ئاسمانی کەرکوك Sky Kirkuk

ئاسمانی کەرکوك Sky Kirkuk بەخێربین بۆ پەیجی ئاسمانی کەرکوک ھەڵقوڵاوی ناخی گەنجانی و لاوانی کەرکوکە

بەخێربین بۆ پەیجی ئاسمانی کەرکوک هاوڵاتی خۆشەویست گەر دەتەوێت هەموو هەواڵەکانی شاری کەرکوک بزانیت ئەوا لایکی ئەم پەیجە بکە و ئاشنا ببە بە هەموو هەواڵەکان

10/06/2024

لە کەرکوک
بەشداریکردنی یەک مانگ ئینتەرنیت و راوتر کراوە بە 10 هەزار دینار ✅✅✅

02/06/2024

بەپەلە بەپەلە…

بەڕێز دكتۆر (شاخەوان عبداللە) لەسەر دانانی پارێزگاری كەركوك هات دەنگ دەڵێت بەزووترین کات پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووک دادەنێین

🔸لـیزا فـەلـەکـەدیـن کـاکـەیـی ، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی: پارتی داوای پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک دەکات.🔹هەر بڕیارێ...
17/05/2024

🔸لـیزا فـەلـەکـەدیـن کـاکـەیـی ، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی: پارتی داوای پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک دەکات.

🔹هەر بڕیارێك لە بەرژەوەندی کەرکوک بێت پشتیوانی دەکەین.

🔹لەکەڵ مانەوەی ڕاکان جبوری پارێزگاری پێشوی کەرکوک نین.

🔹پارتی داوای پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک دەکات.

🔹کێشەمان نیە پارێزگاری کەرکوک دووساڵ بە دووساڵ بێت.

🔹هیچ ڕێککەوتنمان لەگەڵ عەرەب و تورکمان نەکردوە.

🔹گفتۆگوەکانمان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خۆجێی کەرکوک بەردەوامە.

🔹گۆڕستانە کوردیەکانیش لە کەرکوک تەعریب دەکرێن.

🔹بە ئاڵای کوردستانەوە گەڕاینەوە کەرکوک.

🔹کەرکوک لای پارتی پرسێکی ستراتیژییە.

پارتی ھاوکاری گەیاندە خیزانە کەم دەرامەتەکانی کەرکوکبەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک _گ...
19/03/2024

پارتی ھاوکاری گەیاندە خیزانە کەم دەرامەتەکانی کەرکوک

بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک _گەرمیان بە ھەماھەنگی لەگەڵ لقی ٣ی کەرکووک سەبەتە خۆراکیان بە سەر ١٥٠٠ خێزانی ھەژار وکەم دەرامەت لە شاری کەرکووک و دەوروبەری دابەش کرد

پەیامی پیرۆزبایی دکتۆر کەمال کەرکووکیبەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی یارسان (قەوڵتاس)بە هاتنی جەژنی یارسان (قەوڵتاس)، گەرمتری...
26/01/2024

پەیامی پیرۆزبایی دکتۆر کەمال کەرکووکی
بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی یارسان (قەوڵتاس)

بە هاتنی جەژنی یارسان (قەوڵتاس)، گەرمترین پیرۆزباییمان ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیی لە ھەموو شوێنکی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین.

خەبات و قوربانیدانی پێکھاتەی دڵسۆز و شۆڕشێگڕی ڕەسەنی کاکەیی و مێژووی بەرخۆدان و تێکۆشانیان بۆ بەدیھێنانی مافە ڕەوا و زەوتکراوەکانی گەلی کوردستان جێگای ڕێز و پێزانینمانە و کار دەکەین بۆ بەدیھاتنی کەشوھەوایەکی ئارام بۆ پێکەوژیانی ئاشتییانە و پاراستنی مافەکانیان ومافی گشت پێکھاتەکان لە گشت ڕوویەکەوە.

ڕۆڵی پێکھاتەی سەربەرز و ستەملێکراوی کاکەیی لە شۆڕشەکانی گەلەکەمان و بەتایبەت لە شۆڕشی ئەیلول و گوڵان جێگای شانازی و سەربەرزین.

لەم ڕۆژە گرینگەدا، بە بۆنەی ھاتنی جەژنی یارسان ( قوڵتاس)، سڵاو و ڕێز بۆ گیانی پاکی شەھیدە سەربەرزەکانی پێکھاتەی کاکەیی و گشت شەھیدانی کوردستان دەنێرین.

دوو بارە جەژنی یارسان (قەوڵتاس) لە خوشک و برا کاکەییەکان پیرۆز بێت و، هەمیشە سەربەرز و سەرکەوتوو و لە جەژندا بن.

دکتۆر کەمال کەرکووکی
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک - گەرمیانی
پارتی دیموکراتی کوردستان
26ی کانوونی دووەمی 2024

ئاڵای کوردستان رەمزی خوێنی رۆڵەکانمانە لە کەرکوک دیسانەوە رژێمی بەغدا بە بیانوو و لە ژێر ناوی جیاواز تەعریب دەکات و دەیە...
04/01/2024

ئاڵای کوردستان رەمزی خوێنی رۆڵەکانمانە لە کەرکوک

دیسانەوە رژێمی بەغدا بە بیانوو و لە ژێر ناوی جیاواز تەعریب دەکات و دەیەوێ ئاڵای کوردستان لە قوتابخانە کوردیەکانی کەرکوک قەدەغە بکات لە رێی بەرێوبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک ، بە بڕیارێک کە لەو پەڕی نەفەسی شۆڤێنیەت دەرکراوە و تاکە مەبەست لێی دژایەتی کردنی کورد و کوردستانی بوونی کەرکووکە، لە شارەکە .

ئەوەی کە ڕوو دەدات لە کەرکوک پەلەقاژەی مەرگی تەعریب چیەکانە و بە بڕوای من فشارخستە سەر کوردە بۆ وەدەر نانیان یاخود سڕینەوەی ناسنامەیان لە کەرکوک ،چونکە ئاڵای کوردستان ئاڵایەکی دەستووری و یاساییە کە رەمزی خوێنی شەهید و بەرگری پێشمەرگەیە .

هەر چەندە لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر بە هەموو شێوەیەک هەوڵدرا هەموو بۆنە و رەمزە نەتەوەییەکانمان قەدەغە بکەن، بەڵام هەمیشە گەنجانی نەبەردی کەرکوک رێگربوون و بەردەوام بوونە لە بەرگری کردن لە کوردستانی بوونی کەرکوک، بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و یادکردنەوە نەتەوەییەکان .

دەمەوێ ئەوە بە ڕوون ئاشکرا و بە دلێرانە بڵێم لە هیچ لایەن و کەسێک قبوڵ ناکەین، بە هەر بیانوویەک بێت دەست بۆ ئاڵای کوردستان و پیرۆزیەکانمان بەرێت و وەکو قوتابیان و گەنجانی کەرکوک بە هەستێکی قوڵی نەتەوایەتی دژی دەوەستینەوە، و ئەگەر پێویست بکات خۆمانی بۆ بەخت دەکەین .

دلۆڤان مەجید
کادری لقی کەرکوکی یەکێتی قوتابیانی کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی بەرپرسی لـقـــ۳ــی پارتی دیموکراتی کوردستان سەری ساڵی نوێی زاینی به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زاینیەوە، پی...
31/12/2023

پەیامی پیرۆزبایی بەرپرسی لـقـــ۳ــی پارتی دیموکراتی کوردستان سەری ساڵی نوێی زاینی

به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زاینیەوە، پیرۆزباییەکی گه‌رم ئاراسته‌ی جەنابی سەرۆك بارزانی و ‌ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و هاونیشتمانیانی شاری کەرکووکی دڵی کوردستان سه‌رجه‌م هاونیشتمانیانی کوردستان و عێراق ده‌كه‌م.

لە ساڵی نوێدا ئامانج و کاری له پێشینەمان رەخساندنی کەشێکی ئارام و لەبار دەبێت بۆ هاونیشتمانیانی شاری کەرکووک و ناوچەکە و تێدەکۆشین لە پێناو خۆشگوزەرانی و فەراهەمکردنی ژیانی تاک بە تاکی کەرکووکییە خۆراگر و سەربەرزەکان
لە خودای گەورە داواکارین ساڵی نوێ ، ساڵی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی بێت بۆ نەتەوەکەمان.

دووباره‌ ساڵی نوێ له‌ هه‌موو لایه‌ك پیرۆزبێت و هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی چاره‌سه‌ركردن و كۆتایهاتنی قه‌یرانه‌كان و به‌دیهاتنی، خۆشی و كامه‌رانی بۆ كوردستانیان و کەرکووکی دڵی کوردستانی خۆشه‌ویست بێت.

م. محمد کەمال
بەرپرسی لـقــ۳ــی / کەرکووك
پارتی دیموکراتی کوردستان

 رەخساندنی هەلی کار بۆ لاوان، بە بڕیاری "مەسروور بارزانی" سەرۆکوەزیرانی کوردستان، لە کەرتی تایبەت پێویستە ٧٥٪ دەستی کاری...
26/12/2023



رەخساندنی هەلی کار بۆ لاوان، بە بڕیاری "مەسروور بارزانی" سەرۆکوەزیرانی کوردستان، لە کەرتی تایبەت پێویستە ٧٥٪ دەستی کاری خۆماڵی دەرفەتی پێبدرێت.

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان ….ئەمڕۆ لەدوای کۆتایی هاتنی جیاکردنەوە و ژماردنەوەی دەنگی تایبەت لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق...
24/12/2023

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان ….

ئەمڕۆ لەدوای کۆتایی هاتنی جیاکردنەوە و ژماردنەوەی دەنگی تایبەت لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەمەوێت ئەوە رابگەیەنم کەدواجار کورسی کورد بۆ هەلبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەناوچەکانی دەرەوەی هەریمی کوردستان وەکو پێویست و لەئاست خواستی خەلکی کوردستان بەگشتی و کوردستانیانی ئەو ناوچانە نەبو ، جا هۆکارەکەی هونەری بیت یان بابەتی تەنزیمی و تەنانەت کەمتەرخەمیش بیت ، هەرچەندە لەدوای ٢٠٠٥ وە یەکەم جارە کورد لەنیوەی کورسیەکانی کەرکوک کەمتر بهێنێت بەلام ئەوەی گرنگە توانرا لە کەرکوک کورد وەکو پێکهاتە زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجومەنی پاریزگا ببات و بەپلەی یەکەم بمینیت ، بۆیە هەرچی زووە دەبیت تیمی کوردی بۆ گفتوگۆ و دانوستاند لەگەل پێکهاتەکانی تر بۆ دانانی کەسیکی دلسۆزی کورد وەکو پارێزگا لەکەرکوک و پۆستە گرنگەکانی تریش لە موسل و شارەکانی تر دەست بەکاربن و بەرنامەیەکی چری هەمەلایەن بۆ ئەو ناوچانە دارێژن و لەگەل پێکهاتەکانی تر گفتوگۆیان لەبارەوە بکریت ، ماوەتەوە بلێم سوپاسی هەموو هاوڵاتیانی خۆشەویست و نیشتیمانپەروەری کەرکوک و سەرجەم ناوچەکانی دەرەوەی هەریم بکەم کە دەنگی خۆیان بۆ پاراستنی شوناسی ئەو ناوچانە دا ، هەروەها سوپاسی سەرجەم کاندیدەکان بکەم کە شەوو رۆژیان خستە سەریەک بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگ بۆ لیستەکەیان ، سوپاسی تایبەتیش بۆ کادرە دلسۆزو خەمخۆرەکان ئەوانەی ئەرکی خۆیان بەباشی جێ بەجێ کرد ، لەکۆتاییدا هیوادارم هەموولایەک سودی لە هەڵەکان وەرگرتبێت و هۆکاری دابەزینی دەنگی کوردیش هەرکەس و لایەنیک بیت سزای حزبی و یاسایی خۆی وەرگریت .

مامۆستا حەسەن مجيد سەردانی ئەو گەنجەی کرد کە لە لایەن چەند شۆڤێنیەک هێرشی کرایە سەر لە نزیک بینایی پارێزگای کەرکوک
20/12/2023

مامۆستا حەسەن مجيد سەردانی ئەو گەنجەی کرد کە لە لایەن چەند شۆڤێنیەک هێرشی کرایە سەر لە نزیک بینایی پارێزگای کەرکوک

خەڵکی خۆنەچەمێنی شاری کەرکوک ..هەموو هەڤاڵانم لە سەنگەری خەبات و کوردایەتی ..سەرەتا دەمەوێ زۆر سوپاسی ڕابەر و مەرجەعی نە...
19/12/2023

خەڵکی خۆنەچەمێنی شاری کەرکوک ..
هەموو هەڤاڵانم لە سەنگەری خەبات و کوردایەتی ..

سەرەتا دەمەوێ زۆر سوپاسی ڕابەر و مەرجەعی نەتەوەییمان ڕێزدار سەرۆک بارزانی بکەم بۆ پێدانی متمانەی جەنابیان بەئێمە کە سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بین لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ..
هەروەها زۆر سوپاسی سەرۆک و جێگران و ئەندامانی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکوک ـ گەرمیان و بەرپرسی لقی ۳ ی بەڕێز و هەموو هەڤاڵانم لە دەستەی کارگێڕ و هەموو بەرپرسی لیژنە ناوچەکان و هەموو ئەندامان و کەوادر و لایەنگرانی پارتییمان دەکەم کە لەماوەی بانگەشە ماندوو بوون لەگەڵمان و ئەزێتیان کێشا ..
هەروەها سوپاسی یەکە بەیەکەی هەموو مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و لاوان و ئافرەتان و هەموو چین و توێژەکانی شارەکەم دەکەم کە متمانەی خۆیان بەخشی بەئێمە و پاڵپشتی تەواویان کردین بۆ بردنەوە و دەرچوونمان لە هەڵبژاردنەکان ..
سوپاسی بێ پایانم بۆ هەموو خزمان و دۆستان و برادەران و عەشیرەتی شێخان و هەموو خەڵکی بەشەرەفی شاری کەرکوک بەبێ جیاوازی کە لەماوەی ڕابردوو پێشوازی گەرمیان لێکردین و متمانەی خۆیان پێمان بەخشی ، وە إن شاءالله لە جێی متمانەی خەڵکی خۆڕاگری شارەکەمان دەبین ..
لێرەوە بە هەموو تاکێکی کەرکوکی ڕادەگەیەنم کە کەرکوک هەر دەمێنێتەوە بەشاری پێکەوە ژیان و یەکتر قبوڵکردن و هەموو هەوڵێکی خۆمان ئەدەین لەماوەی داهاتوو کە داکۆکیکاری بەهێزبین لە مافەکانی ئێوە و هەموو هەوڵێک ئەدەین کە بۆ داهاتوو حکومڕانیەکی پاک و بێگەرد و عادیلانە لە پارێزگای کەرکوک بێنینە کایەوە و هەر ساغ و سەلامەتبن ..

مامۆستا حسن مجید شێخانی
سەرۆکی لیستی پارتی دیمکراتی کوردستان

هیوادارین بەیانی دەنگی خۆتان بدەن بە کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان محامی انس جمال19197✌🏻
17/12/2023

هیوادارین بەیانی دەنگی خۆتان بدەن بە کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان محامی انس جمال
19
197
✌🏻

Address

Kirkuk
964

Telephone

+9647508484963

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئاسمانی کەرکوك Sky Kirkuk posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to ئاسمانی کەرکوك Sky Kirkuk:

Share