08/10/2025
بەناوی خوای گەورە - پێشبینی ڕەوشی کەشوهەوا - ڕۆژی هەینی 10/10/2025 دووەم بارستە هەوای ساردی ئەمساڵ ڕوودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و قۆناغێکی نوێی دابەزینی پلەکانی گەرما دەست پێدەکات و بۆ ماوەی 4 ڕۆژ بارستە هەواکە کاریگەریی دەمێنێتەوەو پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بە ڕێژەی 9 بۆ 10 پلە دادەبەزن ، بە گشتی کەشوهەوای پایزە دەبێت و کەشەکە فێنکی تەواو بۆ سارد دەبێت ، پەتای وەرزی بەربڵاوە حەزەر بکەن و ئاگاداری تەندروستیتان بن ، لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان و قەزای پێنجوێن و دەوروبەری و حاجی ئۆمەران کاتژمێر 10ی شەو بۆ بەرەبەیان پێویستان بە بەکارهێنانی ئامێرەکانی گەرم کەرەوە دەبێت ، پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی.