Saman sardar :: سامان سردار

Saman sardar :: سامان سردار پەڕەى فەرمى ڕۆژنامەنووس سامان سەردار لە پلاتفۆڕمى فەیسبوک

01/06/2025

تەنەکەچی له دەرمانخانە دەرمان ئەدات بە نەخۆش

ئەمڕۆ ئادار بەڵام بەبێ یەکبوو، لە جیهانی سەرمایەداریدا کەس نیە  پشتگری چینی بەشمەینەتی کرێکاران بکات.
01/05/2025

ئەمڕۆ ئادار بەڵام بەبێ یەکبوو، لە جیهانی سەرمایەداریدا کەس نیە پشتگری چینی بەشمەینەتی کرێکاران بکات.

تکایە ئەم پەیامە بەدکتۆر عەلی جەمیل بگەیەننسەرەتا ئەو کارەی کە دکتۆر عەلی جەمیل و لیژنەهاوبەشەکانی قایمقامیەت دەیکەن، کە...
29/04/2025

تکایە ئەم پەیامە بەدکتۆر عەلی جەمیل بگەیەنن

سەرەتا ئەو کارەی کە دکتۆر عەلی جەمیل و لیژنەهاوبەشەکانی قایمقامیەت دەیکەن، کە چاودێری بازاڕ و ئەو شوێنانە دەکەن پەیوەستە بەژیانی هاوڵاتیان کارێکی زۆر پیرۆزە، بەڵام زیاد دووبارەکردنەوە ئەو دەستەواژەی (هسه يجي شرطة ياخذونكم) بە پێکەنیەوە و ڤیدیۆکردنی لەگەڵ هەموو کەسێک بڵاوکردنەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان، لە پیرۆزی و ئامانجی کارەکەیان کەم ئەکاتەوە، بگرە ئەبێتە شتێکی گاڵتەجاڕی و بابەتە سەرەکییەکە لە بیری خەڵک ئەباتەوە.

بۆئەوەی دکتۆر عەلی جەمیل سەرکەوتنی زیاتر بەدەست بهێنت و زیاتر خۆشەویست بێت لای خەڵک دەبێت سەرنجی لای ئەرکە پیرۆزەکەی بێت، نەک ڕستەیەک بڵێت ببێتە "ترێند " لەسۆشیال میدیا.

وادەی کاراکردنی فۆڕمی خۆراک درێژکرایەوە سەرچاوەیەکی تایبەت لە فەرمانگەی خوراکی کەرکوک پێڕایگەیاندم" کاتی کاراکردنی فۆڕمی...
25/04/2025

وادەی کاراکردنی فۆڕمی خۆراک درێژکرایەوە

سەرچاوەیەکی تایبەت لە فەرمانگەی خوراکی کەرکوک پێڕایگەیاندم" کاتی کاراکردنی فۆڕمی خوراکی (بایعی) ئەلکترۆنی لە ڕێگەی ئەپی تایبەتەوە بۆ بەروای 15 / 5/ 2025 درێژکراوەتەوە، بەوهیوایەی هاوڵاتییان بتوانن فۆڕمەکانیان کاربکەن.

سەرچاوەکە وتیشی هەر کەسێک هەڵەیەک یان کەموکوڕیەک لە شێوازی پڕکردنەوەی فۆڕمەکەدا بێت، دەبێت سەردانی فەرمانگەکەیان بکات و عەرزوحاڵی خۆی (عەریزەیەک) پێشکەش بکات بۆئەوەی کێشەی بۆ چارەسەربکەن.

لە وڵامی پرسیارێکم سەبارەت بەکارکردنی (جی پی ئێس)لەسەر ئەپەکە، وتی هیچ شتێک نیە، زانیاریم نیە لەبارەی ئەوەی کێشە دروست بکات.

لینکی ئەپی کاراکردنی فۆڕم. https://play.google.com/store/apps/details?id=com.ht.iq

لینکی فێرکاری پڕکردنەوەی فۆڕم.https://youtu.be/n3_tAVNMRi0?si=Pp0t-i65Z-NFZ-Pr

گەنجانی شارەکەم بۆ کوێ بڕۆین !؟یەکێک لە سیماکانی شار و شارستانی بونی چەندین شوێنە بۆ پشودان یان شوێنکی گشتی هاووڵاتیان و...
19/04/2025

گەنجانی شارەکەم بۆ کوێ بڕۆین !؟

یەکێک لە سیماکانی شار و شارستانی بونی چەندین شوێنە بۆ پشودان یان شوێنکی گشتی هاووڵاتیان و گەنجان ڕوی لێبکەن و کاتەکانیان لەوێ بە ئاسودەی بەسەر بەرن، بەڵام لە کەرکوک چی شوێنک هەیە بۆئەوەی گەنجان ڕولێبکەن؟
بۆنمونە لە سلێمانی پارکی گشتی و هەواری شار دوو دیارترین شوێنی شارەکەن، لە هەولێر پارکی سامی ئەعبدولڕەحان و منارە دوو دیارترین شوێنن نەک هەر هاوڵاتیانی شارەکەی خۆیان بەڵکو هاوڵاتیانی شارەکانی دیکەی کوردستان و خواروی عێراق ڕووی لێدەکەن.
ئەی کەرکوک کوێ هەیە ؟ گەنجان ڕوو له کوێ بکەن؟ ئایە ئێمە باخی گشتیمان هەیە شونێکمان هەیە گەنجان ڕوو لێبکەن و کاتەکایان لێبەسەرببەن و ڕوو لە شتی خراپ یان شوێنی خراپ‌ نەکەن لە بەرامبەرمەری، دەبێت گەنجان و خێزانەکانی شار لە لەلای بەرپرسانی شار لە هەموو شتێک گرنگتربن، ناکرێت تۆ خوەنی سێ بەنداوی ستراتیژی بیت کە خۆی ئەبینێتەوە لە بەنداوی دووبز و بەنداوی شیرین و بەنداوی خاسە، تاوەکو ئێستا هیج پرۆژەیەکی گەشتیاری لەسەر بنتیان نەنراوە، یان قەڵایەکی دیار و دێرینی هەیە نەتوانراوە بە نوژەنبکرێتەوە، بکرێت بە شوێنکی گەشتیاری، ئەوە باسی یاریگای ئۆڵۆپی کەرکوک ناکرێت بووە، کردنەوەی لای وەرزشکاران بووە بە خەون.
چارەسەر بنیاتنانی شوێنی گەشتاری و سەوزکردنی چواردەوری شارە وەک ئەوەی لە شارەکانی دیکە هەیە، داری گونجاو بهێنن لەگەڵ کەشوهەوای کەرکوک بگونجێ و بەردەوام چاودێری بکرێت.
یان هانی بازرگان و پارەکان بدرێت کەرتی گشتی لە شارەکە ببوژێنەوە و شوێنگەلێک دروست بکەن، بتوانرێت گەنجان و خێزەنەکان کاتەکانیان تێدا بە ئاسودەیی بەسەربەرن.

بڕیاردانی بێ ئیرادە، بڕیاردانی کوێرانەیە
27/02/2025

بڕیاردانی بێ ئیرادە، بڕیاردانی کوێرانەیە

بەفر نیعمەتە یان عەزابکە دەوڵەمەند بیت، بەفر دەبێتە بیانوویەک بۆ کڕینی جلی تازە و ڕۆشتن بۆ یاری خلسکێنەی سەر بەفر و چێژو...
23/02/2025

بەفر نیعمەتە یان عەزاب

کە دەوڵەمەند بیت، بەفر دەبێتە بیانوویەک بۆ کڕینی جلی تازە و ڕۆشتن بۆ یاری خلسکێنەی سەر بەفر و چێژوەرگرتن لە ژیان.

بەڵام خوا ئەو ڕۆژە نەهێنێت، کە هەژاربیت و بەفر ببارێت
لە بێکاربوونی باوکە کرێکارەکەتەوە بیگرە تا کون تێبوونی پێڵاوەکانت و دڵۆپە کردنی سەقفی خانووەکەت.

بۆچی دەبێت پارە دیاری بکات؟

حسێن پەناهی

زمانی دایک دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1952و پاش سەربەخۆیی هیندستان لە ساڵی 1946. دوای ئەوەی پاکستان لە هیندستان جیابووەوە کە ئەو...
21/02/2025

زمانی دایک دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1952و پاش سەربەخۆیی هیندستان لە ساڵی 1946. دوای ئەوەی پاکستان لە هیندستان جیابووەوە کە ئەو کاتە ویلایەتی بەنگلادیش بەشێکی لکێنراوبوو بە پاکستانەوە. زمانی ئۆردوو زمانی فەرمی هەردوو بەشی روژهەڵات و رۆژئاوای پاکستان بوو. بەشی رۆژهەڵاتی ئەو کاتی پاکستان بەنگالی بوون و ناچارکرا بوون کە زمانی ئوردوو بەکار بێنن لە هەموو بوارەکانی ژیانییاندا.

ساڵی 1952 ژمارەیەک قوتابی زانکۆی داکا دژی سیاسەتی یەکزمانی ناڕەزاییان دەربڕی، 11 کەس بەدەستی ھێزە ئەمنییەکانی پاکستان کوژران و، ساڵی 1956 دەوڵەت بەناچاری دانی بە زمانی بەنگالیدا نا.

رێکخراوی یۆنسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی 1999 رۆژی 21 ی شوباتی ھەموو ساڵێکی وەک رۆژی جیھانی زمانی دایک ناساند و، ئەو رۆژەی وەک بیرھێنانەوەیەک بۆ قوربانیانی بەنگلادیش بە رۆژی زمانی دایک دیاریکرا.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، بڕیاریدا یەك سەعات دەوامی فەرمانگە حكومییەكان كەمبكرێ...
19/02/2025

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، بڕیاریدا یەك سەعات دەوامی فەرمانگە حكومییەكان كەمبكرێتەوە.

من خۆم بووم خۆم سێدارە هەڵوەشاوەکەم سەر لەنوێ دروستکردەوە و بە شانی خۆم هێنامەوە بەردەم بەغدا! من خۆم بووم خۆم ماری سڕبو...
17/02/2025

من خۆم بووم خۆم
سێدارە هەڵوەشاوەکەم
سەر لەنوێ دروستکردەوە و
بە شانی خۆم هێنامەوە بەردەم بەغدا!
من خۆم بووم خۆم
ماری سڕبووی ئەم عێراقەم
سەرلەنوێ گەرمکردەوە
تا پێوەم با!

شێرکۆ بێکەس

ڕایەکی جیاواز لەسەر مردنی وریا حەمە کەریم هەرچەندە نەمویست هیچ بڵێم لەسەر مردنی کاکە وریای کۆچکردووە بەڵام، سەرنجێکم هەی...
10/02/2025

ڕایەکی جیاواز لەسەر مردنی وریا حەمە کەریم

هەرچەندە نەمویست هیچ بڵێم لەسەر مردنی کاکە وریای کۆچکردووە بەڵام، سەرنجێکم هەیە ویستم ئەوە بخەمەڕوو کە تازە کاک وریا ڕۆشت ئەبێت ئێمە پێش لەدەستدانی گەوهەرەکان قەدر و نرخیان بزانین.

وەک ئەوەی لە کتێبی سێشەمانێک لەگەڵ مۆری، کاتێک (مۆری ) ئەچێت بۆ مەراسیمی ناشتنی برادەرێڪی ،ئەبینێ هەموویان بە دێڕێك وەسفی مردووەڪە ئەڪەن و هەموو قسەڪان جـوانیشن.

مۆریش ڪە ئەگاتە ماڵەوە تەواوی خزم و ڕەفـیقەڪانی ڪۆ ئـەڪاتـەوە و ئەڵێ وای دانـێـن مــن مـردووم، ئادەی چـیـتان هـەیـە بـۆ مـن ئـێسـتا پـێـمی بڵێن ئاخر گـوناحە ئەو هەموو شـتـە جوانە بـوتـرێـت و مـن خـۆم گـوێـم لـێـی نەبـێـت و لەژێـر خاڪـدابـم.

:

Address

کەرکوک
Kirkuk
36001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Saman sardar :: سامان سردار posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share