07/06/2026
بەهۆی هەورەبرووسکەوە لە بنگرد مێردمنداڵێکی حاجیاوایی گیانی لەدەستدا و دوو کرێکاری تریش بریندار بوون
هەورەبرووسکەیەک لە ناحیەی بنگرد لە ئۆتۆمبێلی سێ کرێکاری خەڵکی قەزای حاجیاوای دا کە سەرقاڵی دروستکردنی هۆڵێک بوون و بەو هۆیەوە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی محمد هیوا وەتمان ناسراو بە مامەش دەستبەجێ گیانی لەدەستدا و دوو هاوڕێی تریشی بە سەختی بریندار بوون کە ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدان بۆیە لە خودای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات و شیفای بەپەلەش بۆ بریندارەکان بنێرێت