05/09/2026
حەقیقەتی مێژوویی و چیرۆکی ئەفسانەی لاس و خەزال چۆن لە یادەوەریی گوندی ڕوستدا ژیان؟
لەژێر شیعرەکەی مامۆستا مەلا کەریم فیدایی، کە تێیدا پەیوەندیی مێژوویی و ناوی گوندی ڕوست (ماژگە) لە باوەشی ئەم داستانەدا دەخاتە ڕوو، ماژگە؛ مۆڵگەی دێرین و ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی گوندی ڕوست لە داستانی لاس و خەزاڵدا
کاتێک دەڕوانینە پهڕهکانی داستانی «لاس و خەزاڵ» بە دهنگی مێژوونووس و شاعیر مەلا کەریم فیدایی (١٩٢٨-١٩٩٣)، تێدەگەین کە گوندی ڕوست تەنیا شوێنێکی جوگرافیی ئاسایی نەبووە، بەڵکو لانکەیەکی پڕ لە ڕەسەنایەتییە کە مێژووەکەی بە قوڵایی چەرخەکاندا شۆڕ بووەوەتەوە.
لەو بەندە شیعرەی خوارەوەدا شاعیر بە وردی تیشک دەخاتە سەر گۆڕانی ناوی شوێنەکە و بناغەی ئاوەدانییەکە کەباس لە گوندی ڕوستێ دەکات کە نێوی ماژگەیە لە کتێبی: لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی مەلا کەریم فیداییە کەلەساڵی (1928-1993) نوسراوە.
ئەو ماژگە ئاوەدانە ئێستا
لەو سەردەمە بوو بە نێوی ڕوستا
ئاسنگەری ئەو وەڵاتە حەیدەر
لەو گوندە هەڵات گەییە پژدەر
سێ دانە کوڕی هەبوو وەکوو خۆر
نێو بردە بە خاڵ و داوود و شۆڕ
دوو گوندی دەکرد ئاوەدانە
هەر دییە بە نێوی ئەو کوڕانە
داوودیە موڵکی فەرخ و ئەستی
شۆرانە بە شۆرە بوویی هەستی
زۆرن ڕەگەزەی کوڕانی خاڵە
ئاسنگەرن هەر ئەلەو مەحاڵە
کۆچکردنی خانزادی حەریری بۆ گوندی ڕوستێ و لەسەر ڕێگرتنی بە لاسی،ترساندنی خەزال لە چوونی لاس بۆ شەڕی مامە ڕەش.
گۆڕانی ناوی ماژگە بۆ ڕوست، لە دێر زەماندا ئەم ناوچەیە بە ناوی «ماژگە» ناسرابوو، پاشان لەو سەردەمە مێژووییەدا ناوەکەی گۆڕدرا و بوو بە «ڕوستا» یان هەمان گوندی «ڕوست»ی ئەمڕۆمان، کە ئەوەش شاهیدی کۆنیی ئەم دۆڵە پڕ لە ئەڤینەیە.
بنەماڵەی ئاسنگەر و ئاوەدانیی ناوچەکە، هاتنی کەسایەتییەکی وەک حەیدەری ئاسنگەر لەو وەڵاتەوە بۆ ئەم دەڤەرە و سێ کوڕە ناودارەکەی (خاڵ، داوود و شۆڕ) بنەمای دروستبوونی چەندین گوند و ناوچەی وەکو (داوودیە و شۆران)یان دانا، و نەوەی کوڕانی خاڵیش لەو مەحاڵەدا ماونەتەوە و کار و پیشەیان کردووە.
پەیوەندیی ڕووداوەکان بە گوندەکەوە چیە ؟
ئەم بنەمایە مێژووییانە دەریدەخەن کە چۆن دۆڵی ڕوست و دەوروبەری بوونەتە مەڵبەندی ڕووداوە گەورەکانی داستانەکە، لەوانەش کۆچکردنی خانزادی حەریری بۆ گوندی ڕوست و ڕێگریكردن لە لاس، هەروەها ترسان و دڵەڕاوکێی خەزال لە چوونی لاس بۆ شەڕی مامە ڕەش.
ئەم شیعرە و ڕستە مێژووییانە، بۆمان دەسەلمێنن کە گوندی ڕوست خاوەنی پێگەیەکی قووڵی فۆلکلۆری و ئەدەبییە و هەموو بەرد و کانییەکی ئەم خاکی باڵەکایەتییە شاهیدی ڕۆژگارێکی پڕ لە داستان و عەشقی ڕەسەنە.
لێرەدا کۆمەڵێک پرسیار دەکەین و دەپرسین :
١_ ئایا بۆچی گوندی ڕوست وەک مەڵبەندی سەرەکیی داستانی لاس و خەزاڵ دەناسرێت و پاشماوە و شوێنپەنجەی ئەم ئەڤینە چۆن لە جوگرافیای گوندەکەدا ڕەنگی داوەتەوە؟
٢_ لە حەیران و بەیتە فۆلکلۆرییەکاندا، کام شوێن و کانیی گوندی ڕوست وەک شاهیدی ئەم داستانە ناویان هاتووە؟
٣_ ڕەچەڵەک و ژیانی لاس و خەزال کێ بوون و چۆن ڕێگەیان کەوتە دۆڵی ڕوست؟ ئایا بنەماڵە و خێزانیان لە هەمان گوند دەژیان؟
٤_ لە کاتی سەرهەڵدانی ئەم عەشقەدا، ژیان و دابونەریتی گوندی ڕوست لەو سەردەمەدا چۆن بووە و چۆن رووبەڕووی ئاستەنگەکان بوونەتەوە؟
٥_ سەبارەت بە بەسەرهات و ناوەڕۆکی داستانەکە چیرۆکی یەکەم دیدار و ناسینی لاس و خەزال لەسەر کانیی گوندی ڕوست چۆن گێڕدراوەتەوە؟
٦_ شاخ و دۆڵە سەختەکان و ئەشکەوتەکانی حەساروست چ رۆڵیان هەبووە لە پەناگەی لاس و مانەوەی ئەم ئەڤینەدا؟
٧_ باو باپیران و دایکە بەتەمەنەکانی گوندی ڕوست چۆن ئەم داستانەیان لە شەوە درێژەکانی زستاندا بۆ نەوەکانی خۆیان گێڕاەوەتەوە؟
٨_ چ گرنگییەکی کەلەپووری و کۆمەڵایەتی لە پشت دووبارەگۆتنەوەی بەیت و حەیرانەکانی لاس و خەزالدا هەیە بۆ پاراستنی زمانی پەتی و ڕەسەنایەتیی ناوچەکە؟
ئەگەر هەر زانیارییەکی مێژوویی، بەیت، حەیران، گێڕانەوەیەکی باوک و باپیران، یان تێڕوانینێکتان لەسەر ئەم داستانە هەیە و وەڵامی پرسیارەکانمان دەدەنەوە، تکایە لە بەشی کۆمێنتەکان یان بە ناردنی بۆ ئێمە هاوبەشی پێبکەن. با بە هاوبەشی مێژووی ڕەسەنی ناوچەکەمان و ڕەگ و ڕیشەی ئەم ئەڤینە دێرینە زینتوو ڕادەگرین.
چاوەڕوانی بیروبۆچوون و زانیارییە بەنرخەکانتانین!
ئامادەکردنی: کرێکار قادر ڕوستایی