سێنتڕاڵی کەرکوک

سێنتڕاڵی کەرکوک پێگەی فەرمی سێنتڕاڵی کەرکوک پارتی دیموکراسی و دادپەروەری پ.د.د

15/07/2025

عێراق یان هەرێمی کوردستان
لەبەردەم هەڕەشەدایە ..!

وتاری حەفتانە
عێراق دەولەتێکی دروست کراو لەسەر جۆر و پێکهاتەی نەتەوە و دین و مەزهەب و کلتور و کاڵچەرە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین دوای جەنگی جیهانی یەکەم و لە جارنامەی ئاشتی جیهانیدا بێ پرس و ئیرادەی ئەم پێکهاتانە دروست بووە وە عێراق لە مێژووی دروست بوونیەوە وەک دەوڵەتێکی شکستخواردوو لە مێژویی پێکەوە ژیانی نەتەوە و پێکهاتە جیاوەزەکاندا دەبینرێت بۆ پشتراست کردنەوەی وتەکان تەنها روداوەکانی ۱٠٠ ساڵی رابوردوو بەسە تا ئەم راستیەکان بۆ دەرکەوێت.

گەر بەخێرای بگەرێنەوە بۆ مێژووی دروست بوونی عێراق وەک دەوڵەت بەهەموو پێوەر و خوێندنەوەکانی دوای جەنگی جیهانی یەکەم عێراق دەولەتێکی بەزۆر پێکەوە نراوە، بەریتانیا لە دوای کۆتاییهاتنی جەنگی جیهانی یەکەم لە پێناو بەرژەوەندیەکانی خۆیدا و دوور لە ئیرادە و خواستی پێکهاتەکانی سێ ولایەت لە ولایەتەکانی خەلافەتی پیاوەنەخۆشەکە ( دەولەتی عوسمانی) واتە ولایەتی ، موسل ، بەغدا و بەسرە . لە چوارچێوەی ڕێکەوتننامەی سیڤەردا لە ساڵی ١٩٢٠ جوگرافیا و سنورەکانی کێشران . لەبەر ئەوەی هیچ یەك لە پێکهاتە سەرەکیەکانی ( شیعە، سونە و کورد) لەم قەوارەیە ڕازی نەبوون ،ئینگلیزەکان لە بنەماڵەیەکی هاشمیەکانەوە ( کە ئەو بنەماڵەیە عێراقی نین!) مەلیکێکیان بۆ دیاری کردوو ، بەسەر پێکهاتەکانیدا دایان سەپاند!

بەدرێژایی سەد ساڵی ڕابردوو پەیوەندی نێوان پێكهاتەکانی ئەم وڵاتە هاوسەنگی هێز دیاریکردووە، نەك یاسا و دەستور و پەیمانێکی کۆمەڵایەتی . لە دروست بونیەوە شیعەکان لە شۆڕشی بیست و کوردەکانیش بەڕابەری شێخ مەحمودی حەفید لە دژی ڕاپەڕین ، ئەمە زەمینەی بۆ سونەکان خۆشکرد ، بەهاوکاری ئینگلیزەکان دەسەڵاتی خۆیان لە بەسەر عێراقدا بسەپێنن. هەر بۆیە بەدرێژای ئەو ساڵانە پەیوەند کورد و شیعە ، هاوپەیمانیەتێکی ڕانەگەیەنرا بوو دەژی دەسەڵاتی سونەکان . بەڵام کە ئەمەریکا عێراقی داگیرکرد هاوکێشەکان پێچەوانە بونەوە ، کورد و شیعە لە ( زەوجێکی کاسۆلیکیدا) دەسەڵاتیان گرتە دەست و سونەکان بونە نەیاری عێراقی نوێ! ئەمڕۆ زەواجی نێوان کورد و شیعەش بە جیابونەوە کۆتایی هات!

دوو نەتەوە سەرەکیەکەی عێراق کورد و عەرەب ( کە دەستوری ساڵی ١٩٥٨ دانی پێداناون!) بەدرێژایی سەد ساڵی ڕابردوو هەمیشە لە شەڕ و ئاگربڕی کاتیدا بوون، سەڕایی سەدان ئەزمونی خوێناوی و تاڵ هێشتا لە هەرکات زیاتر بە یەکتری نامۆن و یەکتری ناناسن! لە یەکەم ڕۆژەوە دەسەڵاتە یەك لە دوای یەکەکانی بەغدا دژی هەموو شتێکی ئێمە بوون ، خوازیاری سڕینەوەی کەسایەتی و کولتور و مێژوو ، شارستانیەت و هەست و نەستی ئێمە بوون ، عێراقێك کە لەوەتەی دروستکراوە ئێمە بە دوژمنی خۆیی دەزانێت ! دەسەلاتدارەکانی هەمیشە بەشێکی گەورەی تاکتیکی سیاسیان لە سەر بناغەی فریودانی ئێمە ، دەستەمۆکردنی ئێمە ، گەمارۆدانی ئێمە ، زەلیلکردن و ملپێکەچکردنی ئێمە بنیات دەنێن! ئیترئێمە بۆ دەبێت ئینتمامان بۆ ئەم ولاتە هەبێت؟!

لە سەد ساڵی ڕابردوودا ئێمە هیچ ڕێگەیەك نەما تاقی نەکەینەوە بۆ ئەوەی سەربەرزانە پێکەوە هەڵکەین و بژین، ئەوانیش هیچ ڕێگەیەك نەما تاقی نەکەنەوە بۆ لەناوبردن و توانەوەمان ، کارگەشتە ئەنفال و جینۆساید و بەکارهێنانی جۆرەها چەکی کۆمەڵکوژ و قەدەغە کراو لە دنیادا. لە پێناو ئایندەیەکی باشتر بۆ منداڵەکانمان دەبێت ڕاسگۆیانە دانی پێدا بنێین ، هەم ئێمەش و هەم ئەوانیش شکستمان هێنا لەوەی بە شەڕ یان بە ئاشتی پێکەوە بژین ، ئەوەی ئەمڕۆ ڕودەدات ، تەنیا دەکرێت ناوبنێن قۆناخی ( پشووی جەنگاوەرێك) و خۆ ئامادەکردن بۆ قۆناغێکی تری شەڕ!

ئێمە ناکرێت بەشێکبین لە عێراق و دژی بە هێزبونی سوپایی عێراقیش بین ، ناتوانین دەولەتێك بین لە نێو دەولەتێکی تردا ، لە دنیایی ئەمرۆدا میللەتان و ولاتان خەریکی نزیک بونەوە و یەکگرتن و دروستکردنی قەوارەی سیاسی و جوگرافی و ئابوری گەورەترن . دیارە گەر بکرێت ئێمە لە چوارچێوەی ئەم عێراقەدا بمێنینەوە کارێکی باشەو لە بەرژەوەندیمانە ، بەلام لەسەر حسابی ماف و ئازادیەکانمان نا! پرسیارەکە ئەوەیە ئەوانی تر کە بریارە هاوبەشی ژیانی سیاسی و ئابوری و کۆمەلایەتیمان بن ، ئامادەن رێز لە مافەکانی ئێمە بگرن؟ دەیانەوێت بەیەکەوە بمێنینەوە؟

زۆر ئاسانە مەڕ بروا بە قەدەغەکردنی گۆشت خواردن بهێنێت، گرنگ ئەوەیە گورگ بروابهێنێت! هیچ کات یەکێتی خاک لە یەکێتی خەلک گرنترنیە ، هەم ئێمە دەبێت تەکلیفی خۆمان رۆشن کەینەوە و هەم ئەوانیش . بەم شێوەیەی کە لە سەد سالی رابردوەوە هێناومانە ، جگە لە مالوێرانی و رشتنی خوێنی زیاتر بەهیچ سەرەنجامێك ناگەین . تەنیا دورێگە لەبەردەمماندایە یان مانەوەمان لە چوارچێوەی عێراقدا بە هەموو ئەو خواستانەی کە هەمانە" ئەوان سەلماندیان ئەم رێگاچارەیە قبول ناکەن " یان جیابونەوەمان ، ئەم راستیە دەبێت هەم بۆ ئەوان و هەم بۆ خۆشمان رۆشنبێت بۆ داهاتو کەواتە یار و نەیار دەبێت خوێندنەوەیان بۆ ڕەوشی ئێستا و سەقامگیری داهاتوی عێراق هەبێت و بپرسین ئاخۆ عێراق وەک دەوڵەتێکی بەزۆرلکێنراو بەیەکەوە لەبەردەم هەڕەشەی هەڵوەشانەوەیە یان هەرێمی کوردستان لەداهاتودا .

ڕێکخەری گشتی پ.د.د
یاسین شێخ ساڵح بەرزنجی

-----------------------------------------

پەیامی بەرپرسی سکرتاریەتی پ..د.دخاتو د.سارا تواناپ.د.د پشگیری ماف و داوای سەرجەم مووچەخۆران و بەتایبەت مامۆستایانە  زۆر ...
12/07/2025

پەیامی بەرپرسی سکرتاریەتی پ..د.د
خاتو د.سارا توانا

پ.د.د پشگیری ماف و داوای سەرجەم مووچەخۆران و بەتایبەت مامۆستایانە زۆر پێویستە حوکمەتی هەرێم و حوکمەتی فیدڕاڵی بەدوای چارەسەری یەکجای مووچە و بژێوی مامۆستان و کۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بگەرێن چیتر ئەم چین و توێژە زیاتر برسی و بێ بژێوی مەکەن .

بەهەمن شێوە خاڵێکیتری هەستیار کە تایبەتە بە حوکمەتی هەرێمی کوردستان ئەویش برسیکردنی بێمووچە کردنی هێزی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستانە و بەبروای ئێمە ئەمە مەلەفێکی زۆر هەستیارە دەبێت ئاگاداربن.

هەر لایەنێک خەتای هەبێت نابێت هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکان بێ مووچە و بێ پارەبن دیارە هەریەکەوو ڕا و سەرنجێکی هەیە لەسەر نەناردنی مووچە و بوجەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکان بەڵام لە هەر حاڵەتێکدابێت نابێت هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکان بێ مووچە و بێ پارەبن
‎نەدانی مووچەی ۳ مانگی کۆی مووچەخۆران و موچەی پێشمەرگە و هێزەئەمنییەكان بەهەر بیانوویەك بێت، بەشدارە لەو سیاسەتە قێزەوەنەی دژی هەرێمی کوردستان و هاوڵاتی و پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان گیراوەتەبەر لە عێراقی فیدڕاڵی ئێستادا.!

بەڵام بە بڕوای ئێمە حوکمەتی هەرێمی کوردستان نابێت مەلەفی پێشمەرگە و و دەزگا ئەمنیەکانی بخاتەسەر مێزی گفتوگۆ لە عێراق و خۆی لەداهاتی ناوخۆ پێویستە بوجە و موچەیان بۆ دابین بکات.

د.سارا توانا
ڕێکخەری ئەکتی پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانی پ.د.د
سویسرا

19/06/2025

کورد هه‌میشه‌ هه‌ڵوێسته‌ سیاسیه‌کانی
پڕبوون له‌ تێگه‌یشتنی ئه‌خلاقی و سۆزداری بێ هێچ خوێندنەوەیەک بۆ ستراتیژ و تاکتیکی سیاسی .؟

وتاری حەفتانە / نوێ کراوەتەوە "

دەمەوێت بەم شێوەیە بچمەناو ئەمباسەوە کورد و سیاسیەکانی هەتا ئێستا هیچ ڕێکەوتنێکی هەرێمی و نێودەوڵەتی بە دکۆمێنت نەکردوە و هەڵوێستی سیاسی و سیاسیەکان پڕبوون لە تێگەیشتنی سۆزداری و خۆش خەیاڵی بەرامبەر یەک و دوژمنانی کورد و هەر هێزێکیتری نێودەوڵەتی هەربۆیە بەڵێنەکان و ڕێکەوتنەکان تەنها بەڵێنی سەرمێزی گفتوگۆ و بەتاڵ بوون ئەم هۆکارە هەتا ئێستا دیاردەیەکی ناعەقڵانی نێوو بزوتنەوەی شۆرشی کورد حوکومرانی کورد بووە .!

بەبڕوای من ئێمه‌ی کورد هێشتا له‌و ڕاستیه‌ تاڵه‌ حاڵی نه‌بووین که‌ سیاسه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی و هێز چوارچێوه‌که‌ی دیاری ده‌کات ، نه‌ك ئه‌خلاق و په‌یمان .کورد هه‌میشه‌ هه‌ڵوێسته‌ سیاسیه‌کانی پڕ بوون له‌ تێگه‌یشتنی ئه‌خلاقی و سۆزداری و خۆشخه‌یاڵی ، داخۆ نه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆمان له‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌گوزه‌رێن ، به‌شی ئه‌وه‌نده‌ سه‌ریان پێوه‌ ده‌مێنێت ، لایه‌کی تر کڵاوێکی تر، بکاته‌ سه‌ریان؟!

لە سەدساڵی پێشودا کورد و سیاسیەکانی کەسنەما ده‌ست به‌ پشتوێنه‌که‌یه‌وه‌ نه‌گرێت ،تا به‌شکم به‌ مافه‌ سه‌ره‌تایه‌کانی خۆی بگات و ئه‌میش وه‌ك باقی خه‌ڵکی ئه‌م جیهانه‌ ، له‌ چوارچێوه‌ی سیسته‌می جیهانیدا خاوه‌ن ساتۆ و قه‌واره‌ی سیاس سه‌ربه‌خۆیی خۆییبیت.

سه‌رنج بده‌ن:
- که‌ ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی گڵۆڵه‌ی که‌وته‌ لێژی ، به‌شێك له‌ سیاسی و ڕؤشنبیره‌کانی کورد به‌ هه‌لیانزانی و له‌گه‌ڵ به‌ریتانیایی مه‌زندا په‌یوه‌ندیاگرت و که‌وتنه‌ جموجوڵی سیاسی له‌ دژی عوسمانیه‌کان . به‌ڵام که‌ ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیه‌کان له‌ گۆڕ نرا ، ئینگلیزه‌کان له‌ لۆزاندا به‌ چه‌ند بۆندی بازرگانی کوردیان فرۆشته‌وه‌ به‌ ئه‌نقه‌ره‌!

- له‌ ئێران ، له‌ گه‌رمه‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌م و ئاکامه‌کانیدا ، کورده‌کان په‌یوه‌ندیان به‌ یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جارانه‌وه‌ کردووبوو ، ئومێدێکی گه‌وره‌یان به‌ سیاسه‌ته‌کانی هه‌بوو. به‌ڵام سۆڤیه‌تیه‌کان ئاوات و ئامانجی میلله‌تێکیان گۆڕیه‌وه‌ به‌ بۆندێك نه‌وتی ئێران و ئه‌وه‌ بوو شا توانی کۆماری تازه‌ له‌ دایك بووه‌که‌ی کورد سه‌ربڕێ و سه‌رکرده‌کانیشی له‌ سێداره‌ بدات!

- له‌عێراق کاتێك کورده‌کان له‌وه‌ نائومێد بوون حکومه‌تی ناوه‌ندی هیچ مافێکیان بسه‌لمێنێت ، له‌گه‌ڵ شاو ساواك هاوپه‌یمانیان پێك هێنا له‌ دژی حکومه‌تی عێراقی ، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی شا به‌ ئامانجه‌کانی خۆی گه‌یشت و له‌ ڕێکه‌وتننامه‌ی جه‌زائیردا کوردی فرۆش له‌ به‌رامبه‌ر ( شط عرب) دا ، نسكۆ به‌ سه‌د و په‌نجا هه‌زار پێشمه‌رگه‌ و جوڵانه‌وه‌که‌ی کرا.

- له‌ سوریا کورده‌کانی تورکیا هاوپه‌یمانیان له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌سه‌د پێکهێنا له‌ دژی تورکیا ، به‌ڵام ئه‌سه‌د له‌به‌رامبه‌ر کرانه‌وه‌ی سنوری بازرگانی و هه‌ڵگرتنی خاڵی گومرگی کورده‌کانی فرۆشت . ئه‌وه‌بوو ئۆجه‌لانی وه‌ده‌رنا و سه‌ره‌نجام له‌م گه‌ردوونه‌ فراوانه‌دا خێمه‌یه‌کی په‌نابه‌ری پێنه‌بڕاو ، ده‌ستگیر کرا!

- کاتێك که‌ ئه‌مه‌ریکا عێراقی داگیرکرد جگه‌ له‌ کورده‌کان هاوپه‌یمانێکی نه‌بوو له‌ ناوچه‌که‌دا ، نه‌ك له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌ هیچ شوێنێك سه‌ربازی ئه‌مریکی ناتوانێت بێچه‌ك به‌ ناو هاوڵاتیاندا بسوڕێته‌وه‌ له‌ کوردستاندا نه‌بێت ، به‌ڵام کاتێك کورده‌کان له‌ ڕاپرسیه‌کدا داوای سه‌ربه‌خۆییانکردوو تورکیا ، عێراق و ئێرانی دوژمنی ئه‌مه‌ریکا گه‌مارۆیان خسته‌ سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌ ، ئه‌مه‌ریکا وه‌ك نه‌ بای دیبێت و نه‌ بۆران ، پشتی کرده‌ ئه‌و خه‌ڵکه‌!

- له‌ سوریا ئه‌مه‌ریکا جگه‌ له‌ کورده‌کان هیچ دۆستێکی نه‌ له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمی ئه‌و وڵاته‌ و نه‌ له‌نێو به‌ ناو ئۆپۆزسیۆنه‌که‌یدا هه‌یه‌ . که‌چی کاتێك به‌به‌رچاوی دنیاوه‌ تورکیا به‌ هاوکاری داعش و قاعده‌ و باقی جڕوجانه‌وه‌ ئیسلامیه‌کان په‌لاماری عه‌فرین ده‌دات ، ئه‌مه‌ریکا و جیهان خۆیان ده‌که‌ن به‌ که‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت! ئه‌مه‌ریکا بۆ قه‌شه‌یه‌ك ئاماده‌یه‌ تا ئاستی تێکدانی په‌یوه‌ندیه‌ مێژوویه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیایی کۆنترین ئه‌ندامی ناتۆدا بڕوات و گورزێکی کوشنده‌ له‌ ئابوری تورکیا بدات ، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئاواره‌بوون له‌ ده‌ستدانی ژیان و کاری و ماڵی ده‌یان هه‌زار کوردی هاوپه‌یمانیدا ، مێشێك میوانی نیه‌!

- له‌ چوارچێوه‌ی ڕێکخستنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی هه‌ژموونی هێزه‌ جیهانی و ناوچه‌یه‌کاندا له‌ چه‌ند مانگی داهاتودا ، قه‌یرانی سوریا به‌جۆرێك له‌ جۆره‌کان یه‌کلای ده‌کرێته‌وه‌ . داخۆ ئه‌مجاره‌ش کێ و له‌ به‌ چه‌ند قوربانی و ئامانجه‌کانی ئێمه‌ بفرۆشێت ؟!

له‌ سه‌د ساڵی ڕابردوودا کورد نه‌یزانیوه‌ سیاسه‌ت بکات . ئێمه‌ هێشتا له‌و ڕاستیه‌ تاڵه‌ حاڵی نه‌بووین که‌ سیاسه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی و هێز چوارچێوه‌که‌ی دیاری ده‌کات ، نه‌ك ئه‌خلاق و په‌یمان .کورد هه‌میشه‌ هه‌ڵوێسته‌ سیاسیه‌کانی پڕ بوون له‌ تێگه‌یشتنی ئه‌خلاقی و سۆزداری و خۆشخه‌یاڵی ، داخۆ نه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆمان له‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و عێراقی فیدراڵی ئەمرۆدا ده‌گوزه‌رێن ، به‌شی ئه‌وه‌نده‌ سه‌ریان پێوه‌ ده‌مێنێت ، لایه‌کی تر کڵاوێکی تر، بکاته‌ سه‌ریان ؟!

گەر ئاوڕێکی خێرا بۆ پشتراست کردنەوەی وتارەکە و روداو رێکەوتنە سیاسی و ئابوریەکانی دوای روخانی دیکتاتۆریەت و دەسپێکی درروست بوونەوەی عێراقی نوێ بکەین هەمان هەستی خۆشخەیاڵی و ئەخلاقی لە بەڵێنەکاندا دەبینرێت کە لەسەر ئاستی ناوچەی و ناوخؤی عێراقی بەناوو فیدڕاڵ و نێودەوڵەتیش دیارە کورد و سیاسی دەسەڵات دارەکانی هەمان هەڵە و هەمان خۆشخەیاڵی سەدساڵی رابردوو تیایاندا دەبینرێت ئەم هۆکارەش هەرێمی کوردستان و و مەلەفی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوراست خستۆتە پەراوێزەوە کە کورد یەشتا لەوو ستراتیژە بە ئاگانەهاتوە کە هێز و ئابوری چوارچێوەی هەر دەسەڵاتێک و رێکەوتنێک دیاری دەکات وە بەدڵنیایەوە بەیەکگرتووی نەوەک پێچەوانەکەی وەک ئێستای سیاسەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسیەکانی .

ماوەتەوە بڵێم لەسەروبەندی ئەم گۆرانکاریە گەورەیەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوراست رودەدەن لە ئەنجامی جەنگی ئێران / ئیسرائیل کورد هیچکات ئەوەندەی ئێستا پەرو و بڵاو هەڵوێستی جیای نەبووە لەمەر چارەنوسی خۆی و ناچەکە بە زمانێکیتر بڵێم کورد دەڵی نە بای دیوە نە بۆران وە پێدەچێت دەرمانی سربونیان دابێتێ بۆیە دووبارەی دەکەمەوە کورد هه‌میشه‌ هه‌ڵوێسته‌ سیاسیه‌کانی پڕبوون له‌ تێگه‌یشتنی ئه‌خلاقی و سۆزداری بێ هێچ خوێندنەوەیەک بۆ ستراتیژ و تاکتیکی سیاسی بۆ داهاتوی خۆی .؟

یاسین شێخ ساڵح بەرزنجی
ڕێکخەری گشتی پ.د.د

هاورێیان وتاری نوێی جەنابی سەرۆکی پ.د.د بخوێنەوە

پەیامی جەنابی سەرۆکی  پ.د.دهەموو دەزانین کە هەرێمی کورودستان بە بارودۆخێکی سەختی پڕقەیرانی ئابووری و سیاسی تێدەپەرێ گەر ...
18/06/2025

پەیامی جەنابی سەرۆکی پ.د.د

هەموو دەزانین کە هەرێمی کورودستان بە بارودۆخێکی سەختی پڕقەیرانی ئابووری و سیاسی تێدەپەرێ گەر لەباتی چارەسەری ڕەوشەکە بکەین کێشە و قەیرانەکان زیاتربکەین و ململانێی سیاسیەکان تۆخبکرێنەوە ئەوا ئەمنی قەومی و مانەوەمان لە هەرێمی کوردستان لەم سەروبەندی گۆرانکاریانەی ڕۆژهەڵاتی ناوراست ناجێگیر و نادیار دەبێت وە تەنها ڕێگە لەبەردەم کوردبێت یەک گرتوویی ختابی سیاسی پلاندانان بۆ داهاتو لەسەرئاستی هەرێمی کوردستان لەم دۆغە مەترسیدارە دەربازمان دەکات .

ڕێکخەری گشتی پ.د.د
یاسین شێخ ساڵح برزنجی

پەیامی سەرۆکی پ.د.د دابەشبونی کورد بەسەر  جەمسەری سونی و شیعەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوراست سەنگ و قورسایی سیاسەتی کوردی لە ڕۆژه...
17/06/2025

پەیامی سەرۆکی پ.د.د

دابەشبونی کورد بەسەر جەمسەری سونی و شیعەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوراست سەنگ و قورسایی سیاسەتی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی ناوراست لاواز کردوە.!

لەسەروبەندی ئەم گۆڕانکاریانەی ئێستا لە ناوةکە و ڕۆژهەڵاتی ناوراست لە ئەنجامی شەری ئیسرائیل /ئێران گۆرانکاری گەورە ڕوودەدەن پێویستە کوردیش بیر لە دروستکردنی هاوپەیمانیەکی کوردی بکاتەوە و نەچێتە ژێر هەژمونی هیچ و بەرەیەکی شیعی و سونی بۆ خۆ ئامادەکردنی هەر ئەگەرێک کە رودەدات .!

ئێمە پێمان وایە بەم شێوەیە هەم سەنگی کورد و کارتی سیاسی کورد بەهێز دەبێت بۆ هەر ئەگەرێک هەم دەتوانن ماف و دەستکەوتی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان و پارةکانیتری کردستان بەدەست بخەن و لەسەرئاستی ناوچەی و ناوخۆ و نێودەوڵەتیش سەنگی کورد بەهێزتر دەبێت .

مەکتەبی ڕۆژنامەوانی ڕێکخەری گشتی پ.د.د
هەرێمی کوردستان

Address

Kerkuk

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سێنتڕاڵی کەرکوک posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share