ریگای راست تەنها ئیسلامە(regay rast islama)

  • Home
  • Iraq
  • Ranyah
  • ریگای راست تەنها ئیسلامە(regay rast islama)

ریگای راست تەنها ئیسلامە(regay rast islama) ئەم پەیچە رێگایەکە بۆ بەهەشت

هەندێک نیعمەت هەن کە لەدەروی کەسەکانتی بە رادەیەک پێویستی سوپاس گوزاری خوای دەوێ مەگەر ئەو رادەیە تەنها لایە ئەوانە لە ژ...
05/05/2025

هەندێک نیعمەت هەن کە لەدەروی کەسەکانتی بە رادەیەک پێویستی سوپاس گوزاری خوای دەوێ مەگەر ئەو رادەیە تەنها لایە ئەوانە لە ژمار بێ کە دورن لەو نیعمەتە
خوایە ئازیزانمان لێ دور نەخەیەوە لە دنیا و قیامەت

دكتۆر محمد راتب النابلسی دەڵێت: دكتۆرێكی برادەرم وتی: پیاوێكی هەژار مناڵەكەی پێویستی بە نەشتەرگەری هەبوو كە نزیكەی دەفتە...
11/02/2025

دكتۆر محمد راتب النابلسی دەڵێت: دكتۆرێكی برادەرم وتی: پیاوێكی هەژار مناڵەكەی پێویستی بە نەشتەرگەری هەبوو كە نزیكەی دەفتەرێ دۆلاری تێدەچوو، هەوڵم دا لای دەوڵەمەندێك كە پارەی نەشتەرگەریەكەی بۆ بدات، كە بە تەلەفۆن پێم وت: خەمی پارەی نەشتەرگەریەكەت نەبێ و پیاوێكی دەوڵەمەندی خێرخواز بۆی داوی. وتی: ماڵی ئاوابێ بیدەن بە كەسێك كە پێویستی پێ‌یەتی و هیچی نیە، من وەرشەیەكم هەیە بایی ئەو پارەیەیە دەیفرۆشم و نەشتەرگەریەكەی پێ‌دەكەم.
دكتۆرەكەی برادەرم وتی: بەخوا بە هەموو تەمەنم لەبەردەم كەسدا ئاوا هەستم بە بچووكی خۆم نەكردووە، وەك ئەوەی كە لەبەرامبەر هیممەتی ئەو پیاوە هەژارەدا هەستم پێكرد.
بە ڕاستی ئەم پیاوە لە تاقیكردنەوەی هەژارییەكەیدا بەقەناعەت و هیممەتەوە سەركەوت.
هەروەها دكتۆر نابلسی دەڵێت: لە دیمەشق لەم ساڵانەی ڕابردوودا دەوڵەمەندێك ویستی زەوییەك بكڕێت بۆ مزگەوت، زۆر گەڕان زەوییەكیان دۆزییەوە كە زۆر لە باربوو بۆ ئەو مەسەلەیە، مامەڵەیان لەگەڵ خاوەنەكەیدا كرد، پاش ئەمسەر و ئەوسەرێكی زۆر بە (35) ملیۆن لیرە لێیان كڕی.
دەوڵەمەندەكە هات سەیرێكی زەوی یەكەی كرد و چەكێكی دوو ملیۆنی نووسی بۆ خاوەن زەوی یەكە، خاوەن زەوی یەكەش وتی: ئەی باقیەكەی، وتی: كە مامەڵەكەی تەواوبوو لە تاپۆ و لە ئەوقاف باقیەكەی تریشت ئەدەمێ، وتی: بۆ دەیكەن بە مزگەوت؟؟ وتی: بەڵێ. . . وتی: دەمن هیچ وەرناگرم و پێشكەشی دەكەم بە مزگەوت.
بەڵێ. . . ئەم پیاوە فەرمانبەر بوو بەموچەیەكی كەمی مەمرە و مەژی، خێزاندار بوو، بەڵام لەخۆی بوردو لەبەرخوا دەستی لەو بڕە پارە زۆرە هەڵگرت، دیارە ئەمەش سەركەوتنێكی مەزن بوو لەگەڵ ئەوەشدا كە هەژاربوو.
برادەرێك حەزی بە بانگەواز بوو بەڵام توانا و لێهاتوویی نەبوو قسە بۆ خەڵك بكات، بۆیە سەد كاسێتی نایابی ئیسلامی كڕی و ئەیدا بە خزمەكانی تا گوێی لێ بگرن، خوا ئاگادارە پاش دوو سێ مانگ سی كەس لە خزمەكانی هاتنە مزگەوت و ڕوویان كردە خوای پەروەردگار. . .
دیارە ئەم برادەرەش لە تاقیكردنەوەكەدا دەرچوو بەوەی كە هەرچەند زانیاری زۆری نیە، توانای قسەكردن و قەناعەت پێكردنی نیە، لەڕێ یەكی ترەوە توانی سەركەوێ بەسەر ئەو بەربەستەداو خزمەت بەدینی خوا بكات.

ئەندازیار عوسمان

08/02/2025
13/12/2024

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.

گومانی باشبردن بەکەسێک کە وونەکاتێک چاوەڕێی کەسێکی و ئەو لەسەر وختی خۆی دیار نیەکاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر ونە زۆر کەسێک وونە...
02/02/2024

گومانی باشبردن بەکەسێک کە وونە
کاتێک چاوەڕێی کەسێکی و ئەو لەسەر وختی خۆی دیار نیە
کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر ونە زۆر کەسێک وونە
پەلەمەکە زوو بڕیار مەدە
ئەی خۆشەویست لەوبارەیەوە ئامۆژگاری نەکردوین کە بەهانە بۆ برا موسڵمانەکەت بهێنیەوە تا حەفتا بەهانە نەک یەکسەر تاوانباری بکەی
ئەوکەسە
لەوانەیە گرفتاری شتێک بوبێ و دەنگی بەکەس نەگات خۆی پێویستی بەیارمەتی هەبێ
لەوانەیە ئازارێک ڕێگای پێ گرتبێ و تا مەرگ یەخەی بەرنەدات...
سەیرکە ئێستا ئەو ئاسکە دەبێ نزیکەکانی چیان گوتبێ لە درەنگ گەڕانەوەی و نەگەڕانەوەی هەرگیزی
بێچوەکانی ووتبێتیان دایکمان یان باوکمان ئێمەی جێهێشتوە
نزیکەکانی ووتبێتیان دەبێ لە چ خۆشیەکدابێ ئێمەی فەرامۆش کردوە گومانی باش بردن پەشیمانی لەدوا نیە................
تۆی بەڕێزیش بۆچونی خۆت بنوسە لەوبارەیەوە یان دیوی دووەمی ئەم وێنەیە

31/05/2022

بەڕاستی مژدەیەکی خۆشە

Address

Ranyah

Telephone

+9647501114986

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ریگای راست تەنها ئیسلامە(regay rast islama) posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to ریگای راست تەنها ئیسلامە(regay rast islama):

Share