Shwan Kurd

Shwan Kurd "هەموومان شوانین، هەموومان بەرپرسیارین"

24/08/2026

ڕۆڵی گەنجان لە دروستکردنی دواڕۆژێکی گەورەدا!

د. عبدالدائم هەورامانی
لە سێیەمین پۆدکاستی ئوممەت

لینکی تەواوی پۆدکاستەکە لە کۆمێنتە…




نەتەوەیەک لە ژێر هەڕەشەی سڕینەوە!دۆخی ئیگۆرەکان لە ئێستادا و لەم ساڵدا بە یەکێک لە قورسترین و ئاڵۆزترین دۆسییە مرۆییەکان...
23/08/2026

نەتەوەیەک لە ژێر هەڕەشەی سڕینەوە!

دۆخی ئیگۆرەکان لە ئێستادا و لەم ساڵدا بە یەکێک لە قورسترین و ئاڵۆزترین دۆسییە مرۆییەکان دادەنرێت، چونکە حوکوومەتی چین سیاسەتی دەستبەسەراگرتن و تواندنەوەی کولتووری گواستووەتەوە بۆ قۆناغێکی نوێی یاسایی و تەکنەلۆلۆجی.

لە ڕێگەی دەرکردنی یاسای نوێ، وەک: “یاسای پێشخستنی یەکڕیزیی نەتەوەییەوە“ هەوڵی سڕینەوەی یەکجارەکیی زمان و ناسنامەی ئایینییان دەدات لە کاتێکدا منداڵانیان بە زۆر لە خێزانەکانیان جیا دەکەنەوە و دەیاننێرنە ناوەندەکانی دەوڵەت بۆ گۆڕینی بیری فیکری، لە لایەکی ترەوە سیاسەتی سەرکوتکردن و گوشارخستنەسەر چالاکوانانی تاراوگە بە ڕێگەی بارمتەگرتنی کەسوکاریان لە ناوخۆی چین بەردەوامە!

بە واتایەکی تر ئەوەی ئێستا زۆر مەترسیدارە ئەوەیە کە ئەم ئەشکەنجە و تواندنەوەیە بە یاسا پاڵپشتی دەکرێت، نەک وەک پێشتر کە هیچ پاساوێکی یاساییان بۆی نەبوو!

سەرەڕای سەپاندنی سزای توند و خستنە لیستی ڕەشی کۆمپانیا چینییەکان لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە لە بەرامبەر بەکارهێنانی کاری زۆرەملێ، بەڵام پەکین هەموو ئەم تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە و دۆخەکە وەک هەوڵێک بۆ سەقامگیری و گەشەپێدان وەسف دەکات بێ ئەوەی تا ئێستا چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کۆتاییهاتنی ئازارەکانیان هاتبێتە ئاراوە.

22/08/2026

لێرەوە دەست پێ دەکەینەوە لەگەڵ د. عبدالدائم هەورامانی!

🔻ئایا ئوممەتی ئیسلامی کەوتووە یان تەنها لاواز بووە؟!
🔻چۆن لە عەقڵییەتی حیزبایەتییەوە بچین بەرەو عەقڵییەتی دەوڵەتداری؟!
🔻سەڵاحەدینی ئەیوبی چۆن گەنجانی دروستکرد پێش ئەوەی قودس ڕزگار بکات؟!
🔻 خوێنی خاکی شەهیدان نیشانەی سەرکەوتنە نەک شکست!
🔻چۆن ڕوحێکی زیندوو لەگەڵ خودا دروست بکەین لەناو ئەم هەموو گوناهەدا؟!

لینکی تەواوی پۆدکاستەکە لە کۆمێنتدایە…



ڕۆژێکی بێ کردار!ئەو ڕۆژەی دەڕوات بەبێ کارکردن بۆ ئیسلام، دەبێتە شکست و حەسرەت بەسەر خاوەنەکەیەوە لە قیامەتدا.خۆت بخە ناو...
20/08/2026

ڕۆژێکی بێ کردار!

ئەو ڕۆژەی دەڕوات بەبێ کارکردن بۆ ئیسلام، دەبێتە شکست و حەسرەت بەسەر خاوەنەکەیەوە لە قیامەتدا.

خۆت بخە ناو ناوچەی کردەوە چاکەکان، تا لەوێدا بجوڵێی ئەگەر لاوازی و سستیش ڕوویان تێکردی.
دەوری خۆت بدە بەو کەسانەی قسە و پەرۆشییان سەرخستنی ئیسلام و بەرزکردنەوەی ئاڵا و دروشمەکانییەتی.

وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُمْ بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ ۖ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا (الكهف: ٢٨)

واتا: تۆ هەر دەگەڵ ئەوانە بە کە سبەینان و ئێواران بۆ دیداری پەروەرندەیان بە نزان و تەنیا ڕەزای ئەویان دەوێ و چاو لەوانە هەڵمەبوێرە بۆ ژینی پڕ زەرق و بەرقی ئەم دنیایە.

ڕەگ وڕیشە و مێژووی ئیگۆرەکان! ئیگۆرەکان یەکێکن لە کۆنترین گەلە تورکەکانی ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی ئاسیا، خاوەنی مێژوویەکی دە...
19/08/2026

ڕەگ وڕیشە و مێژووی ئیگۆرەکان!

ئیگۆرەکان یەکێکن لە کۆنترین گەلە تورکەکانی ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی ئاسیا، خاوەنی مێژوویەکی دەوڵەمەند و شارستانییەتی پێشکەوتوو و پێگەیەکی ستراتیژیی گرنگن. ​

تورکستانی ڕۆژهەڵات نیشتمانی ڕەسەنی ئیگۆرەکانە کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای چین و بەشێکی گەورەی ڕووبەری وڵاتەکە پێک دەهێنێت، هەرێمەکە دەکەوێتە سەر ڕێگای ئاوریشمی مێژوویی و وەک دەروازەی چین بۆ «ئەوراسیا» و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت و خاوەنی یەدەگی گەورەی خەڵوز و گازی سروشتی و نەوت و کانزاکانی وەک یۆرانیۆم و زێڕە لەگەڵ بەرهەمهێنانی زۆرترین ڕێژەی لۆکە لە چیندا.

​سەرچاوەی ئیگۆرەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی پێش زایین و هۆزەکانی «توران» کە ناوەکەیان لە سەدەی حەوتەمی زایینیدا بە مانای یەکێتی و هاوپەیمانی دەرکەوت و لە سەدەی هەشتەمدا ئیمپراتۆری خۆیان لە مەنگۆلیا دامەزراند.
​ئیگۆرەکان لە ژیانی کۆچەرییەوە گوازرانەوە بۆ شارنشینی و شار و ڕێگاوبانیان بنیات نا، زمانەکەیان سەر بە خێزانی زمانی «تورکیی ئاڵتایی»یە و خاوەنی پیتی تایبەتی خۆیان بوون و لە سەردەمی میرنشینەکانیاندا بە شێوەیەکی خێرا بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی و تەلارسازی و زانست و ئەدەب و فەلسەفە گەشەیەکی گەورەیان بەخۆوە بینی.

​پێش ئیسلام پەیڕەوی ئایینی جۆراوجۆر بوون وەک: شامانیزم و بودایی و مانەوی و زەردەشتی و مەسیحی، پاشان لە سەدەی دەیەمی زایینیدا و لە سەدەی دەوڵەتی «قراخانی»ـدا ئیسلام بە شێوەیەکی فراوان بڵاو بوویەوە و بوو بە ئایینی زۆرینەی گەلەکە.

​لە سەدەی سێزدەهەمدا کەوتنە ژێر دەسەڵاتی جەنگیزخان و پاشان بنەماڵەی «مانشو»ـی چینی ناوچەکەیان داگیر کرد و لە سەدەی نۆزدەهەمدا ناویان لێ نا «شینجیانگ» واتە "هەرێمی نوێ" و ئیگۆرەکان چەندین جار ڕاپەڕینیان کرد و لە سەدەی بیستەمدا کۆماری سەربەخۆیان ڕاگەیاند، بەڵام بە هۆی هێزە دەرەکییەکان نسکۆیان پێ هێنرا.

​لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا سوپای چینی کۆنتڕۆڵی ناوچەکەی کردەوە و ناوی ناوچەکەی گۆڕی بۆ هەرێمی شینجیانگی ئیگۆری خاوەن حوکمی ذاتی کە لە ئێستادا لەلایەن دەسەڵاتدارانی چینەوە ڕووبەڕووی کۆتوبەند و سیاسەتی توند بووەتەوە.

چل و یەک هەزار حافز قورئان لە ئەنبار!کۆتایی بە چوارەمین خولی پێشبڕکێی گەورەی قورئانی (اجیال القرآن) لە پارێزگای ئەنبار ه...
18/08/2026

چل و یەک هەزار حافز قورئان لە ئەنبار!

کۆتایی بە چوارەمین خولی پێشبڕکێی گەورەی قورئانی (اجیال القرآن) لە پارێزگای ئەنبار هات بە بەشداریی نزیکەی چل و یەک هەزار حافزی قورئانی پیرۆز لە چین و توێژی جیاواز.

ئەم ژمارە گەورەیە نیشانەی زیندوێتیی ئیرادەی نەوەی نوێیە لە سەردەمێکدا کە گەنجەکانمان پێویستیان بە قەڵغانێکی فیکری و ئەخلاقی هەیە بەرانبەر ئەو شەپۆلانەی مرۆڤ بەکاڵا دەکەن.

لە ڕێوڕەسمی کۆتایی ئەم پێشبڕکێیەدا بە ئامادەبوونی زانا و شێخ و کەسایەتییە ئایینییەکان، خەڵات و ڕێزلێنان بەسەر بەشداربوواندا دابەش کرا و قورعە بۆ چەندین سەفەری عومرە ئەنجام درا.

خودای گەورە پاداشتی ماندووبوونی خزمەتکارانی قورئان و دەستە ڕەنگینەکانی پاڵپشتیکەرانی ئەم جۆرە پرۆژە پیرۆزانە بە خێر و بەرکەت بداتەوە و کارەکانیان بکاتە توێشوویەکی گرانبەها بۆ دواڕۆژ.

18/08/2026

نهێنییەک کە هەمووان بەرەو ڕێگەی ڕاست دەبات!

د. نەجات عەباس زەنگەنە

لینکی تەواوی ڤیدۆکە لە کۆمێنتدایە…

چیرۆکەکە تەواو نەبووە، ئوممەت هەڵدەستێتەوە!بەم زووانە!وێنە گەورەکەی ئوممەت ناکرێت بە تەواونەکراوی جێ بهێڵین، ناکرێت لاوا...
17/08/2026

چیرۆکەکە تەواو نەبووە، ئوممەت هەڵدەستێتەوە!
بەم زووانە!

وێنە گەورەکەی ئوممەت ناکرێت بە تەواونەکراوی جێ بهێڵین، ناکرێت لاوازیی ئوممەت کۆتا دێڕی چیرۆکەکە بێت، بۆیە لەگەڵمان بن تا لە خزمەت «د. عەبدولدائیم هەورامانی»دا، چیرۆکەکە تەواو بکەین، لە لاوازییەوە بەرەو هەستاوە!


پێنج ساڵ خزمەت دوای وێرانی!ئەمڕۆ پێنج ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر شکانی ئەمریکآ لە ئەفغآن و سەرکەوتنی تێکۆشەرە ڕەسەنەکانی خاکە...
16/08/2026

پێنج ساڵ خزمەت دوای وێرانی!

ئەمڕۆ پێنج ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر شکانی ئەمریکآ لە ئەفغآن و سەرکەوتنی تێکۆشەرە ڕەسەنەکانی خاکەکە بەسەریاندا.
لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا، حوکوومەتی نوێ هەوڵێکی زۆری داوە تاوەکوو دوای بیست ساڵ داگیرکاری و وێرانکاری ئەمریکآ، ژێرخان و ئابووری وڵات، هاوشانی کەرتی پەروەردە ببوژێننەوە.

دراوی ئەفغآنی بەنزیکەی سەدا بیست بەرامبەر دۆلار بەرزبووەتەوە، کێڵگەکانی تلیاک کە پێشتر هەموو وڵاتەکەیان تەنی بوو، گۆردران بۆ کشتوکاڵ و هەناردەی بەرهەمی ناوخۆیی دەستی پێ کردووە، کار لەسەر دەرهێنانی کانزا بەنرخەکانی زەوی دەکرێت وەک زمروود، ڕێژەی سوو لە بانکەکاندا بۆ سفر دابەزێنراون و کۆتایی بە سیستەمی سووخۆری هێنراوە.

هاوکات حوکوومەت کار لەسەر بەرزکردنەوەی داهاتی خەڵکی دەکات کە لە هەژارییەکی زۆردان بە هۆی داگیرکاری بیست ساڵەی ئەمریکآ، دووبارە مەنهەجی قوتابخانەکان دادەڕێژنەوە و چارەسەری ئاڵوودەبووانی تلیاک دەکەن.

تاوانەکانی وەک کوشتن، دزی، گەندەڵی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیان کردووە و حوکوومەت شەریعەتی ئیسلام وەک دەستووری وڵات دەناسێنێت.

ئەمە تەنیا لە ماوەی پێنج ساڵدا!

عاتف نەجیبدڕندەیەک لە پێستی مرۆڤدا!عەمید عاتف نەجیب، کوڕە پوور و کەسێکی نزیکی بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشووی سووریا بووە. نا...
15/08/2026

عاتف نەجیب
دڕندەیەک لە پێستی مرۆڤدا!

عەمید عاتف نەجیب، کوڕە پوور و کەسێکی نزیکی بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشووی سووریا بووە. ناوبراو پێشتر پۆستی سەرۆکی لقی ئاسایشی سیاسی لە پارێزگای درعای سووریا بەدەستەوە بووە.

عاتف نەجیب وەک یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی هەڵگیرسانی شۆڕشی سووریا لە ساڵی 2011 دەناسرێت؛ کاتێک فەرمانی دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانی چەند منداڵێکی دا لە درعا، بە هۆی نووسینی دروشمی دژ بە دەسەڵات لەسەر دیوارەکان، کە یەکێک لەو منداڵانە حەمزەی خەتیب بوو.

حەمزە خەتیب لە کاتی دەستبەسەرکرنیدا لە ناوەندە ئەمنییەکاندا، ڕووبەڕووی دڕندەترین و دەیان شێوازی توندی ئەشکەنجەدان بووەوە. پاش ڕادەستکردنەوەی تەرمەکەی بە خێزانەکەی لە مانگی ئایاری 2011ـدا، شوێنەوارەکانیان بە ئاشکرایی لەسەر جەستەی دەردەکەوتن؛ لەوانە: شکان و تێکشکانی ئێسکی پەراسوو، چەناگە و هەردوو چۆک، بوونی شوێنەواری سووتان بە جگەرە بە بەشە جیاوازەکانی جەستەیدا (وەک ڕووخسار، قاچ و ئەژنۆکان)، لێدان و شێواندنی جەستە بە کێبڵ و ئامێری کارەبایی، بڕینەوە و بریندارکردنی جەستە، بوونی شوێنەواری گولە لەسەر بەشێک لە جەستەی و، شکاندنی ملی.

ئەمەش بووە هۆی تەقینەوەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان. خۆپیشاندانەکان لە سووریا زیاتر کڵپەی سەند، تاوەکوو دوای سیازدە ساڵ لە شۆڕش، حوکوومەتی بەشآر ئەسەد ڕووخا.

دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو لە کۆتایی ساڵی 2024ـدا، لە سەرەتای ساڵی 2025 لە ناوچەی لازقییە، عاتف نەجیب لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سووریای نوێوە دەستگیر کرا. پاشان لە چوارچێوەی دادگاکانی دادپەروەریی انتقالی لە دیمەشق دادگایی کرا و بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوان دژ بە مرۆڤایەتی، کوشتن و ئەشکەنجەدان، لەلایەن دادگای جناياتەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.

خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرمووێت:
[لِمَنِ الْمُلْكُ الْيَوْمَ لِلَّهِ الْوَاحِدِ الْقَهَّارِ] هەروەها دەفەرمووێت:
[الْيَوْمَ تُجْزَى كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ لَا ظُلْمَ الْيَوْمَ إِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ] ئەم دۆخەی ئێستای عاتف نەجیب، کە بە جلوبەرگی زیندانەوە دەهێنرێتە قەفەسی دادگا، بە تەواوی ڕەنگدانەوەی ئەم ئایەتەیە؛ چونکە ئەو دەسەڵات و ستەمەی پێشتر هەیبوو کۆتایی هات و لە بەرامبەر کردارەکانیدا کەوتە بەر لێپرسینەوە و دادپەروەریی خودایی بەسەریدا جێبەجێ بوو.

Address

Kirkuk

Telephone

+9647508569495

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Shwan Kurd posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Shwan Kurd:

Shortcuts

Share