اذاعة صوت خانقين - ئێزگەی دەنگی خانەقین

  • Home
  • Iraq
  • Khanaqin
  • اذاعة صوت خانقين - ئێزگەی دەنگی خانەقین

اذاعة صوت خانقين - ئێزگەی دەنگی خانەقین اذاعة صوت خانقین بخدمتكم على التردد ٩٠.١. للإتصال ‭0771 195 1010‬

26/08/2025
19/08/2025

هەڤاڵ عیماد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی ، بە یاوەری سۆزان مەنسوور ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ، ئەندازیار جواد فەیزوڵا قائیمقامی خانەقین ، سەردانی چادرگەی خوێندکارانی مانگرتووی کۆلیژی خانەقینی سەر بە زانکۆ گەرمیانی کرد .

لەو سەردانەدا لە نزیکەوە عیماد ئەحمەد گوێبیستی داواکارییەکانی خوێندکاران بوو ، کە خۆی لە دانپێدانانی بڕوانامەکانیان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق ودامەزراندنیان دەبینیەوە ، بۆ ئەوەش هەموو پشتگیری و پشتیوانییەکی یەکێتی بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دووپاتکردەوەو دڵنیاکردنەوە لە رێگای نوێنەرەکانی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم و عیراق و ئەنجوومەنی نوێنەران هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە .

عیماد ئەحمەد وتیشی نابێت بەهیچ پاساوێک گەنجانی خانەقین بێبەش بکرێن لە دامەزراندن و مافەکانیان زەوتبکرێت بۆیە یەکێتی پارێزەری پاراستنی ماف و خواستەکانتان دەبێت و لەهەموو هەنگاوەکاندا لەگەڵتان دەبین

09/08/2025




سۆشیال میدیا بەم پۆستە بهەژێنن لە کۆمێنت بەشداربە

دەباشان . Dabashan

بەخۆشحاڵیەوە دوای هەوڵێكی زۆر، وا حەق بۆ حەقدار دەگەڕێتەوە، موژدەی ئەوەش بەجوتیارانی خۆشەویستمان دەدەین لەگەڵ هەڤاڵەكانم...
05/08/2025

بەخۆشحاڵیەوە دوای هەوڵێكی زۆر، وا حەق بۆ حەقدار دەگەڕێتەوە، موژدەی ئەوەش بەجوتیارانی خۆشەویستمان دەدەین لەگەڵ هەڤاڵەكانمان بەردەوام دەبین بۆ جێبەجێكردنی تەواوی رێنماییەكان و رێكارە پێویستەكان، بۆ ئەوەی بەبێ هیچ كێشەیەك بچنەوە سەر زەوی و زاری خۆیان و چیتر هەر خۆیان خاوەنی زەوی و زارو نیشتمانی خۆیانن.

08/07/2025

لەبارەگایی مەڵبەندی (٨)ی ڕێکخستنی خانەقینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەئامادەبوونی بەرپرسانی یەکەمی لایەنە سیاسیەکوردستانیەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و پارێزگایی دیالە
کۆبونەوەیەکی هاوبەش لە پرسی بەنایاسایی بوونی ناحیەی قەرەتەپە بەقەزا کۆبونەوە
دواتر لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هەڤاڵ شێرکۆمیروەیس ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین ناوەرۆکی کۆبونەوەکەی خستەڕوو وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامە نوسانی دایەوە

05/06/2025

بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم و هیوای جەژنێکی پڕ کامەرانییان بۆ دەخوازم.

نیگەرانم لەوەی مووچەخۆران بەبێ وەرگرتنی مووچەکانیان پێدەنێنە ئەم جەژنەوە، ئەوە غەدرێکی گەورەیە کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەو مافە سەرەتاییەیان بێبەش بکرێن.

دڵنیابن دوای جەژن هەوڵەکانمان چڕتردەکەینەوە تاوەکو تەواوی بەربەستەکان لابدەین و بەهەر رێگەیەک بێت دەرچەیەک بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە گەورەیە بدۆزینەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

Address

Khanaqin

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when اذاعة صوت خانقين - ئێزگەی دەنگی خانەقین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share