تۆفان tofan

تۆفان tofan بە ئەدەبەوە قسە بکەن بۆ ئەوەی بەئەدەبەوە وەڵام بدرێنەوە

شاسوار تۆ بەنیاز نیت بمری؟یەکەم غەدری شاسوار عەبدلواحید لە کێ بوو!پێش هەموو شتێک دەمەوێ بە خوێنەر بڵێم کە بابەتەکە پەیوە...
17/10/2024

شاسوار تۆ بەنیاز نیت بمری؟
یەکەم غەدری شاسوار عەبدلواحید لە کێ بوو!
پێش هەموو شتێک دەمەوێ بە خوێنەر بڵێم کە بابەتەکە پەیوەندی بە بانگەشەو حزبایەتییەوە نییە، لەبەردەم خوای گەورەدا بەرپرسیار دەبم لەسەر ئەم قسانەی دەیکەم، تەنها ویستم شاسوار عەبدلواحید بەدرۆ بخەمەوە، کە لەبەرچاو خەڵک و لەسەر شاشەی تیڤییەکان دەڵێ لە ژیانمدا غەدرم لەکەس نەکردوە!، هەروەها باسی غەدری حزبەکانی دەسەڵاتیش دەکات!، دەی خوای گەورە لەگەڵ دزەکانی دەسەڵات حەشرت بکات.
من لێرە یەکەمین غەدری شاسوارتان بۆ ئاشکرا دەکەم، بۆیەش باسی دەکەم، چونکە دڵنیام دوایەمین غەدری نابێت، کورد دەڵێ "خویەک فێربوی بە شیری، قەد تەرکی ناکەی بە پیری".

خەڵکی دەبێ بزانن ئەو کەسە (شاسوار عەبدلواحید) بەناوی خواوە درۆ دەکات و سوێند دەخوات، کەسێک کە سوێندی درۆی بەناوی خوا خوارد، ئیتر خەڵک چییە درۆیان بۆ نەکات.
خەڵکانێک پێیانوایە حزبەکان قسەو درۆو سیناریۆ بۆ شاسوار دروست دەکەن، بۆیە باوەڕیان پێیەتی! ئێمە حەقمان بە حزبەکان نییە خوا هەموویان بکات بە قوربانی یەک کوردی پاک و دڵسۆزو لەخواترس، رەنگە حزبەکانیش درۆی بۆ دروست بکەن، وەک چۆن خۆشی ئوستازی درۆیە.

من غەدرێکی شاسوارتان بۆ باس دەکەم، کە لێرەوە دەستی بەغەدرو حەقخواردنی خەڵک کرد.
کەسێک هەبوو ساڵی ٢٠٢٠ کۆچی دوایی کرد، ناوی (کارساز ئەحمەد نەجار)بوو، خوا لێی خۆش بێت و بەهەشت مەنزڵی بێت، هەتا بڵێی کوڕێکی خێرکارو دڵ بەئیمان و پیاو بوو لەگەڵ هەموو کەسێکدا.
کارساز، کوڕێکی بازرگان بوو، لەگەڵ والی و شاسوار پڕۆژەی گوندی ئەڵمانییان دەستپێکرد، کە ئەوکات شاسوار نوێنەری بەرپرسێک بوو، کەسی یەکەم لەم پڕۆژەیەدا کارسازی ئەحمەد نەجار بوو، ڤیدیۆی ئیفتیتاحی پڕۆژەی گوندی ئەڵمانی هەیە کە ئەو بەرپرسەی شاسوار، کردیەوە.
بۆ ئەوەی لە خەڵکی نەشارمەوە عومەر فەتاح بوو، کە ئێستا ژنبرایەکی عومەر فەتاح کاندیدی ژمارە یەکی حزبەکەی شاسوارە لە سلێمانی!.
بەهەرحاڵ، دوای فەترەیەکی کەم، کارساز لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی توشی پارە خوران هات، کە چەند کەسێکی ئێرانی پارەیان بردو هەڵهاتن و خواردیان، کە مەبلەغەکەی نزیکەی هەشت ملیۆن دۆلار بوو.
لەو سەروبەندەدا کە کارساز سەرقاڵی ئەو روداوە بوو، پشکەکانی کارساز لە گوندی ئەڵمانی لەرێی شاسوارەوە دەستی بەسەردا گیرا. شاسوار پارێزەری پڕۆژەکەی کڕیبوەوەو بەشەکانی کارسازی کرد بەناوی خۆیەوەو پارێزەرەکەشی نارد بۆ هەندەران!
کاتێک کارسازی رەحمەتی کە پێیزانی پارێزەرەکە گەیشتبوە هەندەران. شاسواریش بەهۆی دەستڕۆیشتنییەوە لەگەڵ بەرپرسان و پەیوەندی لەگەڵ دادوەرەکان، توانی بەسەر کارسازدا سەرکەوێت و بگرە رەحمەتیشیان خستە زیندانەوە!، ئەمەیە دەڵێن "تا خاوەن ماڵ دزی گرت، دز خاوەن ماڵی گرت"!.
بەهەرحاڵ بەهۆی فشارو هەڕەشەوە وایان لە کارساز کرد لە مافەکانی دوربکەوێتەوە!.
دەی ئێستا کارساز چوەتەوە بەر رەحمەتی خوا، بەڵام شاسوار لەسەر شاشەکان درۆ ریز دەکات و دەڵێ غەدرم لەکەس نەکردوە! ئەمەیە منی هێنایە قسەو ئازاریدام بۆیە ئەم راستییەتان بۆ باس دەکەم.
جەنابی کاک ناشاسوار، کارساز نەماوە، بەڵام خوای هەر دەمێنێ، کارساز نەماوە، بەڵام دوو مناڵ و ژنەکەی ماون، خوا لەشساغ و تەمەندرێژیان بکات، گەرچی بەهۆی ماڵی باوکی ژنەکەیەوە شکور بۆ خوا مناڵەکانی موحتاج نین و بگرە گوزەرانیشیان باشە، خوا هەزار ئەوەندەیان باتێ، بەڵام ئەو حەقە هی ماڵ و منداڵییەتی، بۆیان بگێڕەرەوە، ئینجا لەبەردەم خەڵک و کامێرا بڵێ من غەدر لەکەس ناکەم!.

ئەرێ شاسوار عەبدلواحید تۆ بەنیاز نیت بمری؟ تۆ لە خوا ناترسی؟ بۆچی حەقی کارساز بۆ مناڵەکانی ناگێڕیتەوە؟ تۆیەک کە بە ئاشکرا غەدرت لەو کوڕە کردو دواتر فێری غەدر بویت و پارەی پشکی هەزاران کەست لوشداو هەروەها پارەی چەندین ستافی بۆیاخچی و ئاسنگەرو کەسانی بیناسازیت خواردوە، دەتەوێ هەتا کەی دژی خەڵک و خوا بیت؟
کاکە شاسوار، ئەوە بزانە کفن گیرفانی نییە، هیچ یەک لە پارەکانت نابەیتە گۆڕ، بەڵام ناحەقی و غەدرەکانت لەسەرت نوسراون..
تۆ ئێستا خوا پێیداوی، بۆچی دژی خودا هەنگاو دەنێیت و غەدر دەکەیت؟
بۆچی واز لە غەدرو فریودانی خەڵک ناهێنی؟ حەقی ئەو خەڵکە بدەرەوەو لەخوا بپاڕێرەوە لێتخۆش بێت.
کەناڵی دینی مەکەرەوەو خۆت بە لەخواترس دەرمەخە. تۆ دەتوانی خەڵک بخەڵەتێنی، بەڵام ناتوانی خوا بخەڵەتێنی. تۆش ماڵ و مناڵت هەیە، مافی دایک و باوکی مناڵانی تر مەخۆ، با خراپتر نەیەتە رێت. سەروەتی ئەم دنیا، ئەودنیات لەبیر نەباتەوە.

هاوڕێیەکی کارساز ئەحمەد نەجار

07/08/2024

ئەمانە بناسن
بۆچی دوای موچە چەورەکانیان بە هەندێک پڕۆژەوە نوساون؟
بۆچی بەناوی خەڵکەوە شەڕ بە وەبەرهێن و بازرگانەکان دەفرۆشن؟
ئەم پێڕە کە سیانیان پەرلەمانتار بون و یەکێکیشیان ژنەکەی پەرلەمانتارە، دوای کاری پەرلەمانی هاتون شەڕ بە وەبەرهێن و بازرگانەکان دەفرۆشن!
پێش ئەوەی بۆتان رون بکەمەوە، خوای گەورە روی هەرچی بازرگان و وەبەرهێن هەیە رەشی بکات، جگە لەوانەی خواو خەڵک لەبیر ناکەن، بۆیە بەوەش دەست پێدەکەم، هەتا هەندێ بێ ئیش نەڵێن بەرگری لە بازرگان دەکات، نا خوای گەورە بزانێ تەنها روی ئەمانەتان بۆ دەردەخەم.
ئەوەی قسە دەکات مەحمود رەزایە کە ئامۆزای نەوشیروان مستەفایەو بەهۆی رەحمەتییەوە بە دەنگی گۆڕانخوازان بوو بە پەرلەمانتاری بەغداو زۆر دەستکەوتی مادی لەوێ دەستکەوت ئەوە بۆ کاتێکی تر باس دەکەین، هاتوە باس لە پڕۆژەی کۆمپانیایەک دەکەن من حەقم بەوە نییە، گەر زیادەڕەوییە پێویستە رێگەیان لێ بگیرێت، بەڵام دەڵێن کاک مەحمود جەنابت بۆ گەڕ دەکەیت، گەر لەبەر خەڵکیتە باسی گردەکەی گۆڕانیش بکەو بڵێ پێویستە بگەڕێتەوە بۆ میللەت.
ئەوەی تەنیشتی شوان محەمەدە کە هەرجارەی پیاوی بەرپرسێک بوەو بەهۆی سەحافەوە توانیویەتی هەرجارەی لەشوێنێک شەن و کەو بکاو بخوا، ئێستا پیاوی شاسواری نەوەی نوێیەو ژنەکەی بەناوی پەروا پەرلەمانتاری گۆڕان بوو، ئەمیش ناوێرێ باسی گردەکە بکات لەبەر دۆستەکانی پەروای ژنی، هەروەها دورو نزیک باسی شاسوار ناکات کە یەکەم بازرگان بوو لە گۆیژەدا ئستسماری کردو لە ماڵی مام جەلالەوە هەتا شاری گۆیژە پڕۆژەی شاسوارە، ئەم شوان محەمەوە نایبینێ! بەڵام گەڕ بە کۆمپانیای تر دەکات هەتا بەناوی ریکلامەوە پارەیان لێ بسەنێت، جا ئێستا ڤێلایەکی لە گەڕەکی عەلی ناجی هەیە! لێدە فەقیرو هەژاریش فریو بدە!
ئەوەی تەنیشتی دکتۆر شێرکۆ حەمەئەمینە، ئەم پیاوەش پەرلەمانتاری گۆڕان بوو، من بۆ خوا قسە بکەم لە روی گەندەڵی مادیی و بەرتیلخواردن هەتا ئێستا هیچم لەسەر دکتۆر شێرکۆ نەبیستوە، بەڵام لێرە لەو گروپەدایە بۆیە بەرپرسیاری دەکەم و دەڵێم جەنابت دەبێ بۆ هەموان وەک یەک تەماشا بکەی نەک کۆمپانیاو دو کۆمپانیا، کێشەی شێرکۆ ئەوەیە زۆر دوای قەرەباڵغی دەکەوێ..
ئەوەی یەکەم لای دەستە راست بابەکر دڕەییە، ئەویش لەسەر حسابی گۆڕان بوو بە بەڕێوەبەری گشتی، تخوا داماوە تۆزێ پارەی خوارد حەیایان بردو هەندێ لیژنەو میژنەی لەسەر گیرا بەڵام کوا لەم وڵاتە بەرپرس دەگیرێت!.
ئەوەی دەستە چەپیش ئەبوبەکر هەڵەدنییە کە پەرلەمانتاربوو لەسەر لیستی یەکگرتو، کە ئەم پیاوە رەبی موزایەدەو خۆ دەرخستنە.
جا بپرسن دوجار پەرلەمانتێر بوە، کەم وەزارەت هەیە خۆی پیا نەکردبێ و پیشەی پەرلەمانییەکەی نەقۆستبێتەوەو خەڵکی نەبردبێ بۆ رایکردنی کارو پڕۆژەو بە وەزیرو مودیر عامەکانیشی دەوت ئەم ئیشە بۆ فڵان بکەن، بەخوا ناشیناسم بەڵام هانای بۆ من هێناوە!!
جا خۆشەویستان و عەزیزان، کەمێک وردببنەوە بزانن ئەمانە بۆچی تەنها گەڕ بە یەک دو کۆمپانیا ئەکەن، دیارە کە موزایەدەو پارە خۆرییە، ئەگینا بۆ پیاوێکیان تیا نییە بڵێ هەموو گۆیژە کراوە بە ماڵ و موڵکی ئالتاڵەبانی بە شاخ و غاباتەوە، قسەیەک ناکەن؟ ئایا ئەوەیان هی میللەت نییە؟!.

بە ئەدەبەوە قسە بکەن بۆ ئەوەی بەئەدەبەوە وەڵام بدرێنەوە

09/06/2024

تۆفان بۆ گەندەڵکاران هەڵدەکەین!
لە یەکەم بابەتماندا رەخنە لە هەموو لایەنەکان دەگرین، هەتا بێلایەنی خۆمان دەربخەین. ئەم پەیجە بەگژ هەموو گەندەڵ و گەندەڵییەکاندا دەچێتەوەو ئامانجمان شکاندنی بتی کۆیلەکانەو هەروەها بەرگیرکارێکی سەختی مافەکانی خەڵکین، بۆیەش لە سەرەتاوە خۆمان ناناسێنین بۆئەوەیە خاتری کەس نەگرین. خوای گەورە سەرمان بخات لە رۆژی خۆیدا ناوی خۆمان ئاشکرا دەکەین.
-مەسعود بارزانی و سەرانی پارتی
-بافڵ تاڵەبانی و سەرانی یەکێتی
-لاهورو تاقمە دەرکراوەکەی
-شاسوارو فریودەرەکانی چوار دەوری
-عەلی حەمەساڵح و تازەپیاکەوتەکانی دەوری
-گۆڕان و تاقمە خەڵکفرۆشەکەی
-ئیسلامییەکان بە گشتی
هەموو ئەوانەی سەرەوە لەپێناو پۆست و پارەو تاڵانی خاک و خەڵک هەوڵ دەدەن، هیچیان بۆ خەڵکیان نییە، ئەوانەشی وا خۆیان دەردەخەن کە دڵسۆزی میللەتن لە یەکێتی و پارتی بێڕەوشتترن.
ئێمە وەک (تۆفان) بایەخ بە بابەتەکانی رۆژ دەدەین و ناپاکەکان دادەپاچین، ئێوەش هاوکارمان بن، مەسجمان بۆ بنێرن و لە گەندەڵیی و ناحەقییەکان ئاگادارمان بکەنەوە، تکایە گەرتوانیتان بە فەیسبوکی فەیک شتمان پێ بڵێن، نامانەوێ کەس بناسین، خۆشمان بەدوای بابەتەکاندا دەڕۆین.

کوڕانی تۆفان

بە ئەدەبەوە قسە بکەن بۆ ئەوەی بەئەدەبەوە وەڵام بدرێنەوە

Address

Hawler
Qalat Saleh
8080

Telephone

+9647710874466

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تۆفان tofan posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to تۆفان tofan:

Share