
25/07/2025
ئەحمەد شەرع، برای دین و شەریكی جولەكە!
هەر چەندە بەراورد لە نێوان تاوانەكانی بەشار ئەسەدو ئەحمد شەرعدا بكەین لە ماوەی حكومرانیان بە سەر سوریاوە، ئەوا ئەحمەد شەرع بەراورد بە رۆژەكانی حكومرانییەكەی رووی بەشاری سپیكردۆتەوە و تاوان و كوشتن و وێرانكاری و پرۆژەكانی زۆر لە بەشار ئەسەد پیسترن..
🔹لە سەردەمی بەشار ئەسەدی مرۆڤكوژدا، یەك گرتە ڤیدۆ لە سۆشیال میدیا بڵاو كرایەوە كە ریشی پیاوێكی بە تەمەن هەڵدەكێشت، بەڵام لە سەردەمی گروپی احمد شەرع بە هەزاران دیمەنی لەو شێوەیە بڵاو كرانەوە.
🔹لە سەردەمی بەشاری دڕندەو خوێنمژدا، دەیان دیمەنی كۆمەڵكوژی بڵاوكرانەوە، بەڵام لە سەردەمی احمد شەرعدا زیاتر.
🔹لە سەردەمی بەشار ئەسەدا، چەند دیمەنێك لە فرێدانە خوارەوەی هاوڵاتی لە بیناكانەوە بیستراوە، بەڵام لە سەردەمی احمد شەرعدا بە دەیان هاوڵاتی بێ چەك لەسەر بینابەرزەكانەوە فڕێدراونەوە خوارەوە و بە شانازیەوە دیمەنەكانیان بڵاوكراونەتەوە.
🔹لە سەرەتای رۆژانی وەرگرتنی دەسەڵاتی سوریان سەدان كەسی كوشت بە ناوی (فلولی رژێم)
🔹ئەحمد شەرع قەتڵوعامی عەولەكانی كرد، بە بیانووی ئەوەی سەر بە بەشار ئەسەد بوون...
🔹قەتڵوعام و ماڵ دزین و تاڵانكاری دروزیەكانی راگەیاندن بە بیانووی ئەوەی بێ دینن..
🔹بڕیاڕی شەری داوە دژی كورد بە بیانوی جوداخوازی، ترسی لە هێزی هەسەدەو هاوپەیمانان جاڕێ شەڕەكەیان دواخستووە...
🔹ئیسرائیل بە قوڵایی ٤٠٠كم بە ئازادی لە ناوسوریادا دەسوڕێتەوە
🔹بە ویستی خۆی كوێ بوێت وێرانی دەكات و احمد شەرعیش نابێت یەك قسە بكات.
🔹بە پێی رێكەوتنی نێوان احمد شەرع و جولەكە ئەوا ٣ پارێزگا لە چەك دادەماڵێن احمد شەرع بە میوانیش بۆی نییە بچێتە ئەو شارانەوە و جۆڕێك لە سەربەخۆیان دەبێت (كۆنفیدراڵی)
🔹ئەوەی احمد شەرع، بۆ ئیسرائیلی ئەكات، ئەگەر بەشار ئەسەد بیكردایە، ئەوە احمد شەرع، هەر ئەبو محمد جۆلانی دەبوو! بەشار ئەسەدیش وەك بنەماڵەی ئەل سعود بۆ هەمیشە لە سەر كورسی دەسەڵات دەمایەوە....