22/05/2026
لە ماوەی رابردوودا، شاهين ئاغا هەوڵ و خزمەتێکی زۆری بۆ خەڵکی کەرکووک و تایبەت بە کۆمەڵگەی کاکەیی پێشکەش کردووە، و بە هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوامی خۆی توانیویەتی رۆلی گرنگ لە خزمەتکردنی خەڵک و گەیاندنی داواکارییەکانیان هەبێت.
هەروەها بە هاوکاری و پشتیوانییە بەردەوامەکانی، هەندێک پۆستی گرنگ و کاریگەر بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کەرکووک و پێکهاتە جیاوازەکانی دەستکەوتووە، کە ئەمەش بەشێکە لە هەوڵەکانی بۆ پشتگیری و بەهێزکردنی کۆمەڵگە.
شاهين ئاغا تەنها لە بواری فەرمی و پۆستدا نەوەستا، بەڵکو هەمیشە لەگەڵ خەڵک بووە و بە دڵسۆزی و بەرپرسیارێتی مامەڵەی لەگەڵ کێشە و داواکارییەکانیان کردووە، و هەوڵی داوە دەنگی هاووڵاتیان بگەیەنێتە شوێنی پەیوەندیدار بێ جیاوازی.
ئەم هەڵوێست و خزمەتانە وای کردووە ناوی شاهين ئاغا بە ڕێز و خۆشەویستی لە نێوان خەڵکدا بێتە یاد، چونکە بە دڵسۆزی و ئیخلاص خزمەتی خەڵک و کۆمەڵگەی خۆی کردووە.
هیوادارین هەمیشە سەرکەوتوو و سەرفراز بێت و بەردەوام بێت لە خزمەتکردنی خەڵک و شارەکەی بە دڵسۆزی .