10/09/2025
دوبارە ئائومێدى و تەنها هیوایەک .... مۆرینۆ کۆتایی هاتوە ؟
ئێوارەیەکى بەهارى ساڵى 2004 ، جیهان شایەتحاڵى لەدایک بوونى راهێنەرێک بوو کە هەرگیز نەناوى هەبوو نە ناوبانگ ، ئەو گەنجەش جۆزێ مۆرینۆ بوو ، لێرەوە چیرۆک و درەوشانەوەو زەمەنى زێرین و کاتی دەرکەوتنى ئەستێرەى سیوەیلە .
لە دوای بردنەوەى چامپیۆنزلیگ ، ئێوارەیەکیان مۆرینۆ هەناسەى توند بوو ، بەئەستەم دەیتوانى هەوا هەڵمژێت کاتێک ئۆفەرەکەى چێلسى هاتە بەردەمى و پێیان ووت : ئیدى تۆ کاپتنى کەشتیەکەى بلوزى .
لە لەندەن مۆرینیۆ شۆڕشێکی گەورەی لە تۆپی پێدا کرد و لە ماوەی پەنجا ساڵدا یەکەم نازناوی پریمەرلیگی گەیاندە چێلسى و گەنجینەیی یانەکەى دەوڵەمەند کردو جامەکانی زیادکرد و خەیاڵی تاکتیکی خۆی فراوانتر کرد، پاشان ئینتەرمیلان هاتە ئاراوە، کە تیایدا لاپەڕەیەکی لەبیرنەکراوی نووسی بە دەستەبەرکردنى سێ نازناوى مێژوویی لە ساڵی ٢٠١٠، پێش ئەوەی بچێتە ڕیاڵ مەدرید و باڵادەستی ناوخۆیی بارسێلۆنا بشکێنێت.
چانس و بەخت و زەمەن پشتى تێکرد، کاتێک لە 2013 دووبارە گەڕایەوە چێلسى لە 2015 دووبارە نازناوى پرێمەرلیگى بردەوە بەڵام سیحرەکەى بوو بەهەڵم و ئەنجامەکانى بەرەو لێژى رۆشت و لەوێ دەکرا .
پاشان مانچێستەر یونایتد شانازییەکانى یانەکەى بەخشى بە مۆرینۆ و کردى بەراهێنەر ، سەرەتا باشى هێنا ، دواتر بەهۆى لێدوانە توند و مشتومڕەکانى لە 2018 دووخرایەوە .
لە 2018 ڕویکردە تۆتنهام ، ئەوان تینوى نازناوبوون ، یانەکەى گەیاندە فایناڵى جامى یانە پیشەگەرەکان کەچى بەر لەیارییەکە بەچەند رۆژێک دەرکرا .
2024 هاتە ئیتاڵیا ، گوڕوتینێکى زۆرى بەخشى بە سیریا ئەى لەگەڵ رۆما کۆنفرانس لیگی بردەوە بەڵام لە کۆتایدا لەوێش دەرکرا .
ئەمجارەیان نۆرەى تورکیا و فەنەربەخچەیە ، بەڵام هەر لەسەرەتاوە ئاماژەکان ڕوون بوون کە جۆزێ ناتوانێت هەڵبکات هەربۆیە مێژوو دوبارە بوەوەو دەرکرا .
ئێستا مۆرینیۆ لە گۆڕەپانێکدا وەستاوە، ژیانی وەرزشی پڕە لە نازناو: سەرکەوتنەکانی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ پۆرتۆ و ئینتەر، نازناوی ناوخۆیی لەگەڵ چێڵسی و مەدرید، پاڵەوانێتی لە چوار وڵاتی جیاوازدا، لەگەڵ ئەوەشدا هەڵگری چەواشەکاری دووبارەبوونەوەی دەرکردنە.
تۆپی پێی مۆدێرن گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە: نەوەی نوێی یاریزانان هەستیارترن، تاکتیکەکان خێراتر و بوێرترن، ڕاهێنەرە گەنجەکانیش بە شێوازی هێرشبەری داهێنەرانە پێشەنگایەتی دەکەن.
پرسیارەکە ئەمەیە: ئایا مۆرینیۆ توانای ئەوەی هەیە خۆی بدۆزێتەوە؟ ئایا پێداچوونەوە بە شێوازەکانی دەکات و بیرۆکەکانی نوێ دەکاتەوە بۆ ئەوەی هاوسەنگ بێت لەگەڵ گۆڕانکارییەکان؟ ئەگەر ئەو کارە بکات، ڕەنگە دەرفەتێک بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی کاروانی وەرزشی خۆی لە شوێنپێی ئەنچیلۆتیدا زیندوو بکاتەوە،ئەگەر نەیکات، مێژوو وەک ڕاهێنەرێک لەبیری دەکات کە لە سەرەتاوە شکۆمەندی بەدەستهێناوە.
ئاکۆ بیبانى