07/04/2026
بۆ بەڕێزان:
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
نوسینگەی وەزیری خوێندنی باڵا
داواکاری گشتی
دەستەبەری کۆمەڵایەتی
دادگای ڕانیە
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین
قائمقامیەتی قەزای ڕانیە
بابەت: بەکۆیلەکردنی مامۆستاو فەرمامبەر
بەڕێزان لایەنی پەیوەندیدار کە ناوتان لەسەرەوە هاتووە، لە پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام لە ڕانیە، بێڕێزیەکی زۆر بە مامۆستاو فەرمانبەران دەکرێت لەلایەن دامەزارەکەوە، بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ.
مامۆستایەکی زۆر ماوەی چەند مانگێکە بەردەوام گلییەکانیان گەیاندۆتە دەست ڕاگری پەیمانگە بەڵام جەنابیان نەیتوانیوە پاڵپشتی و هەماهەنگی فەرمانبەر و مامۆستایان بێت، ليرەدا بە بەڵگەو شایەت کە لە کامێراکانی خۆیاندا دەردەکەوێت زۆر ڕوون و ئاشکرایە کە مامۆستایان و فەرمانبەران و ئەسستان لابەکان لە ڕۆژانی پشوو وە پشووە فەرمییەکاندا دەوامیان پێدەکرێت، سەرەڕای دەوامکردنیان لە ڕۆژانی هەینی و شەممە کە پشووی فەرمییە.
هەروەها کارکردنی پێچەوانەی ڕاسپاردە و فەرمانی بەڕێز (وەزیری خوێندنی باڵا) کە لەم دۆخەدا دەوام ڕابگیرێت و بەهیچ شيوەیەک پەیمانگەکان نەکرێنەوە، بەڵام بەشێوەی بەردەوام دەوامی ئاسایی مامۆستاو فەرمانبەران ئاسایی بووە.
سەرەڕای دەوامی زیادە لەکاتی وەرگرتنی خوێندکار کە پێچەوانەی یاساو ڕێنماییەکانی کارکردنن لە کاتژمێر ٨ بەیانی بۆ ٦:٣٠ ئێوارە بەبێ وەرگرتنی هیچ امتیاز و پارەیەکی زیادە و بەبێ دابینکردنی خواردن و خواردنەوەی ژەمەکان لە ڕۆژانی پشوودا کە پێچەوانەی دەستەبەری مافەکانی فەرمانبەرە،
هەروەها فێڵکردن و درۆکردن لەگەل وەزارەتی خوێندنی باڵا بەوەی لە هەیکەلی دامەزراوە چەند کارگوزارێک و پاساوانیان داخڵ کردووە کە لە ڕاستیتدا تەنها یەک کارگوزار کاردەکات بۆ تەواوی پەیمانگەکە کە ژمارەی خوێندکاری هەردوو قۆناغی یەک و دوو زیاترە لە (٣٦٠) خوێندکار،
لێرەوە بە ڕای گشتی ئایە یەک کارگوزاری ئافرەت دەتوانێت یەک پەیمانگەی گەورە بە دوو نهۆمروە بە تەواوی خاوێن بکاتەوە!
سەرەرای هەموو ئەمانە لەلایەن ڕاگرایەتی و کارگێڕیەوە پێیان وتراوە کە بەشێوەی بەردەوام پێویستە فەرمانبەر و مامۆستایان و ئەسستان لابەکان لە ڕۆژانی هەینی و شەممەدا بێن بۆ پاککردنەوەی پەیمانگەکە، ئایە ئەوە سوکایەتی کردن نیە بە پلەو مەقامی فەرمانبەر و مامۆستاو ئەسستان لاب! ئایە ئەوە ئیشی مامۆستاو فەرمانبەر و ئەسستان لابە! یان بە کۆیلەکردنی مامۆستاو فەرمانبەر و ئەسستان لابە و هیچیتر!
بەڕێزان لایەنی پەیوەندیدار سەرەڕای هەموو ئەو بێڕێزی و ناحەقیەی بەرامبەر بە فەرمانبەران و مامۆستایان و ئەسستان لابەکان بە فەرمانی خاوەنی دامەزراوەکەو ڕاگری پەیمانگە کراوە لە پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام بەڵکو دەستبراوە بۆ موچەکانیان!!!
موچەی سەرجەمیان بە ڕێژەی ٢٥٪ سەدا بیست و پێنج کەمکراوەتەوە کە ئەوە پێچەوانەیبیاساو ڕێنماییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و گرێبەستی کارکردنیانە،
سەەڕای ئەوە هیچ داشکاندنێک بۆ هیچ خوێندکارێک نەکراوە!
ئایە خاوەنی دامەزراوەکە کە چەندین زەوی لە وەبەرهێنانی ڕاپەڕین وەرگرتوە و بەردەوامە لە وەرگرتنی زەوی بۆ سود گەیاندنە بە خەڵک و دەرچوان و خاوەن بڕوانامەکانیان یان بە کۆیلەکردنی خەڵکی دەڤەرەکەیە!
ئایە لە کام پەیمانگە و دامەزراوەی تری کوردستان بەو دەرەجەیە مامۆستاو فەرمانبەر و ئەسستان لاب کۆیلە کراوە!
کارگوزارێکی ئافرەت کە یەک پەیمانگەی گەورە بە ڕێوەدەبات ٢٥٪ موچەی ببڕیت بەبێ پاساو!
لەهەمان کاتتدا سوکایەتی بەمامۆستایان و فەرمانبەران لە لایەن راگری پەیمانگە لەکاتی کۆبونەوە بەشێوەی جنێو و تەریقکردنەوە و دانانی کەسانی خاوەن بروانامەی دبلۆم لە پۆستە هەستیارەکان و بەڕێوەبەرەکان کە پێچەوانەی ڕێنمایی و یاساکانی وەزارەتی خوێندنی باڵایە.
لێرەوە بەسەرجەم مامۆستاو فەرمانبەران و ئەسستان لابەکان ڕادەگەیەنین کە پەیجی ڕانیە سیتی بەردەوام لە پشتی ئێوەیە و ئەو حەقانەتان بۆ دەگەڕێنێتەوە کە لێتان کراوە، ناهێڵین هیچ وەبەرهێن و کەسێک خەڵک و هاوەڵاتیانی دەڤەرەکەمان بە کۆیلە بکات و سوکایەتیان پێ بکات، ئێمە لێرەوە داوا لەسەرجەم ئەو لایەنانە دەکەین کە لە سەرەوە ناویان هاتوە بەدواداچونی زۆر جدی و راستگۆیانە بکەن لە خودی فەرمانبەر و مامۆستایان و ئەسستان لابەکەکان، هەروەها سەرجەم حەقەکانیان بۆ بگەڕێننەوە، لەهەمان کاتتدا ئێمە بەردەوامین لە گەیاندنی سەرجەم داواکارییەکانی هاونیشتیمانیان بە گەیاندنی لایەنی پەیوەندیدار.
لێرەوە داوا لە سەرجەم شارو پارێزگاکانی تری کوردستان دەکەین کە ڕێگری بکەن لە دابین کردنی زەوی بەو وەبەرهێنە چاوبرسی و گەندەڵانە کە بەوشێوەیە ستەم دەرحەق بە هاوڵاتیان و هاونیشتیمانیان دەکەن بەتایبە لە شاری قەڵادزێ و پارێزگای هەولێر کە ماوەیەکی زۆرە هەوڵ دەدەن پڕۆژەکانیان بگەیننە قەڵادزێ و پارێزگای هەولێر، چونکە بەدەیان وەبەرهێنەر و کەسایەتی تری دڵسۆز هەیە کە بەباشترین شێوە حەق و مافی فەرمانبەر زامن دەکات.
ڕانیە ستی بەدواداچون دەکات بۆ ئەولایەنانەی ناویان هاتوە لە لێکۆڵینەوە لەو دامەزراوە.