
21/01/2023
نامەی پشیلەیەک بۆ ئەو کەسەی ژەهری خستۆتە ناو کیسە شیرەوە بۆ خۆی و بێچوەکانی..
من ئەو پشیلە برسیە بووم .پێم وابوو لە کیسە شیرەکەتان وێنەی ڕەحم و بەزەیتانە بۆمان.دەتانەوێ من بێچوە برسیەکانم تێر بکەن.کەچی نەمان زانی ئەو کارە خێر خوازیەی ئێوە دەبێتە ڕۆژی ڕەشی و ماڵ وێرانی خۆم بێچوە برسیەکانم...!
تۆ نازانی ئێمەش پێویستیمان بەلەتێ نان و قومێک شیرە تاوەکو بژین....
ئێمە چ تاوانێکمان هەبوو بەوجۆرە بێویژدانیە ژەهر خواردت کردین....
ئەو دڕندەیە چیە لەناوگۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا هەیە.دژ بە ئاژەڵەکان...
خۆ ئێمەش بۆ ئەوە هاتوینەتە ژیان تاوەکو بە خۆشی بژین...
چێژ وەرگرین. نەک بۆ دەردە سەری و کوشتن و ژەهراوی کردن.خۆ ئێمە بە هەموو شتێک ڕازین.
بەو،بەرماوەو خۆراکو ئێسقانە کە ئێوەی مرۆڤ فڕێی دەدن.
ئێوەی مرۆڤ هێندە بێویژدانن. ئەو خواردن بەرماوەی ماوەتەوە فڕی دەدەنە ناو حاویە سەرە داخراوەکان .بەڕەوای ئێمەی برسی نازانن....
ئەی نازانن ئێمە چەندە پێویستیمان بەوبەشەبێ کەڵکەی ئێوە هەیە کە فڕی دەدەنە ناو حاویە داخراوەکان....
تازە من و بێچوەکانم لە ناو چووین بەودیارەیە ژەهراویەی ئێوە...
ئایە ئێوە دڵتەنگ دەبوون بە بینینی ئێمە لە سەر جادەو کۆڵانەکان..
لە بەردەم دەرگاو لەناو باخچەو لە دەم جۆگەو لە ژێر کەپری ماڵەکانتان....
خۆ ئێمە چی ترمان نەدەویست جگە لە ژیانێکی سادەو ساکار دەمان ویست تەنها تێربیین و برسی نەبین...
لە بیرت نەچێت ئەو خودایەی تۆی هێناوەتە بوون..هەر چۆن ژیان و مردنی بۆ ئێوە داناوە..
بۆ ئێمەش ژیانو نەمانی داناوە..
دڵنیابە خۆم بێچوە برسیەکانم لەلای ئەو خوایە سکاڵات لێ دەکەین..
داوای تۆڵە سەندنەوەو ژەهر خواردی خۆم بێچوەکانم دەکەم..
ئەوکات تۆ چ وەڵامێکت دەبێت بەرامبەر بەو خوایەی ئاگای لە هەموو جووڵەو نیازو نهێنی هەموو بوونەوەرێکە.....؟