7ROJ میدیایەکی سەربەخۆیەو بێ لایەنانە زانیاری لەسەر رووداوەکان دەگوازێتەوە
(1)

10/09/2025

🔴 هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەکشێنەوەو لەهەرێمی کوردستان جێگیر دەبن

♦️ بینەری هەواڵی ڕۆژ بن ..

🔴 هەرێمی کوردستان لە چیدا یەک ئیدارەی هەبووە؟٧ڕۆژ 🔸پارتی و یەکێتی زیاتر لە ٣٢ ساڵە بە شەرعیەتی شۆڕشگێڕی کۆنتڕۆڵی هەرێمی ...
10/09/2025

🔴 هەرێمی کوردستان لە چیدا یەک ئیدارەی هەبووە؟

٧ڕۆژ

🔸پارتی و یەکێتی زیاتر لە ٣٢ ساڵە بە شەرعیەتی شۆڕشگێڕی کۆنتڕۆڵی هەرێمی کوردستانیان کردووە و بەردەوام حکوومەتی هەرێم لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەو دوو حیزبەدا بووە، دوای سێ دەیە لە ئیدارەدان هێشتا هیچ کام لە دامەزاروەکانی هەرێمی کوردستان یەک ئیدارە نین بەردەوام لە بەرژەوەندی ئەو دوو حیزبە دابەش بوون.

♦️ لەم لینکەوە درێژەکەی بخوێنەرەوە

https://7roj.com/news.aspx?id=2588&mapid=2

10/09/2025

🔴 حکوومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەدایە و دۆسیەی داهاتی نانەوتی و هەناردەکردنەوەی نەوت تاوتوێ دەکەن

♦️بینەری بن ..

10/09/2025

🔴 ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حکومەتی نیپاڵ بە هێلیکۆپتەر لە دەستی خۆپێشاندەران رزگاریان دەبێت

♦️بینەری بن ..

🔴محەمەد حاجی مەحموود سکرتێری حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان: ♦️ بەرگری لە حەمـ.ــاس ناکەین بەڵام ئەو هێرشەی ئیسرائیل بۆ ...
10/09/2025

🔴محەمەد حاجی مەحموود سکرتێری حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان:

♦️ بەرگری لە حەمـ.ــاس ناکەین بەڵام ئەو هێرشەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر پێشێلکردنی هەموو یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان بوو

🔴 جارێکی دیکە نرخی دۆلار بەرانبەر دینار بەرزبووە٧ڕۆژ ‎نرخی دۆلار بەرامبەر دینار $100=143,650‎نرخی ئێرۆ بەرامبەر دینار€10...
10/09/2025

🔴 جارێکی دیکە نرخی دۆلار بەرانبەر دینار بەرزبووە

٧ڕۆژ

‎نرخی دۆلار بەرامبەر دینار
$100=143,650

‎نرخی ئێرۆ بەرامبەر دینار
€100=164,500

‎نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
£100=189,000

‎نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دینار
1000=125,500

‎نرخی کرۆنی نەرویجی بەرامبەر دینار
1000=117,500

‎نرخی تمەن بەرامبەر دینار
1000,000=14,250

‎نرخی ئێرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=115$

‎نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=132$

‎نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دۆلار
1000=88$

‎نرخی کرۆنی نەرویجی بەرامبەر دۆلار
1000=82$

‎$نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=9,215,000

‎نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
$100=4000

‎نرخی لیرەی سوری
1000,0000=124,500

🔴 ٧ڕۆژ دیمەنی زەوییەکانی فەرمانبەران لە سلێمانی بڵاودەکاتەوە٧ڕۆژ ♦️٧ڕۆژ دیمەنی بەشێک لە زەوییەکانی فەرمانبەران لە سلێمان...
10/09/2025

🔴 ٧ڕۆژ دیمەنی زەوییەکانی فەرمانبەران لە سلێمانی بڵاودەکاتەوە

٧ڕۆژ

♦️٧ڕۆژ دیمەنی بەشێک لە زەوییەکانی فەرمانبەران لە سلێمانی بڵاودەکاتەوە.

🔸 لە ڕۆژانی پێشوو شارەوانی سلێمانی دابەشی کردوون و ناڕەزایی بەدوای خۆیدا هێنا.

🔹ساڵی ڕابردوو دابەشکردنی زەوی لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستی پێکرد و لە قۆناغی یەکەم دا نزیکەی 10هەزار کەس، سوودمەندبوون.

♦️بینەری بن.

https://www.facebook.com/reel/1276179100555044/

10/09/2025

🔴 هاووڵاتییەکی فەڕەنسی بەکوردی وەرگێڕان دەکات

🔸چۆن فێری زمانی کوردی بووە؟

🔹 شیعرێک بە کوردی لەسەر ئەنفال دەخوێنێتەوە

🔸 چۆن باسی کارەساتەکانی کورد دەکات؟

♦️سوند غین وەڵامی چەند پرسیارێکی ٧ڕۆژ دەداتەوە ...

🔴 بەپەلە.. حکوومەتی هەرێم لەبارەی چەند تەوەرێک کۆدەبێتەوە٧ڕۆژ ♦️ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات🔸ئەمڕۆ چوا...
10/09/2025

🔴 بەپەلە.. حکوومەتی هەرێم لەبارەی چەند تەوەرێک کۆدەبێتەوە

٧ڕۆژ

♦️ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات

🔸ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ی ئەیلوولی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

🔹ئەنجومەنی وەزیران دواپێشهاتی هەردوو دۆسیەی داهاتە نانەوتییەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و خستنەڕووی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ڕۆژی 9ی 9ی 2025 ـی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ گفتوگۆ دەکات.

🔸هەروەها، كۆنووسی هاوبەشی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ڕۆژی 2ی 9ی 2025، تایبەت بە پێشنیاریان سەبارەت بە پیادەكردنی یاسای ڕاژە و خانەنشینیی پێشمەرگە ژمارە (38)ی ساڵی 2007 دەخرێتە ڕوو.

🔹ڕاسپاردەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری، سەبارەت بە ئاسانكاریی پێشینە و قەرزەكانی تایبەت بە (خانووبەرە، كشتوكاڵ، پیشەسازی، نیشتەجێكردن و گەشتیاری) بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوە دەبێت.

🔸لە کۆتاییدا و لە چوارچێوەی پرۆسەی یەكخستنەوەی ڕێكارە داراییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی، چەند پێشنیار و ڕاسپاردەیەكی وەزارەتی دارایی بۆ یەكخستنی ڕێكار و ڕێنماییەكانی باج و ڕێژەكانیان، لەنێوان دامەزراوەكانی باج لە هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ دەخرێتە ڕوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

10/09/2025

🔴 عەلی حەمەساڵح لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید چی دەڵێت؟

♦️بینەری بن ..

🔴 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا: ♦️ "هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شاندی دانوستاندنکاری حە*ماس لە قەتەر، جارێکی دیکە ب...
10/09/2025

🔴 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا:

♦️ "هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شاندی دانوستاندنکاری حە*ماس لە قەتەر، جارێکی دیکە بە روونی ئەوەی خستەڕوو کە ئامانجی حکومەتەکەی بنیامین نەتەنیاهوو قووڵکردنەوەی ململانێ و ناسەقامگیرییە".

🔴 نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدات ٧ڕۆژ ♦️ بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایش...
10/09/2025

🔴 نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدات

٧ڕۆژ

♦️ بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دانیشتنێکی بەپەلە ئەنجام دەدات، بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە، پایتەختی قەتەر، کە بە ئامانجی سەرکردەکانی بزووتنەوەی حە*ماس بوو. ئەم کۆبوونەوەیە بە داوای جەزائیر و پاکستانەوە دێت.

زیاتر لە کۆمێنت بخوێنەرەوە

Address

Bakhtiyari ST
As Sulaymaniyah
46001

Telephone

+9647811580000

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when 7ROJ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to 7ROJ:

Share

چاوت لە سەر ئێمە بێت

حەوت رۆژ .. میدیایەکی سەربەخۆیە و پەیوەندی بە هیچ لایەن و گروپێکی سیاسییەوە نیە و لە چوارچێوەی یاساکانی رۆژنامەگەری هەوڵی گەیاندنی زانیاری ورد و خێرا و شەفاف بە بینەرو خوێنەرانی دەدات. هەوڵی ئێمە ئەوەیە.. ئێوە ئەگەر ئۆنڵاین بن دەتوانن بەردەوام و بە زوویی لە رێگای دیجیتاڵ میدیای حەوت رۆژەوە ئاگاداری هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی رۆژانە بن. چاوت لە سەر ئێمە بێت و هەمیشە پڕ زانیاری بن. دیجیتاڵ میدیای حەوت رۆژ