07/09/2026
🔹یه‌كێتیی دژی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌وه‌ستێته‌وه... "قبوڵیناكه‌ین"
👈17 لێپرسراوی به‌ش به بڕیاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق بۆ كۆمپانیای نه‌وتی باكور دامه‌زرێنراون، له‌و ژماره‌یه هه‌ریه‌كه له كورد و توركمان چوار لێپرسراوی به‌شیان به‌ركه‌وتووه، زۆرینه‌ی پۆسته‌كانی تر دراون به پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب، به‌پێی وته‌ی هه‌ڵۆ جه‌باری، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له به‌غدا.
👈هه‌ڵۆ به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دادپه‌روه‌ری و هاوسه‌نگی پێكهاته‌كان له دابه‌شكردنی ئه‌و پۆستانه‌دا رچاونه‌كراوه، بۆیه له په‌رله‌مانی عیراق سكاڵامان كرد و نیگه‌رانییه‌كانمان گه‌یانده وه‌زاره‌تی نه‌وت، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره".
👈وتیشی "ئه‌و پرسه هه‌ستیاره، كه‌ركوك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و ده‌بێت رچاوی هاوسه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی بكرێت له دابه‌شكردنی پۆسته‌كاندا".