Draw درەو

Draw  درەو دامەزراوەی میدیایی درەو
دامەزراوەیەكی میدیایی ئەهلی ئازادە،
(2)

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا:- بنكە ئەتۆمییەكانی ئێرانمان تەفروتونا كردووە- لەگەڵ بنیامین نات...
01/07/2025

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا:
- بنكە ئەتۆمییەكانی ئێرانمان تەفروتونا كردووە
- لەگەڵ بنیامین ناتەنیاهۆ كۆدەبینەوەو باسی سەركەوتنەكانمان دەكەین بەسەر ئێراندا
- هەوڵ ئەدەین بۆ ئەوەی رێككەوتنی ئاگربەستی غەززە بكرێت
- حەزم لە ئۆتۆمبێلی كارەبایی نیە

لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی دادوەری عێراقداپیرۆزبایی لە سەرۆكی نوێی دادگای فیدراڵی كراداوەرەكانی دادگای فیدراڵی دەستلەكاركێش...
01/07/2025

لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی دادوەری عێراقدا
پیرۆزبایی لە سەرۆكی نوێی دادگای فیدراڵی كرا
داوەرەكانی دادگای فیدراڵی دەستلەكاركێشانەوەكەیان كشاندەوە
درەو:
ئەمڕۆ ئەنجومەنی دداوەری عێراق بەسەرۆكایەتی فایەق زێدان كۆبووەوە، كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی دادوەرانی دادگای تەمیزو داواكاری گشتی و دادگای فیدراڵی كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا پیرۆزبایی لە مونتەزر ئیبراهیم كرا، وەك سەرۆكی نوێی دادگای فیدراڵی عێراق و سوپاسی ئەندامانی دادگای فیدراڵیان كرد كە داواكارییان بۆ خانەنشینی هەڵوەشاندووە دوای ئەوەی بیانووەكانیان بۆ خانەنیشین بوون كۆتایی هات.
هەفتەی رابردوو 9 ئەندامی دادگای فیدراڵی دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەشی سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری كرد بەهۆی ناڕەزاییان بەرامبەر جاسم عمێری سەرۆكی دادگای فیدراڵی، دواتر جاسم عێمری داوای خانەنشینبوونی كرد و سەرۆكی نوێی دادگای فیدراڵی دانرا.

🔻هەناردەی غاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق بەرێژەی (نیوە) دابەزیوە(درەو):سەعد فریح بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سوتەمەنی لە وەزارەت...
01/07/2025

🔻هەناردەی غاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق بەرێژەی (نیوە) دابەزیوە
(درەو):
سەعد فریح بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سوتەمەنی لە وەزارەتی كارەبای عێراق:
🔹بڕی هاوردەی غاز لە كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ عێراق لە چەند كاتژمێری رابردوودا بۆ نزیكەی نیوە دابەزیوە.
🔹بەپێی گرێبەست دەبێت رۆژانە (55 ملیۆن) مەتر سێجا غازمان بۆ رەوانە بكرێت، ئێستا رۆژانە دابەزیوە بۆ (25 ملیۆن) مەتر سێجا.
🔹ئەم دابەزینە كتوپڕەی هاوردەی غاز لە ئێرانەوە بووەتە هۆی لەكاركەوتنی ژمارەیەك لەو وێستگانەی بە غاز كاردەكەن. بەوهۆیەوە نزیكەی (3800) مێگاوات كارەبا لە توانای نیشتمانیمان لەدەستداوە.
🔹 هەوڵ دەدەین هاوسەنگی بگەڕێنینەوە بۆ سیستەمی بەرهەمهێنانی كارەبا لەرێگەی هەماهەنگیی بەردەوتم لەگەڵ وەزارەت نەوت بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی رویداوە لەرێگەی سوتەمەنی جێگرەوە (رۆنی غاز).

🔻نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق وێنەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی بڵاوكردەوە. دوو وەزیرەكەی پا...
01/07/2025

🔻نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق وێنەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی بڵاوكردەوە.
دوو وەزیرەكەی پارتی كە دوو كۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنە وەزیران بەشدارنەبوون، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بەشدارن.
بڕیارە لەم كۆبوونەوەیەدا رێككەوتنی نوێی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ لەبارەی نەوت و بودجەوە پەسسەندبكرێت و بڕیار لەسەر ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بدرێت، كە بەهۆی بڕیارێكی تەیف سامی وەزیری دارایی فیدراڵەوە بۆ هەشت مانگی ئەمساڵ راگیراوە.

شیروان دوبەردانی: لێكتێگەیشتن و رێككەوتنكراوە چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ بڕیار لەسەر خەرجكردنی موچە بدرێت.درەو:شێروان دووبەرد...
01/07/2025

شیروان دوبەردانی: لێكتێگەیشتن و رێككەوتنكراوە چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ بڕیار لەسەر خەرجكردنی موچە بدرێت.
درەو:

شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ كوردستان 24:
ئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا زۆر باش و ئومێد بەخش بوون. لێکتێگەیشتنی زۆر باش لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت و پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەبووە؛ بەمزووانە ئەنجامەکەی بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنرێت.

چاوەڕێ دەکەین، لەسەر بنەمای ئەو لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنەی نێوان هەردوو شاندی هەولێر و بەغدا کراوە، ئەجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایار (پێنج)ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدرێت.

پەرلەمانتارێكی پارتی:🔻دەستوەردانی سیاسی هەیە؛ ترسمان لە دروستكردنی كێشەیە بۆ رێككەوتنی هەرێم و بەغداد پەرلەمانتارێكی شیع...
01/07/2025

پەرلەمانتارێكی پارتی:
🔻دەستوەردانی سیاسی هەیە؛ ترسمان لە دروستكردنی كێشەیە بۆ رێككەوتنی هەرێم و بەغداد
پەرلەمانتارێكی شیعە:
🔻چاودێری دانوستانەكان دەكەین
" دەبێت لەچوارچێوەی دەستور و یاسادا بێت نەک بەرژەوەندی کەسی و سیاسی"
درەو:
شەریف سلێمان، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: دانوستانی نوێ لە نێوان بەغدادو هەولێر دوو رۆژە لە بەغداد دەستیپێکردووە، لەپێناو دۆزینەوەی رێگەچارەی خێرا بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هەروەها پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، کە زیانی بەرچاوی بە ئابووری عێراق بە گشتی گەیاندووە. راشیگەیاندووە: لە ئێستادا گفتوگۆی تەکنیکی و یاسایی لە رێگەی لیژنە تایبەتمەندەکانی هەردوولاوە بەشێوەیەکی ئەرێنی دەڕوات، بەڵام دەستوەردانی سیاسی هەیە لە هەندێك لایەنی سیاسیەوە لە بەغداد، کە هەمیشە کاردەکەن بۆ رێگریکردن لەهەر هەوڵێک بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و، دۆزینەوەی چارەسەری نێوان هەردوولا، ترسمان هەیە ئەو لایەنانە دیسان دەستوەردان بکەن، بۆ وروژاندنی کێشەکان دوای لێکنزیکبوونەوەی ئەم دواییە.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی "العربي الجدید" ئاماژەی بەوەشكردووە: چارەسەری تەکنیکی و یاسایی هەیە کە جێگەی رەزامەندی هەردوولا بێت و لە دوو رۆژی داهاتوودا ئەنجامی دانوستانەکانی شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغداد روونتر دەبێتەوە، بەتایبەت کە ئەم شاندە دەسەڵاتی تەواوی هەیە بۆ دانوستان و گەیشتن بە رێککەوتن، باسی لەوەشكردووە، متمانەیان بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەیە، باش دەزانن کە هەوڵدەدات بە خێرایی کێشەکان چارەسەر بکات.
لای خۆیەوە، مەحمود حەیانی، ئەندامی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیاندووە: هەر لێکتێگەیشتنێک یان رێککەوتنێک لەگەڵ هەولێر، دەبێت لەچوارچێوەی دەستور و یاسادا بێت، نەک بەرژەوەندی کەسی یان سیاسی.
وتوشیەتی: لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، چاودێری ئەو جۆرە دانوستاندنانە و دەرەنجامی بڕیارەکانی تایبەت بە خەرجکردنی مووچە یان دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت دەکەین.
جەختیشكردووە لەوەی، هەرێمی کوردستان هەرگیز پابەند نەبووە بە بڕگەکانی بودجە و پابەندییە داراییەکانی خۆی نەگەیاندووە، هەر بۆیە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران راگیراوە.
حەیانی، حکومەتی هەرێمیشی بەوە تۆمەتبار كردووە كە بەرپرسیارێتی هەڵپەساردنی موچەی فەرمانبەرانی لە ئەستۆدایە، هەروەها ئاستەنگ بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دروست دەكات، چونکە گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان كردووە بە تێچوویەكی زۆر بەرزی دەرهێنان و بابەتی تری تەکنیکی، بەبێ ئەوەی راوێژ بە وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ بكات.

پەرلەمانی كوردستان كەوتە پشووی هاوینەوەدرەو:ماوەی حەوت مانگە پەرلەمانی كوردستان كۆنەبووەتەوەو دەستەی سەرۆكایەتی پێهەڵنەب...
01/07/2025

پەرلەمانی كوردستان كەوتە پشووی هاوینەوە
درەو:
ماوەی حەوت مانگە پەرلەمانی كوردستان كۆنەبووەتەوەو دەستەی سەرۆكایەتی پێهەڵنەبژێردراوە، بەڵام لەمڕۆوە (1ی تەموز) پەرلەمانی كوردستان كەوتە پشووی هاوینەوە.
ماوەی زیاتر لە (8) مانگەو لە 20ی ئۆكتۆبەری 2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچووە، بە 2ی كانونی یەكەمی 2024 یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە چووە، بەڵام تا دوای حەوت مانگ نەیتوانیوە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێرێت.
ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان سوێندی یاساییان خواردووەو موچەی مانگانەیان بۆ بەستراوە كە هەر پەرلەمانتارێك موچەیەكی (8 ملیۆن و 180 هەزار) دیناری و شوقە یاخود خانوویەكی لە سیتیەكان پێدەدرێت، بەڵام تا ئێستا لیژنەكانی پەرلەمان پێكنەهاتووەو سەرۆك و جێگرو سكرتێری پەرلەمان هەڵنەبژێردراوەو چاوەڕێی كردنەوەی گرێكوێرەی ناكۆكییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی دەكات لەسەر رێككەوتن بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەرلەمان (سەرۆك و جێگر و سكرتێر) و سەرۆكی هەرێم و جێگرەكانی و سەرۆكی حكومەت و وەزیرەكانی بەیەك پاكێج كراوە.
ئەنجامی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان:
- پارتی دیموكراتی كوردستان: 812 هەزارو 794 دەنگ و (39) كوردسی
- یەكێتی نیشتمانی كوردستان: 409 هەزارو 548 دەنگ و (23) كوردسی
- جوڵانەوەی نەوەی نوێ: 292 هەزارو 32 دەنگ و (15) كوردسی
- یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان: 117 هەزارو 444 دەنگ و (7) كوردسی
- كۆمەڵی دادگەری كوردستان: 64 هەزارو 864 دەنگ و (3) كوردسی (بایكۆتی پەرلەمانی كرد)
- رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی: 56 هەزارو 8 دەنگ و (4) كوردسی
- بەرەی گەل: 33 هەزارو 461 دەنگ و (39) كوردسی
- هاوپەیمانی هەرێمی كوردستان: 13 هەزارو 226 دەنگ و (1) كوردسی
- بزووتنەوەی گۆڕان : 11 هەزارو 636 دەنگ و (1) كوردسی
- پێكهاتەكان: 31 هەزارو 188 دەنگ و (5) كوردسی
-
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=17086

وەزارەتی نەوتی عێراق:🔻چالاکییەکانی بەرهەمهێنان لە پاڵاوتگەی سمود لە بێجی بەردەوامە" هیچ تەنێكی نامۆ لە ناو یان دەوروبەری...
01/07/2025

وەزارەتی نەوتی عێراق:
🔻چالاکییەکانی بەرهەمهێنان لە پاڵاوتگەی سمود لە بێجی بەردەوامە
" هیچ تەنێكی نامۆ لە ناو یان دەوروبەری پاڵاوتگەكە نەكەوتووەتە خوارەوە"
درەو:
وەزارەتی نەوتی عێراق، لە رونكردنەوەیەكدا دەڵێت: چالاکییەکانی بەرهەمهێنان لە پاڵاوتگەی سمود لە بێجی بەردەوامە و، دووچاری هیچ راگیرانێك نەبووە، پاڵاوتگەكەش روبەڕوی هیچ روداوێك نەبووەتەوە بەهۆی كەوتنەخوارەوەی تەنێكی نامۆ لەناو پاڵاوتگەكە یان دەوروبەری.
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە: لە هەماهەنگی بەردەوامدایە لەگەڵ لایەنە ئەمنیەكان لەبارەی پاراستنی دامەزراوە نەوتیەكان و، ستایشی هەوڵەكانیان دەكات لە بەدیهێنانی ژینگەیەكی ئارام بۆ كاركردن.

تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم ھێزی پێشمەرگە یەکدەخرێت، 11 فیرقە درووست دەكرێت"هاوپەیمانان سیستەمی بەرگریمان بۆ دادەنێن"درەو:با...
01/07/2025

تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم ھێزی پێشمەرگە یەکدەخرێت، 11 فیرقە درووست دەكرێت
"هاوپەیمانان سیستەمی بەرگریمان بۆ دادەنێن"
درەو:
بابەکر زێباری، ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی:
ھاوپەیمانانان بەردەوام لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە و لە ھەموو ھەنگاوەکان ھاوکار و پاڵپشتی ھێزی پێشمەرگەن و پەیوەندی و ھەماھەنگی زۆر باش ھەیە لە نێوانیان و لە سەرەتای کاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە ھاوپەیمانان لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە دان و ھاوکاریان دەکەن و ھیچ کاتێک لێیان دانەبڕاون و بەردەوام ھاوکار و پاڵپشتن وەکو چۆن گرنگی بەھێزی خۆیان دەدەن بەھەمان شێوەش گرنگی بەھێزی پێشمەرگە دەدەن.
بەشێکی زۆری پێداویستی سەربازی بۆ ھێزی پێشمەرگە لەلایەن ھاوپەیمانان بۆ ھێزی پێشمەرگە دابین دەکرێت و بڕیارە دوای تەواوبوونی یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە و تەواوبوونی ١١ فیرقەی ھێزی پێشمەرگە کە بەردەوام کاری تێدا دەکرێت و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ تەواو بکرێت دواتر سیستەمی بەرگریش بۆ ھێزی پێشمەرگە دابین بکرێت، بۆیە ئێستا یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە لە قۆناغی کۆتاییدایە و ئەمەش وای کردووە ھاوپەیمانان پێی دڵخۆش بن و ھاوکاری زیاتری ھێزی پێشمەرگە بکەن، چونکە لە ھەرێمی کوردستان یەک ھێزی پێشمەرگە دەبێت ئەویش لەژێر فەرمان و چەتری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێت.

خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكان لە سلێمانی گردبوونەوە- (28)گەڕەكی سلێمانی كارەباییان بووە 24 كاتژمێر - (198) مۆلیدە كوژێندرانەوە...
01/07/2025

خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكان لە سلێمانی گردبوونەوە
- (28)گەڕەكی سلێمانی كارەباییان بووە 24 كاتژمێر
- (198) مۆلیدە كوژێندرانەوە.
درەو:
ئەمشەو ژمارەیەكی تر گەڕەكی سلێمانی پرۆژەی روناكی گرتیەوەو خاوەنی مۆلیدە ئەهلییەكان لەبەردەم قایمقامیەتی سلێمانی گردبوونەوەو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایان گەیاند:
گرێبەستێکى زۆرە ملێمان لەگەڵ کراوە کە بەرژەوەندى ئێمە لە بەرچاو نەگیراوە، پێیان وتووین نابێت هیچ خاڵێکى گرێبەستەکە لە ڕاگەیاندنەکان و بۆ هیچ کەسێکى دیکەش باس بکرێت.
- ئەمشەو 28 گەڕەكی ناو بازنەی مەلیك مەحمود لە سلێمانی پرۆژەی روناكی گرتونیەوەو (198) مۆلیدە كوژێندرانەوە، پێشتریش (70) مۆلیدە كوژێندرانەوە، كۆی گشتی نزیكەی (270) مۆلیدە كوژێندراونەتەوە، كە لە (50%) مۆلیدەكانی سلێمانی دەكات.
- گرێبەستمان لەگەڵ كراوە دەڵێت: تا شەش مانگ مۆلیدەكە بمێننەوەو هەركات كارەبای نیشتمانی بڕا ئەوكات دەبێت مۆلیدەكە هەڵێبكاتەوەو مانگانە (800) هەزار دینار دەدرێت بە خاوەن مۆلیدە.

🔻"ئەو موەلیدانەی دەكەونە سنوری پرۆژەی رووناكی پارەكانیان پاكتاو بكەن"(درەو):به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی:🔹ئه...
01/07/2025

🔻"ئەو موەلیدانەی دەكەونە سنوری پرۆژەی رووناكی پارەكانیان پاكتاو بكەن"
(درەو):
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی:
🔹ئه‌مڕۆ لیژنەی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان (بۆ مانگی 6) کۆبووەوەو به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (40) دینارە،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (7,750) بۆ (9000) دیناره‌، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (190 بۆ 230) کاتژمێر کاریان کردوە.
سەبات بەو موەلیدانەی كە دەكەونە سنوری پرۆژەی_رووناكی و كۆتایی مانگی رابردوو بوون بە بیست و چوار كاتژمێریی پێویستە پارەی موەلیدەكانیان پاكتاو بكەن، چونكە چیتر موەلیدەكانیان كارناكەن.
خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ش بۆ مانگى تەموز (7) بیست و چوار كاتژمێری دەبێت، هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە ئەوان كاردەكەن.

🔻بەهای (100) دۆلار بەرارمبەر بە (141,400) دینارە
01/07/2025

🔻بەهای (100) دۆلار بەرارمبەر بە (141,400) دینارە

Address

As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Draw درەو posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Draw درەو:

Share