24/11/2024
علی طەنطاوی 27 ساڵ قازی بووم بینیم زۆرترین حاڵەتی تەڵاق لەدوو خاڵەوە دەستیان پێکردووە
یەکەم: توڕەبوونی کوێرانەی پیاوان
دووەم: وەڵامە ڕەقەکانی ئافرەتان
ئەم دوو حاڵەتەش هۆکاری سەرەکین بۆ لێکترازانی خێزان.
دکتۆر محمد خانی دەڵێت: لە مەجلیسێک ئامادەبووین بۆ ژن مارەبڕین،کاتێک کوڕەکە هەستا دەستی باوکی کچەکە ماچ بکات،باوکی کچەکە بەکوڕەکەی گوت: "لەشوێنی خۆت دانیشە من دەستی تۆ ماچ دەکەم،بەس پیاوی چاکبە لەوسەرەوە بێ ڕێزی بە خۆت و بە کچەکەی من مەکە و کۆمەڵێک خێزان توشی کێشە و شەڕ و ئاژاوە مەکە"
بؤية تكاية...ئەگەر لەترسی قسەی خەڵک و لەبەر قسەی خەڵک، ئەگەر لەبەر سێڵفی و ڕەسمگرتن ژن دەهێنن و شوو دەکەن،
ئەو کارە هەر مەکەن باشترە…