
22/09/2025
بەڕێز مامۆستا عرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٢/٩/٢٠٢٥ لە بارەگای لقی مەکتەبی سیاسی لە شاری سلێمانی لەگەڵ بەرپرس و کارگێڕو ژمارەیەک لە ئەندامانی ناوچەی ڕابوونی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبوەوە.
مامۆستا عیرفان دەستخۆشی لێ کردن و سوپاسی کردن کە ماندوونەناسانە لەخزمەتی ڕابوونی ئیسلامیدابوون،
هەروەها هانی دان لەسەر بەردەوامی و خۆڕاگری لە سەر یەک مەنهەجی و قوتابخانەی مامۆستامەلاعوسمان کە لەسەرەتاوە یەک تێڕوانینمان هەبووە لەسەر خەبات و بێداری بانگەوازی ئیسلامی.