمیشیان دەڵێت ئینگلیزییەکەت باشە لە کوێ فێربوویت

بە دڵی خۆی جنێو بە ئەردۆگان دەداتدادگای تورکیا بڕیاریدا پرۆگرامی چاتکردنی (گرۆک) لەو وڵاتە قەدەغە بکات، دوای ئەوەی دەرکە...
09/07/2025

بە دڵی خۆی جنێو بە ئەردۆگان دەدات

دادگای تورکیا بڕیاریدا پرۆگرامی چاتکردنی (گرۆک) لەو وڵاتە قەدەغە بکات، دوای ئەوەی دەرکەوتووە قسەی بە ئەردۆگان وتووە.

گرۆک ژیری دەستکردی ئێکسە، کە ئیلۆن مەسک خاوەنیەتی.

هەندێ لە بەکارهێنەران سکرینی چەند وەڵامێکی گرۆکیان داناوە کە جنێو بە ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیاو دایکی دەدات، هەر کاتێک خەڵک پرسیاری لە بارەی سەرۆکی تورکیاوە لێدەکەن.

گرنگترین پەیامەکەى ئۆ*جە*لان:📌 ستراتیژیی شەڕی رزگاریی نەتەوەیی کۆتایی هاتووە و هەنگاوەکانی ئەم قۆناغە مێژوویین.📌 پە*کـ.ـ...
09/07/2025

گرنگترین پەیامەکەى ئۆ*جە*لان:
📌 ستراتیژیی شەڕی رزگاریی نەتەوەیی کۆتایی هاتووە و هەنگاوەکانی ئەم قۆناغە مێژوویین.
📌 پە*کـ.ـە*کە وازی لە ئامانجی پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی هێناوە و هەنگاوی کرداریی بۆ چەکدانان ناوە.
📌 بە دانانی چەک، پرۆسەی سیاسی و یاسایی دەستپێدەکات و پێویستە پەرلەمانی تورکیا رۆڵی خۆی لە هێنانەدیی دیموکراسیدا ببینێت.
📌 ئۆ*جە*لان جەختی کردەوە کە هیچ کاتێک داوای ئازادکردنی خۆی نەکردووە.
وردەکاری زیاتر و وێنە نوێیەکەی لە تێلگرامی 964 ببینن
https://t.me/kurdi964

بەیانیتان باش و پڕ بەرەکەت بێتئەمانە گرنگترین هەواڵەکانی چەند کاتژمێری رابردوون، لەو کاتەوەی چاوتان لەسەر مۆبایلەکانتان ...
09/07/2025

بەیانیتان باش و پڕ بەرەکەت بێت
ئەمانە گرنگترین هەواڵەکانی چەند کاتژمێری رابردوون، لەو کاتەوەی چاوتان لەسەر مۆبایلەکانتان هەڵگرتووە.

📌 درەنگانی دوێنێ شەو بەشێک لە گەنجانی قەڵادزێ جارێکی دیکە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا رێگای سەرەکی ناوبازاڕی شارەکەیان داخست داوایان کرد ئاوڕێکیان لێ بدرێتەوە و کار و موچەیان نییە.
📌رووبەڕووبوونەوە لەنێوان چەند چەکدارێکی عەشیرەتی هەرکی و هێزە ئەمنییەکان تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بووە و کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
📌بە بڕیاری سودانی سەبارەت بە رەشنووسی رێکەوتنی نێوان هەرێم و عێراق کە تایبەتە بە رادەستکردنی داهاتی نەوت و نا نەوتی هەرێم و دۆسیەی موچەی فەرمانبەران، لێژنەیەک لە پێنج وەزارەتی حکومەتی عێراق پێکهێنراوە و ئەوان دواتر راپۆرتی خۆیان دەدەنە ئەنجومەنی وەزیران.
📌 دۆناڵد ترەمپ "دڵخۆش نییە" بە ڤلادیمیر پوتین و تۆمەتباری دەکات بە کوشتنی خەڵکێکی زۆر لە ئۆکرانیا.
📌 ترەمپ بڕیاریداوە چەکی بەرگریی زیاتر بنێرێت بۆ ئۆکرانیا، ئەمەش دوای ئەوەی تووڕەیی خۆی لە بەرپرسانی پێنتاگۆن دەربڕیوە لەسەر راگرتنی کاتیی ناردنی چەک.
📌 ترەمپ ئاماژە بە راگەیاندنی رێککەوتنی بازرگانیی گەورە لەگەڵ لانیکەم حەوت وڵات دەکات و دەڵێت، ئەمڕۆ وردەکاریی زیاتر بڵاودەکاتەوە.
📌 پارێزگاری تەکساس رایگەیاند، هێشتا زیاتر لە 160 کەس لە دوای لافاوە کوشندەکەی ویلایەتەکە بێسەروشوێنن، کە پێشتر بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 100 کەس.

هەواڵی خێرا سات بە سات لە تێلیگرامی 964 بڵاودەکرێتەوە
https://t.me/kurdi964

هەماهەنگیی ئەمنی و دۆسیەی سنوورەکانیان تاوتوێ کردئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق  پێشوازی لە ئیبراهیم كاڵن...
08/07/2025

هەماهەنگیی ئەمنی و دۆسیەی سنوورەکانیان تاوتوێ کرد

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە ئیبراهیم كاڵن سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا و شاندی یاوەری کرد، لە دیدارەکەدا، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی دۆسیە ئەمنییە هاوبەشەکان و پتەوکردنی هەماهەنگیی هەواڵگری کرد بۆ پاراستنی سەقامگیری لە ناوچە سنوورییەکان

سەرۆکی میت، سڵاوو پەیامی سەرۆکی تورکیایان بە سودانی گەیاند کە جەختی لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان دەکردەوە.

بەیانیتان باش و پڕ بەرەکەت بێتئەمانە گرنگترین هەواڵەکانی چەند کاتژمێری رابردوون، لەو کاتەوەی چاوتان لەسەر مۆبایلەکانتان ...
08/07/2025

بەیانیتان باش و پڕ بەرەکەت بێت
ئەمانە گرنگترین هەواڵەکانی چەند کاتژمێری رابردوون، لەو کاتەوەی چاوتان لەسەر مۆبایلەکانتان هەڵگرتووە.

📌 درەنگانی دوێنێ شەو ژمارەیەک لە گەنجانی ژاراوە دژی رێگریکردن لە کۆچی بەکۆمەڵ و دەستگرتن بەسەر پاسپۆرتەکانیان لەلایەن ئاسایشەوە گردبوونەوە و سەرپردی ژاراوەیان داخست، هەر دوێنێش نزیکەی پێنج کەس لە سنوورەکە بە تۆمەتی بردنی گەنجان بۆ هەندەران دەستگیرکراون.

📌ترەمپ و ناتەنیاهۆ لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە، لە کاتێکدا خۆپیشاندان دژی ئەو دیدارە لە دەرەوەی کۆشکەکە و لە تەلئەبیبیش بەڕێوەچوو.
ترەمپ باجێکی نوێی گومرگیی بە رێژەی %25 لەسەر کاڵای هاوردەکراوی ژاپۆن و کۆریای باشوور سەپاند، لەگەڵ باجی نوێ بۆ دەیان وڵاتی تر، بڕیارەکەش لە 1ـی ئابەوە جێبەجێ دەکرێت.
📌 بەپێی یاداشتێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ناوی گرووپی "تەحـ.*.ـر*یر شام"لە لیستی رێکخراوە تیـ.*ـرۆ*ریسـ*.ـتییە بیانییەکان دەربهێنرێت.
📌 پسپۆڕە سەربازییەکەی 964: ئیسرائیل لەسەر دەریای سوور قاعدەیەکی زۆر زەخم دروست دەکات و لەو ماوەیەدا تەواو دەبێت و دەبێتە مەخزونی ستراتیژی ئەمریکا و ئیسرائیل
📌 کە*جـ*.ـەکە رایگەیاند: لەبەر بارودۆخی ئەمنییه‌وه‌ رێوڕەسمى چه‌كدانانی پە*کـ.*.ـە*کە به‌شێوه‌ى راستەوخۆ پەخش ناکرێت و رۆژنامەنووسانیش ناتوانن ئامادە بن.
📌 توێژینەوەیەکی نوێی گۆڤاری بەناوبانگی پزیشکی “لانست” هۆشداریدا لەوەی کە بڕینی هاوکارییە دەرەکییەکانی ئەمریکا لەلایەن ئیدارەی دۆناڵد ترەمپەوە، دەکرێت تا ساڵی 2030 ببێتە هۆی گیانلەدەستدانی 14 ملیۆن کەس لە هەژارترین وڵاتانی جیهاندا، کە زیاتر لە یەک لەسەر سێی قوربانییەکان منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵ دەبن
📌 ئیلۆن مەسک لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس (تویتەری پێشوو) دوو هەڵوێستی سەرەکیی پارتە سیاسییەکەی ئاشکراکرد:
بە فەرمی پشتگیری لە هەموارکردنەوەی دووەمی دەستووری ئەمریکا دەکات، کە مافی هەڵگرتنی چەک بە هاوڵاتیان دەدات و پاڵپشتییش لە دراوی دیجیتاڵی بیتکۆین دەکات.
📌 سکرتێری رۆژنامەوانیی کۆشکی سپی رەخنەی توندی لە دیموکراتەکان و میدیاکان گرت کە ترەمپیان بە هۆکاری گیانلەدەستدانی هاوڵاتیان لە لافاوەکەی تێکساسدا تۆمەتبار کردبوو.
📌 وەزیری گواستنەوەی لەسەرکارلادراوی رووسیا، چەند کاتژمێرێک دوای دەرکردنی لەلایەن پۆتنەوە، لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بە مردوویی دۆزرایەوە، لێکۆڵەران دەڵێن، گریمانەی سەرەکی خۆکوژییە.

هەواڵی خێرا سات بە سات لە تێلیگرامی 964 بڵاودەکرێتەوە
https://t.me/kurdi964

ترەمپ و ناتەنیاهۆ لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە، لە کاتێکدا خۆپیشاندان دژی ئەو دیدارە لە دەرەوەی کۆشکەکە و لە تەلئەبیبیش بەڕێوە...
08/07/2025

ترەمپ و ناتەنیاهۆ لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە، لە کاتێکدا خۆپیشاندان دژی ئەو دیدارە لە دەرەوەی کۆشکەکە و لە تەلئەبیبیش بەڕێوەچوو.

فۆتۆ: AFP

07/07/2025

ئیسرائیل لەسەر دەریای سوور قاعدەیەکی زۆر زەخم دروست دەکات و شەڕەکەش سەرهەڵدەداتەوە، عەقید سەلام پسپۆڕە سەربازییەکەی 964 وادەڵێت

تەواوی پرۆگرامەکە لە یوتیوبی 964 بەردەستە

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکاری بەناوبانگی ئەمریکی تاکەر کارلسن وتی: ئیسرائیلییەکان...
07/07/2025

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکاری بەناوبانگی ئەمریکی تاکەر کارلسن وتی: ئیسرائیلییەکان هەوڵیانداوە لەناوم ببەن، بەڵام نەیوتووە چ کاتێک ئەو هەوڵەیان داوە.

ئەمە بەشێکە لە گرنگترین قسەکانی پزیشکیان لەو دیدارەدا:

📌 ئیسرائیلییەکان هەوڵیاندا بۆردوومانی ئەو شوێنە بکەن کە کۆبوونەوەمان تێدا دەکرد، ویستیان لەو رێیەوە بمکوژن.
📌 ناتەنیاهۆ پشێوی و ئاڵۆزی هێناوە بۆ ناوچەکەو هەر ئەویش هۆکارە بۆ تەشەنەکردنی ئەو ئاڵۆزییانە.
📌 چۆن متمانە بە ئەمریکا بکەینەوە و چۆن دڵنیابین ئەمجارەش لەکاتی دانوستانەکان ئیسرائیل پەلامارمان نادات.
📌 هیچ گرفتێک نابینین لە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان.
📌 سەرۆک ترەمپ دەتوانێت ناوچەکە ببات بەرەو ئاشتی و ئارامی، یان بە پێچەوانەوە بیبات بەرەو شەڕێکی نەبڕاوە.

بەیانیتان باش و رۆژتان خۆشئەمانە گرنگترین هەواڵەکانی چەند کاتژمێری رابردوون، لەو کاتەوەی چاوتان لەسەر مۆبایلەکانتان هەڵگ...
07/07/2025

بەیانیتان باش و رۆژتان خۆش
ئەمانە گرنگترین هەواڵەکانی چەند کاتژمێری رابردوون، لەو کاتەوەی چاوتان لەسەر مۆبایلەکانتان هەڵگرتووە.

📌 ئەم یەک دوو رۆژە بەگشتی لای خۆمان کەشەکە بێدەنگەو هیچ رووی نەداوە، دەنگ و گیزە گیز لە ئاسمان نەبووە

📌 عەقید سەلام پسپۆڕە سەربازییەکەی 964 لە پرۆگرامێکی نوێ چەندین نهێنی پشت پەردەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیلی ئاشکرا کرد و وتی، "ئەم شەڕە نەوەستاوە، تەنیا خۆیان ئامادە دەکەن" بینەری تەواوی پرۆگرامەکە بن لێرە ( https://www.facebook.com/share/v/1Fp21mznYj)

📌 دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: لەگەڵ ناتەنیاهۆ تاوتوێ لەسەر رێککەوتنێکی هەمیشەیی لەگەڵ ئێراندا دەکەم

📌 ترەمپ: دامەزراندنی حیزبێکی سیاسی نوێ لەلایەن ئیلۆن مەسکەوە گاڵتەجاڕییە و مەسک بە تەواوی لە رێ لایداوە و دروستبوونی حیزبێکی نوێ ئاژاوە و بێسەروبەریی دروست دەکات

📌 ئیلۆن مەسک ملیاردێری ئەمریکی رایگەیاند: ساڵی داهاتوو سەرنجم لەسەر ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەبێت.

📌 ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوە بەهێزەکەی ویلایەتی تەکساس لە ئەمریکا گیانیان لەدەستدا گەیشتە 82 کەس و هێشتا گەڕان بەدوای دەیان کەسی بێسەروشوێنیدا بەردەوامە

Address

Kasnazan

Telephone

+9647700990964

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when 964 دەرودراوسێ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share